سینەما پارادیسۆ یان سینەما پارادیسۆی نوێ (بە ئیتاڵی: Nuovo Cinema Paradiso) فیلمێکی ئیتاڵی ساڵی ١٩٨٨ە و لە جۆری درامایە، جۆسێپی تۆرناتۆر کاری دەرھێنان و نوسینی بۆ کردووە و فرانکۆ کریستاڵدی و جیۆڤانا ڕۆمانیۆلی بەرھەمیان ھێناوە، کاستی سەرەکی فیلمەکە پێکھاتوون لە فلیپی نوێرێت و جاکوێس پێرین و ئاگنیس ناتۆ و ئەنتۆنێلا ئاتلی، مۆسیقای فیلمەکە لە لایەن باوک و کوڕ ئینیۆ و ئەندریا مۆریکۆنەوە ئامادەکراوە، فیلمەکە خەڵاتی باشترین فیلمی بیانی ئۆسکاری بەدەستھێناوە لە ساڵی ١٩٩٠[١]

سینەما پارادیسۆ
دەرھێنەرجیۆسێپی تۆرناتۆر
بەرھەمھێنەرفرانکۆ کریستاڵدی، جیۆڤانا ڕۆمانیۆلی
نووسینجیۆسێپی تۆرناتۆر
کاستفلیپی نۆیرێت، جاکوێس پێرین، ئاگنیس نانۆ، ئەنتۆنێلا ئاتلی، پوپێڵا ماجیۆ، سالڤاتۆر کاسکیۆ
مۆسیقائینیۆ مۆریکۆن، ئەندریا مۆریکۆن
وێنەگری سینەماییبلاسکۆ گیۆراتۆ
دەستکاریماریۆ مۆررا
ڕێکەوتی دەرچوون١٧ی ٩ی ١٩٨٨
ماوەی فیلم١٥٥ خولەک، ١٧٣ خولەک (ڤێرژنی تایبەتی دەرھێنەر)
وڵاتئیتاڵیا
زمانئیتاڵیایی، ئینگلیزی، پرتوگالی
تێچوون٥ میلیۆن دۆلار
داھات١٢، ٣٩٧، ٢١٠ دۆلار لە ئەمریکا

لە ساڵی ١٩٨٠ لە شاری ڕۆما دەرھێنەر سیلڤاتۆری دی ڤیتا درەنگانی نیوەشەو دەگەڕێتەوە ماڵەکەی و کچە ھاوڕێکەی پێیدەڵێت دایکت تەلەفونی کردووە و وتێتی ئەلفرێدۆ مردووە، کچە ھاوڕێکەی لە سیلڤاتۆری دەپرسێت کە ئەلفرێدۆ کێیە ئەلفرێدۆ دەڵێت کەس نییە و دەچێتەوە خەیاڵی ڕابردووی و سەردەمی منداڵێتی

لە سەردەمی جەنگی جیھانی دووەم منداڵێکی زیرەکی شەش ساڵ بە ناوی سیلڤاتۆری دەبینێت کەوتۆتە خۆشەویستی سینەما و فیلمەوە بۆیە بەردەوام دەچێت بۆ تاکە سینەمای ناوچەکە بە ناوی سینەما پارادیسۆ، لە نێو سینەماکە دیمەنە ڕۆمانسی و ماچەکان دەبڕدرێن لەبەرئەوەی قەشەی لادێکە ئەو دیمەنانە سانسۆر دەکات، پڕۆجێکتەری سینەماکە پیاوێکە بە ناوی ئەلفرێدۆ کە سەرەتا پێیوایە تۆتۆ منداڵێکی تێکدەرە بەڵام دواتر ڕێگەی پێدەدات لەگەڵیدا بێت و فێری کاری پڕۆجێتەری دەکات، لە ڕوداوێکدا سینەما پارادیسۆ دەسوتێت و گیانی ئەلفرێدۆ دەکەوێتە مەترسیەوە و تۆتۆ ڕزگاری دەکات بەڵام ئەلفرێدۆ چاوی لە دەست ئەدات، دوای ئەوەی سینەماکە دروستدەکرێتەوە ناو دەنرێت سینەما پارادیسۆی نوێ و تۆتۆ وەکو ھەڵسوڕێنەری سینەماکە دادەنرێت لەبەرئەوەی تاکەکەسە بزانێت کار بە ئامێرەکان بکات، تۆتۆ دوای کارکردنی چەند ساڵ لە سینەما دەکەوێتە داوی خۆشەویستیەوە و دەچێتە سەربازی دوای ئەوەی دەڕواتە ڕۆماو دەبێتە دەرھێنەرێکی گەورە و ھەواڵی مردنی ئەلفرێدۆی پێدەگات دەگەڕێتەوە پرسەکەی دەگەڕێت بەدوای ئەو کەسەی کاتی خۆی خۆشیویستووە و بەشێوەیەکی قوڵ لەگەڵ ڕابردووی تێکەڵ دەبێت

  • فلیپی نوێرێت ڕۆڵی ئەلفرێدۆ
  • سالڤاتۆر کاسکیۆ ڕۆڵی سیلڤاتۆری بە منداڵی
  • مارکۆ لیۆناردی ڕۆڵی سیلڤاتۆری بە لاوی
  • جاکوێس پێرین ڕۆڵی سیلڤاتۆری بە کامڵی (پیاوی)
  • ئاگنیس نانۆ ڕۆڵی ئێلنا بە لاوی
  • بێرگت فۆسەی ڕۆڵی ئێلنا بە کامڵی (ژنێتی)[٢]

سەرچاوەکان

دەستکاری
  1. ^ خەڵاتەکانی ئۆسکار خولی ٦٢ - کۆتا سەردان ٢٧ی ٤ی ٢٠١٧
  2. ^ سینەما پارادیسۆ لە ماڵپەڕی ئای ئێم دی بی - کۆتا سەردان ٢٧ی ٤ی ٢٠١٧