مافەکانی مرۆڤ لە ھەرێمی کوردستان

مەبەست لە کوردستانی سەر بە وڵاتی عێراق، یان هەرێمی کوردستان یان باشووری کوردستان ئەو ناوچەیەیە کە دەسەڵاتی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە. مافەکانی مرۆڤ لەو ڕووەوە ڕاستەوخۆ لە ئەستۆی حکومەتی هەڵبژێردراوی هەرێمی کوردستانە بە پلەی یەکەم و حکومەتی عێراق بە پلەی دووەم.

لە ساڵی ١٩٩٢ بەدواوە لە پەرلەمانی کوردستان لیژنەی تایبەتی بۆ مافەکانی مرۆڤ پێکهێنراوە، بەڕێوەبەری گشتیی یاسایی و مافی مرۆڤ دامەزراوە و کۆمیسیۆنی مافەکانی مرۆڤ نوێنەرایەتی هەیە و دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ لە هەرێمی کوردستان بوونی هەیە[١][٢]، بێ لەمانە چەند کۆمەڵەیەکی تایبەتیش بە مافەکانی مرۆڤ دامەزراون کە ساڵانە ڕاپۆرت لەسەر ڕەوشی مافەکانی مرۆڤ لە کوردستان بڵاو دەکەنەوە.

هەرێمی کوردستان پشتبەست بە دەستووری عێراقی هەڵدەسووڕێت[٣]، کە تیایدا مافەکانی کەمە نەتەوایەتیەکان پارێزراوە، مافەکانی ئازادیی ڕادەربڕین و ئازادیی سیاسی و مافە بنچینەییەکان هەمووی لەسەر یاسا ڕێکخراون.

بەهۆی شەڕی داعشەوە لە ساڵی ٢٠١٤ بەدواوە، نزیکەی یەک میلۆن و ٨٠٠ هەزار ئاوارە زیاتر ڕوویان لە هەرێمی کوردستان کرد، ئەمە فشارێکی زۆری دروست کرد لە ڕووی ئابووری و لە ڕووی بەڕێوەبردنەوە لەسەر خەڵک و حکوومەت و لایەنەکانی ژیانی هاووڵاتیان. کە کۆمیسیۆنی مافەکانی مرۆڤیش لە ڕاپۆرتەکانی ساڵانەیدا لە ٢٠١٥ و ٢٠١٦ دا ئاماژەی پێ داوە. کە ئەمە هۆکارێک بووە لە دابین نەکردنی مافە سەرەتایەتیەکانی هاووڵاتیان.

مافەکانی کەمینە نەتەوایەتیەکاندەستکاری

پەرلەمانی کوردستان بە فەرمی دانی بە هەموو مافەکانی کەمایەتیە ئایینی و نەتەوەییەکانی هەرێمی کوردستاندا ناوە و کار بۆ پاراستنیان دەکا، وەکو ئاشووریەکان، تورکمان، عەرەب، ئەرمەن، مەندائیەکان، شەبەک و یەزیدیەکان[٤]. لەگەڵ ئەوەشدا، ناوبەناو ڕاز و گلەیی لەسەر ستەمی حکومەتی هەرێم دەکرێت. وەکو لە ساڵی ٢٠٠٨ دا ئاشووریەکان لەناو هەرێمی کوردستاندا ڕێگەیان پێ نەدرا گوند و ناوچە ڕووخاوەکانی خۆیان ئاوەدان بکەنەوە[٥]، یان نوێنەری ئاشووریەکان لە پەرلەماندا لە لایەن کوردەوە دیاری دەکرێت و نوێنەری ڕاستەقینەی ئاشووریەکان نیە، چونکە خۆیان توانای ناونانی کاندیێکیان نیە[٤].

مافەکانی ژناندەستکاری

حکومەتی هەرێمی کوردستان تەواو پشتیوانی مافەکانی ژنانی کردوە[٦]، لە دامەزراندنی یەکەم حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە، ڕۆڵ و پلەی بەرچاو دراوە بە ژنان، لە کابینەکانی حکومەتدا ژن وەزارەتی لە ئەستۆ گرت. لە دامو دەزگاکانی دەوڵەتدا هەوڵدراوە کە ڕێژەی بەشداری ژنان بەرز بکرێتەوە[٧]، لەگەڵ ئەوەشدا پرسی مافەکانی ژنان باسێکی بەردەوامی ژیانی هاووڵاتیانە. بەپێی ئاماری بەڕێوبەرایەتیی گشتیی بەرەنگاربوونەوەی تووندوتیژیی دژ بە ژنان لە هەرێمی کوردستان، لە شەش مانگی یەکەمی ساڵی ٢٠١٩دا دوو هەزار و ٢٢٧ حاڵەتی تووندوتیژیی دژ بە ژنان تۆمارکراون، کە خۆیان دەبیننەوە لە کوشتن، خۆکوشتن، سووتاندن، خۆسووتاندن و دەسدرێژیی سێکسیی[٨][٩].

مافەکانی منداڵدەستکاری

بەگوێرەی ئاماری منداڵپارێزی کوردستان لە ساڵی ٢٠١٩ دا، لە شاری هەولێر ١٩٦٠ منداڵ و لە شاری سلێمانی دوو هەزار و ٧١٥ منداڵ کاریان پێ کراوە، کە ٩٢٪یان منداڵی ئاوارەبوون[١٠].

ئەمانەش ببینەدەستکاری


سەرچاوەکاندەستکاری

  1. ^ "بەپێی بڕگەی (١ و ٥)ی ماددەی (٥٦)ی یاسای ژمارە (١)ی ساڵی ١٩٩٢ی هەموارکراو لەسەر داوای ئەنجومەنی وەزایرانی هەرێم، پەرلەمانی کوردستان-عێراق لە دانیشتنی ئاساییی ژمارە (١٣)ی ٢٤-٥-٢٠١٠ بڕیاری دەڕچوواندنی یاسای دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤی هەرێمی کوردستان- عێراقی دا". پەرلەمانی کوردستان.
  2. ^ ماڵپەڕ, ڕووداو (2019). "ڕەوشی مافەکانی مرۆڤ".
  3. ^ الدستور العراقي. "دستور دولة العراق" (PDF).
  4. ^ ئ ا Joël, Voordewind. "Religious Cleansing in Iraq" (PDF). Archived from the original (PDF) on ٢٠٠٨. Retrieved 2008. Check date values in: |access-date= (help)
  5. ^ Al-Ali, Nadje; Pratt, Nicola, eds. (2009). Women and War in the Middle East. Zed Books Ltd. ISBN 978-1-350-22405-6.
  6. ^ "هه‌رێمی كوردستان هه‌ڵمه‌تی ١٦ رۆژه‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژی دژی ژنان له‌سه‌ر بنه‌مای جێنده‌ری راده‌گه‌یه‌نێت له‌گه‌ڵ پێداگری له‌سه‌ر په‌روه‌رده‌". www.uniraq.org. Retrieved 2021-05-07.
  7. ^ NRT-TV. "ژنانى سەرکردەى حزبەکان داواى پشکى ٣٠% ی حکومەت دەکەن".
  8. ^ "بابه‌ت له‌باره‌ی توندوتیژی له‌دژی ژنان! | KMEWO" (بە عەرەبی). Retrieved 2021-05-07. ٧ی ئایاری ٢٠٢١ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  9. ^ "وەزارەتی ناوخۆ ئامارەکانی کوشتن و خۆکوشتن دەشارێتەوە". کوردی - RojNews.News. 2021-01-17. Retrieved 2021-05-07.
  10. ^ منداڵپارێز, کوردستان. "ڕاپۆرتی ساڵانەی ٢٠١٩/٢٠٢٠" (PDF). Save children. ٧ی ئایاری ٢٠٢١ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.