جیۆزێپی تۆرناتۆری
دەرهێنەری فیلم و سیناریۆنووسی ئیتاڵی
جیۆزێپی تۆرناتۆری (لەدایکبووی ٢٧ی ئایاری ١٩٥٦) دەرھێنەر و سیناریۆنووسی ئیتالییە. بەیەکێکە لەو دەرھێنەرانە دادەنرێت کە ستایشی ڕەخنەگرانەی بۆ سینەمای ئیتالی گەڕاندۆتەوە. لەماوەی ٣٠ ساڵ کارکردنی وەک دەرھێنەر، چەند فیلمێکی دیاری دەرھێناوە لەوانە ھەمووان باشن (Everybody's Fine)، ئەفسانەی ١٩٠٠ (The Legend of 1900)، مالینا، باریا (Baarìa) وە باشترین پێشنیار (The Best Offer). لەوانەیە باشترین کاریشی فیلمی سینەما پارادیسۆ کەبەھۆیەوە توانی خەڵاتی ئۆسکار بباتەوە بۆ باشترین فیلمی بیانی. ھەروەھا کاری دەرھێنانی ڕێکلامیشی کردووە.
جیۆزێپی تۆرناتۆری | |
---|---|
![]() | |
لەدایکبوون | |
پیشە | دەرھێنەر, سیناریۆنووس |
چالاکبوون | ١٩٨٥ - تائێستا |
خەڵاتەکان | خەڵاتی ئۆسکار |
تۆرناتۆری لەگەڵ ئاوازدانەر ئینیۆ مۆریکۆنی کاری ھاوبەشی زۆریانکردووە، مۆریکۆنی لە ١٣ فیلمی تۆرناتۆریدا ئاوازدانەر بووە.
سەرچاوەکاندەستکاری
- بەشداربووانی وتاری (en:Giuseppe Tornatore)، لە ویکیپیدیای ئینگلیزی، دوایین گۆڕانکارییەکانی ١ی ئابی ٢٠١٩.
ئەم ژیاننامە وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |