محەممەد ئەبوو شەمالە

محەممەد ئەبوو شەمالە موجاھیدێکی فەلەستینییە و ئەندامی ئەنجومەنی باڵای سەربازی لیواکانی شەھید عیزەدین قەسامە، لە ساڵی ١٩٧٤ لە کەمپی پەنابەرانی یابنە لە باشووری شاری ڕەفەح لە کەرتی غەززە لەدایکبووە کە ڕەگ و ڕیشەی دەگەڕێتەوە بۆ گوندی بەیت داراس کە لە ساڵی ١٩٤٨دا لە نەکبەدا جێھێڵراوە.

لە ساڵی ١٩٩١ ەوە لەنێو ئەو کەسانەدا بوو کە لەلایەن دەزگا ھەواڵگرییەکانی ئیسرائیلەوە زۆرترین داواکراوبوون، تاوەکو لە بەیانی ڕۆژی پێنجشەممە ٢١ی ئابی ٢٠١٤ دا تیرۆرکرا.

ژیانی خەباتگێڕانەی

دەستکاری

ئەبوو شەمالە لە سەرەتای ساڵانی نەوەدەکاندا سەر بە لیواکانی قەسام بوو، لەگەڵ محەممەد زەیف و ڕائید عەتار دواتر وەک جێگری فەرماندەی لیوای ڕەفەح لە باشووری کەرتی غەززە دەستنیشانکرا، و ئەندامی ئەنجومەنی باڵای سەربازی بوو لە لیواکان.

ئەبوو شەمالە یەکێکە لەو کەسانەی کە لە ساڵی ١٩٩١ەوە لەلایەن دەزگای ھەواڵگری ئیسرائیلەوە داواکراون، نۆ مانگ لە زیندانەکانی داگیرکەردا بووە، سێ ساڵ و نیویش لە زیندانەکانی دەسەڵاتدا بووە.

دیارترین چالاکییەکان

دەستکاری

ئەبوو شەمالە سەرکردایەتی زۆر ئۆپەراسیۆنی دژی داگیرکاری ئیسرائیل کرد، ھەروەھا ئۆپەراسیۆنەکانی نەھێشتنی بەکرێگیراوەکان لە ڕاپەڕینی یەکەمدا.

ئەبوو شەمالە کە بەشداری لە ڕێکخستنی ڕیزەکانی لیواکانی قەسام لە ئینتیفادەی ئەقسادا کرد و وەک فەرماندەی بەشی دابینکردن و پشتیوانی دەستنیشانکرا، سەرپەرشتی زۆرێک لە ئۆپەراسیۆنە بەرخۆدانییە گرینگەکانی مێژووی کارەکانی بەرخۆدانی فەلەستین دەکرد، وەک ئۆپەراسیۆن گڕکانەکانی توڕەیی و ئۆپەراسیۆن وەھمێکی شکاوو.

ئەبوو شەمالە بە یەکێک لە فەرماندە دیارەکان دادەنرێت لە شەڕەکانی فورقان و بەردی سجیل و پۆڕی خواراو.

ئەبوو شەمالە لەپشت پلاندانان بۆ ئۆپەراسیۆنەکانی ھەڵکەندنی تونێلی بۆمبڕێژکراو لە ساڵی ٢٠٠٤دا بووە، ھەواڵگری ئیسرائیلیش تۆمەتباری دەکات بەوەی لەپشت ئۆپەراسیۆنەکەی ناوچەی کەرەم شاڵۆمەوە بووە لە ساڵی ٢٠٠٦، کە تێیدا دوو سەرباز کوژراون و لەو ماوەیەدا گیلعاد شەلیت (کە لە ساڵی ٢٠١١ ئازادکراوە) گیرا.

ھەروەھا داگیرکەر تۆمەتباری دەکات بەوەی سیستەمێکی سەربازی بەرفراوان لە ڕەفەح دروست دەکات، ھەروەھا بەرپرسیارە لە پلانە بەردەوامەکانی گرتنی سەربازانی ئیسرائیل بە مەبەستی ئاڵوگۆڕکردنیان بە دیلەکانی فەلەستینی.

ھەوڵی تیرۆرکردن

دەستکاری

ئەبوو شەمالە لە سێ ھەوڵی تیرۆرکردنی ئیسرائیل ڕزگاری بوو، لەوانە ھێرشێکی ئاسمانی کە ئۆتۆمبێلێکی کردە ئامانج لە نزیک نەخۆشخانەی ئەورووپی لە باکووری ڕۆژھەڵاتی ڕەفەح لە ساڵی ٢٠٠٣، و دیسانەوە کە جددیترین ھەوڵی تیرۆرکردن بوو کاتێک سوپای ئیسرائیل پەلاماری کەمپی یەبنای داو و ماڵەکەی گەمارۆدا لە سەرەتای ھاوینی ٢٠٠٤دا.

تیرۆرکردن

دەستکاری

ئیسرائیل شەوی ٢١ی ئابی ٢٠١٤ لە کاتی شەڕی خۆیدا بۆ سەر غەززە تیرۆری کرد، کە تێیدا ھەردوو ھاوڕێی سەربازییەکەی بە ناوەکانی ڕائید عەتار و محەممەد بەرھوم کوژران، حەماس ھەواڵی کوژرانی ئەوانی بۆ ھەموو گەلی فەلەستین بڵاوکردەوە، و پرسەکەیان لە مزگەوتی عۆدە لە کەرتی غەززە بەڕێوەچوو.

سەرچاوەکان

دەستکاری