ماجی جبران یان ماما ماجی (لەدایکبووی ١٩٦٩، لە قاھیرە) ژنێکی قیبتی-ئۆرتۆدۆکسی میسڕییە، دامەزرێنەر و بەڕێوبەری جێبەجێکاری ڕێکخراوی خێرخوازی منداڵانی ستیفانە لە قاھیرە، میسڕ. جگە لەوەش مامۆستای زانکۆ بووە لەبەشی زانستی کۆمپیوتەری زانۆی ئەمریکی لە قاھیرە. ماجی شوویکردووە و خاوەنی کوڕ و کچێکە.[١] لە ساڵی ٢٠١٢، پاڵێوراوبوو بۆ وەرگرتنی خەڵاتی نۆبێل لە ئاشتی.[٢]

ماما ماجی

زۆرجار ناوی ماجی بە مادەر تیرێسای قاھیرە دەھێنرێت. ماجی لە ساڵی ١٩٨٩، وازی لە ژیانی ئەکادیمی ھێنا و ڕوویکردە کڵێسای ئۆترۆدۆکسی-قیبتی لە ئەسکەندەریە لەوێوە دەزگای خێرخوازی منداڵانی ستیفانی دامەزراند، کە ئامانجی کە یارمەتی منداڵە کریستیانیەکان و خێزانەکانیان بدات کە لە کەلاوەکانی قاھیرە دەژین، ھەروەھا باشترکردنی ڕەوشی ئەو کۆمەڵگایانە. جگە لەوانیش ئەوا ماجی یارمەتی موسڵمانان و پەیڕەوانی ئایینی بەھایی دەکات.[٣][٤]

لە ئازاری ٢٠١٩، لەلایەن حکوومەتی ئەمریکاوە خەڵاتی ئازایەتی ژنانی نێودەوڵەتی پێدرا.[٥]

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ "بالصور.. ماجي الأم تريزا المصرية لـ بوابة الأهرام : ضحكة طفل عندى أهم.. لا يشغلني الفوز بنوبل". بوابة الأهرام (بە عەرەبی). Retrieved 2019-07-04.
  2. ^ USA, Kristoffer Rønneberg Aftenpostens korrespondent i. "«Mama Maggie» leder Nobel-kampen". Aftenposten (بە نەرویژیی بۆکمال). Retrieved 2019-07-04.
  3. ^ October 12, PR BONFACE TOROREI |; Reply, 2011 at 9:11 pm | (2011-10-03). "Mama Maggie Gobran: The Mother Teresa of Cairo". BLOOM (بە ئینگلیزی). Retrieved 2019-07-04.
  4. ^ Shelley, Marshall. "The Fire Within Mama Maggie". CT Pastors (بە ئینگلیزی). Retrieved 2019-07-04.
  5. ^ "Biographies of the Finalists for the 2019 International Women of Courage Awards". www.state.gov. Archived from the original on 2019-03-05. Retrieved 2019-03-10.