مارگرێت هیلدا تاچر بارۆنێس تاچر ناسراو بە مارگرێت تاچر (بە زمانی ئینگلیزی: Margaret Thatcher؛ لە دایکبووی ١٣ی تشرینی یەکەمی ١٩٢٥ - مردووی ٨ی نیسانی ٢٠١٣) کەسایەتی ژنە سیاسەتوانی بەریتانی بوو، ئەو لە ماوەی ١٩٧٩ بۆ ١٩٩٠ بووە یەکەم سەرۆکوەزیرانی ژن لە مێژووی شانشینی یەکگرتوو. ئەو سەرکردایەتی پارتی کۆنەپارێزی بەریتانی کرد لە ماوەی ١٩٧٥ بۆ ١٩٩٠.[١] لە سەددەی بیستەم، زۆرترین ماوە وەک سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا کاری کردووە. لەلایەن ڕۆژنامەنووسێکی سۆڤییەتەوە لە ڕۆژنامەی ئەستێرەی سوور نازناوی "خانمی ئاسنین" لێننرا،[٢] ئەم ناوەش بەهۆی شێوازی کارکردنی بوو، دواتر ئەم ناوە بووە نازناوێک بۆ ئەو. هەندێکجار شێوازەکەی بە تاچریزم ناو دەبردرێت.

مارگرێت تاچر
بە ئینگلیزی: Margaret Thatcher
لەدایکبوون١٣ی تشرینی یەکەمی ١٩٢٥
Grantham، شانشینی یەکگرتوو
مردن٨ی نیسانی ٢٠١٣(٢٠١٣-٠٤-٠٨) (٨٧ ساڵ ژیاوە)
The Ritz Hotel, London، شانشینی یەکگرتوو
ناوی کاتی لەدایکبوونMargaret Hilda Roberts
نازناوبارۆن
شوێنی ناشتنRoyal Hospital Chelsea
باوکAlfred Roberts
دایکBeatrice Ethel Stephenson
ھاوسەرDenis Thatcher
منداڵMark Thatcher، Carol Thatcher
پیشەسیاسەتوان، کیمیازان، خۆدژیاننامەنووس، barrister، کەسایەتی دەوڵەت
بواری کارسیاسەت، کیمیا
پەروەردەCity Law School، Kesteven and Grantham Girls' School، Somerville College
شوێنی کارلەندەن
ئەندامی حیزبیپارتی پارێزگاران
نەژادWhite British
ئایینMethodism، Anglicanism
ئەندامیئەنجومەنی پادشایی، Privy Council of the United Kingdom، Carlton Club، Pilgrims Society
لایەنگیریی سیاسیڕاستڕەوی
وێبگەhttp://margaretthatcher.org
بەستەری وەسفکراوhttps://www.gov.uk/government/history/past-prime-ministers/margaret-thatcher
Depicted byConservative Party Conference, Brighton 1982، Margaret Thatcher، Margaret Thatcher
کتێبنامەbibliography of Margaret Thatcher

تاچر لە کۆلێژی سەمڤیل، لە ئۆکسفۆرد لە بەشی کیمیا خوێندی، ئەو ماوەیەکی کەم خەریکی توێژینەوە بوو دەربارەی کیمیا، دواتر بوو بە پارێزەر. لە ساڵی ١٩٥٩، بووە ئەندام پەرلەمانی بەریتانیا. دواتر لە ماوەی ٢٠ی حوزەیرانی ١٩٧٠ بۆ ٤ی ئازاری ١٩٧٤، لە سەردەمی کابینەی ئێدوارد هیت کرا بە سکترێری دەوڵەت بۆ کارووبەری پەروەردە و زانست. لە ساڵی ١٩٧٥، بەسەر ئێدوارد هیت سەرکەوت و بووە سەرکردەی پارتی کۆنەپارێزی بەریتانی،[٣] بەڵام لە هەڵبژاردننەکان سەرکەوتوو نەبوو بۆیە وەک سەرکردەی حیزبێکی بەرهەڵستیار (ئۆپۆزسیۆن) مایەوە تا ساڵی ١٩٧٩. دواتر لە هەڵبژاردنەکانی ١٩٧٩، سەرکەوتنی بەدەستهێنا و بووە یەکەمین سەرۆکوەزیرانی ژنی بەریتانیا.

مارگرێت تاچر لە ڕۆژی ٨ی نیسانی ٢٠١٣ لە تەمەنی ٨٧ ساڵیدا کۆچی دواییی کرد.[٤][٥]

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ "Margaret Thatcher | Biography & Facts". Encyclopedia Britannica (بە ئینگلیزی). Retrieved 2021-02-24.
  2. ^ Gavrilov, Yuri (24 January 1976). "The 'Iron Lady' Sounds the Alarm". Red Star. Vol. 28, no. 1–13. Translated by داڕێژە:Text. pp. 3, 17.
  3. ^ Perkins, Anne (2013-04-08). "Margaret Thatcher obituary". The Guardian (بە ئینگلیزی). ISSN 0261-3077. Retrieved 2021-02-24.
  4. ^ Gregory, Joseph R. (2013-04-08). "Margaret Thatcher, 'Iron Lady' Who Set Britain on New Course, Dies at 87 (Published 2013)". The New York Times (بە ئینگلیزی). ISSN 0362-4331. Retrieved 2021-02-24.
  5. ^ Barbash, Fred (2013-04-08). "Margaret Thatcher, former British prime minister, dead at 87". Washington Post (بە ئینگلیزی). ISSN 0190-8286. Retrieved 2021-02-24.