لە ئیسلامدا مارەیی (بە بە عەرەبی: مهر‎) بریتییە لە پابەندبوون، لە شێوەی پارە یان ئەو شتانەی کە زاوا دەیدەن بە بووک لە کاتی هاوسەرگیری ئیسلامیدا (مەرج لە پێدان هەیە لەسەر کات و چۆنییەتی پارەدانەکە).[١] لە کاتێکدا مارەیی زۆرجار پارەیە، بەڵام دەتوانێت هەر شتێک بێت کە بووک لەسەری ڕێککەوتبێت وەک خشڵ و زێڕ، کەلوپەلی ماڵەوە، مۆبیلیات، شوێنی نیشتەجێبوون یان زەوی. بە شێوەیەکی گشتی مارەیی لە گرێبەستی هاوسەرگیریدا دیاری کراوە کە لە کاتی هاوسەرگیریدا واژۆ دەکرێت.

زاراوەی " جیازی " و "نرخی بووک" هەندێک جار بە هەڵە بەکاردەهێنرێت بۆ وەرگێڕانی مارەیی لە ئیسلامدا، بەڵام ئەو مارەییەی لە ئیسلامدایە لە زۆرێک لە کەلتوورەکانی دیکە جیاوازترە. جیازی بە شێوەیەکی باو ئاماژەیە بۆ ئەو پارە یان ئەو موڵکانەی کە لەلایەن خێزان یان دایک و باوکی بووکەکەوە دابین دەکرێت؛ لە بەرامبەردا، نرخی بووک بە پارە یان موڵکێک لەلایەن زاوا یان خێزانەکەی دەدرێتە بە دایک و باوکی بووکەکە (بەڵام بە خودی بووک/ژنەکە نا) لە کاتی هاوسەرگیریدا.

لە ئیسلامدا، بە دیاریکراوی هیچ بڕێک لەسەر زاوا دیاری نەکراوە کە مەرج بێت بیدات. [٢] لە قورئان و فەرموودەدا چەندین جار باسی پێدانی کراوە. [٣] [٤]

زۆرجار مارەییەکە بە بەش بەش دەدرێت بە بووک. ئەو بڕە مارەییەی کە لە کاتی واژۆکردنی گرێبەستی هاوسەرگیریدا دەدرێت بە بووک پێی دەوترێت پێشەکی (معجل)، ئەو بەشەی کە بەڵێن دەدرێت بەڵام دواخراوە پێی دەوترێت پاشەکی (غیر معجل) کە دوای تەواوبوونی هاوسەرگیری پارە دەدرێت. جیاوازی هەیە لە نێوان سروشتی مەحر و پێناسەکردنی گرێبەستی دروست و مەرجەکانی جێبەجێکردن بەپێی فیقهو و مەزهەبە ئیسلامییەکان[٥]

ئاماژەکان لە دەقە ئیسلامییەکان دەستکاری

لە کتێبی ئینسایکلۆپیدیای ئیسلام لەبارەی مارەییەوە دەڵێت: "بەپێی نەریتێک لە بوخاریدا، مارەیی مەرجێکی بنەڕەتییە بۆ یاسایی بوونی هاوسەرگیری: 'هەموو هاوسەرگیرییەک بەبێ مارەیی پووچەڵە'." [٦]

بەپێی ڕوونکردنەوە ئیسلامییەکان لە فەرموودە (وتەکانی پەیامبەری ئیسلام)دا، مارەیی بریتییە لەو بڕە پارەیەی کە زاوا لە کاتی هاوسەرگیریدا بیدات بە بووک، کە ڕەنگە هەندێکیان دوابکەوێت بەپێی ئەوەی هاوسەرەکان لەسەری ڕێککەوتوون. ئەو بووکەی مارەیی پێدەدرێت، سەربەستە لەوەی کە چۆن مارەییەکەی خەرج دەکات. [٧] مارەیی دەکرێت پارەی کاش بێت، زێڕ یان هەر دیارییەکی بەنرخی تر. ئەمەش لە هەندێک حاڵەتدا، بەپێی سەحیحی بوخاری (بەرگی حەوتەم، کتێبی ٦٢، ژمارە ٧٢)، تەنانەت ئەڵقەیەکی ئاسنیش دەتوانێت بە مارەیی هەژمار بکرێت.

سورەتەکانی 4.4 و 4.19 و 4.20 و 4.24 و 60.10 و 60.11ی قورئان داوا لە زاوا دەکات کە مارەیی بە بووک بدات. [٨]

ئەمانەش ببینە دەستکاری

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ Spies, O. (2012). "Mahr". In P. Bearman; Th. Bianquis; C.E. Bosworth; E. van Donzel; W.P. Heinrichs (eds.). Encyclopaedia of Islam. Vol. 6 (2nd ed.). Brill. pp. 78–79. doi:10.1163/1573-3912_islam_SIM_4806.
  2. ^ David Pearl & Werner Menski, Muslim Family Law ¶ 7-10, at 178-81 (3d ed. 1998)
  3. ^ "Surah An-Nisa' Verse 4 | 4:4 النساء - Quran O". qurano.com (بە ئینگلیزی). Retrieved 2020-12-04.
  4. ^ "Islams Women - Fiqh of Marriage - Dowry". islamswomen.com.
  5. ^ Lindsey E. Blenkhorn, Note, "Islamic Marriage Contracts in American Courts: Interpreting Mahr Agreements as Prenuptials and Their Effect on Muslim Women", 76 S. CAL. L. REV. 189, 210–11 (2002).
  6. ^ M. Th Houtsma (31 December 1987). E.J. Brill's First Encyclopaedia of Islam, 1913-1936. BRILL. p. 137. ISBN 978-90-04-08265-6. Retrieved 7 June 2012.
  7. ^ Schacht, Joseph (1982). An Introduction to Islamic Law (2 ed.). New York: Oxford University Press. p. 167.
  8. ^ Teipen, A. H. (2007). Submission and dissent: Some observations on children’s rights within the Islamic edifice’. The given child: The religions’ contribution to children’s citizenship, pages 51-70