لیندۆن باینس جۆنسۆن (بە ئینگلیزی: Lyndon Baines Johnson) (لە دایکبووی ٢٧ی ئاب ١٩٠٨ – مردووی ٢٢ی کانوونی دووەمی ١٩٧٣) سیاسەتمەدارێکی ئەمریکی بوو کە لە ساڵی ١٩٦٣ تا ١٩٦٩ وەک ٣٦مین سەرۆککۆماری ویلایەتە یەکگرتووەکان خزمەتی کرد. پێشتر وەک ٣٧مین جێگری سەرۆککۆماری ویلایەتە یەکگرتووەکان) لە ساڵی ١٩٦١ بۆ ١٩٦٣ لەژێر سەرۆک جان ئێف. کێنیدی دا خزمەتی کردووە؛ و ئەندامی پارتی دیموکرات و خەڵکی تێکساس بوو، و ھەروەھا جۆنسن وەک نوێنەری ئەمریکا، سیناتۆری ئەمریکا و سەرۆکی زۆرینەی ئەنجومەنی پیرانی ئەمریکا خزمەتی کردووە. ئەو یەکێکە لەو سەرۆکانەی کە کە لە ھەموو ئەو پۆستانەدا لە ئاستی فیدراڵیدا خزمەتی کردووە.[١][٢]

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ Johnson, Rebekah Baines (1965). A Family Album. McGraw Hill.
  2. ^ Caro 1982.