محەممەدی ئەمین

شەشەم خەلیفەی عەبباسی

محەممەدی ئەمین (ناوی تەواو: محەممەد کوڕی ھارون کوڕی ممد کوڕی عەبدوڵڵا کوڕی ممد کوڕی عەلی کوڕی عەبدوڵڵا کوڕی عەباس) شەشەم خەلیفەی عەبباسی ماوەی فەرمانرەوای پێنج ساڵی خایەند لە نێوان (١٩٣–١٩٨ ھجری) ،(٨٠٩ بۆ ٨١٣ زاینی) لە سەرەتایی ھاتنە سەر حکوم کێشی لەگەڵ براکەی دروست دەبێت لەسەر دەسەڵات بەھۆی ئەوەی باوکیان واتا ھارونە ڕەشید ھەردوکیانی کردبووە جێگری خۆی بە پێی مەرجی باوکی مەئموون ئەمیری خوراسان بوو ئەمین ویستی لابردنی مەئمونی برای ھەبوو بەمەبەستی دانانی موسای کوڕی بۆ جێگری خۆی بۆ ئەوەش ڕاوێژی بە سەرکردەکانی کرد ئەوانیش ڕازی بوون تەنھا خوزیمەی کوڕی خازمە نەبێت بەھۆی ئەوەی باوەری وابوو سەرکردەکان لە پێناو بەرژەوەندی خۆیان ڕازی بوون ئەمە دەبێتە ھۆی ئەوەی لە داھاتوو ئەمینیش لەببنە براکەی واتە مەئموون لەم بریارەی ئەمین ئاگادار دەکرێتەوە ئەویش ڕازی نابێت بۆیە شەر لە نێوانیان سەر ھەڵدەدات

دیناری عەباسی لە سەردەمی خەلیفە محەممەد ئەمین

کۆتاییی ژیان دەستکاری

دوای دروست بوونی ناکۆکی لە نیوان مەئموون و ئەمین دا شەر دروست دەبێت ئەمین کۆمەلێک سەربازی بە سەرکردایەتی علی کوڕی عیسای کوڕی ماھان نارد تا دژی براکەی بجەنگێ مەئمونیش سوپایەکی بە سەرکردایەتی تاھیری کوڕی حوسێن نارد ھەردوو سوپاکە لە دەرەوەی شاری ڕەی بەیەکگەیشتن لە ئەنجامی ئەم شەرە سوپای مەئموون بە سەرکردایەتی تاھیر سەردەکەوێت سەری علی کوڕی عیسا لە لاشە جیادەکرێتەوە دوای ئەم شەرە کاربەدەستانی مەککە و مەدینە بەیعەتیان بە مەئمون دا تاھیر لەلایەن مەئمونەوە فەرمانی پێەکرا بچێتە بەغدا ئەویش دەروات بۆ ماوەیەک گەمارۆی شاری بەغدا دەدات دواتر دەچێتە ناو شار و ئەمین دەکوژێت کوشتنی دەبێتە یەکەمین خەلیفە ی عەباسییەکان کە دەکوژرێت

سەرچاوەکان دەستکاری