بە خێر بێیت بۆ پەڕەی وتووێژەکەم

ئامادەکردن دەستکاری

کاک بەرهەم لەگەڵ دەستخۆشیم بۆ هەوڵەکانت بۆ پێشخستنی بەشە جۆربەجۆرەکانی ویکی سۆرانی، چەن تێبینیم هەیە:

  • بە جارێک تاگی ئامادەکردن لێدان لەسەر چەن پەڕە یا وتار، تەنها دەبێتە هۆی تێکەڵ بوونی کارەکان و تەواو نەکردنیان، بۆیە هەر کەس لەکاتێکدا تاگی ئامادەکاری لەسەر یەک پەڕە هەبێت باشترە.
  • ئەو ماوەی بۆ ئامادەکاری وتارەکان دابین دەکەی نابێ زۆر دوور بێت. ئێستا مانگی یەکی ٢٠١٠یە، دانانی تاگی ئامادەکاری بە وادەی مانگی ٣ی ٢٠١٠ هەڵەیە و لەگەڵ ئەوەی نیشان دەدات ئەو بەکارهێنەر نایهەوێ ئەوە ئەنجام بدات، ڕێگە دەگرێت لە بەکارهێنەرانی دیکە بۆ دەستکاری و ئامادەکاری ئەو وتارە. باشتر وایە ماوەکان ئەوپەڕی تا ١٥ڕۆژ دابنرێت و ئەگەر بەس نەبوو، دوای بەسەرهاتن، دیسان بۆ ١٥ڕۆژی دیکە دادەنرێتەوە.
  • کاتێ هەوڵی دانانی پەڕەی نوێ دەدەی بە وەرگێڕان (بەڕێزت لە عەرەبی وەری دەگریت)، بۆ دووهەم جار، داوادەکەم دەقە عەرەبییەکان مەهێنە ناو ویکیەوە. لە هەنگاوی یەکەم لای خۆت لە پەڕگەیەکی text وەریان بگێڕە و ئینجا بیهێنە ناو ویکی؛ ئێستا پەڕە هەیە لە ئامادەکردنی بەڕێزت کە بۆ ماوەیەکی زۆرە دەقی عەرەبی تێدایە(ماوەی زیاتر لە ١ مانگ) و ئەوە هیچ باش نییە.

هیوادارم بەرچاوگرتنی ئەمانە ببێتە هۆی پێشکەوتن بۆمان. لەگەڵ ڕێزم --MarMzok لێدوان-- ١٥:٥٤, ٦ کانوونی دووەم ٢٠١٠ (UTC)

بەڵێ دانانی دەقی زمانەکانی تر لە ویکیی سۆرانیدا باش نییە چونکە گووگڵ پەڕەکانی ویکیپیدیا ئیندێکس ئەکات و رەنگە لە ئەنجامەکانی گەڕان لە گووگڵدا پەڕەکانی ویکیپیدیان ئێمە بۆ عەرەبەکان نیشان بدرێن. نە تەنیا گووگڵ، هەموو گەڕانچییەکان.--Aza ١٦:١٩, ٦ کانوونی دووەم ٢٠١٠ (UTC)
بەڵێ ڕاستئەکەن من ئەو ڕۆژە زۆر پەلەم بوو لەبەر ئەوە نیوەیەم تەواوکردبوو پێم حەیفبوو بفەوتێ لەبەر ئەوە تاگی ئامادەکردنم دانا، ئێستاش ئەودوایم تەواوکرد. سوپاستان ئەکەم --barham ١٩:١٨, ٦ کانوونی دووەم ٢٠١٠ (UTC)
کاک بەرهەم تەنها مەبەستم ئەوە پەڕەی کە ئێستا دەستکاریت کرد نەبوو، مەبەستم ئەمە بوو، بەڵام وادیارە یەک و دوو نین.
باسێکی دیکە کاک بەرهەم، گواستنەوەیەکت کرد لە بەڕێوبەران بۆ بەڕێوەبەران، لە پوختەی دەستکاریدا نووسیوتە: (بەکارهێنانی کیبۆردی هەڵە)، مەبەستت چییە لەوە ؟؟؟
وادیارە من هەڵە بوومە لە هۆی گواستنەوەکە بەڵام هەر بەڕێوەبەران ڕاستە نەک بەڕێوبەران. ئەو پەڕەیەش ئاگام لێیەتی بەڵام ئیشی زۆر ئەوێ هەوڵ ئەدەم.--barham ٢١:١٢, ٦ کانوونی دووەم ٢٠١٠ (UTC) زۆر سوپاس
کاک بەرهەم چاوەڕێ بووم ئەم باسە لە شوێنێکی دیکە بکەین بەڵام دیارت نەبوو. سەبارەت بە گواستنەوەکە بەرێزم، من پێموانیە وابێ لەفەرهەنگەکانداو لە جێگەبەجێگەی ویکیپیدیا هەر بەرێوبەر بەکار هاتووە. کە دەفەرمووی هەڵە بوویتە، تکایە ئەرکی دووبارە گواستنەوەی بکێشە چاوەکەم. سەبارەت بەو پەڕەش کاک بەرهەم گیان، ماوەی زیاتر لە مانگێکە هیچ دەستکارییەکت نەکردووە. تەنها داواکاریم ئەوەیە، تاگی بۆ ماوەی ١٥ ڕۆژ لێدە و دەقی عەرەبی مەهێنە ناوە. ڕێـــــــــز --MarMzok لێدوان-- ٢١:٢٧, ٦ کانوونی دووەم ٢٠١٠ (UTC)
واخەریکم ئامادەی دەکەم (وادیارە من ئەم ماوەیە زۆر بەکەمی لێرە بوومە لە بەر ئەوە نەمتوانیوە)، بەڵام بۆ بەڕێوەبەر دوای قسەی لەسەر ئەکەین، تا ئەو کاتە ئەیگەڕێنمەوە بۆ بەڕێوبەر. ڕێز--barham ٢١:٣٤, ٦ کانوونی دووەم ٢٠١٠ (UTC)
ئاگاداری دەستکارییەکان هەم. دەستخۆش. یارمەتی پێویست بوو دەنگ کە. --MarMzok لێدوان-- ٢١:٣٥, ٦ کانوونی دووەم ٢٠١٠ (UTC)

ناوی شوێنەکان دەستکاری

کاک بەرھەم تکایە وریا بە ناوی شوێنەکان بە بێژەی عەرەبی نەنووسی. ئێمەی کورد بە ھیچ شێوەیەک نابێت لە نووسین دا لاسایی عەرەب بکەینەوە، بە تایبەت لەو وشانەی دا "گ.چ.پ.ژ" ی تێدایە. بۆ نموونە بەڕێزت پێتەختی ھاییتی‌ت بە بێژەی عەرەبی نووسی بوو، چاکم کردەوە. ھەروەھا بۆ نموونە بەکارھێنانی کەوانە () لە جێگەی "" لە نێو عەرەبەکان دا باوە کە ئەمەش ھەڵەیەکی زۆر ناشیرینە و لە باشووری کوردستانیش بە لاسایی عەرەب بووە بە باو. تکایە ھەم خۆت و ھەم ھاوڕێیانت ئاگادار بکەوە کە بە شێوازی دروست و بە پێی پێوەرە جیھانیەکان بنووسن. ھەر بژیت و دەستت خۆش بێت بۆ ھەوڵەکانت لە پێناو پەرەپێدانی ویکی کوردی.--Cyrus abdi ١١:١٨, ١٩ کانوونی دووەم ٢٠١٠ (UTC)

سڵاو کاک کۆڕش دەستخۆش بۆ پەیامەکەت، وەکو بینیم دەستکارییەکەی تۆ تەنها یەک پیت بوو (بەڵام لە گەڵتام ئەبێ هەوڵدەین تەنها پیتێکیش بە هەڵە نەنووسین) ئەویش هەڵەیەکی تەکنیکی بوو من زۆر ئاگاداری ئەوەم کە ووشەکان و پیتەکان بە شێوازی کوردی بنووسم و وەرگێڕان لە سویدی و عەرەبی و تا ڕادەیەک ئینگلیزیش دەکەم بۆ ویکیپیدیای کوردی. بۆ بەکارهێنانی کەوانەش تۆ چیت پێ باشترە من ئەوەیشی بینیومە لە ئینگلیزییەکەدا هەر کەوانەیە ئیتر نازانم کوێی هەڵەیە تکایە ڕوونکردنەوەی زیاتر لەسەر ئەم بابەتە بکە. لەگەڵ ڕێزم --barham ٢١:٢٦, ١٩ کانوونی دووەم ٢٠١٠ (UTC)

کۆپیکردن و ھەڵەکان دەستکاری

بەڕێز کاک بەرھەم لە ژمارەیەکی زۆر لەو وتارانەی بەڕێزت ئەرکی دانانیان دەکێشیت، لە بەکارھێنانی نووسە کوردییەکان ھەڵەیان تێدایە. دوایین وتار ئازار پڕە لە نووسەی ھەڵەی "ه" و "ك". پێموایە ئەو کێشەیە ھۆکاری ئەوەیە دەقەکان ڕاست لە سەرچاوەکەوە کۆپی دەکەی و لەناو ویکی دایدەنەی. بەڕێز ئەو کردەوە ٢ ھەڵەی سەرەکی تێدایە: یەکەم، وتارەکان دەبێ لە زاری نووسەرەوە نووسرابێت، واتە نووسەر دەبێ بە کەڵک وەرگرتن لە سەرچاوەکان وتارێک بنووسێت، نەک ڕاست کۆپی بکات. دووھەم، بەم شێوە دانانی دەق، کۆمەڵێک نووسەی ھەڵە دێتە ناو ویکییەوە کە تەنھا دەبێتە گرانبوونی کارەکان (دۆزینەوەیان، چاککردنەوەیان...).

تکا دەکەم ئەگەر ھۆکار ئەوەیە، ئەم خاڵانە ڕەچاو بکە، ئەگینا لەوە دەچێ تەختەکلیلەکەت کێشەی ھەبێ. سوپاس --MarMzok لـێدوان-- ١٩:٥٣, ٢١ کانوونی دووەم ٢٠١٠ (UTC)

سڵاو کاک مارمزۆک ئەگەر بەئەرک نەبێ هەندێک وەرە سەر ئیمەیڵ(گەر کاتت هەیە).سوپاس --barham ٢٠:٠٢, ٢١ کانوونی دووەم ٢٠١٠ (UTC)

ڕاپرسی دەستکاری

بەڕێز کاک بەرھەم، دەستکارییەک لە پەڕەی دەروازەی بەکارھێنەران، بەشی ڕاپرسی کراوە. تکایە سەردانێکی بکە و ئەگەر دەستکارییەکە وەک خواستی بەرێزت نییە تەنھا پووچەڵی بکەوە. ڕێز --MarMzok لـێدوان-- ٠٠:٤٣, ٢٥ کانوونی دووەم ٢٠١٠ (UTC)

دەستت خۆش بێت زۆر چاکە. --barham ٠٠:٤٧, ٢٥ کانوونی دووەم ٢٠١٠ (UTC)

واتای کوردی بۆ Verifiability دەستکاری

بەڕێز ئایا بۆ وشەی Verifiability وشەیەکی کوردی دەزانیت کە واتای ئەو بگەیەنێت یا بۆ ئەوەی ببێت کە لە جیاتی بەکاربێت؟

ئەمانە بۆ ڕوونکردنەوەی واتای وشەکە: پشت پێ ڕاستکردنەوە، شیاوی سەلماندن، پشت پێ بەستن، لێپرسینەوە، ڕاستاندن لەگەڵ ڕێزدا --MarMzok لـێدوان-- ٠٨:٤٨, ١٣ شوبات ٢٠١٠ (UTC)

ئەگەر بەهەڵەدا نەچووبم و مەبەستت ئەمەی ئێرە بێت ئەوا من (جێی متمانەبوون) پێشنیار ئەکەم بۆ ناوی ئەم پرۆژەیە، کاتێ کە تۆ لەسەرچاوەیەکەوە زانیارییەک وەرئەگری لە ویکیپیدیا ئەبێ ئەو سەرچاوەیە جێی متمانە بێت. (من جێی متمانەم پێ باشترە) لەگەڵ ڕێزم. --barham ٢٠:١١, ١٣ شوبات ٢٠١٠ (UTC)
کاک بەرھەم دەستخۆش بۆ وەڵامەکەت بەڵام reliable بۆ ئەوەی دەبێ بەڕێزت دەیڵەی؛ واتە سەرچاوەی بڕواپێکراو یا جێ متمانە. بەڵام Verifiability واتایەکی جیاوازی ھەیە. --MarMzok لـێدوان-- ٢١:١٣, ١٣ شوبات ٢٠١٠ (UTC)

پەڕە ناتەواوەکان دەستکاری

بەڕێز کاک بەرھەم، سەبارەت بە ھێنانە ناوەی دەقەکان و داڕێژەکان لە ویکیپیدیای زمانەکانی دیکەوە پێشتر دواوم لەگەڵ بەڕێزت، بەڵام ئێستاکەش ئەو شێوە دانانە بەردەوامە و لە کاتی ئێستادا کە خەریک تاقی کردنەوەی بۆتێکی گرینگین بۆ ویکیپیدیا سۆرانی، ئەو پەڕانە بوونەتە کێشەیەک بە سەر ھەموو کێشەکانی دیکەوە. ئێستا ھەموو ئەو پەڕانەی خەریکی ئامادەکردنیت لە شوێن-ناوی ویکیپیدیادا، گواستنەوەی دەکەم بۆ شوێنی بەکارھێنەری خۆت؛ گواستنەوەی ئەوانە کیشەیەک درووست ناکات. بێ پێچەوانە داڕێژەکان ساکار نییە، بۆ ئەوەی زەحمەتت دووپات نەبێتەوە ھیوادارام لە چەن کاتژمێری داھاتوودا خۆت ئەرکی گواستنەوەی داڕێژەکان بکێشیت بۆ سەر شوێن ناوی خۆت. کە کاتت بە دەستەوە بوو ئامادەیان دەکەیت و ئینجا گواستنەوەی دەکەیتە ناو پڕۆژەکە و ئەگەریش نا، ئەوە با ھەر لەوێدا بمێنێتەوە و کێشە بۆ کەس ساز نابێت. ھیوادارام ئەوە نەبێتە ھۆی ڕەنجاندنت؛ لە ھەموو پڕۆژەکاندا کە وەک بەڕێز داڕێژە یا پەڕە دادەنێن لە پێشدا لە شوێن-ناوی خۆیان ئامادەی دەکەن و ئینجا گواستنەوەی بۆ دەکەن. لەگەڵ ڕێزم --MarMzok لـێدوان-- ١٦:٢٠, ١٥ شوبات ٢٠١٠ (UTC)

ئەمە ھەموو ژێرپەڕەکانی شوێن-ناوی بەکارھێنەری خۆت [١] --MarMzok لـێدوان-- ١٦:٤٤, ١٥ شوبات ٢٠١٠ (UTC)

سویسرا دەستکاری

کاک بەرھەم لەوکاتەوە کە لە کوردستان قەڵەم کاری کردووە گوتراوە سویس یان سوەیس. بەڵام ئەوەی کە تۆ دەبینی لە ئینترنێت نووسراوە "سویسرا" بە ھۆی ئەوەیە کە کوردەکانی باشوور چاوی خۆیان بەستووە و کوێرکوێرانە لاسایی عەرب دەکەنەوە، ھەرچۆن تا جارێک بڵێن ژاپۆن 2000000 جار ئەڵێن یابان. تەنانەت بە پەڕلەمانیش ئەڵێن بەرلەمان. سەیری ژێنووسی کاناڵە وێرانە کوردییەکانیش بکە: تشارلی بەجێگەی چاڕلی، و میلیۆنان لاسایکردنەوەی کوێرانەی دیکە. نەگبەتی لەمەش خراپتر، ڕۆژھەڵاتی کوردستان کە سەرچاوەی قەڵەمی کورد بووە ئەمڕۆ بەجێگەی ئەوەی کە ڕۆڵە ڕاستکەرەوە بنچینەییەکی پێشووی ببینێت بووە بە لاساییکەری باشوور. بە داخەوە زمانی کوردی لە باشووری کوردستان خەریکە لە لێڵاوی نەخوێندەواریی نووسەران دا دەخنکێت. کوردی ڕەنگە لە فارسی قەرز بگرێت چونکە لە بنچینە دا ھەردووکیان ھێندووئەورۆپین و زۆر شتیان ھاوبەشە، بەڵام پەیوەندیی کوردی و عەرەبی یان کوردی و تورکی پەیوەندیی گەز و گووزە.

تکایە چیتر لاسایی عەرەب مەکەنەوە. ناوی وڵاتەکان، شێوازی نووسینی ڕستەکان و وشەسازیی واتایی و ھەزاران نەگبەتی دیکە: ئاخر بۆ کورد ئەبێت بە نەروێژ یان نۆروێژ بڵێت نەرویج. ئاخر بۆ ئەبێت کورد بەجێگەی "دەستمان کرد بە" بڵێت "ھەستاین بە" (قمنا بە)، بۆ بڵێ "دەنگی شەقام" (صوت الشارع)، بۆ بە ھێڵی یارمەتی بڵێ "تەلەفۆنی داخ" بۆ بە فووتباڵ، بڵێ تۆپی پێ (کرة القدم). ئاخر ئەم وشە جیھانیانە بۆ ئەبێت بە لاسایی عەرەب وەربگێڕدرێنەوە. کورد بە درێژایی مێژوو وتوویەتی تۆپان یان فووتباڵ. ئیتر بەسە بۆ ژێردەستی عەرەبی قومقومەخۆر و خۆنەشۆر. تاکەی بە-گەورە-و-سەروەر-زانینی دایگرکەران. بۆ خاتری خودا لە عەرەب نزیک مەبنەوە با لەمە زیاتر زمان و فەرھەنگمان لەناو نەچێت.

سڵاو کاک کۆڕش وەک دەبینی لە سەرەتای وتارەکەد نووسراوە ((بەئەڵمانی: die Schweiz، بەفەڕەنسی: la Suisse، بەئیتاڵی: Svizzera، بەڕۆمانی: Svizra، بە ئینگلیزی: Switzerland) کەواتا بە ئیتاڵی و ڕۆمانی و ئینگلیزی هەر وەرگێڕانی سویسرا ڕاستترە بەڵام لەبەر ئەوەی زمانی فارسی لە ژێر کاریگەری زمانی فەڕەنسیدایە (سوئیس) یان بەکارهێناوە و کوردەکانی ڕۆژهەڵاتیش کە لە ژێر کاریگەری زمانی فارسیدان ئەم ناوەیان بەم شێوەیە هێناوەتە ناو زمانی کوردیەەوە من نامەوێ بڵێم ئێمە ئەمەمان لە عەرەبەوە وەرنەگردووە ئەمە زۆر ڕوونە کە کوردی باشوور کاریگەری زمانی عەرەبیان تا ڕادەیەکی بەرچاوە لەسەرە بەڵام ئەمە تەنها کێشەی کوردی باشوور نییە بەڵکو کوردی ڕۆژهەڵات زۆرتر لە کاریگەری زمانی عەرەبی لە سەر زمانی کوردی باشوور کاریگەریی زمانی فارسیان لەسەرە هەروەها لە تورکیاش ئەم کێشەیە بەسەر کرمانجەکانە دووبارە بۆتەوە بەڵام ئەوە گرنگ نییە لەم باسەی ئێستاماندا.

من زۆرم پێ ناخۆش بوو ئەم باسەت بەم شێوەیە هێنایە پێشەوە و قەت باوەڕم نەئەکرد کێشەی دووبەرەکی بگوازرێتەوە بۆ ویکیپیدیا چونکە ئێمە هەموومان بۆ خزمەتکردنی ئەم زمانە هاتووینەتە ئێرە. هیوادارم چاوێکیش بخشێنیتەوە بەم ڕستەیەدا چونکە لەو باوەڕەدا نیم کوردی باشوور چاوی خۆی بەستبێتەوە و کوردی ڕۆژهەڵات چاوکراوە بێت(بەڵکو هەردوو کوردن و هەوڵی چاوکردنەوە ئەدەن بۆ دەرچوون لە ژێر دەستی داگیرکەران) "کە تۆ دەبینی لە ئینترنێت نووسراوە "سویسرا" بە ھۆی ئەوەیە کە کوردەکانی باشوور چاوی خۆیان بەستووە و کوێرکوێرانە لاسایی عەرب دەکەنەوە". دوای ئەوە ماوەی ١9 ساڵە زمانی کوردی لە قوتابخانی هەرێمی کوردستاندا دەخوێنرێت وابزانم کوردی باشوور شایەنی ئەوە نین پێیان بڵێی چاوی خۆیان بەستۆتەوە و کوێرن دوای ئەو هەموو خەباتەی لە پێناوی کورد و زمانی کوردیدا داویانە ئێستاش بەروبوومەکەی دەرکەوتووە چەند زمانی کوردی سودمەندبووە لەو ١٩ە ساڵەدا. (من تەنها داواکاریم ئەوەیە بابەتەکان یەکە بە یەکە چارەسەر بکرێن بە وتووێژ و تکایە با باسی کوردی باشوور و کوردی ڕۆژهەڵات نەمێنێ لە ویکیپیدیا). (تکایە پەیامەکانیشت بێ واژوو جێ مەهێڵە) --barham ٢١:٥٢, ١١ ئازار ٢٠١٠ (UTC)

سڵاو، کاک بەرھەم. سویسرا لە ئیتالیایی Svizzera و لە ڕومانیایی Svizra نزیکترە بەڵام تەنیا ٨%ی خەڵکی ئەم وڵاتە ئیتالیایی و ١%ـیشان ڕومانیایی قسە دەکەن. ٦٤%یان ئاڵمانیایی و ١٨%ـیان فرانسایی قسە دەکەن. یا دەبێ ناوەکەی بە ئاڵمانی بخوێندرێتەوە یا بە فرانسایی. ئاڵمانییەکەی باو نییە بۆیە دەبێ فرانسایییەکەی ببێتە ستاندارد.--:)چالاکلێدوان ١٥:٤٣, ١٣ ئازار ٢٠١٠ (UTC)

پرسیار دەستکاری

سڵاو کاک بەرھەم، دوو پرسیارم لێت ھەبوو. کاک بەرھەم گیان لە باشوورێ دەڵێن «ئەلفا» یا «ئەڵفا»؟ دەڵێن «دێلتا» یا «دێڵتا»؟ کامەیان بەکاردەھێنن؟ زۆر سپاس.--:)چالاکلێدوان ١٤:٣٩, ٩ نیسان ٢٠١٠ (UTC)

ببورە کاک چالاک بە بۆنەی نەبوونی کیبۆردی کوردیەوە ماوەیەک لێرە دووربووم و نەمتوانی وەڵامت بەمەوە پێم وایە ئەلفا و دێلتا باشتربێت بەڵام من بە زمانی کوردی نەمخوێندوە ئەو پرسیارە ئاڕاستەی برادەرانی تر بکەی لەوەیە وەڵامی چاکترت دەستکەوێت. لەگەڵ ڕێز --barham ٢١:٥٥, ١٠ ئایار ٢٠١٠ (UTC)

سپاس کاکە بەرھەم.--:)چالاکلێدوان ٠٦:٤٢, ٢٢ ئایار ٢٠١٠ (UTC)
لەباشوور ئەلفا بەکاردێت و لەبری دێڵتا یان دێلتا، دەلتا زۆرتر بەکاردێت --برووسک ١٩:٥٧, ١٠ کانوونی دووەم ٢٠١٢ (UTC)

داوای بەشداری دەستکاری

داوای بەشداریتان دەکەم بۆ دانانی یاسا و ھەڵبژاردنی وینە. سوپاس --MarMzok لـێدوان-- ١٢:٣٥, ٢٦ نیسان ٢٠١٠ (UTC)

Hey can you translate this page en:Selena in this language? Thanks! AJona1992 ٢١:٤٤, ١٦ ئەیلوول ٢٠١٠ (UTC)

Well I will try to translate the article next week --barham ٢٠:٠٨, ١٧ ئەیلوول ٢٠١٠ (UTC)

ناکۆکی نێوان کورد و عەرەب بۆ سڕینەوەی خێرا ھەڵبژێردرا دەستکاری

 

تاگێک داندراوە لەسەر ناکۆکی نێوان کورد و عەرەب کە داوا دەکات کە بە خێرایی بسڕدرێتەوە لە ویکیپیدیا. ئەمە لەبەر ئەم ھۆکار(انە) کراوە:

بێبایەخبوون

لەژێر پێوەرەکانی سڕینەوەی خێرا، ئەو پەڕانەی کە لەگەڵ چەند سیاسەتێکی دیاریکراودا یەکدەگرن لەوانەیە بسڕدرێنەوە.

ئەگەر پێت وایە ئەمە پەڕەیە نابێت بسڕدرێتەوە لەبەر ئەم ھۆکارە، لەوانەیە پێویست بکات ناڕەزایی دەرببڕیت بە بە سەردانکردنی پەڕەکە و کەرتە کردن لەسەر ئەو دوگمەیەی کە دەڵێت "دەربڕینی ناڕەزایەتی بەرامبەر بە سڕینەوە". کە ھەلێکت پێ دەدات بۆ ڕوونکردنەوەی ئەوەی کە بۆچی نابێت پەڕەکە بسڕدرێتەوە. بەھەرحاڵ، ئاگاداربە کە ھارکاتێک پەڕەیەک تاگی سڕینەوەی خێرای لێ درا، لەوانەیە بەبێ دواخستن بسڕدرێتەوە. تکایە خۆت تاگی سڕینەوە لە پەڕەکە لا مەبە. سەیری سیاسەتەکان و ڕێساکان بکە تاکو لە داھاتوودا ئەمە ڕوونەداتەوە. ئەگەر پەڕەکە سڕدراوەتەوە، و دەتەوێت بھێندرێتەوە بۆ باشتر کردنەوەی، تکایە پەیوەندی ببەستە لەگەڵ بەڕێوەبەرێکی سڕینەوە، ئەگەر لە پێشوودا ئەمەت ئەنجام داوە، تکایە چاوەڕێی وەڵام بە. ◂ ئێپین وتووێژ ‏١٧:٥١، ٢٠ی ئابی ٢٠١٧ (UTC)وەڵامدانەوە