ماتیس دی لیخت (لەدایکبووی ١٢ی ئابی ١٩٩٩) یاریزانێکی تۆپی پێی پیشەگەری ھۆڵەندییە کە وەک ناوەندبەریگریکای ناوەند یاری دەکات بۆ یانەی بۆندسلیگا بایەرن میونشن و تیمی نیشتیمانی ھۆڵەندا.

ماتیس دی لیخت
دی لیخت لە ڕاھێنانەکانی ئەیاکس لە ٢٠١٨

دی لیخت یەکەمین یاری خۆی بۆ تیمی یەکەمی ئایاکس ئەنجامدا لە ئەیلولی ٢٠١٦ لە یارییەکی جام دا بەرامبەر ویلیامی دووەم. دوای ٢٥ خولەک بەھۆی لێدانی کۆرنەرەوە گۆڵی تۆمارکرد، کە بووە دووەم لاوترین گۆڵکار لەدوای کلێرنس سیدۆرف.[١] لە ٢٤ی ئایار، بوو بە لاوترین یاریزان کە لە ١٧ ساڵ و ٢٨٥ ڕۆژیدا یاری بکات لە یارییەکی گەورەیی کۆتایی ئەورووپادا کاتێک لە دژی مانچستەر یونایتد یاری کرد لە یارییەکی کۆتایی خولی ئەورووپا. ٢٠١٧[٢] لە ١٧ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٨، دی لیخت خەڵاتی گۆڵدن بۆی بردەوە، کە بووە یەکەم بەرگریکار کە خەڵاتەکە بباتەوە.[٣] وەرزی دواتر، یارمەتی ئاکس دا بۆ بەدەستھێنانی نازناوی ناوخۆیی و گەیشتنە نیوەی کۆتایی خولی یانە پاڵەوانەکان. ئاستەکانی وای لێکرد بچێتە یانەی یۆڤانتۆس و لە ساڵی ٢٠١٩ خەڵاتی کۆپا بردەوە. لە یەکەم وەرزیدا لەگەڵ تیمی تۆرین نازناوی خولی پلە یەکی ئیتاڵی بردەوە.

لە ساڵی ٢٠١٧، دی لیخت لە تەمەنی ١٧ ساڵیدا یەکەمین یاری خۆی بۆ ھۆڵەندا ئەنجامدا، ئەمەش وای کرد کە لاوترین یاریزان بێت کە لە ساڵی ١٩٣١ەوە بۆ ھەڵبژاردەکەی یاری بکات.[٤] ماتیس بەشداری کرد لە یۆرۆی ٢٠٢٠.

کاروانی یانە دەستکاری

ئەیاکس دەستکاری

 
دی لیخت لە ڕاھێنانەکان لەگەڵ ئایاکس لە ٢٠١٦

دی لیخت لە تەمەنی نۆ ساڵیدا چووە ناو ئەکادیمیای لاوانی ئایاکس لە یانەی ناوخۆی خۆی لە ئەبکوێد، کە لە دەرەوەی ئەمستردام بوو. لە سەرەتادا ڕاھێنەرانی ئەکادیمیای لاوان پێیان وابوو کە زۆر خاوە و شێوەی جەستەی خراپە، بەڵام دەرفەتێکی پێدرابوو لە ئەکادیمیادا گەشە بکات و بەردەوام بوو لە سەلماندنی کوالیتی خۆی.[٥]

٢٠١٦–١٧: ئەیاکسی لاوان و گەشەکردن دەستکاری

یەکەمین یاری خۆی بۆ ئەیاکسی لاوان ئەنجامدا لە ٨ی ئابی ٢٠١٦ لە یارییەکی خولی پلە دووی ھۆڵەندی بەرامبەر ئیمێن، ھەموو یارییەکەی بەتەواو کرد.[٦] لەماوەی وەرزەکەدا، دی لیخت لە ١٧ یاری بۆ ئەیاکسی لاوان ئەنجامدا.[٧]

لە ٢١ی ئەیلوول، دی لیخت یەکەمین یاری خۆی بۆ تیمی یەکەمی ئایاکس ئەنجامدا لە یارییەکی جامدا بەرامبەر ویلیەمی دووەم. دوای ٢٥ خولەک بەھۆی لێدانێکی کۆرنەر گۆڵێکی تۆمارکرد، کە وای کرد ببێتە دووەم لاوترین گۆڵکار لەدوای کلێرنس سیدۆرف؛ ئەیاکس یارییەکەی بردەوە ٥–٠.[١] لە ٢٤ی تشرینی یەکەم، ئایاکس لەڕێگەی تویتەر ڕای گەیاند کە دی لیخت بەرزکرایەوە بۆ تیمی یەکەم.[٨]

دی لیخت بە خێرایی خۆی لە تیمی یەکەمدا دامەزراند دوای ئەوەی بەرزکرایەوە و بەردەوام بوو لە یاریکردن لە ١١ یاری لیگادا و نۆ یاری لە خولی ئەورووپا.[٩] لە ٢٤ی ئایار، بوو بە لاوترینیاریزان کە لە (١٧ ساڵ و ٢٨٥ ڕۆژیدا)یاری بکات لە یارییەکی گەورەی کۆتایی ئەورووپادا کاتێک لە دژی مانچستەر یونایتد یاری کرد لە یاری کۆتایی خولی ئەورووپا.[٢]

٢٠١٧–١٩: پێشکەوتن و بوون بە کاپتن دەستکاری

دوای فرۆشتنی داڤینسۆن سانچێز بە یانەی پرێمییەرلیگ تۆتنام ھۆتسپۆر لە ئابی ٢٠١٧، دی لیخت بوو بە یاریزانێکی سەرەکی تیمی یەکەم. لە ئازاری ٢٠١٨ بوو بە گەنجترین کاپتنی ئەیاکس ئەمستەردام لە دوای پێکانی کاپتنی یانەکە جۆیڵ ڤێلتمان.[١٠]

دی لیخت لە ٣٧ یاری لە ھەموو پاڵەوانێتییەکاندا بەشداری کرد و سێ گۆڵی تۆمارکرد. لە ھەر ٣١ یارییەکانی خولدا بە سەرەکی یاری کرد و ٩٠ خولەک لە ھەموویان یاریکرد جگە لە یەکێکیان (لە ٣٣ خولەکدا ھێنرایە دەرەوە بەرامبەر ئێس بی ڤیتیس بەھۆی پێکان).[٩] بەھۆی ئاستەکەی دی لیخت بۆ ئایاکس، بە زۆرێک لە یانە بەھێزەکانی ئەورووپاوە بەسترابۆوە.[١١]

لە ١٧ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٨، دی لیخت خەڵاتی گۆڵدن بۆی بردەوە، کە بووە یەکەم بەرگریکار کە خەڵاتەکە بباتەوە.[٣] لە ١٣ی شوباتی ٢٠١٩، دی لیخت بوو بە لاوترین کاپتن لە یارییەکی یەکتر دەرکردنی خولی یانە پاڵەوانەکان کە لە تەمەنی ١٩ ساڵ و ١٨٦ ڕۆژیدا بوو، لە بەرامبەر ڕیال مەدرید.[١٢] لە ٢٧ی شوباتی ٢٠١٩، ١٠٠ەمین یاری فەرمیی خۆی بۆ ئەیاکس ئەنجامدا لە بردنەوەیان لە یاری کلایسکەر ٣–٠ لە بەرامبەر فیینۆرد لە جامی نیشتیمانی ھۆڵەندا، کە بوو بە لاوترین یاریزانی ئەیاکس کە گەیشتبێتە بەم ژمارەیە بەو خێرایییە.[١٣]

لە ١٦ی نیسانی ٢٠١٩، دی لیخت گۆڵی بردنەوەی لە چارەکی کۆتایی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەورووپا لە بەرامبەر یۆڤانتۆس تۆمار کرد و ئەیاکسی نارد بۆ یاری پێش کۆتایی پاڵەوانێتییەکە بۆ یەکەم جار لەدوای ساڵی ١٩٩٦–١٩٩٧.[١٤][١٥] ئەو گۆڵە وای لێکرد ببێتە لاوترین یاریزانی ھۆڵەندا کە لە قۆناغەکانی یەکتر دەرکردنی پاڵەوانێتییەکە گۆڵ تۆمار بکات لەدوای نۆرین وتەر لە ساڵی ١٩٩٦ و دووەم لاوترین بەرگریکار کە لە مێژوودا گۆڵی تۆمار کردبێت لە دوای جۆێل ماتیپ.[١٦]

یۆڤانتۆس دەستکاری

 
دی لیخت لە کاتی یاریکردن بۆ یۆڤانتۆس لە ٢٠١٩

لە ١٨ی تەممووزی ٢٠١٩، دی لیخت گرێبەستێکی پێنج ساڵەی لەگەڵ یانەی یۆڤانتۆس واژوو کرد بۆ بڕی ٧٥ ملیۆن یۆرۆ، کە بە پێنج ساڵ دەدرێت، لەگەڵ تێچووی زیادەی ١٠٫٥ ملیۆن یۆرۆ کە بەندە بە ئاست و یاریکردنەوە.[١٧] یەکەمین یاریی فەرمیی خۆی بۆ یانەکە ئەنجامدا لە بردنەوەیەکی ٤–٣ لە یاریگای خۆیان لە ٣١ی ئابدا بەرامبەر ناپۆلی لەخولی پلە یەکی ئیتاڵی.[١٨] لە ٣ی تشرینی دووەمدا، یەکەم گۆڵی بۆ یانەکە تۆمارکرد لە لە بردنەوەیان لە دەرەوەی یاریگای خۆیان بەسەر یانەی ھەمان شاردابە ئەنجامی ١–٠ بەرامبەر تۆڕینۆ لە دێربی دێلا مۆل.[١٩][٢٠]

بایەرن میونشن دەستکاری

لە ١٩ی تەممووزی ٢٠٢٢، دی لیخت گرێبەستێکی بۆ ماوەی پێنج ساڵ لەگەڵ پاڵەوانی بۆندسلیگا یانەی بایەرن میونشن واژوو کرد بە بڕی سەرەتایی ٦٧ ملیۆن یۆرۆ،[٢١] کە لەوانەیە بەرزبێتەوە بۆ ٧٧ ملیۆن یۆرۆ بەپێی ئاستی یاریزانەکە.[٢٢][٢٣]

کاروانی نێودەوڵەتی دەستکاری

لە ٢٥ی ئازاری ٢٠١٧، دی لیخت یەکەمین یاری خۆی بۆ ھەڵبژاردەی تۆپی پێی ھۆڵەندا ئەنجامدا لە بردنەوەی ٢–٠ بەرامبەر بولگاریا لە یاری پاڵاوتنەکان بۆ جامی جیھانی فیفا ٢٠١٨. ڕاھێنەری ھەڵبژاردەکە، دانی بلیند، دی لیخت بانگھێشت کرد بۆ تیمی ھەڵبژاردە سەرەڕای ئەوەی تەنھا دوو یاری بۆ ئایاکس کردبوو لە خولدا. لە تەمەنی ١٧ ساڵیدا، بوو بە گەنجترین یاریزان کە لە ساڵی ١٩٣١ەوە بۆ تیمی نیشتیمانی یاری بکات.[٤]

لە ماوەی خولی نەتەوەکانی ئەورووپا، دی لیخت لە ماوەی ٩٠ خولەک یاری کرد لە ھەموو چوار یاری کۆمەڵەکاندا لە بەرامبەر بەرامبەر ئەڵمانیا و فەڕەنسا و ھۆڵەندا توانی ببێت بە براوەی کۆمەڵەکە گەیشتە قۆناغی کۆتایی یەکەمین خولی نەتەوەکان.[٢٤] لە نیوی کۆتاییدا کە لە ٥ی حوزەیراندا ئەنجام درا، گۆڵێکی تۆمارکرد بەرامبەر ئینگلتەرا و ھەڵبژاردەکەی توانی بگات بە یاری کۆتایی. لە یاری کۆتاییدا ھۆڵەندا ١–٠ لەلایەن پورتوگالەوە شکستی پێھێنرا.[٢٥][٢٦]

لە ٢٧ی حوزەیرانی ٢٠٢١، لە قۆناغی ١٦ی یۆرۆ ٢٠٢٠ ی دژی کۆماری چیک، بە کارتی سوور کرایە دەرەوە بەھۆی بەرکەوتنی تۆپ بە دەست، کە دواتر ھۆڵەندا دوو گۆڵی لێ تۆمار کرا و ماڵاوایی لە پاڵەوانێتییەکە کرد.[٢٧]

شێوازی یاریکردن دەستکاری

دی لەلایەن لەلایەن شیکەرەوەکانەوە بە یەکێک لە بە یەکێک لە بەھرەدارترین گەنج لە جیھانی تۆپی پێی دادەنرێت، وەک بینرا لە بەدەست ھێنانی خەڵاتی گۆڵدن بۆی ٢٠١٨، کە دانراوە بۆ دیاریکردنی سەرنجڕاکێشترین یاریزانی گەنج لە تۆپی پێی ئەورووپا.[٢٨][٢٩]

دوای ئەوەی وەک یاریزانێکی ناوەندی ھێرشبەر یاری کردووە لە گەنجییەوە، دی لیخت ھەردوو یاریزانێکی بەرگری جەستەیی و تەکنیکییە و بەپێی ڕاست یاری دەکات، ناسراوە بە پچڕاندنی تۆپ بە بێ ئەوەی فاوڵ بکات، بەرزییەکەی، لێسەندن، ھێز، خێرایی و پاسی دەقیق، کە وای لێدەکات لە بەرگرییەوە دەست بە ھێرشبردن بکرێت؛ ھەروەھا، بەرزییەکەی ڕێگە دەدات ھەڕەشەیەکی سەرەکی بێت لە کاتی لێدانە وەستاوەکاندا، لەکاتێکدا ھێزەکەی مانای ئەوەیە کە سەختە لە تۆپەکە دووربخرێتەوە، بە تایبەتی لە کاتی وەرگرتنەوە لە نێوان دوو کەسدا.[٣٠][٣١][٣٢] شێوازی یاریکردنی زۆرجار بەراورد دەکرێت لەگەڵ یاریزانی بەرشەلۆنە جێرارد پیکێ؛ ھەروەھا بەراوردکراوە لەگەڵ جەن ڤێرتۆنگێن، بەھۆی «ھەنگاوی پێشەوەی ھاوشێوەی، ئارەزووی دروستکردنی یارزانێکی زیادە لە ناوەندی یاریگا، و ھێمنی لەسەر تۆپەکە،» و بۆ ھاونیشتیمانییەکەی ڕۆناڵد کۆمان، بەھۆی «لێدانی بەھێز و ھێزی جەستەی» ئاستێکی نایابی ھەیە.[٣٣][٣٤][٣٥]

پرۆفایلێکی ساڵی ٢٠١٩ی UEFA.com دی لیخت وەسفی دەکات و دەڵێت "سەرکردەیەکی سروشتییە کە بەرگریکارێکی ناوەندە و بە ھەردوو قاچی یاری دەکات. لە ھەوا و بەرزیدا زاڵە، بە ھێزە، دابەشکردنێکی باش و ئارامە، و دەتوانێت لە پشتەوە یاری بکات بەھۆی متمانەی خۆی بە ھەبوونی تۆپ، لەکاتێکدا پێگەی زیرەکەکەی یارمەتیدەرە بۆ ڕەتکردنەوەی ھەر ھێرشێک لەسەر تیمەکەی. بە توانای خوێندنەوەی یارییەکان، تەنانەت دەتوانێت لە ناوەندی یاریگا یاری بکات. سەرکردایەتییەکەیشی دەریخستووە: تەمەنی ١٨ ساڵان بوو کاتێک بوو بە کاپتنی ئەیاکس.[٣٥] لە ھەمان ساڵدا، پۆڵ ویڵکس لە ڕۆژنامەی The Independent نووسیویەتی کە «توانای دی کیخت بۆ یاریکردن لە پشتەوە و ڕێکخستنی ھاوڕێکانی لە تیمەکە کارێک و یاریزانێکی بەنرخە لەکاتێکدا کە ئێستا بەرگریکارەکان دەردەکەون کە کوالیتیان کەمە».[٣٦]

بەرگریکارە پێشووی لیڤەرپوول و ئینگلتەرا جەیمی کاراگێر ستایشی دی لیخت کرد بۆ «خاسییەتی جەستەیی» و «خاسییەتی سەرکردایەتی». کاراگێر ھەروەھا وتی ئەو وایاری دەکات «وەک تەمەنی ٢٤ یان ٢٥ ساڵە» کە ئاماژە بە پێگەیشتن و ھێز دەکات.[٣٧][٣٨][٣٩] سەبارەت بە دی لیخت، بەرگریکاری پێشووی ھۆڵەندا یاپ ستام وتی: «ئەو لە لە کاتی ھەبوونی تۆپدا ئارامە، لەڕووی تەکنیکییەوە توندڕەوە، یارییەکە دەبینێت، یارییەکە بە باشی دەخوێنێتەوە و ئەو ھێزەی پاڵنەری ھەیە بۆ خۆی ھەروەھا ئەوەی پێویستە بەدەستی بھێنیت و بۆ کوێ دەیەوێت بچیت».[٣٥] دوای گرێبەستکردن لەگەڵ یۆڤانتۆس، مارسێلۆ لیپپی، یەکێک لە ڕاھێنەرانی پێشووی یانەکە، سەبارەت بە سەرەتاکانی بەرگریکارەکە وتی: «من زۆر یاریزانی مەزنم بینیوە، وەک ئالساندرۆ نێستا، فرانکۆ بارێسی، پاولۆ مالدینی، سیڕۆ فێررا، فابیۆ کانڤارۆ، و مارکۆ ماتێرازی. بەڵام ھەرگیز لەو شێوەیەم نەبینیوە لەو تەمەنەی ئەودا.»[٣٥]

لە ساڵی ٢٠١٩دا، گاکۆمۆ چیۆچیۆلۆ دی لیخت بە بەرگریکارێکی گەنج و بەھرەمەند و تەواو وەسف کرد، وتی ھەرچەندە زۆر خێرا نییە، بەڵام توانایەکی باشی ھەیە بۆ خوێندنەوەی یارییەکە، لەنێوان تایبەتمەندییە تەکنیکی و جەستەیییەکانی تر.[٤٠] سەرەڕای بەھرەکەی، ھەندێک جار لە میدیاکاندا ڕەخنەی لێ گیراوە بەھۆی ئەوەی کە جێگیر نەبووە ئاستی بووە بەھۆی ئەوەی کە ھەندێک جار ھەڵەی کردوە. لە تشرینی یەکەمی ٢٠١٩، ھاوڕێی بەرگری یۆڤێنتۆس لیۆناردۆ بۆنچی وتی کە باوەڕی وایە کە دی لیخت بە تێپەڕبوونی کات ئەم لاوازیانە زاڵ دەبێت بەسەریاندا، کاتێک گەورە دەبێت و ئەزموونی زیاتر لەگەڵ تەمەندا وەردەگرێت، و بە سەرکەوتوویی خۆی دەگونجێنێت لەگەڵ ستراتیژی بەرگری نوێی تیپەکە لەژێر بەڕێوەبەری ماوریزیۆ ساری، کە سیستەمی دیاریکردنی ناوچەیی بەکاردەھێنێت لەجیاتی دیاریکردنی مان-تو-مان.[٤١]

ژیانی کەسی دەستکاری

دی لیخت لە پەیوەندییەکدایە لەگەڵ مۆدێلی ھۆڵەندی ئەنکای مۆلێنار، کچی کایج مۆلێنەر.[٤٢]

ئاماری کاروانی یاریکردن دەستکاری

یانە دەستکاری

ھەتا حوزەیرانی ٢٠٢٢[٤٣]
دەرکەوتنی یانەکان و گۆڵەکان لەلایەن یانەکان، وەرزەکان و پێشبڕکێکان
یانە وەرز لیگا جامی نیشتیمانی ئەورووپا ئەوانی تر کۆی گشتی
دابەشکردن یارییەکان گۆڵەکان یارییەکان گۆڵەکان یارییەکان گۆڵەکان یارییەکان گۆڵەکان یارییەکان گۆڵکان
لاوانی ئەیاکس ٢٠١٦–١٧ خولی پلە دووی ھۆڵەندا ١٧ ١ - - - ١٧ ١
ئەیاکس ٢٠١٦–١٧ خولی نایابی ھۆڵەندا ١١ ٢ ٣ ١ ٩ ٠ - ٢٣ ٣
٢٠١٧ ١٨ خولی نایابی ھۆڵەندا ٣٣ ٣ ٢ ٠ ٤ ٠ - ٣٩ ٣
٢٠١٨ ١٩ خولی نایابی ھۆڵەندا ٣٣ ٣ ٥ ١ ١٧ ٣ - ٥٥ ٧
کۆی گشتی ٧٧ ٨ ١٠ ٢ ٣٠ ٣ ٠ ٠ ١١٧ ١٣
یۆڤانتۆس ٢٠١٩ ٢٠ خولی پلە یەکی ئیتاڵی ٢٩ ٤ ٤ ٠ ٦ ٠ ٠ ٠ ٣٩ ٤
٢٠٢٠–٢١ خولی پلە یەکی ئیتاڵی ٢٧ ١ ٤ ٠ ٥ ٠ ٠ ٠ ٣٦ ١
٢٢–٢٠٢١ خولی پلە یەکی ئیتاڵی ٣١ ٣ ٤ ٠ ٧ ٠ ٠ ٠ ٤٢ ٣
کۆی گشتی ٨٧ ٨ ١٢ ٠ ١٨ ٠ ٠ ٠ ١١٧ ٨
بایەرن میونشن ٢٠٢٢–٢٣ بۆندسلیگا ٠ ٠ ٠ ٠ ٠ ٠ ٠ ٠ ٠ ٠
تەواوی کاروانی وەرزشی ١٨١ ١٦ ٢٢ ٢ ٤٨ ٣ ٠ ٠ ٢٥١ ٢١

نێودەوڵەتی دەستکاری

ھەتا ١٤ حوزەیرانی ٢٠٢٢[٤٤]
دەرکەوتنی و گۆڵەکانی تیمی نیشتیمانی و ساڵ
تیمی نیشتیمانی ساڵ یارییەکان گۆڵەکان
ھۆڵەندا ٢٠١٧ ٣ ٠
٢٠١٨ ١٠ ٠
٢٠١٩ ١٠ ٢
٢٠٢١ ١٠ ٠
٢٠٢٢ ٥ ٠
کۆی گشتی ٣٨ ٢
لیستی گۆڵە نێودەوڵەتییەکان کە لەلایەن ماتیز دی لیگت تۆمارکراوە
زنجیرە. ڕێکەوت شوێن ژمارەی یاری تیمی بەرامبەر ئەنجامی کاتی گۆڵ ئەنجامی کۆتایی پاڵەوانێتی سەرچاوە
1 ٢٤ی ئازاری ٢٠١٩ جۆن کرۆیف ئارە، ئەمستردام، ھۆڵەندا ١٥   ئەڵمانیا ١–٢ ٢–٣ پاڵەوانێتی یۆرۆ ٢٠٢٠ [٤٥]
2 ٦ی حوزەیرانی ٢٠١٩ ستادیۆ دی ئەفۆنسۆ ئێنریکس، گیمارەنس، پورتوگال ١٦   ئینگلتەرا ١–١ ٣–١ کۆتایییەکانی جامی نەتەوەکانی یەکێتی ئەورووپا ٢٠١٩ [٤٦]

خەڵاتەکان دەستکاری

ئەیاکس

یۆڤانتۆس

  • خولی پلە یەکی ئیتاڵیا ڵ ٢٠١٩–٢٠
  • جامی ئیتاڵیا: ٢٠٢٠–٢١؛ دووەم بوون: ٢٠١٩–٢٠، ٢٠٢١–٢٢[٤٨][٤٩][٥٠]
  • جامی سوپەریئیتاڵی: 2020[٥١]

ھۆڵەندا

تاکەکەسی

  • باشترین یاریزانی جامی داھاتووی دەبن ئەمرۆ: ٢٠١٥[٥٣]
  • باشترین یاریزانی جامی ئەمستردام: ٢٠١٥[٥٤]
  • بەھرەی ئایاکس لە داھاتوودا (Sjaak Swart Award): 2016[٥٥]
  • تیمی پاڵەوانێتی ئەورووپا بۆ خوار ١٧ ساڵان: ٢٠١٦[٥٦]
  • بەھرەی ساڵ (بە ئینگلیزی: Ajax Talent of the Year) (بە ئینگلیزیঃ خەڵاتی مارکۆ ڤان بەستن): ٢٠١٨[٥٧]
  • تیمی وەرزی ٢٠١٦ی خولی ئەورووپا[٥٨]
  • تیمی خولی پاڵەوانەکانی یەکێتی ئەورووپا: ٢٠١٨[٥٩]
  • تیمی ساڵ: ٢٠١٧١٨، ٢٠١٨١٩[٦٠][٦١]
  • جۆن کرۆیف ترۆپ: ٢٠١٧–١٨[٦٢]
  • یاریزانی ساڵی تۆپی پێی ھۆڵەندا: ٢٠١٨[٦٣]
  • کوڕە زێڕینەکە: ٢٠١٨[٦٤]
  • FIFA FIFPro World11: 2019[٦٥]
  • تیمی جیھانی پیاوانی IFFHS: 2019[٦٦]
  • خەڵاتی کۆپا: ٢٠١٩[٦٧]
  • تیمی ساڵ: ٢٠١٩[٦٨]

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ ئ ا "De Ligt jongste scorende Ajacied na Seedorf". Ajax.nl.
  2. ^ ئ ا "Youngest player to ever play a European final: Matthijs de Ligt". twitter.com. Retrieved 12 December 2018.
  3. ^ ئ ا "Ajax's Matthijs De Ligt beats Trent Alexander-Arnold to Golden Boy award". soccernet.com. Retrieved 17 December 2018.
  4. ^ ئ ا "Matthijs de Ligt suffers nightmare debut as Holland are stunned by Bulgaria". The Guardian. Retrieved 12 December 2018.
  5. ^ "Believe the hype: Matthijs de Ligt, Frenkie de Jong are next big stars on radar of Barca, Man City". espn.com. Retrieved 11 December 2018.
  6. ^ "Jong Ajax vs. Emmen – 8 August 2016 – Soccerway". soccerway.com. Retrieved 8 August 2016.
  7. ^ "matthijs-de-ligt career". uk.soccerway.com. Retrieved 11 December 2018.
  8. ^ "Mooi nieuws voor Matthijs de Ligt: Peter Bosz heeft de verdediger per direct aan de A-selectie toegevoegd". Ajax.nl.
  9. ^ ئ ا "matthijs-de-ligt career". uk.soccerway.com. Retrieved 11 December 2018.
  10. ^ "De Ligt als de nieuwe norm bij Ajax" (بە ھیندی). Algemeen Dagblad. Retrieved 11 December 2018.
  11. ^ "Matthijs de Ligt profile: How good is the teenage Ajax defender?". skysports.com. Retrieved 11 December 2018.
  12. ^ "Matthijs de Ligt Becomes The Youngest Captain In A Champions League Knockout Game". sportbible.com.
  13. ^ "De Ligt jongste speler ooit in Club van 100". ajaxshowtime.com. ٥ی شوباتی ٢٠٢١ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  14. ^ James, Stuart (16 April 2019). "Matthijs de Ligt strikes decisive header for Ajax to overcome Juventus". The Guardian. Retrieved 16 April 2019.
  15. ^ "Ajax eliminate Ronaldo's Juve with scintillating display". Reuters. 16 April 2019. Retrieved 16 April 2019.
  16. ^ Dorman, Matt (17 April 2019). "'We're not satisfied' - De Ligt claims Ajax aren't done chasing Champions League dream". Goal. Retrieved 17 April 2019.
  17. ^ "De Ligt is Bianconero!". Juventus F.C. 18 July 2019. Retrieved 27 July 2019.
  18. ^ Begley, Emlyn (31 August 2019). "Juventus–Napoli 4–3". BBC Sport. Retrieved 1 September 2019.
  19. ^ "Torino 0–1 Juventus". BBC Sport. 2 November 2019. Retrieved 3 November 2019.
  20. ^ "Torino 0 - 1 Juventus". Football Italia. 2 November 2019. Retrieved 3 November 2019.
  21. ^ "De Ligt Signed For German Champions". Best Arab Casino.{{cite web}}: CS1 maint: url-status (link)
  22. ^ "FC Bayern complete transfer of Matthijs de Ligt". FC Bayern Munich. 19 July 2022. Retrieved 19 July 2022.
  23. ^ "Bayern Munich complete signing of Matthijs de Ligt from Juventus". ESPN. 19 July 2022. Retrieved 19 July 2022.
  24. ^ "UEFA Nations League". uk.soccerway.com. Retrieved 12 December 2018.
  25. ^ Atkin, John (6 June 2019). "Netherlands 3-1 England: Nations League at a glance". UEFA.com. Estádio D. Afonso Henriques: Union of European Football Associations (UEFA). Retrieved 2 February 2020.
  26. ^ Taylor, Daniel (9 June 2019). "Portugal win Nations League as Gonçalo Guedes does for the Netherlands". The Guardian. Estádio do Dragão. Retrieved 2 February 2020.
  27. ^ "Matthijs de Ligt: Netherlands lost to Czech Republic 'because of what I did'". BBC Sport. 27 June 2021.
  28. ^ "Matthijs de Ligt profile: How good is the teenage Ajax defender?". Sky Sports (بە ئینگلیزی). 18 January 2018. Retrieved 8 June 2019.
  29. ^ "De Ligt beats Alexander-Arnold to Golden Boy". ESPN.com (بە ئینگلیزی). 17 December 2018. Retrieved 9 June 2019.
  30. ^ "Tactical analysis: Matthijs de Ligt & his statistics". Total Football Analysis Magazine (بە ئینگلیزی). 28 September 2018. Retrieved 9 June 2019.
  31. ^ Bremen, Griffin O'Neill (30 April 2017). "Scout Report: Matthijs De Ligt | Ajax's Accomplished Defender". Outside of the Boot (بە ئینگلیزی). Retrieved 13 June 2019. ٢٢ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  32. ^ Palma, Massimiliano (18 May 2016). "Matthijs de Ligt: 1999 – Olanda" (بە ئیتاڵیایی). Generazione Talenti. Retrieved 23 June 2020. ٧ی تەممووزی ٢٠٢٠ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  33. ^ "De Ligt: I am similar to Pique... and Ajax's style is like Barcelona's". sport (بە ئینگلیزی). 1 December 2018. Retrieved 13 June 2019. ٥ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  34. ^ "Barcelona news: 'I am similar to Pique' - De Ligt compares himself to Spanish defender amid transfer links | Goal.com". www.goal.com (بە ئینگلیزی). 1 December 2018. Retrieved 13 June 2019.
  35. ^ ئ ا ب پ Mohamed, Majid (19 July 2019). "How brilliant is new Juventus signing Matthijs de Ligt?". UEFA.com. Retrieved 23 June 2020.
  36. ^ Wilkes, Paul (10 April 2019). "Ajax vs Juventus: Meet Matthijs de Ligt, the best young defender on the planet and the future of Dutch football". The Independent. Archived from the original on 12 May 2022. Retrieved 23 June 2020.
  37. ^ "Virgil van Dijk and Matthijs de Ligt: Jamie Carragher analyses brilliant Netherlands pair". Sky Sports (بە ئینگلیزی). 13 June 2019. Retrieved 13 June 2019.
  38. ^ Polden, Jake (6 June 2019). "Carragher explains what he saw De Ligt do that really impressed him". mirror. Retrieved 13 June 2019.
  39. ^ Labellarte, Giuseppe (6 June 2019). "Jamie Carragher shares honest opinion of reported Liverpool target Matthijs de Ligt". HITC (بە ئینگلیزی). Retrieved 13 June 2019.
  40. ^ Chiuchiolo, Giacomo (23 June 2019). "De Ligt, dal tennis al tetto d'Europa: storia del talento che ha stregato la Juve" (بە ئیتاڵیایی). Gianluca di Marzio. Retrieved 23 June 2020.
  41. ^ Jones, Matt (24 October 2019). "Leonardo Bonucci: Matthijs de Ligt 'Will Become the Best Defender in the World'". Bleacher Report. Retrieved 23 June 2020.
  42. ^ "Annekee: "Io e Matthijs conquistati da Torino e dalle colline delle Langhe"". la Repubblica (بە ئیتاڵیایی). 2020-12-08. Retrieved 2021-02-02.
  43. ^ "M. De Ligt: Summary". Soccerway. Perform Group. Retrieved 19 July 2022.
  44. ^ Matthijs de Ligt لە National-Football-Teams.com
  45. ^ "Netherlands vs. Germany 2–3: Summary". Soccerway. Perform Group. Retrieved 19 July 2022.
  46. ^ "Netherlands vs. England 3–1: Summary". Soccerway. Perform Group. Retrieved 19 July 2022.
  47. ^ "2016/17: United win it for Manchester". UEFA. 30 May 2017.
  48. ^ "Coppa: Juventus end Atalanta dream". Football Italia. 19 May 2021.
  49. ^ "Coppa: Napoli beat Juventus on penalties". Football Italia. 17 June 2020.
  50. ^ "Juventus 2-4 Inter: Ivan Persic strikes twice in extra time as Inter win Coppa Italia in thrilling Derby d'Italia final". Eurosport. 12 May 2022. Retrieved 20 July 2022.
  51. ^ Proch, Daniele. "Juventus Wins Italian Super Cup As Serie A Makes The Most Of An Event Battered By Covid-19". Forbes (بە ئینگلیزی). Retrieved 2022-07-20.
  52. ^ Smyth, Rob (9 June 2019). "Portugal 1–0 The Netherlands". The Guardian. Retrieved 22 June 2019.
  53. ^ "Future Cup: De Ligt speler van het toernooi". ajaxshowtime.com (بە ھیندی). Ajax Showtime. ٧ی ئایاری ٢٠١٩ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  54. ^ "Ajax contracteert Matthijs de Ligt". ajax.nl (بە ھیندی). AFC Ajax.
  55. ^ "Matthijs de Ligt verkozen tot Talent van de Toekomst". ajax.nl (بە ھیندی). AFC Ajax.
  56. ^ "[Under-17] The UEFA technical team – Team of the Tournament". UEFA. Retrieved 17 April 2018.
  57. ^ "Matthijs de Ligt Ajax-talent van het jaar". Parool.nl (بە ھیندی). Parool.nl.
  58. ^ "UEFA Europa League Squad of the Season". UEFA. 25 May 2017.
  59. ^ "UEFA Champions League Squad of the Season". UEFA.com. 2 June 2019.
  60. ^ "ELFTAL VAN HET SEIZOEN 2017/2018 BEKEND" (بە ھیندی). Eredivisie. Retrieved 13 February 2019. ١ی ئایاری ٢٠١٩ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  61. ^ "Frenkie de Jong Eredivisie Player of the Season 2018/2019". Eredivisie. 16 May 2019. Retrieved 31 August 2021.{{cite web}}: CS1 maint: url-status (link)
  62. ^ "De Jong named Eredivisie talent of the year". RTL Nieuws. Retrieved 3 June 2019.
  63. ^ "Toch triple voor Matthijs de Ligt". telegraaf.nl (بە ھیندی). De Telegraaf. Retrieved 24 May 2019. ٢٤ی ئایاری ٢٠١٩ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  64. ^ "De Ligt wins 2018 Golden Boy". Football Italia. 17 December 2018. Retrieved 17 December 2018.
  65. ^ "VAN DIJK AMONG FOUR DEBUTANTS IN MEN'S WORLD 11". FIFPro World Players' Union. 23 September 2019. ٢٤ی ئەیلوولی ٢٠١٩ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  66. ^ "IFFHS AWARDS 2019 – THE IFFHS MEN WORLD TEAM OF THE YEAR 2019". IFFHS. 30 November 2019. Retrieved 30 November 2019.
  67. ^ "De Ligt wint Kopa Trophy voor 's werelds beste speler tot 21 jaar". NU.nl (بە ھیندی). 2 December 2019. Retrieved 2 December 2019.
  68. ^ "UEFA.com fans' Team of the Year 2019 revealed". UEFA. 15 January 2020. Retrieved 15 January 2020.