پێڕستەکەی شیندلەر
لیستەکەی شیندلەر (بە ئینگلیزی: Schindler's List) فیلمێکی ئەمریکی ١٩٩٣ لە جۆری دراما و ساتوەختی مێژوویی. فیلمەکە لەدەرھێنانی ستێڤن سپیلبێرگ وە لەنووسینی ستێڤن زالیانە. فیلمەکە باسی ماوەی ژیانی ئۆسکار شیندلەر دەکات، کە بازرگانێکی ئەڵمانی بوو کە لەمیانی شەڕی جیھانیی دووەم توانی ژیانی ھەزاران خەڵک ڕزگاربکات کە زۆرینەیان جوولەکەی پۆڵەندی بوون. ڕزگارکردنی ئەو جوولەکانە لەدەستی کۆمەڵکووژی ھۆلۆکۆستبوو بەوەی شیندلەر جوولەکەکانی دادەمەزراند لە کارگەکەی بۆ ئیشکردن. لیام نیسن ڕۆڵی ئۆسکار شیندلەری بینیوە لەفیلمەکە.
Schindler's List | |
---|---|
دەرھێنەر | ستێڤن سپیلبێرگ |
بەرھەمھێنەر |
|
شانۆنامە | ستێڤن زالیان |
لەسەر بنەمای | Schindler's Ark 1982 novel لە لایەن Thomas Keneally |
ئەکتەران |
|
مۆسیقا | جۆن ویلیامز |
وێنەگری سینەمایی | جانوسز کامینسکی |
مۆنتاژ | مایکڵ کان |
کۆمپانیای بەرھەمھێنەر | ئەمبلین ئینتەرتەینمێنت |
بڵاوکردنەوە | یوونیڤەرساڵ پیکچەرز |
دەرچوون |
|
ماوەی فیلم | ١٩٥ خوولەک[١] |
وڵات | ئەمریکا |
زمان | ئینگلیزی |
تێچوون | $٢٢ میلیۆن[٢] |
داھات | $٣٢١٫٢ میلیۆن[٣] |
شیندلەر لیست لە ٣٠ی شترینی دووەمی ١٩٩٣دا، لەنمایشی پێشەکی لە واشینتن نمایشکرا. دواتر لەڕۆژی ١٥ی کانوونی یەکەمی ١٩٩٣ دا فیلمەکە لەئەمریکا نمایشکرا. زۆرکات فیلمەکە ناوی لەلیستی باشترین فیلمەکانی مێژوو دەھێنرێت. فیلمەکە لە بۆکس ئۆفیسیش سەرکەوتنێکی باشی بەدەستھێنا کەتیایدا توانی ٣٢١٫٢ میلیۆن دۆلار کۆبکاتەوە لەجیھان کە خۆی فیلمەکە بە ٢٢ میلیۆن دۆلار بەرھەمھاتبوو. فیلمەکە ٧ خەڵاتی لە خەڵاتەکانی ئۆسکار بەدەستھێنا کەخۆی لە ١٢ خەڵاتدا پاڵێوراوبوو (لەنێویاندا براوەی باشترین فیلم، باشترین دەرھێنەر، باشترین سیناریۆی وەرگیراو، باشترین ئۆریجیناڵ سکۆر بردەوە).
سەرچاوەکان
دەستکاری- ^ British Film Board.
- ^ McBride ١٩٩٧, p. ٤١٦.
- ^ McBride ١٩٩٧, p. ٤٣٥.
ئەم فیلم وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |
- دەروازەی فیلم
- دەروازەی ھۆڵیوود
- دەروازەی ئەڵمانیا
- دەروازەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا
- دەروازەی پۆڵەندا
- دەروازەی تەلەڤیزیۆن
- دەروازەی دەیەی ١٩٩٠
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە پێڕستەکەی شیندلەر تێدایە. |