جێگری سەرۆک کۆماری ویلایەتە یەکگرتووەکان

جێگری سەرۆک کۆماری ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا (بە ئینگلیزی:Vice President of the United States of America) دووەم باڵاترین ئەندامی کابینەی حکوومەتی ئەمەریکایە و شوێنگرەوەی سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانە. بەدەر لەمەش جێگری سەرۆک، سەرۆکایەتی ئەنجومەنی پیرانیش دەکات. جێگری سەرۆک لە حاڵەتی مردن یاخود دوورخستنەوەی سەرۆکی دەستبەکاربوو، شوێنی سەرۆک دەگرێتەوە.[١][٢][٣]

جێگری سەرۆک کۆماری ویلایەتە یەکگرتووەکان
بەشێکە لەکابینەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، executive branch of the U.S. government
دامەزران٢١ی نیسانی ١٧٨٩
ناو بە زمانی فەرمیVice President of the United States
پێشگرێکی شەرەفمەندانەThe Honourable
شوێنی نیشتەجێبوونNumber One Observatory Circle
Appointed byکۆلێژی ھەڵبژاردنەکانی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، ئەنجومەنی پیرانی ئەمریکا
خاوەن پۆستکامڵا ھاریس
ڕێکخراوێک کە لەلایەن پۆستێک یان کەسێکەوە بەڕێوەدەبرێتئەنجومەنی پیرانی ئەمریکا
وڵاتویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا
دەسەڵاتی دادوەری دەگرێتەوەویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا
Substitute/deputy/replacement of office/officeholderسەرۆکی کاتیی ئەنجومەنی پیرانی ئەمریکا
پلەی بەرزتری داهاتووسەرۆک کۆماری ویلایەتە یەکگرتووەکان
ناونیشانی ئیمەیڵ
وێبگەhttps://www.whitehouse.gov/es/administracion/vicepresidenta-harris/، https://www.senate.gov/artandhistory/history/common/briefing/Vice_President.htm
وەسفی ئاڵاflag of the vice president of the United States
مۆر (نیشانە)Seal of the Vice President of the United States
بەرەوپێك هەیەسەرۆک، member، member
Female form of labelVice President of the United States، Vicepresidenta dels Estats Units، віцепрезидентка США، Vice-présidente des États-Unis
فۆڕمی ناونیشانی نێرVice President of the United States، Vicepresident dels Estats Units
پێڕستlist of vice presidents of the United States

ھەڵبژاردنی جێگری سەرۆک

دەستکاری

لە سەرەتادا، ھەڵبژاردنی جێگری سەرۆک لەسەر بنەمای دەنگی ئێلێکتۆرال لە ھەڵبژاردنەکان دیاری دەکرا. ئەمە بەردەوام بوو تا ئەوکاتەی تۆماس جێفەرسن و ئاڕۆن بەڕ یەکسان بوون لە ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمریکا لە ساڵی ١٨٠٠. دوای ئەمەش، ماددەی ١٢ی دەستووری ئەمریکا ئاماژەی بەوەدا کە سەرۆک و جێگری سەرۆک بە جیا ھەڵبژێردرێن، ئەگەریش یەکسان بوون، ئەوا ئەنجومەنی پیران ھەڵبژاردنیان یەکلایی بکاتەوە. کەمێک دوای ئەمە، پارتە سیاسییەکان لەکاتی ھەڵبژاردندا بانگەشەیان بۆ سەرۆک و جێگری سەرۆک دەکرد لە یەک کاتدا. ھەربۆیەش لە سەردەمی ئێستادا، جێگری سەرۆک لەلایەن سەرۆک و پارتەکەیەوە ھەڵدەبژێردرێت و بەزۆری لە یەک پارتن (بۆ نموونە، باڕاک ئۆباما و جۆو بایدن، کە ھەردووکیان دیموکرات بوون، یاخود جۆرج ئێچ دەبڵیو بوش و دیک چەینی، کە ھەردووکیان کۆماری بوون).

ئەو جێگرانەی بوونەتە سەرۆک

دەستکاری

لیستی ناوبراو ئەم جێگری سەرۆکانەیە کە بەھۆی مردنی سەرۆکەوە بوونەتە سەرۆک، یاخود لەرێگەی ھەڵبژاردنێکی سەربەخۆوە بوونەتە سەرۆک:

ئەو جێگرانەی ئێستا لە ژیاندا ماون

دەستکاری
سەرۆک ڕێکەوتی لەدایکبوون ماوەی جێگری سەرۆکایەتی
واڵتەر مۆندەیل (١٩٢٨-٠١-٠٥) ٥ی کانوونی دووەمی ١٩٢٨ (تەمەن ٩٦ ساڵ) ٤٢ ١٩٧٧–١٩٨١
دیک چەین (١٩٤١-٠١-٣٠) ٣٠ی کانوونی دووەمی ١٩٤١ (تەمەن ٨٣ ساڵ) ٤٦ ٢٠٠١–٢٠٠٩
جۆو بایدن (١٩٤٢-١١-٢٠) ٢٠ی تشرینی دووەمی ١٩٤٢ (تەمەن ٨١ ساڵ) ٤٧ ٢٠٠٩–٢٠١٧
دان کوەیڵ (١٩٤٧-٠٢-٠٤) ٤ی شوباتی ١٩٤٧ (تەمەن ٧٧ ساڵ) ٤٤ ١٩٨٩–١٩٩٣
ئال گۆڕ (١٩٤٨-٠٣-٣١) ٣١ی ئازاری ١٩٤٨ (تەمەن ٧٦ ساڵ) ٤٥ ١٩٩٣–٢٠٠١
مایک پێنس (١٩٥٩-٠٦-٠٧) ٧ی حوزەیرانی ١٩٥٩ (تەمەن ٦٥ ساڵ) ٤٨ ٢٠١٧–٢٠٢١

سەرچاوەکان

دەستکاری
  1. ^ Weinberg، Steve (October 14, 2014). «'The American Vice Presidency' sketches all 47 men who held America's second-highest office». The Christian Science Monitor. لە October 6, 2019 لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە October 6, 2019 ھێنراوە. {{cite news}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date=، |date=، و |archive-date= (یارمەتی)
  2. ^ «Vice President». USLegal.com. n.d. لە ٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٢ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩ ھێنراوە. The Vice President of the United States is the second highest executive officer of the United States government, after the President.
  3. ^ «Executive Branch: Vice President». The US Legal System. U.S. Legal Support. لە ٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٢ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٠ی شوباتی ٢٠١٨ ھێنراوە.