ڕێنوێنی

بەڕێز بەرهەم

سپاس بۆ بەشدارییەکەت. بۆ هەرچی باشتر یارمەتی‌دانی ویکیپیدیای سۆرانی تکایە سەردانێکی لاپەڕەی تایبەتی ڕێنوێنی بکە، فەرموو لێرەدا. هەروا پوختەی زانیارییەکان بۆ دەستکاری‌کردن فەرموو لێرەدایە.--MarMzoK ٠٦:١٥, ٢٠ ئەیلوول ٢٠٠٩ (UTC)

بەڕێز، دوای نووسینی بۆچوونەکانت لە لاپەڕەکانی لێدوان (یا هەر شوێنێکی دیکە) باشتر وایە بە ناوی خۆت بنووسیت، تاکوو بەکارهێنەران ئاسانتر، وەڵامت دەنەوە. بەمجۆرە :
  • ~~~ ئەنجام: Barham
  • ~~~~ ئەنجام: Barham١١:٥٦, ١٨ ئەیلوول ٢٠٠٩
  • ~~~~~ ئەنجام: ١١:٥٦, ١٨ ئەیلوول ٢٠٠٩

یا لە تووڵئامرازی سەرەوەی چوارچێوەی دەستکاری دووکمەی ئیمزا لێدە (واژۆ)!-سوپاس--MarMzoK ١٤:٥٥, ١٩ ئەیلوول ٢٠٠٩ (UTC)

کیبۆردەکەت

بەرهەمی ئازیز! کیبۆردەکەت پەسەندکراوی ویکیپیدیا نیە. بەڕێوبەر User:ئاسۆ دەتوانێت زۆرتر رێنوێنیت بکات. پێشتر وتاری ژمارەمان هەبوو بەڵام لەبەر ئەوەکە کیبۆردەکەی تۆ "ە"کان بە دوو کاراکتەر دەنووسێت کە یەکیان دیار نیە ویکیپیدیا نەیدۆزیوە. بژیت --Aza ١٤:٤٤, ١٩ ئەیلوول ٢٠٠٩ (UTC)

ڕێنووسی کوردی

دەتوانی بۆ وەرگرتنی زانیاریی زیاتر سەبارەت بە شێوازی نووسین چاو بکەی لە نووسینی کوردی، هیوادارم بەسوود بێت، لەبەر ئەوەی هەرکات لاپەڕەیەکی نوێ درووست‌ دەکەی بە بەکارهێنانی پیتی عەرەبی، دەبێ لاپەڕەی نوێی بۆ دروست‌کرێ و ڕەوانەی ئەوەی بکرێت. پێشنیار دەکەم، دەقی نووسینی کوردی بە وردی بخوێنیتەوە.--MarMzoK ٠٦:١٤, ٢٠ ئەیلوول ٢٠٠٩ (UTC)

تکایە ماوەیەک ڕاوەستە!

سڵاو بەرێز، جەژنت پیرۆز بێت و بە خێر بێی بۆ ویکیپیدیا. تکات لێدەکەم بۆ نووسینی کوردی لە ویکیپیدیا لە تەختەکلیلی کوردیی نوێ کە بەرھەمی ماڵپەڕی چاوگە کەڵک وەرگرە. سێ دیمەنی تەختەکلیلی تێدایە کە یەکێکیان لەسەر بنەمای عەرەبی دروست کراوە، دیارە جەنابتان بە تەختەکلیلی عەرەبی دەنووسن و پێم وابێ بۆ ئێوە باشتر بێت. شێوەی دامەزران و بەکارھێنانی لەو ماڵپەڕەدا ھەیە. گەورەم، زۆر سوپاس بۆ بەشدارییەکانت، دروستە کە ھەموو کەسێک دەتوانێ دەستکاریی ویکیپیدیا بکات بەڵام ئەمە بە مانای ئەوە نییە ھەرچیمان دەستکەوت بیخەینە نێو ویکیپیدیا چونکوو ئەم پرۆژە دەیەوێت زانستنامەیەک (ئینسایکڵۆپیدیا) بێت دەقەکانیشی دەبێت بە سەرچاوەی بڕواپێکراو و بێلایەن بێت. تکایە سەرەتا نەختێک وتارەکانی دیکەی ویکیپیدیای کوردی و زمانەکانی تر سەیر بکە و دەستکارییان بکە تا لە یاساکان و ستانداردەکانی ویکیپیدیا تێبگەی پاشان وتاری نوێ بنووسە. وتاری کورتی زۆرمان ھەیە و پێویستیان بە بەشداری ھەیە. وتارەکانی بەشی یارمەتی و ڕێنوێنیش (چ لە کوردی چ زمانەکانی تر) بە باشی بخوێنەوە. زۆر سوپاس. --ئاسۆ ١٤:٤٠, ٢٠ ئەیلوول ٢٠٠٩ (UTC)

وەڵام--دارین

بەڕێز بەرهەم

  1. وەڵامت درایەوە بە ئی‌مەیل.
  2. لە وتاری دارین، ئەو خشتە نوێە زیادت کردوو، دەبێ سەردێڕەکانی بکەی بە کوردی دەنا سوودی نییە بۆ خوێنەر، بۆ نموونە منی خوێنەر چووزانم Släppdatum یانی چی؟ بۆیە داوات لێدەکەم، لە پێشدا وەری بگێڕێت و ئینجا زیادی بکەی. هەروا بەستەرەکانی بۆ لاپەڕەی دەرەوە (دەرەکی) لابەرە. سوپاس--MarMzoK ٠٨:٤٥, ٢٤ ئەیلوول ٢٠٠٩ (UTC)


خه‌ریكم چاكی ئه‌كه‌م به‌ڕێز زۆر سوپاس --barham ٠٨:٥٢, ٢٤ ئەیلوول ٢٠٠٩ (UTC)

مێژووی پەڕە / یارمەتی

بەڕێز بەرهەم

دەستکارییەکی چکوولەی لاپەڕەی یارمەتی کراوە. تکایە سەردانێکی بکە *. ئەگەر لە هۆکاری گۆڕانەکان پرسیارێک هەبوو دواتر لێی دەدوێین. هیوادارم بەردەوام ببیت لە نووسینی لاپەڕەکانی بەشی یارمەتی. --MarMzoK ٢٠:١٦, ٢٥ ئەیلوول ٢٠٠٩ (UTC)


گەورەم دەست خۆش بێ ..بەڵام وادیاربوو کە گۆڕانکاریەکان لە جیێ خۆیاندا نەبوون بۆیە بە داوای لێبوردنەوە دەقە کۆنەکەم گەڕانەوە ..... ڕاستە من چەند هەڵەیەکم هەیە لە ڕووی نوسینەوە وچەند دەستکاریەک کە بەجێتهێنابوو لە پەڕەکەدا لە جیێ خۆی دابوون بەڵام وادیاربوو کەزۆری دەستکاریەکان هەڵە بوون لە ڕوانگەی خودی بابەتەکەوە ...... هیوادارم جارێکی تر دەستکاری پەڕەکە بکەی وچاوێکی پیادا بخشێنی بۆ ئەوەی جوانتر بێت چونکە ئەوە داواکاری هەمومانە تەنها خزمەتی زمانی کوردی وویکیپیدیای کوردی........زۆر سوپاس barham ٢٢:٣٧, ٢٥ ئەیلوول ٢٠٠٩ (UTC)

قاڵب-بەخێر هاتن

بەڕێز بەرهەم؛ دەستخۆشیت لێ دەکەم بۆ ئەو قاڵبەی سازی دەکەی؛ بەڵام ئاگادارت دەکەمەوە کە قاڵبێک بەو ناوە هەیە، بۆ مەبەستێکی دیکە، بۆ پەڕەی دەستپێک. تکایە وریا بە تێکەڵ بوون ساز نەبێت. ئەمە ئەو قاڵبەیە: قاڵب:بە خێر ھاتن

سوپاس--MarMzoK ١١:٢٣, ٣٠ ئەیلوول ٢٠٠٩ (UTC)

بەڕێز، جیاوازیان هەیە ئەو دوو ناوە، بەڵام زۆر بە ئاسانی تێکەڵ دەبن. بۆ گۆڕانی ناوی ئەوەی ئێستا هەیە، دەبێ دەستکاری لاپەڕەی دەستپێک بکرێت، هەروا کە دەزانی ئەو پەڕە ئێستا داخراوە. گەر دەکرێ ماوەیەک ڕاوەستە. بەڵام دەتوانی تاقیکردنەوە بکەیت. پێویست نییە لە لاپەڕەی بەکارهێنەری خۆت‌دا بێت، بەڵکوو هەمیشە دەتوانی لێرەدا تاقیکردنەوەکانت ئەنجام دەی.--MarMzoK ١١:٥٠, ٣٠ ئەیلوول ٢٠٠٩ (UTC)

تەختەکلیلەکەت

تکایە تەختەکلیلەکەت بگۆڕە.

پوختەى دەستکاری

سڵاو کاک بەرهەم گیان. دەست و چاوت خۆش بێت بۆ ئەو وتار و بەشدارییانەت، تەنها یەک پێشنیارم هەبوو، تکام وایە کە کاتێک دەستکارى وتکارێک دەکەیت پوختەیەک بنووسیت لەسەر چاککردنەکەى لەخانەى پوختەدا، بۆ بەکارهێنەرانى دواى خۆت سوودى دەبێت کە وتارێک چاک دەکەن. بژی و بمێنى --برووسک ١٨:٥٤, ١٣ تشرینی یەکەم ٢٠٠٩ (UTC)

گەڕان و گەڕیان

بەڕێز بەرهەم ئەو پەڕەی گواستنەوەت بۆی کرد، بە ناو وشە ئینگلیزییەکەی «browse» بووە، کە کاک ئاسۆ وشەی گەڕیانی بۆ داناوە؛ لە سەر ئەوە لێدوان کراوە، بڕیار وابوو دەستی لێ نەدرێ، لەبەر ئەوەی جیاوازییەک هەبێ لە نێوان دوو وشەی «browse» و «search». جا هەر بۆیە تکا دەکەم سەرنجێکی دیکەی ئەو گواستنەوە بدەی. (مەبەست وردبوونەوە لەسەر بابەتەکەیە، باسی پووچەڵ کردنەوەی گواستنەوەکە ناکەم)، سوپاس --MarMzoK ١٩:٣٩, ١٨ تشرینی یەکەم ٢٠٠٩ (UTC)

بەڕێز؛ لەوانەیە تێک‌چوونێک ڕووی‌ دابێت. وشەی باسکراو، «browse» بە مانای گەڕانـــە، کە وشەیەکە بۆ نیشان‌دانی کردوە، بەڵام «browser» ئەو ئامێرەیە کە ئەوە کردەوەت بۆ دەکات، وەک internet explorer یان firefox. ئەگەر ڕوون‌ نییە، دەنگ کە ڕوونکردنەوەی زیاتر بکەم.--MarMzoK ٢٠:٤٤, ١٨ تشرینی یەکەم ٢٠٠٩ (UTC)

سەید سادق

کاک بەرهەم ههه ببەخشە کە بیرم چوو ص ـەکە بکەم بە س لەوتاری سەیدصادق.
لەبیرم کردبوو. ئەرکت کێشا، --برووسک ١٩:٢٣, ١٩ تشرینی یەکەم ٢٠٠٩ (UTC)

بەکارهێنانی خاڵبەندیی.

سڵاو کاک بەرهەم گیان،
لە وتاری ئەڵمانیادا، خاڵبەندی بەشێوەیەکی بەرچاو جێبەجێ نەکراوە، بۆیە پێشنیار دەکەم بۆ بەڕێزت کە چاو بکەیت لە یەکێک لەم دوو بەستەرە بۆ فێربوونی خاڵبەندیی
Wikipedia:شێواز#.D8.A8.DB.95.DA.A9.D8.A7.D8.B1.D9.87.DB.8E.D9.86.D8.A7.D9.86.DB.8C_.D8.AE.D8.A7.DA.B5.DB.95.DA.A9.D8.A7.D9.86
یان
خاڵبەندیی، هەربژیت و بمێنی --برووسک ٢٠:٤٢, ٢٤ تشرینی یەکەم ٢٠٠٩ (UTC)

زۆر سوپاس کاک برووسک,هەوڵ ئەدەم نووسینەکانم باشتر بکەم, بەڵام باشتر وایە بتوتایە لە چی شتێکدا هەڵەم هەیە,هەرچی هەڵەیەکتیش بینی چاکی بکەرەوە وبنووسە هەڵەکە لە کوێیە.--barham ٢٠:٤٧, ٢٤ تشرینی یەکەم ٢٠٠٩ (UTC)

لەخزمەتتام خاڵە بەرهەم، ئێستا هەندێک شتت بۆ روون دەکەمەوە، بۆ نموونە ئەم دێرە ئەنووسم:

سڵاو کاک بەرهەم, چۆنی ؟ ئەحواڵت ؟ من ناوم برووسکە . تەمەنم شانزە ساڵێک ئەبێت . خۆشحاڵم بەناسینت !
ئەو رستەیەی سەرەوە تەواو هەڵەیە، ئەمەیان درووستە:
سڵاو کاک بەرهەم، چۆنی؟ ئەحواڵت؟ من ناوم برووسکە. تەمەنم شانزە ساڵێک ئەبێت. خۆشحاڵم بەناسینت.

کەوابێ پێویستە (،) فاریزە بەوشێوەیە بنووسرێت پاشان بیلکێنیت بەوشەکەی پێش خۆیەوە و لەگەڵ وشەکەی دوا خۆیدا بۆشایی هەبێت، هەروەها بەهەمان شێوە بۆ (.) نوکتە، دوو خاڵ لەسەر یەک، نیشانەکانی کۆتایی رستەی وەک (؟، !).
ئەمە نموونەی هەڵەیەک و راستکردنەوەی، بژی --برووسک ٢٠:٥٣, ٢٤ تشرینی یەکەم ٢٠٠٩ (UTC)

زۆر سوپاس تۆ ئێستا ئەگەر پێت ئەکرێ ئەو شتانە لە وتارەکە چاک بکە منیش هەوڵ ئەدەم نووسینەکانم چاک بکەمەوە.--barham ٢٠:٥٧, ٢٤ تشرینی یەکەم ٢٠٠٩ (UTC)

زۆرباشە، گەورەمانیت ;) --برووسک ٢١:٠٠, ٢٤ تشرینی یەکەم ٢٠٠٩ (UTC)

دەستخۆشی

دەستخۆشیت لێدەکەم بۆ ئەم قاڵبە نوێیە (کۆکردنەوە). بەردەوام بیت.--MarMzok لێدوان-- ١٩:٤٩, ٢٨ تشرینی یەکەم ٢٠٠٩ (UTC)

زۆر سوپاس کاک مارمزۆک گیان. گەورەمانیت بەڕێز --barham ١٩:٥١, ٢٨ تشرینی یەکەم ٢٠٠٩ (UTC)

سپاس بۆ دانانی قاڵبەکان!

دەستت خۆش کاک بەرهەم! هەر بژیت!   سوپاس — ئەم لێدوانە لەلایەن Aza واژوونەکراوە. (لێدوانبەشدارییەکان) ٠٦:٥٨, ٢٩ی تشرینی یەکەم ٢٠٠٩ (UTC)

  شایەنی نییە! کاک ئازای بەڕێز گەورەمانیت، بەردەوامبە لە خزمەتکدرنی ویکیپیدیای کوردی.--barham ٢٠:٣٥, ٢٩ تشرینی یەکەم ٢٠٠٩ (UTC)

بەشداریی دەنگدان

سوپاس بۆ بەشداری بەڕێزتان لە دەنگدانەکانی بەڕێوبەرایەتی--MarMzok لێدوان-- ٠٧:٤٦, ١ تشرینی دووەم ٢٠٠٩ (UTC)

بەروار

سڵاو؛ وشەی بەروار هەڵەیە. تکایە لە کەڵک وەرگرتن لەم وشەیە خۆ بپارێزن.--Calak ٢٢:٣٤, ٤ تشرینی دووەم ٢٠٠٩ (UTC)

کاک چالاکی بەڕیز سوپاس بۆ ئاگادارکردنەوە، بەڵام ڕوونت نەکردەوە چی ووشەیەکت پێ باشە لە جێگای ئەو ووشەیە؟ وئەو ووشەیە بۆ هەڵەیە؟--barham ٢٢:٤٧, ٤ تشرینی دووەم ٢٠٠٩ (UTC)

زه‌بیحی له ساڵانی 1942 - 44 دا، به هه‌ڵه، ناوێكی خاصی - به‌رواری (كه ناوی ناوچه بوو) - وه‌ک ناوی گشتی خوێنده‌وه و به مانای "به تاریخ"ی فارسی تێگه‌یشت و هه‌ر به‌و مانایه ده‌كاری هێنا (له گۆڤاری نیشتمان دا). هه‌ڵه‌ی زه‌بیحی (كه خۆشی تا ماوه‌یێكی زۆر نه‌یده‌زانی هه‌ڵه‌یه) له لایه‌ن ڕۆشنبیر و ڕۆژنامه و گۆڤار و ڕادیۆی كوردییه‌وه وه‌ک ڕاستیی وه‌رگیرا و به‌و مانایه‌ی كه زه‌بیحی له خه‌یاڵی خۆی دا خوڵقاندبووی ده‌كار هێندرا. ئێسته‌ش بیست ساڵ دوای ئه‌وه‌ی كه زه‌بیحی به ڕاشكاوی باسی ئه‌و هه‌ڵه‌ی كرد و خۆی ده‌ستی لێهه‌ڵگرت، ژیانی نوێی "به‌رواری" (به مانای "به تاریخ") درێژه‌ی هه‌یه. (دوكتور ئه‌میری حه‌سه‌نپوور)
رەنگه رێکەوت خراپ نەبە.
سەرکەوتوو بی.--Calak ٢٣:١٥, ٤ تشرینی دووەم ٢٠٠٩ (UTC)


زۆر چاکە کاک چالاک گیان ئەیکەین بە ڕێکەوت. دەستت خۆش بێت--barham ٢٣:٢٤, ٤ تشرینی دووەم ٢٠٠٩ (UTC)

کاکە ئەوەی ڕاستی بێت من زانیاریم نیە لەسەر ئەو بابەتە بەڵام لەوەتەی لە دایک بوومە ھەتا ئێستا ھیچ جیاوازیەکم نە بینیوە لە نێوان بەروار و ڕێککەوت یاخود بە کورت کراوەیی رێکەوت، ئەگەریش ئەو چیرۆکەی کە لەسەرەوە بەڕێزتان ئامەژەتان پێ کردووە ڕاست بێت ئەوا من دیسانەوە ووشەی بەروار بە ھەڵە نازانم چونکە زۆر ووشەی بیانیش ھەیە لە زمانەکانی وەکو عەرەبی و ئینگلیزی کە بە ڕێکەوت (سودفە) دروست بوونە، بۆیە بەلامەوە ئاساییە کە لە کوردیشدا ئەم شتە ھەبێت. دوای ئەوەش ڕێکەوت دوو مانا دەبەخشێت یەکەمیان (بەروار)ە کە بۆ ئاماژەکردن بە کاتە دووەمیان (سودفە)یە کە ووشەیەکی عەرەبییە.. لە کۆتاییدا دەڵێم دوای ئەم ڕوونکردنەوەیەم دەرکەوت کە بەروار ھەڵە نیە وەک چۆن لەسەرەوە نوسیوتە... ئیتر سوپاس--Ferxwaz (لێدوان) ١٤:٢٢, ٢ تشرینی یەکەم ٢٠١٢ (UTC)

قاڵبەکان

کاکە بەرهەم گیان! ماندوو نەبی. هەمدیسان سپاست دەکەمەوە بۆ دانانی قاڵبەکان. بەڵام :) ئایا پێت وا نیە دانانی هەندێک قاڵبەکان ڕێک وەکوو ئەوەی لە عەرەبیدا هەیە شتێکی باش نەبێت و تۆزێک ئەوە بگەیێنێت کە ویکیی سۆرانی بەشێکە لە عەرەبی؟

برادەر! بە ڕای من ویکیی سۆرانی یان هەر ویکییەکی تر دەبێ مۆرکی تایبەتیی خۆی لە گشت بەشەکانیدا پێوە لێکابێت. دەبێ قاڵبەکانی شێوەی لە هیچ ویکیپیدیایەکی تر نەچێت. عەرەبەکان ئەوەیان زانیوە بۆیە ڕواڵەتی ویکیپیدیاکەیان سەرانسەر هاوار دەکا من عەرەبیم! کە دەڕۆیتە ناو لاپەڕەی سەرەکییانەوە وا دەزانی ڕۆیشتوویتە ناو مزگەوتێک. قاڵبەکانیان هەرچەن کە بە ڕای من قەت جوان نین بەڵام ئەوەی گرنگە ئەوەیە کە تایبەت بە خۆیانەو لە هیچ ویکیپیدیایەکی تر دا نابینرێن (لانیکەم من نەمدیوە). سەیری سێ کەڵە ویکیپیدیای ئەووەڵ بکە: ئینگلیزی، ئاڵمانی، فەڕانسەیی. هیچیان لەوی تر ناچێت. هەر کامەیان مۆرک و شێوەی تایبتیی خۆیانیان هەیە. دەزانی بۆ؟ لەبەر ئەوە کە بۆ نموونە ئاڵمانی پێیان عەیبە ویکییەکەیان وەکوو ئینگلیزی بێت!

ئێستا ئێمەش گەر بۆمان ناکرێ قاڵبی تایبەتیی خۆمان دروست بکەین لانیکەم با شێوەی قاڵبەکانمان وەکوو ئینگلیزی بێت وەکوو زۆرێک لە ویکییەکانی تر نەک وەکوو عەرەبی هەردەم مافخۆرمان! سپاس و هەر بەردەوام بیت.--Aza ٠٥:٥٤, ٧ تشرینی دووەم ٢٠٠٩ (UTC)

ناوی وتار

کاک بەرھەمی بەڕیز، ناوی وتاری یارمەتی:پرسیارە دووپات‌کراوەکان گۆڕدرا لەبەر ھەڵە لە ناوی وتاردا. ئەگەر ئەو گۆڕانە بوەتە ھۆی شێوانی شتێک تکایە ڕاستی بکەوە. ڕیز --MarMzok لێدوان-- ٢٢:٣٠, ٩ تشرینی دووەم ٢٠٠٩ (UTC)

کاک مارمزۆک سەیرم کرد هیچ هەڵەیەک درووست نەبووە. دەستتان خۆش بێت بۆ چاککردنی ناوەکە. --barham ٠١:١٣, ١٠ تشرینی دووەم ٢٠٠٩ (UTC)

کاک بەرھەمی بەڕێز
بۆ سازکردنی ئەم دوایین قاڵبانە، دەستخۆشییت لێدەکەم و ھیوای سەرکەوتنت بۆ دەخوازم.
تێبینییەک: وشەی Messenger بەو شێوەی کە دەخوێنرێتەوە نووسراوە؟ بۆ نموونە لێرەدا --MarMzok لێدوان-- ١٤:٥٢, ١٥ تشرینی دووەم ٢٠٠٩ (UTC)

سوپاست دەکەم کاک مارمزۆک، پێت وانییە کە ئەو نووسینە لە گەڵ زمانی کوردیدا ناگونجێت؟ چونکە زۆر گرانە خوێندنەوەی.--barham ١٩:٢٨, ١٥ تشرینی دووەم ٢٠٠٩ (UTC)

قاڵبی زمانەکان

سڵاو کاک بەرھەم گیان؛

ئەگەر بڕیار بێ Userەکان بکەینە بەکارھێنەر دەبێ ناوی پەڕەکانیش بگۆڕین. بۆ وێنە دەبێ قاڵب:User ckb بکەینە قاڵب:بەکارھێنەر ckb. من خۆم ڕام ھەر ئەوەیە؛ بۆ ئەو مەبەستە لە زمانی عەرەبیشدا وشەی مستخدمیان لە ناوی پەڕەکەدا بەکارھێناوە. ڕای ئێوە چییە؟

سپاس.--Calak ٢٠:١٨, ١٥ تشرینی دووەم ٢٠٠٩ (UTC)

منیش هەر لەبەر ئەوە ئەو قاڵبە تازانەم وەها داناوە ئێمە ئەبێ لەمەو دوا واز لە زمانی ئینگلیزی بهێنین لە نووسینی پۆڵەکان دا. هەروەها شتێکی گرنگتریش هەیە ئەویش ووشەی (wikipedia) کە هێشتا نەکراوە بە کوردی (ویکیپیدیا) چونکە ئەم ووشەیە کە ئەینووسی ئەتباتە پەڕەی پرۆژە بەڵام لەم ویکیپیدیەدا ئێمە هێشتا ووشە ئینگلیزییەکە بەکاردەهێنیین، بەداخەوە --barham ٢٠:٢٣, ١٥ تشرینی دووەم ٢٠٠٩ (UTC)

زۆر سپاس بۆ وڵامەکەت.--Calak ٢٠:٢٦, ١٥ تشرینی دووەم ٢٠٠٩ (UTC)}}

قاڵبی زمانەکان

سڵاو کاک بەرھەم؛

تکایە لەوەی بەولاوە بۆ ساز کردنی قاڵبی زمانەکان لەم قاڵبە کەڵک وەربگرن. سازکردن قاڵبی زمان بەم جۆرە زۆر ساناتر و رێکوپێکترە.

سپاس.--Calak ٠٦:١٧, ١٧ تشرینی دووەم ٢٠٠٩ (UTC)

زۆر سوپاس کاک چالاکی بەڕێز.--barham ٢١:٠٤, ١٧ تشرینی دووەم ٢٠٠٩ (UTC)

ئەم قاڵبە تایبەتی زمانەکانە بەڵام ئەم قاڵبەی ئێوە دروستتان کردووە بۆ ھەموو شتێکی دەبێت.--Calak ٢٠:٤٣, ١٧ تشرینی دووەم ٢٠٠٩ (UTC)

وایە کاک چالاک گیان.--barham ٢١:٠٤, ١٧ تشرینی دووەم ٢٠٠٩ (UTC)

باشتر نییە ناوی ئەم قاڵبە بکرێتە کوردی؟ من خۆم قاڵبی InterWikiم ساز کرد ناوم نا نێوانویکی؛ بەڵام نازانم دەبێ ناوی ئەم قاڵبە بنەین چی؟!

بەڵێ وایە بەڵام لە بیرت نەچێت کە ناوە ئینگلیزییەکە زۆر پێویستە ئەگەر ناوەکە کرا بە کوردی لە هەر قاڵبێکی گرنگ ئەبێ پەڕەیەکی بۆ ڕەوانە بکرێت بە ناوە ئینگلیزییەکەوە. بۆ ئەم قاڵبەش (بۆکسی بەکارهێنەر)ت پێ چۆنە؟--barham ٢١:١٢, ١٧ تشرینی دووەم ٢٠٠٩ (UTC)
بۆکس خۆی وشەیەکی بێگانەیە و لە بنچینەدا لەگەڵ userboxی جیاوازییەکی نییە. (بەکارھێنەردان) یا (سندووقی بەکارھێنەر)ت پێ چۆنە؟--Calak ٢١:٢٠, ١٧ تشرینی دووەم ٢٠٠٩ (UTC)
کێشەکە ئەوەیە کە من زۆر گەڕام بەڵام هیچ بەرامبەرێکی کوردیم بۆ وشەی بۆکس نەدۆزیەوە. خۆ سندووقیش ووشەیەکی بێگانەیە من پێشتر ئەوەم دانابوو بەڵام برادەران پێیان باشبوو کە بیگۆڕین. با کەمێ لێیگەڕێن ئاوها هەتا وشەیەکی جوانتری بۆ ئەدۆزینەوە. ڕێز --barham ٢١:٢٤, ١٧ تشرینی دووەم ٢٠٠٩ (UTC)
لە جیاتی وشەی سندووق وشەی مجریش ھەیە و لە ھەندێک لە ناوچەکانی کوردستاندا بەکاردێت. بۆ وێنە لە بۆکانێ. لە فارسیش دا ئەم وشەیە بەکاردێت بەڵام ھەر وشەی ناو قامووسە و ھیچی تر؛ یانی ئەم وشەیە ریشەکەی دەبێ ئاریایی بێت. ئێوە چۆنی بۆ دەچن؟--Calak ٢١:٣٦, ١٧ تشرینی دووەم ٢٠٠٩ (UTC)
ئەمە یەکەم جارە ئەم وشەیە ببیستم وابزانم گونجاو نییە (تەنها ڕای منە) چونکە وشەیەکی نەناسراوە وزۆرێک لە سۆرانییەکان ئەم وشەیان نەبیستووە. ئەمە کێشەیەکی گەورە نییە بەس با کەمێ زیاتر لە دوای بگەڕێین من دڵنیام شتی چاکترمان دەست دەکەوێ. بۆ ئەم وشەش ئەگەر بەکارهێنەرانی دیکە پێیان وابوو کە وشەیەکی چاکە ئەوا دایبنێن. لەگەڵ ڕێز --barham ٢١:٤٠, ١٧ تشرینی دووەم ٢٠٠٩ (UTC)
لە وشەنامەی فارسی-کوردی ھەژیردا نووسراوە:
صندوقچە:مجری، سندۆقی چکۆلە.
لە وشەنامەی کوردی -عەرەبی ئەستێرەگەشەدا نووسراوە:
مجری/صندوق صغیر.
لە وشەنامەی کوردی -کوردی شەیخانیدا نووسراوە:
مجریی:سندووق.
لەوانە گرنگتر، من خۆم ئەم وشەیەم لە زمانی خەڵکی بیستووە و وشەیەکی رەسەنی کوردییە و ھەڵبەت لە وشەی بێگانە باشترە و شایانی ئەوەیە زیندوو بکرێتەوە و بڕەوی پێبدرێ.--Calak ٢١:٥٨, ١٧ تشرینی دووەم ٢٠٠٩ (UTC)
کاک چالاک گیان دەستت خۆش بێت. بە بەڵگەوە قسەکردن شتێکی زۆر گرنگە. من ئێستا ئەڕۆم کاتێکی کە بەردەوام ئەبین لە سەر ئەم باسە. ڕێزم هەیە بۆ جەنابت --barham ٢٢:٢١, ١٧ تشرینی دووەم ٢٠٠٩ (UTC)
زۆر باش.--Calak ٢٢:٢٤, ١٧ تشرینی دووەم ٢٠٠٩ (UTC)

سڵاو کاک بەرھەم، ھیچت دەستکەوت؟--Calak ٢٢:٤٣, ١٩ تشرینی دووەم ٢٠٠٩ (UTC)

سڵاو کاک چالاک گیان بە ڕاستی هیچم دەست نەکەوت هەر بە دوایدا ئەگەڕێم. بزانین چۆن ئەبێت --barham ٢٢:٤٥, ١٩ تشرینی دووەم ٢٠٠٩ (UTC)
نازانم کەشەو مانای چییە لە فەرهەنگی سویدی کوردی ئەمەی داوە بەرامبەر سندووق؟ تۆ چی ئەڵێی --barham ٢٢:٤٧, ١٩ تشرینی دووەم ٢٠٠٩ (UTC)
منیش نازانم چییە و لە ھیچ وشەنامەیەکیشدا نەمدۆزیوە. لەگەڵ مانی وتووێژم کرد و ئەویش ڕای ئەمە بوو کە وشەی مجری نابێ وشەیەکی بێگانە بێ. وا دیارە بێجگە لەم وشەیە، وشەی ترمان دەست ناکەوێت. لە زاراوەکانی تریش وکوو ھەورامی بەرامبەری ھەیە بەڵام سۆرانییەکە باشترە. سپاس بۆ وەدواکەوتنت.--Calak ٢٣:٠٧, ١٩ تشرینی دووەم ٢٠٠٩ (UTC)

دیوەخان

کاک بەرھەمی خۆشەویست شتی وا چۆن دەڵێی. لە کام ویکیدا ئاوایە؟ ئەم لاپەڕەیە تایبەتی پێشنیارانە. گرتم وا بێ، پێشنیاری منت نەدەبا سڕیباوە بەڵکوو دەبا گوێستباتەوە.--:)CalakLédwan ٢١:٤٨, ٢٤ تشرینی دووەم ٢٠٠٩ (UTC)

کاک چالاک گیان وەک دەبینی خۆ هێشتا پەڕەکە درووست نەکراوە! هێشتا لە پرۆسەی ئامادەکردندایە لەبەر ئەوە تاکو تەواو ئەبێ ئەبێ بەشداریی تیادا نەکرێ بەڵکو پێشنیارەکان ئێستا ئەتوانی بۆ ماوەیەکی کاتی لە پرسگا بنووسی..... ببورە ئەگەر پێشنیارەکەتم سڕیەوە بەڵام من هێشتا خەریکی درووستکردنی پەڕەکەم...شتێکی تر من ماوەیەکە بۆ وێنەیەکی دیوەخانی کوردی ئەگەڕێم بەڵام هێشتا هیچم نەدۆزیوەتەوە هیچی وا لای تۆ دەست ناکەوێ؟؟ --barham ٢٢:٠٠, ٢٤ تشرینی دووەم ٢٠٠٩ (UTC)

زۆر باشە کاک بەرھەمی خۆشەویست. وێنەیەکی وام پێ شک نایە بەڵام حەولێکی بۆ دەدەم. تکایە لە لاپەڕەی کوڵکەشدا وەڵامم دەوە. سپاس.--:)CalakLédwan ٢٢:١١, ٢٤ تشرینی دووەم ٢٠٠٩ (UTC)

گۆڕانکاری

سڵاو کاک بەرھەمی خۆشەویستی گوڵ، وا باشتر وەکوو من پێش پووچەڵکردنەوەی گوڕانکارییەکان لە لاپەڕەی لێدواندا ھۆی پووچەڵکردنەوەکەت بنووسی. من بۆ چکۆڵەترین گۆرانکارییەکانیش بەڵگەم ھەیە.--:)چالاکلێدوان ٢١:٣٣, ٨ کانونی یەکەم ٢٠٠٩ (UTC)

دەستخۆشی/ئاگادارکردنەوە

  • کاک بەرھەم دەستخۆش بۆ وتاری ڕێککەوتن، ھیوادارام بەردەوام بیت.
  • کاتی دەستکاری پەڕەکانی پڕۆژە، بە تایبەت بەشی یارمەتی، ئاگاداری ھەڵەکان بە.[١]

--MarMzok لێدوان-- ١٨:٣١, ١٢ کانونی یەکەم ٢٠٠٩ (UTC)

زۆر سوپاس بۆ ئاگادار کردنەوە کاک مارمزۆک ببورە کە درەنگ وەڵامم دایتەوە. --barham ٢٢:٤٢, ٢١ کانونی یەکەم ٢٠٠٩ (UTC)

سڵاو برای خۆشەویست

زۆر خۆشحاڵم کە دەبینم لە ویکیپدیای کوردی خەبات دەکەی بۆ پەرەپێدانی چاوکانییە زانستیەکانی زمانی کوردی. تکایە تا جێگایەک کە دەکرێت ویکیپدیا و شێوازی کارپێکردنی بناسێنە بە ھەڤاڵان و ھاوکارانی خۆت بۆ ئەوەی کەسانێکی زیاتر ببن بە ئەندام و ڕۆژ لەگەڵ ڕۆژ ژمارەیەکی زۆرتر وتاری کوردی بنووسرێت. بەڕاستی لە کاروانی ویکی بەجێ ماوین. زۆرێک لەو زمانانەی کە جەماوەری خاێوەریان زۆر لە کوردی کەمترە خەریکن دەگەن بە سەد ھەزار وتار بەڵام کوردی بە کوردمانجی و زازا و سۆرانییەوە ھێشتا نەگەیشتووەتە 16 ھەزار وە بەڕاستی ئەمەش جێگای شەرمەزارییە. نەتەوەیەکی 40 میلیۆن کەسی تەنیا 20000 وتاری لە سەر ویکی ھەیە. تکایە ویکیپدیا بە ھەڤالانی خۆتان بناسێنن و باسی بکەن کە چەند خزمەت بە نەتەوەکەمان دەکات. ھەروەھا شێوازی نووسینی وتارەکان بۆ ئەوان ڕوون بکەنەوە بۆ ئەوەی ویکیپدیای ئێمەش بە بایەخ و بڕواپێکراوی بنووسرێت. ھەروەھا تکایە بە ھیچ شێوەیەک لاسایی شێوازی نووسینی عەرەبی و تورکی ناوەکان و شتەکانی دیکە مەکەنەوە چونکا بە ڕاستی مایەی نەنگ و شەرمەزارییە کە نەتەوەیەکی پڕمێژوو وەکوو ئێمە لاسایی نەتەوەگەلێکی بێ مێژوو و بێ چاند وەکوو عەرەب و تورک بکەینەوە. ڕەنگە ئێمە لەگەڵ فارسان مێژوویەکی دوور و درێژی ھاوبەشمان ھەبێت، وە بشێت لاساییان بکەینەوە، بەڵام عەرەب و تورک بە ھیچ شێوەیەک لەو جێگە و پێگە دانین کە کورد بڕوانێت بە دەستی ئەوان دا. لەگەڵ ڕێزم --Cyrus abdi ٢٠:٠٣, ٢٥ کانونی یەکەم ٢٠٠٩ (UTC)

زۆر سوپاست دەکەم کاک کۆڕوش. بە داخەوە من لە وڵاتێکی ئەوروپی ئەژیم و لێرە کوردەکان (وابزانم بە ڕاژەی ٩٩% نە ئەزانن کوردی بنووسن نە بیخوێننەوە) ئەم کێشەیە تەنها لێرەدا نییە بەڵکو ئەوەی من بزانم لە شارەکەی خۆشم کەرکووک ئەم ڕێژەیە زۆر ناگۆڕێت (تەنها لە دوای ٢٠٠٣وە ئەم ڕێژەیە خەریکە ئەگۆڕێ) تەنانەت خۆشم لە وەتەی دەستم کردووە بە نووسین لە ویکیپیدیا نووسینی کوردیم باش بووە (دوای ١٤ ساڵ بەعەرەبی خوێندن). کێشەکە تەنها لێرەدا نییە، بۆ ئەوەی یەکێک هانبدەی کە لە ویکیپیدیادا بەشداری بکات ئەبێ ئەو کەسە هەم کات و هەم تاقەتی نووسین و هەم هەستکردن بە سوودی نووسینی هەبێت کە ئەوانەش هەر خۆیان یەکی کێشەیەکن (لەو ٤٠ ملیۆنە واباست کرد کە من پێم وایە زیاترە بێجگە لەو ڕێژەیەی کە بە کوردی خوێندوویەتی لە هەرێمی کوردستان ئەو دوای لە سەدا ٩٥ی لای کەمەوە نازانی بە کوردی بنووسن).

بۆ لاسایی کردنەوەش ئەوە هەوڵم داوە تا بکرێ سوود لە فەرهەنگ و پەرتووکە کوردییەکان وەرگرم هەرچەندە بە گرانی بەدەست ئەکەون.

تۆ دەڵێی عەرەب بێ مێژووە من لەمەیانە لەگەڵتدا نیم چونکە بە ڕاستی عەرەب زیرەکن لە دوورگەیەکی بچووکەوە بڵاوەیان کرد بۆ هەموو ئەم ناوچەیە و ئاینێکیان چەسپاندە سەر ئەم خەڵکەدا و ئەم ئایینەیان بەکارهێنا بۆ بەرژەوەندی خۆیان کەچی کورد تەنها خزمەتی ئەم ئایینەی کردووە بە درێژایی مێژوو قەد ڕۆژێک هیچ سوودێکی لەم ئاینە نەدیوە لە ملکەچکردنی نەوەکانمان بۆ عەرەب و تورک زیاتر (وادیارە من باس تەنها لە ئەم ژیانە دەکەم نەک ژیانی دوایی) عەرەبیش مێژووییەکی گەورەیان بۆ خۆیان درووست کرد بەڵام کورد کە هەزارەها ساڵە لەم ناوچەیە ئەژین لە نۆکەری بێگانە بەملاوە شتێکی وا گرنگیان نەکردووە بە درێژایی مێژوو کورد نۆکەری بێگانە بووە بەداخەوە لە خزمەتی ئەم و ئەو زیاتر سەرانی کورد هیچیان نەکردووە(جگە لەشتێکی زۆر کەم) بەڵام عەرەب و تورک بە ترس و تۆقاندن بێ یا بە هەڵخەڵەتاندن بێ مێژوویەکی وەهایان درووست کردووە کە ئێستا هەموو جیهان ڕێزیان لێ دەگرن و کەس حیسابی هیچ بۆ کورد ناکات (جارێکی تریش بەداخەوە).

ببورە چونکە دڵم زۆر پڕە لە نۆکەران. شایەنی ڕێز و دەستخۆشی کردنی و برای گەورەمی کاک کوڕوشی بەڕێز. --barham ١٩:٣٣, ٢٧ کانونی یەکەم ٢٠٠٩ (UTC)

بگەڕێوە پەڕەی بەکارھێنەری «Barham/ئەرشیڤ١».