مالینا

فیلمێکی ٢٠٠٠ لە دەرھێنانی جیۆزێپی تۆرناتۆری

مالینا (بە ئیتالی: Malèna) فیلمێکی ڕۆمانسی و تراژیدی ساڵی ٢٠٠٠ە لە ڕۆڵگێڕانی مۆنیکا بێلووچی و جیۆزێپێ سولفارۆ (it). فیلمەکە لە دەرھێنان و نووسینی جیۆزێپی تۆرناتۆری کە لە چیرۆکێکی لوچیانۆ ڤانسیزواوە وەرگیراوە.[٣] فیلمەکە بووە براوەی خەڵاتی گراند پریلس لە فێستیڤاڵی فیلمی کابۆرگ لە ٢٠٠١.[٤]

مالینا
پۆستەری سیبەمایی ئەمریکا
دەرھێنەرجیۆزێپی تۆرناتۆری
بەرھەمھێنەر
  • ھارڤی وێنشتاین
  • کارلۆ بێرناسکۆنی
شانۆنامەجیۆزێپێ تۆرناتۆی
چیرۆکلوچیانۆ ڤانسیزوا
ئەکتەران
مۆسیقائێنیۆ مۆریکۆنی
وێنەگری سینەماییلاجۆس کۆلتا
مۆنتاژماسیمۆ کواگیلا
بڵاوکردنەوە
  • Medusa Distribuzione (ئیتالیا)
  • Miramax (ئەمریکا)
دەرچوون
  • ٢٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٠٠ (2000-10-27) (ئیتالیا)
  • ٢ی شوباتی ٢٠٠١ (2001-02-02) (ئەمریکا)
ماوەی فیلم
  • ١٠٩ خولەک
  • ٩٢ خولەک (مۆنتاژی ئەمریکی)
وڵات
زمانئیتالی
داھات$١٤٫٤ میلیۆن[٢]

چیرۆک دەستکاری

لە ساڵی ١٩٤٠ لە شارۆچکەیەکی بچووکی سیسیلیدا ڕێناتۆی ١٢ ساڵ سێ ڕووداوی گەورە دەبیبێت: ئیتالیا دەچێتە جەنگی جیھانی دووەمەوە؛ دەبێتە خاوەنی پاسکیلێک؛ و بۆ یەکەمجار ئافرەتێکی جوان دەبیبێت کە ناسراوە بە مالینا، کە جوانترینی شارۆچکەکەیە. مێردەکەی مالینا لە سوپاکانی ئەفریقادایە، و شەڕ بۆ بەریتانییەکان دەکات، و مالینا بە تەنیا دەژیێت. لەبەر جوانی و تەنیایییەکەی، بووەتە ئامرازێک بۆ حەزی پیاوان س ڕقیش بۆ ژنەکانی. مالینا ئاگاداری باوکە پیرە پەککەوتەکەیەتی کە بە تەنیا دەژی، تا ڕۆژێک نامەیەکی نەناسراوی بەدەست دەگات و مالینا دەردەکات.

ڕیناتۆ شەیدای مالینا دەبێت، سیخوڕی بەسەرەوە دەکات لە ماڵەکەیدا و دوای دەکەوێت کاتێک دەڕواتە دەر. بۆ تێرکردنی خەیاڵە سێکسییەکانە، ڕیناتۆ جلێکی ژێرەوەی مالینا دەدزێت بە تەنافی ماڵەکەیانەوە. کاتێک دایک و باوکی ئەوە دەبینن، تووڕە دەبن و ھەوڵدەدەن چارەی ڕیناتۆ بکەن.

مالینا ھەواڵەکانی پێدەگاتەوە کە مێردەکەی کوژراوە، کە تووشی خەمۆکی دەکات. پڕوپاگەندەیەک بڵاودەبێتەوە، کە گوایە شەوانە ئەفسەرێکی ھێزی ئاسمانی سەردانی مالینا دەکات. کە مالینا دەبرێتە دادگا، ئەفسەرەکە دەڵێت کە پەیوەندییەکەی نێوانیان تەنیا ھاوڕێیەتییە. قسەکەی ئازاری دەدات، بەڵام مالینا ھیچ بەرامبەر ئەفسەرەکە ناڵێت. دوای دادگایییەکە، دادوەرەکەی دەسترێژی سێکسی دەکاتە سەری بەرامبەر کرێی دادگایییەکە.

ڕیناتۆ ھەوڵدەدات پارێزگاری لە مالینا بکات، داوای لە خودا دەکرد کە ئاگاداری بێت و بیپارێزێت دژ لە نەیارانی. ڕیناتۆ ھەست بەوە ناکات کە بینینی ئەو بۆ مالینا باشترە لە ھی خەڵکی، و ناشزانێت مالینا خۆی چۆن ھەستدەکات.

لەو ماوەیەدا، جەنگ دەگاتە سیسیلیا و شارۆچکەکە لەلایەن ھاوپەیمانانەوە بۆمباران دەکرێت، و باوکی مالینا دەکوژرێت. مالینا بێ چارە دەمێنێتەوە، و کەسیش کاری ناداتێ، بۆیە دەخزێتە کاری لەشفرۆشییەوە. خەڵکانی شارۆچکەکە پێیان باشە بە بێناموسێک بیبینن وەک لە. بێوەژنێکی ترسناک. کاتێک ھێزەکانی نازی دەست بەسەر شارۆچکەکەدا دەگرن و ڕیناتۆ مالینا لەگەڵ دوو سەربازی ئەڵمانی دەبینێت، لە ھۆش خۆی دەچێت. دایکی دەڵێت کە جنۆکە چووەتە لەشییەوە، بۆیە دەیباتە لای قەشەیەک، بەڵام باوکی پێیدەزانێت و دەیباتە لەشفرۆشخانەیەک. لەێ ڕیناتۆ وا خەیاڵ دەکات کە لەشفرۆشەکەی کە کاتی لەگەڵ بەسەردەبات مالینایە.

ئەڵمانییەکان دەڕۆن، و سەربازە ئەمریکییەکان بۆ پیرۆزباییکردن دێنە شارۆچکەکە. ئافرەتەکان ڕادەکەنە ئوتێلەکە و مالینا دەھێننە دەرەوە، و جلەکانی دەدڕێنن، و لێیدەدەن و قژی دەبڕن. تا خکی بپارێزیت، نالینا شارۆچکەکە جێدێڵێت. دوای چەند ڕۆژێک، نینۆ، مێردەکەی مالینا، کە لە زیندانی جەنگ ڕزگاری بووە و قۆڵیشی لەدەستداوە، دەگەڕێتەوە و بەدوای ژنەکەیدا دەگەڕێت. خانووەکەیان بووەتە شوێنی نیشتەجێبوونی ئاوارەکان و کەسیش نایەوێت پێی بڵێت کە ژنەکەی لەکوێیە. ڕیناتۆ نامەیەکی بێناوی بۆ بەجێدیڵێت کە پێی دەڵێت مالینا ھێشتا خۆشیدەوێت بەڵام تووشی بەدەبختییەکی زۆر ھاتووە و ڕۆیشتووە بۆ شاری مێسینا. ساڵێک دواتر، نینۆ و مالینا بەناو شارۆچکەکەدا پیاسە دەکەن. ژنەکان ھەست بەوە دەکەن کە چەند ئازایانە گەڕاوەتەوە. کە ھێشتاش جوانە، بەڵام ئێستا ھەڕەشەیەک نییە بۆ مێردەکانیان. بۆیە خەڵکی ئێستا بە ڕێزەوە دەیدژموێنن: کاتێک دەڕواتە بازاڕەکە، ئەو ژنانەی لێیانداوە ڕۆژباشی لێدەکەن و بە خانم بانگی دەکەن. کاتێک دەڕواتە ماڵەوە، چەند میوەیەک لە کیسەکەی مالینا بەردەبێتەوە و ڕیناتۆ یەکسەر یارمەتی دەدات لە ھەڵگرتنەوەیاندا. ڕیناتۆ ھیوای بەختێکی باشی بۆ دەخوازێت و نالیناش بە نیوە بزەیەکەوە سەیریدەکات، ئەوە تەنھا کات بووە کە ھەردووکیان پێکەوە قسەیان کردووە و سەیری یەکتریان کردووە.

کە ڕیناتۆ بە تەمەندا دەڕوات بۆی دەردەکەوێت کە چەندان ئافرەتی خۆشویستووە و لەبیری چوونەتەوە. تەنھا کەس کە لە بیری نەچووەتەوە مالینایە.

کاست دەستکاری

  • مۆنیکا بێلووچی لە ڕۆڵی مادالینا سکۆردیا، ناسراو بە مالینا
  • جیۆزێپێ سولفارۆ (it) لە ڕۆڵی ڕیناتۆ ئامۆرۆسۆ
  • لوچیانۆ فێدریکۆ لە ڕۆڵی باوکی ڕیناتۆ
  • ماتیلدێ پیانا لە ڕۆڵی دایکی ڕینایۆ
  • پێترۆ نۆتاریانی لە ڕۆڵی بۆسینگۆری، مامۆستاکە
  • گەیتابۆ ئارۆنیکا لە ڕۆڵی نینۆ سکۆردیا
  • گیلبێرتۆ ئیدۆنیا لە ڕۆڵی سێنیۆربی، دادوەرەکە
  • ئەنجێلۆ پالێگرینۆ لە ڕۆڵی سەرۆکی حیزبی فاشیست

مۆسیقا دەستکاری

ساوندتراکی فیلمەکە پاڵێورا خەڵاتی ئۆسکار بۆ باشترین مۆسیقای ڕەسەن و گۆڵدن گڵۆب بۆ باشترین مۆسیقای ڕەسەن.

بۆچوونی ڕەخنەگران دەستکاری

فیلمەکە ھەڵسەنگاندنی %٥٤ی ھەیە لە ڕاتن تۆمەیتۆز، بەپێی ڕیڤیوەکانی ٧٨ ڕەخنەگر، بە کۆی ٥٫٦/١٠. لێدوانە ڕەخنەگران لە وێبسایتەکەدا دەڵێت، «فیلمی مالینا بە بە کاڵاکردنی کاراکتەری ناونیشانی فیلمەکە کۆتاییدێت. ھەروەھا، زیادبوونی ھەست و سۆزی کوڕە گەنجەکەش بۆ مالینا قایلکەر نییە، لەکاتێکدا مالینا ھەست بە کەسێکی سێ ڕەھەندی ناکات.»[٥] لە مێتاکریتیک، کە ھەڵسەنگاندنی گشتی بەکاردێنێت، فیلمەکە ٥٤/١٠٠ی دراوەتێ.[٦]

خەڵاتەکان دەستکاری

خەڵات پۆل وەرگر ئەنجام
خەڵاتی ئۆسکار باشترین وێنەگرتنی سینەمایی لاجۆس کۆلتا پاڵێوراو
ئۆریجینال سکۆر ئنیۆ مۆریکۆنی پاڵێوراو
خەڵاتی گۆڵدن گڵۆب باشترین فیلمی بیانی پاڵێوراو
ئۆرینجال سکۆر ئنیۆ مۆریکۆنی پاڵێوراو
خەڵاتەکانی فیلمی ئەکادیمیای بریتانی باشترین فیلم بەزمانی ئینگلیزی نەبێت پاڵێوراو
سەندیکای نەتەوەیی ئیتالیا بۆ فیلمی ڕۆژنامەوانیی ئۆریجینال سکۆر ئنیۆ مۆریکۆنی براوە
باشترین مۆنتاژ ماسیمۆ کواگلیا پاڵێوراو
باشترین دیزاینی جلووبەرگ ماوریزیۆ میلینۆتی پاڵێوراو
باشترین پرۆدەکشن دیزاین فرانسیسکۆ فریگێری پاڵێوراو
فیستیڤاڵی فیلمی نێودەوڵەتیی بەرلین گۆڵدن بیر جیۆزێپی تۆرناتۆری پاڵێوراو
خەڵاتەکانی دەیڤد دی دۆناتێلۆ باشترین وێنەگرتنی سینەمایی لاجۆس کۆلتا براوە
باشترین میوزیک ئینیۆ مۆریکۆنی پاڵێوراو
باشترین پرۆدەکشن دیزاین فرانسیسکۆ فریگێری پاڵێوراو
باشترین جلووبەرگ ماوریزیۆ میلینۆتی پاڵێوراو
فیستیڤاڵی فیلمی کاربۆرگ گراند پریکس جیۆزێپی تۆرناتۆری براوە
خەڵاتەکانی فیلمی ئەورووپی باشترین دەرھێنەر پاڵێوراو
باشترین کچەئەکتەر مۆنیکا بێلووچی پاڵێوراو
خەڵاتی کۆمەڵەی ڕەخنەگرانی فیلمی لاس ڤێگاس باشترین فیلمی بیانی پاڵێوراو
خەڵاتەکانی کۆمەڵەی ڕەخنەگرانی فیلمی فۆنیکس باشترین فیلمی بیانی پاڵێوراو
خەڵاتەکانی سەتەلایت باشترین فیلمی بیانی پاڵێوراو
ئۆریجینال سکۆر ئنیۆ مۆریکۆنی پاڵێوراو

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ ئ ا "Malena (2000)". American Film Institute. Retrieved 12 January 2020.
  2. ^ مالینا لە بۆکس ئۆفیس مۆجۆ
  3. ^ Malèna لە بنکەدراوەی ئینتەرنێتیی فیلمەکان.
  4. ^ "PALMARÈS 2001" (PDF). festival-cabourg.com. 2001. Archived from the original (PDF) on 2 February 2012. Retrieved 20 February 2015. ٢ی شوباتی ٢٠١٢ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  5. ^ "Malena - Rotten Tomatoes". Flixter. Retrieved 4 September 2018.
  6. ^ "Malena (2000)". Metacritic. Retrieved 5 September 2018.