لیندا بڕاون باک (بە ئینگلیزی: Linda Brown Buck؛ لە دایکبووی ٢٩ی کانوونی دووەمی ١٩٤٧) بایۆلۆجیستێکی ئەمریکییە، ئەو بەکارەکانی لەبواری ھەستی تامکردن ناسراوە. ئەو یەکێکە لە ھەڵگرانی خەڵاتی نۆبل. ئەو لە ئێستادا لە سەنتەری توێژینەوەی شێرپەنجەی فێرد ھەتچینسۆن کاردەکات.[١]

لیندا بڕاون باک
لەدایکبوون (١٩٤٧-٠١-٢٩) ٢٩ی کانوونی دووەمی ١٩٤٧ (تەمەن ٧٧ ساڵ)
سیاتڵ، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا
ھاوسەرRoger Brent
پیشەژینناس، neuroscientist، مامۆستای زانکۆ، پزیشک
بواری کارژینناسی، زانستی دەماری
شوێنی کارکردنزانکۆی پزیشکیی هارڤارد، زانکۆی واشینگتن، Fred Hutchinson Cancer Research Center
پەروەردەزانکۆی کۆڵۆمبیا، زانکۆی واشینگتن، University of Texas Southwestern Medical Center، Roosevelt High School
پلەی ئەکادیمیدکتۆرا
ئەندامیNational Academy of Sciences، پەیمانگای ئەمریکیی ھونەر و زانست، کۆمەڵەی ئەمریکی بۆ بەرەوپێش بردنی زانست، ئەنجومەنی پادشایی
وێبگەhttp://www.hhmi.org/scientists/linda-b-buck

لیندا لە ساڵی ٢٠٠٤، بەھاوبەشی لەگەڵ ڕیچارد ئەکسل خەڵاتی نۆبێل لە زانستی ئەرکی ئەندام و پزیشکی وەرگرت، ئەمەش لە پای کارەکانیان لە بواری ھەستی تامکردن بوو.[٢][٣][٤][٥]

ژیانی کەسی دەستکاری

لیندا باک لە ٢٩ی کانوونی دووەمی ١٩٤٧ لە سیتل، واشینگتن لە دایکبووە. باوکی ئەندازیاری کارەبایی بوو، لەماوەی ژیانی خەریکی کاری دروستکردن و داھێنان بوو، دایکی ژنی ماڵەوە بوو کە کاتەکانی لەماڵەوە بە شیکارکردنی مەتەڵی وشەکان بەسەر دەبرد.[٦] لیندا دووەم منداڵی ماڵەوەیان بوو لە کۆی سێ منداڵ، کە گشتیان کچن.[٧] خێزانەکەیان منداڵەکانیان سەرپشک کرد بۆئەوەی بواری کارکردنی ژیانیان بدۆزنەوە، لەوکاتەوە لیندا بواری کارکردنی لە زانست بۆخۆی ھەڵبژارد.[٧]

لە ساڵی ١٩٩٤، لیندا ئاشنایەتی لەگەڵ ڕۆجەر برێنت پەیداکرد، ئەوان لە ساڵی ٢٠٠٦ ھاوسەرگیریان کرد.[٨]

خوێندن دەستکاری

لە ساڵی ١٩٧٥، لیند بەکالۆریۆسی بەدەستھێنا لە دەروونناسی و مایکرۆبایۆلۆجی لە زانکۆی واشینگتن. دواتر لە ساڵی ١٩٨٠، بڕواننامەی دکتۆرای لە زانستی بەرگری بەدەستھێنا لە زانکۆی سەنتەری پزیشکی باشووری ڕۆژاوای تێکساس لە داڵاس، ئەمەش لەژێر سەرپەرشتی پڕۆفیسۆر ئێلن ڤیتیتا بوو.[٩]

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ "Linda Buck Lab". Fred Hutchinson Cancer Research Center. Retrieved 2015-11-11.
  2. ^ "Press Release: The 2004 Nobel Prize in Physiology or Medicine". Nobelprize.org. Retrieved 8 November 2012.
  3. ^ Buck, L.; Axel, R. (1991). "A novel multigene family may encode odorant receptors: a molecular basis for odor recognition". Cell. 65: 175–87. doi:10.1016/0092-8674(91)90418-X. PMID 1840504.
  4. ^ "Secrets of smell land Nobel Prize". BBC News. 4 October 2004. Retrieved 8 November 2012.
  5. ^ "Linda B. Buck – Curriculum Vitae, Interview". 2013-01-12. Archived from the original on January 12, 2013. Retrieved 2015-11-11. ١٢ی کانوونی دووەمی ٢٠١٣ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  6. ^ "Linda B. Buck, PhD". HHMI.org. Retrieved 2016-04-04.
  7. ^ ئ ا "Linda B. Buck – Biographical". Nobelprize.org. The Nobel Foundation 2004. Retrieved April 4, 2016.
  8. ^ Badge, Peter (2008-01-01). Nobel Faces (بە ئینگلیزی). John Wiley & Sons. ISBN 978-3-527-40678-4.
  9. ^ Badge, Peter (2008). Nobel Faces. John Wiley & Sons. p. 180. ISBN 978-3-527-40678-4. Retrieved December 2, 2015.