ماکس ڤۆن سایدۆو[١] (بە سوێدی: Carl Adolf "Max" von Sydow؛ لەدایکبووی ١٠ی نیسانی ١٩٢٩ – مردووی ٨ی ئازاری ٢٠٢٠) ئەکتەرێکی سویدی-فەڕەنسی بوو. رۆلی زیاتر لە ١٥٠ فیلم بینیوە[٢][٣]. زیاتر لماکس دووجار بۆ خەڵاتی ئۆسکار پاڵێوراو بوو. بە بینینی ڕۆلی سەرەکی لە فیلمی ترسناکی (The Exorcist)ەوە بەناوبانگ بوو. هەروەها وا بڕیار بوو لە ئەڵقەی یەکەمی وەرزی شەشەمی زنجیرەی تەلەڤیزیۆنیی گەمەی تەختە پاشاییەکان دەرکەوێت لە ڕۆڵی قاژووە سێ چاوەکە. هەروەها لە فیلمی بەناوبانگی جەنگی ئەستێرەكان - ئەڵقەی حەوتەم: هەستانەوەی هێزەكەشدا بەشدار بوو.

ماکس لەساڵی ٢٠١٣، فیستیڤاڵی فیلمی کان

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ "NLS: Say How". loc.gov. Retrieved 2 January 2017.
  2. ^ Rafferty, Terrence (December 2015). "The Greatest Actor Alive". The Atlantic. Retrieved 10 March 2020.
  3. ^ Hynes, Eric (28 November 2012). "Staring Down Death: The Singular Career of Max von Sydow". The Village Voice. Retrieved 10 March 2020.

بەستەرە دەرەکییەکان دەستکاری