لەشکرکێشی جەنین (٢٠٢٣)

ھێرشی ئیسرائیل بۆ سەر کەمپێکی فەلەستین (٢٠٢٣)

لەشکرکێشی جەنین ٢٠٢٣ ئۆپەراسیۆنێکی سەربازی سوپای داگیرکەری ئیسرائیلە کە بەرەبەیانی ڕۆژی پێنجشەممە ٢٦ی کانوونی دووەم ٢٠٢٣ لەدژی شاری (جەنین) و کەمپەکەی لە کەرتی ڕۆژئاوای داگیرکراوی فەلەستین ئەنجامدرا و لە کاتی لەشکرکێشیدا ١٠ فەلەستینی کوژران - لەنێویاندا ژنێکی بەساڵاچوو - و کەسانی دیکەش بریندار بوون.

چالاکیی ھاوبەشی نێوان "شاباک" و "یام"، "مەقاب" و ھێزەکانی پاراستنی ئیسرائیل لە دڵی کەمپی جەنین دژی ڕێکخراوێکی سەربازیی لە چالاکی جیھادی ئیسلامی لە فەلەستین.

ماڵین دەستکاری

ماڵپەڕی ئەلجەزیرە.نێت ڕایگەیاندووە کە لەشکرکێشییەکە لە بەیانی پێنجشەممە ٢٦ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣ دەستیپێکردووە و خانوویەکی سەر بە بنەماڵەی ئەلسەباغی لە کەمپی جەنین کردووەتە ئامانج.کەمپی جێنین لە ئەنجامدا ٩ کەس گیانیان لەدەستدا و ٢٠ کەسی دیکەش بریندار بوون. [١]

سەربازانی داگیرکەر بە گوللەی سووتێنەرەوە ماڵەکە دەکەنە ئامانج، ئەمەش بووە هۆی ئاگرکەوتنەوە لە ماڵەکە و گیانلەدەستدانی سێ کەسی ناو ماڵەکە کە سووتاون، هەروەها هەڵیانکوتایە سەر نەخۆشخانەی حکومی ناو کەمپەکە.

بە ئامانجگرتنی کارمەندانی پزیشکی و ڕۆژنامەنووسان دەستکاری

شایەتحاڵەکان ڕایانگەیاندووە کە هێزەکانی داگیرکەری ئیسرائیل کارمەندانی پزیشکییان کردووەتە ئامانج. ئەمەش ڕێگری لە هەوڵەکانی کرد بۆ ڕزگارکردنی بریندارەکان. وە وەزیری تەندروستی فەلەستین، مای ئەلکایلا، لە میانی کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لە کۆمەڵگەی پزیشکی فەلەستین لە ڕامەڵڵا (ناوەندی کەناری ڕۆژئاوا) ڕایگەیاند: “هێرشکردنە سەر کارمەندانی پزیشکی و ئەمبولانس پێشێلکردنی هەموو یاسا و ڕێسا و یاسا مرۆیی و نێودەوڵەتییەکانە، و… ڕێککەوتننامە و پەیماننامەکانی جنێڤ سەبارەت بە بریندارەکان و کارمەندانی پزیشکی، کە گەرەنتی ئازادی جووڵە و دابینکردنی چاودێرییان بۆ دەکات.” دامەزراوە تەندروستی و پزیشکییەکان بۆ بریندارەکانن، هەر کاتەک دەکەن دامەزراوەکان هێرشئیان بکرێتە سەر بە تاوانی جەنگ دەناسرێ. هەروەها ڕۆژنامەنووسان کرانە ئامانج و ڕێگرییان لێکرا لە ڕووماڵکردنی ڕووداوەکانی لەشکرکێشیەکەدا، وەک یەکێک لە ڕۆژنامەنووسەکان وتی: “ئامانجکردنەکە تەنها بە فیشەکی زیندوو بووە، هەر جوڵەیەکیش لەلایەن ئێمەوە مانای مەترسییەکی ڕاستەقینە بۆ سەر ژیانە، بەبێ جیاوازی بۆ ڕۆژنامەنووسان”.

سەرچاوە دەستکاری