ماندوو فیلمێکی سینەمایی کوردیی ساڵی ٢٠١٠یە کە دەرھێنەری ئیبراھیم سەعیدی و بەرھەمھێنەری دایرەی سینەماییی ھەولێری وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوانە. کاری وێنەگرتن بۆ ئەو فیلمە لە ناوچەکانی چەمچەماڵ، سورداش، سەنگاو، سەرگەڵو و شاری کەرکووک بەڕێوە چووە. تێیدا ژمارەیەک لە ئەکتەرانی کورد و ئێرانی ڕۆڵیان گێراوە. فیلمی ماندوو بە دوو زمانی کوردی و عەرەبییە.[١][٢]

ماندوو
پۆستەری فیلم
دەرھێنەرئیبراھیم سەعیدی
نووسەرئیبراھیم سەعیدی
حوسێن مورتەزائیان ئابکنار
مۆسیقاعەلی سەمەدپور
وێنەگری سینەماییبایرم فەزلی
مۆنتاژئیبراھیم سەعیدی
دەرچوون٢٠١٠
ماوەی فیلم١٠١ خولەک
وڵات عێراق
 ئێران
 کوردستان
زمانکوردی
تێچوون٣٥٠٬٠٠٠ دۆلار

چیرۆک دەستکاری

ماندوو چیرۆکی ژیانی دوو بنەماڵەی ئاوارەی کورد لە سەرەتاکانی دەیەی ١٩٨٠ دەگێرێتەوە کە لە سەردەمی شەڕی ئێران و عێراق لە ڕۆژھەڵاتی کوردستانەوە بەرەو باشووری کوردستان کۆچ دەکەن و لە ڕێگای ڕژێمی بەعسییەوە لە باشووری عێراق نیشتەجێ دەکرێن. یەکیان لە ساڵی ٢٠٠٥ دوای ڕووخانی حکوومەتی سەددام حوسێن بە یارمەتیی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بۆ ناوچە سەقامگیرەکانی ھەرێم گوێزرانەوە و ئەو بنەماڵەیەی دیکەش بە یارمەتیی نەتەوە یەکگرتووەکان بەرەو ئەورووپا کۆچیان کرد. ئەو بنەماڵەیەی کە لە ھەرێمی کوردستاندا ماونەتەوە، دوای تێپەڕبوونی ٣٠ ساڵ ژیان لە دوور وڵات و بارودۆخی سەختی پەنابەریدا کە بە سەریاندا ھاتووە و ھەروەھا باروودۆخی نالەبار و نەخۆشی باوکی بنەماڵەکە، بڕیار دەدەن کە بۆ تێپەڕکردنی دوایین کاتەکانی ژیانی باوکەکە بەرەو زێدی خۆیان لە ڕۆژھەڵاتی کوردستان بگەڕێنەوە.

کاست دەستکاری

  • تیما ئەمیری
  • ڕۆژان محەممەد جەزا
  • شەھاب فەزلی
  • وەستا خالید
  • سەلاح شێخ محەممەدی
  • عەبداڵ شەوکەت عەبداڵ
  • مەحموود گلی
  • خاتوون غەدیر شەمران
  • ئیسماعیل کەریم
  • سۆران ئیبراھیم
  • زەمان حەمید شەفیق
  • زەمەن شەفیق شەمران

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ ھونەری - فیلمی سینەمایی ماندوو لە بەشی کێبڕکێی فیستیڤاڵی نێونەتەوەیی لۆکارنۆ وەرگیرا، ماڵپەڕی ئاژانسی پەیامنێر، ٢٤ی تەممووزی ٢٠١٠ بڵاوکراوەتەوە.
  2. ^ فیلمی «ماندوو» لە سینەماکانی ئێرانیش نمایش دەکرێ ٢١ی تشرینی دووەمی ٢٠١٧ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.، ماڵپەڕی ڕۆژ کورد، ١٧ی نیسانی ٢٠١٧ بڵاوکراوەتەوە.

بەستەرە دەرەکییەکان دەستکاری