ماریا دی لۆردیس پینتاسیلگۆ

ماریا دی لۆردیس پینتاسیلگۆ (Maria de Lourdes Pintasilgo؛ لە دایکبووی ١٨ی کانوونی دووەمی ١٩٣٠ - مردووی ١٠ی تەممووزی ٢٠٠٤) ژنە سیاسەتوان و ئەنازیاری کیمیای پۆرتووگالی بوو.[١] ئەو یەکەمین سەرۆکوەزیرانی پۆرتووگال بوو. هەروەها دووەم سەرۆکوەزیران بووە لە ڕۆژاوای ئەورووپا، لەدوای مارگرێت تاچر. ئەو یەکێک بوو لە کەسە چالاکەکانی حیزبی سۆسیالیستی پۆرتووگال.

ماریا دی لۆردیس پینتاسیلگۆ
بە پورتوگالی: Maria de Lourdes Pintasilgo
لەدایکبوون١٨ی کانوونی دووەمی ١٩٣٠
Abrantes، پورتوگال
مردن١٠ی تەممووزی ٢٠٠٤(٢٠٠٤-٠٧-١٠) (٧٤ ساڵ ژیاوە)
لیسبۆن، پورتوگال
شوێنی ناشتنPrazeres Cemetery
پیشەسیاسەتوان، ئەندازیار
پۆستەکانPrime Minister of Portugal، ئەندامی پەرلەمانی ئەورووپا
پەروەردەInstituto Superior Técnico، Technical University of Lisbon
شوێنی کارستراسبورگ، شاری بروکسێل
ئەندامی حیزبیDemocratic Renewal Party، Socialist Party
خەڵاتەکانGrand Cross of the Order of Prince Henry، Grand Cross of the Military Order of Christ، Grand Cross of the Order of Liberty

ئەو لە ساڵی ١٩٨٦، خۆی پاڵاوت بۆ هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی پۆرتووگال. لە هەڵبژاردنەکان توانی ٤١٨،٩٦١ دەنگ بەدەستبهێننێت کە هاوتایە لەگەڵ ڕێژەی ٧.٣٨٪ دەنگەکان، لەم هەڵبژاردنە ئەو وەک کەسێکی سەربەخۆ خۆی هەڵبژارد، لە کۆتاییدا کاندیدی حیزبەکەی خۆی ماریۆ سوارێس بووە براوەی هەڵبژاردنەکە.

ماریا دی لۆردیس پینتاسیلگۆ لە ڕۆژی ١٠ی تەممووزی ٢٠٠٤، لە تەمەنی ٧٤ ساڵیدا کۆچی دواییی کرد.[٢]

سەرەتای ژیان دەستکاری

ماریا دی لۆردیس پینتاسیلگۆ لە دایکبووی ١٨ی کانوونی دووەمی ١٩٣٠ لە خێزانێکی چینی ناوەڕاست لە شاری لیسبۆن، پۆرتووگال.[٣] باوکی خایمی (١٨٩٦-١٩٥٩) بازرگانێکی خووری بوو، دایکیشی ناوی ئەمێلیا دا سێلڤا بوو. دایک و باوکی لە ١٤ی ئازاری ١٩٢٩ هاوسەرگیریان کردبوو.[٤]

ماریا لە پەیمانگای سوپەریۆر تەکینکۆ بەشی ئەندازیاری کیمیای خوێند. لە ماوەی خوێندنەکەیدا، پەیوەندی بە بزووتنەوەی ژنە خوێندنکارانی کاتۆلیک کرد، پاشان سەرکردایەتی بزووتنەوەکەشی دەکرد، بەوەی لە ساڵی ١٩٥٢ بووە سەرۆکی بزووتنەوەکە.[٥]

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ "Maria de Lourdes Pintasilgo | InterAction Council". www.interactioncouncil.org. Retrieved 2021-02-24.
  2. ^ France-Presse, Agence (2004-07-13). "Maria Pintasilgo, 74, Dies; Portuguese Premier in '79 (Published 2004)". The New York Times (بە ئینگلیزی). ISSN 0362-4331. Retrieved 2021-02-24.
  3. ^ "Maria de Lourdes Pintasilgo", p. 32, The Times (London), 15 July 2004
  4. ^ O'Shaughnessy, Hugh, "Obituary: Maria de Lourdes Pintasilgo; Europe's Second Female Prime Minister", p. 34. The Independent (London), 14 July 2004
  5. ^ "Maria de Lourdes Pintasilgo". European Institute for Gender Equality (بە ئینگلیزی). Retrieved 2021-02-24.