مانگی دەستکردی پەیوەندییەکان

مانگی دەستکردی تایبەت بە پەیوەندییەکان (بە ئینگلیزی : Communications satellite) ناوە کوتکراوەکەی ( ساتکۆم - Satcom) گووزارشت لە مانگی دەستکردێک دەکا کە بوونی هەیە لە بۆشایی ئاسماندا و تایبەتە بە دوورپەیوەندی .

مانگی دەستکردی پەیوەندییەکان
لقیمانگی دەستکرد
بەکارھێنانsatellite communication


مانگی دەستکردەکە هەڵدەستێ بە ئەنجامدانی گۆڕینی ئاڕاستەی پەیوەندییە لاسلیکیەکان لە ڕێگای ئامێری ناردنەکە بەو جۆرە کەناڵی نێوان ئامێری ناردنەکە و بورجی وەرگرەکە دروست دەبێ لە شوێنە جیاوازەکانی زەوی، مانگە دەستکردەکانی تایبەت بە پەیوەندی بەکاردەهێنرێت لە بواری تەلەڤیزیۆن و تەلەفۆن و ئینتەرنێت و کار و باری سەربازی[١]، لە ئێستادا نێزیکەی ٢،٢٢٤ مانگی دەستکردی تایبەت بە پەیوەندیی لە خوولگەی زەوی بوونی هەیە، ئەو مانگە دەستکردانە لەلایەن کەرتی تایبەت و کەرتی حکومی بەرێوەدەبرێن.

سەرچاوە دەستکاری

  1. ^ بنەچەی پەیوەندی مانگە دەستکردە سەربازییەکان (لە ڕێکەوتی ٥ی کانوونی یەکەمی٢٠١٥). سەردان لە ڕێکەوتی ١٠ی شووباتی ٢٠١٥.