ماری ئەکرەمی
ماری ئەکرەمی ژنە چالاکوانی ئەفغانییە. بەڕێوبەری سەنتەری گەشەپێدانی بەھرەکانی ژنانی ئەفغانە.[١]
لە ساڵی ٢٠٠١، وەک نوێنەری کۆمەڵگای مەدەنی لە کۆنفڕانسی بۆن بەشداری کردووە.[٢] لە ساڵی ٢٠٠٣، سەنتەری گەشەپێدانی بەھرەکانی ژنانی لە ئەفغانستان کردەوە، وەک یەکەم کۆمەڵگای ژنانی، ئەفغانی.[٢][٣] ڕێکخراوەکەی ڕاوێژکاری یاسایی، پۆلی خوێندەواری، ڕاوێژکاری دەروونی و مەشی تواناکانی بۆ ژنان دابین دەکات.[١] لەبەر کار و چالاکییەکانی چەندجارێک تووشی ھەڕەشە و دادگایی کردن بووەتەوە.[٤]
لە ساڵی ٢٠٠٧، لەلایەن حکوومەتی ئەمریکا خەڵاتی ئازایەتی ژنانی نێودەوڵەتی پێدرا.[١] لە ساڵی ٢٠١٦، لەلایەن تۆڕی بی بی سی وەک ١٠٠ ژنی ساڵ دیاریکرا.[٥]
سەرچاوەکان
دەستکاری- ^ ئ ا ب Honorees
- ^ ئ ا What's an American lawyer doing in Afghanistan? - CSMonitor.com
- ^ Afghan Women Slowly Gaining Protection, NYTimes, Retrieved 14 July 2016
- ^ AWIU » 2007 WOC – Mary Akrami 2014-12-13 لە وەیبەک مەشین ئەرشیڤ کراوە.
- ^ «BBC 100 Women 2016: Who is on the list?». لە ٢١ی تشرینی دووەمی ٢٠١٦ ھێنراوە.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە ماری ئەکرەمی تێدایە. |