مایا ساندو (لە دایکبووی ٢٤ی ئایاری ١٩٧٢) ژنە سیاسەتوانی مۆڵدۆڤییە، ئەو لە ئێستادا سەرۆکی وڵاتی مۆڵدۆڤایە، لەوەتەی ٢٤ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٠ ئەم پۆستەی وەرگرتووە.[١] ئەو پێشتر (٢٠١٦ بۆ ٢٠٢٠) سەرۆکی پارتی کار و یەکگرتنن (PAS) بوو. لەماوەی ٨ی حوزەیرانی ٢٠١٩ تاکوو ١٤ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩، لە پۆستی سەرۆک وەزیرانی مۆڵدۆڤا بوو.

مایا ساندو
بە ڕۆمانی: Maia Sandu
لەدایکبوون (١٩٧٢-٠٥-٢٤) ٢٤ی ئایاری ١٩٧٢ (تەمەن ٥١ ساڵ)
Risipeni، مۆلدۆڤا
ناوی کاتی لەدایکبوونMaia Sandu
پیشەئابووریناس، سیاسەتوان
پۆستەکانmember of the Parliament of Moldova، Prime Minister of Moldova، President of Moldova، سەرۆک
پەروەردەAcademy of Economic Studies of Moldova، Academy of Public Administration of Moldova، John F. Kennedy School of Government
ئەندامی حیزبیParty of Action and Solidarity
ئایینMoldovan Orthodox Church
بەشداربووە لەWorld Economic Forum Annual Meeting 2023
خەڵاتەکانGPSA Award for Leadership in Social Accountability، Order of Work Merit، Order of Prince Yaroslav the Wise, 1st class، Grand Cross of the Legion of Honour

ئەو لە ماوەی ٢٤ی شووباتی ٢٠١٩ تاکوو ٨ی تەمموزی ٢٠١٩، ئەندام پەرلەمانی مۆڵدۆڤا بوو. هەروەها لە ماوەی ٢٤ی تەممووزی ٢٠١٢ بۆ ٣٠ی تەمموزی ٢٠١٥، وەزیری پەروەردە بوو.[٢][٣][٤] مایا لە ماوەی ١٩٨٩ بۆ ١٩٩٤، لە ئەکادیمیای خوێند ئابوورییەکانی مۆلدۆڤا لە بەشی بەڕێوەبردن خوێندوویەتی. لە ماوەی ١٩٩٥ بۆ ١٩٩٨، لە بەشی پەیوەندییە نێونەوەییەکان لە ئەکادیمیای بەڕێوەبردنی گشتی لە مۆلدۆڤا خوێندی. لە ساڵی ٢٠١٠، لە سکوڵی جۆن کێنەددی لە زانکۆی هارڤارد درێژەی بەخوێندن دا، لە ساڵی ٢٠١٢ ئەم خوێندنەشی تەواوکرد. دواتر لە واشینگتن، وەک ڕاوێژکاری بەڕێوبەری جێبەجێکار لە بانکی جیهانی کاری دەکرد. مایا دەتوانێت بە زمانەکانی ئینگلیزی، ئیسپانی، ڕووسی و ڕۆمانی قسە بکات.

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ Welle (www.dw.com), Deutsche. "Moldova's Maia Sandu: 'I want to be the president of European integration' | DW | 30.12.2020". DW.COM (بە ئینگلیزی). Retrieved 2021-02-25.
  2. ^ "Confirmarea rezultatelor alegerilor parlamentare din 24 februarie 2019 şi validarea mandatelor de deputat de către Curtea Constituţională pentru Parlamentul de legislatura a X-a". constcourt.md (بە ڕۆمانی). 9 March 2019.
  3. ^ "Maia Sandu a preluat atribuţiile funcţiei de ministru al Educaţiei". timpul.md (بە ڕۆمانی). 26 July 2012.
  4. ^ "Maia Sandu și-a dat demisia din funcția de deputat". europalibera.org (بە ڕۆمانی). 8 July 2019.