لەیلا گوڤەن (لەدایکبووی ٦ی ئایاری ١٩٦٤، قۆنیە لە تورکیا) ژنەسیاسەتمەدارێکی کوردە. پێشتر لە پەرلەمانی تورکیا وەک نوێنەری پارێزگای حەکاری لەسەر حیزبی ھەدەپە پەرلەمانتار بووە.[١] ئەو پێشتر سەرۆک شارەوانی وێرانشار بووە لە باکووری کوردستان، کە ئەوکاتە نوێنەرایەتی لە پارتی کۆمەڵگای دیموکراتی دەکرد، لە ئێستاشدا لەیلا ھاوسەرۆکی پارتی کۆمەڵگای دیموکراتە.[٢]

لەیلا گوڤەن

لە ڕۆژی ٢١ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٠، لەیلا سزای ٢٢ ساڵ و ٣ مانگ زیندانیی بۆ دەرچوو بەتۆمەتی ئەندام بوون لە ڕێکخراوە تیرۆریستییەکان.[٣]

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ لەیلا گوڤەن: چاوەڕوانی ھەڵوێست لە نێچیرڤان بارزانی دەکەین، ماڵپەڕی ڕووداو، ٢٢ی ئابی ٢٠١٩ بڵاوکراوەتەوە.
  2. ^ لەیلا گوڤەن ئازاد کرا، ماڵپەڕی ئەی ئیف ئێن، ٢١ی ئەیلوولی ٢٠٢٠ بڵاوکراوەتەوە.
  3. ^ HDP'li Leyla Güven'e 22 yıl 3 ay hapis، ماڵپەڕی جمهوریەت (تورکی)، ٢١ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٠ بڵاوکراوەتەوە.