لیرۆی ئەزیز سانێ (لەدایکبووی ١١ی کانوونی دووەمی ١٩٩٦) یاریزانێکی تۆپی پیشەگەری ئەڵمانییە کە یاری دەکات بۆ یانەی بۆندسلیگا بایەرن موینشن و ھەڵبژاردەی تۆپی پێی ئەڵمانیا.

لیرۆی سانێ
ئەزموونی گەنجی
٢٠٠١–٢٠٠٥ واتنشید
٢٠٠٥–٢٠٠٨ شاڵکە ٠٤
٢٠٠٨–٢٠١١ بایەر لیڤەرکوزن
٢٠١١–٢٠١٤ شاڵکە ٠٤
ئەزموونی پڕۆفیشناڵ*
ساڵەکان یانەکان یاری (گۆڵ)
٢٠١٤–٢٠١٦ شاڵکە ٠٤ ٤٧ (١١)
٢٠١٦–٢٠٢٠ مانچێستەر سیتی ٩٠ (٢٥)
٢٠٢٠- بایەرن میونشن ٦٤ (١٣)
هەڵبژاردەی نیشتمانی
٢٠١٤–٢٠١٥ ھەڵبژاردەی نیشتیمانی لاوانی ئەڵمانیا | خوار ١٩ ساڵان ١١ (٥)
٢٠١٥–٢٠١٦ ھەڵبژاردەی نیشتیمانی لاوانی ئەڵمانیا | خوار ٢١ ساڵان ١٠ (٥)
٢٠١٥- ھەڵبژاردەی تۆپی پێی ئەڵمانیا ٤٥ (١١)
  • ئەزموونی پڕۆفیشناڵی تەنیا یاری و گۆڵەکانی خوولی ناوخۆ هەژمارکراوە. and correct as of ئایاری ٢٠٢٢.

† یاری (گۆڵ).

‡ National team caps and goals correct as of حوزەیرانی ٢٠٢٢

سانێ یەکەم یاری پیشەگەری خۆی بۆ یانەی شالکە ٠٤٤ لە ساڵی ٢٠١٤ ئەنجامدا و لە ساڵی ٢٠١٦ گواسترایەوە بۆ مانچستەر سیتی بە بڕی ٣٧ ملیۆن پاوەند. ئەو بە باشترین یاریزانی لاوی پرێمەرلیگ لە ساڵی ٢٠١٧–١٨ ھەڵبژێردرا، کە بووە یەکەم و تاکە یاریزانی ئەڵمانی کە خەڵاتەکە بباتەوە، دوای ئەوەی یارمەتی مانچێستەر سیتی دا بۆ بردنەوەی خولی نایابی ئینگلیزی و جامی ئی ئێف ئێڵ، وەرزی دواتر باشتر بوون بە بردنەوەی ھەر سێ نازناوە ناوخۆیییەکە.

سانێ لە تشرینی دووەمی ٢٠١٥ یەکەمین یاری خۆی بۆ ئەڵمانیا ئەنجامدا و بەشێک بوو لە پێکھاتەکە کە گەیشتن بە یاری نیوەی کۆتایی جامی یۆرۆی ٢٠١٦.

ژیانی سەرەتایی دەستکاری

سانێ لە ١١ی کانوونی دووەمی ١٩٩٦ لە ئێسێن، ئەڵمانیا لەدایکبووە و لە نزیک لۆھایدیستادیۆن، وەتێنشاید گەورە بووە.[٣] ئەو کوڕی یاریزانی پێشووی جومناستیکی ئەڵمانی و خاوەنی مەدالیای برۆنز لە ئۆڵۆمپیادی ھاوینی ١٩٨٤ ڕیجینا وێبەرە، و یاریزانی پێشەنگی تۆپی پێ و نێونەتەوەیی سێنیگالی سولیمان سانێ.[٤][٥] یاریزانەکە ناونرا لیرۆی بۆ ڕێزگرتن لە کڵۆد لی ڕۆی، ڕاھێنەری پێشووی باوکی.[٦][٧][٨] باوک و دایکی یەکیان ناسی کاتێک باوکی یاری دەکرد بۆ یانەی (SG Wattenscheid 9) سوولیمان سانێ لە فەڕەنسا گەورە بوو؛ لە ڕێگەی خزمەتکردنی لە سوپای فەڕەنساوە گەشتی کرد بۆ ئەڵمانیا. دوو براکەی سێن، کیم و سیدی، یاریان کردووە بۆ پێکھاتەکانی لاوان یاخود پێکھاتەی دووەمی یانە گەورەکانی تۆپی پێی ئەڵمانی.

پیشەی یانە دەستکاری

پیشەی سەرەتایی دەستکاری

سانێ لە ساڵی ٢٠٠١ دەستی بە یاری تۆپی پێ کرد بۆ تیمی لاوانی واتنشید ٠٩. لە ساڵی ٢٠٠٥، چووە یانەی شالکە ٠٤. دوای سێ ساڵ، پەیوەندی کرد بە بایەر لیڤەرکوزن، پێش ئەوەی بگەڕێتەوە بۆ ئەکادیمیای لاوانی شالکە (Nachwuchsleistungszentrum) لە ساڵی ٢٠١١.

شالکی ٠٤ دەستکاری

 
سانێ لە کاتی یاریکردن بۆ شالکە ٠٤ لە ٢٠١٦

لە ٢١ی ئازاری ٢٠١٤، سانێ گرێبەستێکی سێ ساڵەی پیشەگەری لەگەڵ یانەی شالکە واژوو کرد کە لە ٣٠ی حوزەیرانی ٢٠١٧ کۆتایی دەھات.[٤] لە ٢٠ی نیسانی ٢٠١٤ یەکەمین یاریی خۆی لە بۆندسلیگا ئەنجامدا لە بەرامبەر ڤی ئێف بی ستوتگارت.[٩] ئەو لە جێگەی ماکس مەیەر بە شێووەی یەدەگ ھاتە یاریگاوە و دوای تێپەڕبوونی ٧٧ خولەک لە یارییەکدا کە ٣–١ دۆڕاندیان لە دەرەوەی یاریگای خۆیا.[٩] یەکەم گۆڵی وەرزەکەی تۆمارکرد لە بردنەوەی ٢–١ لە یاریگای خۆیان لە بەرامبەر کۆڵن لە ١٣ی کانوونی یەکەم.[١٠] لە ١١ی ئازاری ٢٠١٥، سان ێ لە یەکەم یاریی خولی پاڵەوانەکانی ئەورووپا گۆڵێکی تۆمارکرد لە بردنەوەی ٤–٣ بەرامبەر ڕیاڵ مەدرید، ھەرچەندە تیمەکەی لە پاڵەوانێتییەکە دەرکران بە ئەنجامی ھەردوو یاری ٥–٤.[١١][١٢]

مانچێستەر سیتی دەستکاری

٢٠١٦–١٧: وەرزی یەکەم دەستکاری

لە ٢ی ئابی ٢٠١٦، سانێ چووە یانەی مانچستەر سیتی پریمەرلیگ و گرێبەستێکی پێنج ساڵەی واژوو کرد بۆ بڕی ٣٧ ملیۆن پاوەند، لەگەڵ ئەگەری زیاد بوون بۆ ٤٦٫٥ ملیۆن یۆرۆ کە بەندە بە ئاست و یاریکردنەوە.[١٣][١٤] یەکەمین یاری خۆی ئەنجامدا لە بردنەوەی ٢–١ لە دێربی مانچێستەر لە بەرامبەر مانچێستەر یونایتد لە ١٠ ئەیلوول.[١٥] یەکەم گۆڵی بۆ سیتی لە بردنەوەی ٢–١ بوو لە یاریگای خۆیان لە بەرامبەر ئەرسیناڵ لە خولی نایاب لە ١٨ی کانوونی یەکەم.[١٦] دوای ماوەیەک لە یاری نەکردن بەھۆی پێکانەوە، سانێ گەڕایەوە یاریکردن لە یارییەکدا بەرامبەر تۆتنھام ھۆتسپێر و گۆڵێکی تۆمارکرد لە یاریگای سیتی مانچستەر لە ٢١ی کانوونی دووەمی ٢٠١٧ کە ٢–٢ بەرامبەر بوون.[١٧] لە ٢٨ی کانوونی دووەمدا، لە بردنەوەی ٣–٠ لە بەرامبەر کریستاڵ پاڵاس لە دەرەوەی یاریگای خۆیان گۆڵی تۆمار کرد لە قۆناغی چوارەمی جامی ئێف ئەی.[١٨]

لە ٢١ی شوبات، سانێ گۆڵێکی تۆمارکرد لە گەڕاندنەوە و بردنەوەی ٥–٣ لە بەرامبەر مۆناکۆ لە یاری یەکەمی قۆناغی ١٦ خولی یانە پاڵەوانەکان.[١٩] لە ١ی ئازار، گۆڵێکی تۆمارکرد لە بردنەوەی ٥–١ لە یاریگای خۆیان بەسەر ھەدەرسفیڵد تاون لە یاری دووبارەکردنەوەی قۆناغی پێنجەمی ئێف ئەی.[٢٠] دوای چوار ڕۆژ، لە ٥ی ئازار، گۆڵێکی تۆمارکرد لە بردنەوەی ٢–٠ بەرامبەر سەندەرلاند لە دەرەوەی یاریگای خۆیان.[٢١] لە ١٥ی ئازار، سانێ گۆڵێکی تۆمارکرد لە یاری گەڕانەوەی خولی یانە پاڵەوانەکان بەرامبەر مۆناکۆ؛ لەگەڵ ئەوەشدا، سیتی٣–١ دۆڕا و لە لە پاڵەوانێتییەکە کرایە دەرەوە بەھۆی یاسای گۆڵی دەرەوەی یاریگا.[٢٢] لە ٢ی نیسان، سانێ گۆڵی یەکەمی تۆمارکرد لە بەرامبەر بوونی ٢–٢ لەگەڵ ئەرسیناڵ.[٢٣] لە ١٥ی نیساندا، لە بردنەوەی ٣–٠ بەرامبەر ساوسامپتۆن گۆڵی تۆمارکرد.[٢٤]

لە تەممووزی ٢٠١٧، سانێ وتی پێیوایە وەرزی یەکەمی لە سیتی سنووردار بوو بەھۆی نەبوونی توانای ھەناسەدان لە لووت.[٢٥] وتی بە تایبەتی لە کاتی یارییەکاندا ئازار دەچێژێت، کە ھەموو کات لووتی داخراوە بۆیە ئاستی دابەزیوە و وای لێکردووە ڕازی نەبێت.[٢٦] لە کاتی پشووی وەرز بڕیاریدا کە نەشتەرگەری بکات و چارەسەری بکات. ھەرچەندە ئەمە وای لێکرد کە بەشداریکردن بۆ جامی کۆنفیدراڵەکانی فیفا دوور بکەوێتەوە، بەڵام وتی کە کاریگەری لووتی زۆر خراپی کردووە و دەیویست بەشدار بێت لە وەرزی داھاتوو بە دڵخۆشی و تەندروستی باش.[٢٥]

٢٠١٧–١٩: بردنەوەی دوو نازناوی خولی یەک بە دوای یەک دەستکاری

 
سانێ لە کاتی یاریکردن بۆ مانچستەر سیتی لە ٢٠١٧

لە ٩ی ئەیلوولی ٢٠١٧، سانێ یەکەم دوو گۆڵی لە وەرزی ٢٠١٧ تۆمارکرد لە بردنەوەی ٥–٠ لە یاریگای خۆیاندابەرامبەر لیڤەرپوول.[٢٧] لە ٢٠ی ئەیلوول، دوو گۆڵی تۆمارکرد لە بردنەوەی ٢–١ لە بەرامبەر یانەی وێست برۆمیچ ئەلبیۆن لە دەرەوەی یاریگای دخۆیان لە قۆناغی سێیەمی لیگ کەپدا.[٢٨] لە ٢٣ی ئەیلوول، لە بردنەوەی ٥–٠ گۆڵی تۆمار کرد لە دژی کریستاڵ پالاس.[٢٩] لە ١٤ی تشرینی یەکەمدا، لە بردنەوەی ٧–٢ بەسەر ستۆک سیتی گۆڵی تۆمارکرد.[٣٠] لە ٢١ی تشرینی یەکەمدا، لە بردنەوەی ٣–٠ بەرامبەر بێرنلی گۆڵی تۆمارکرد.[٣١] لە ٢٨ی تشرینی یەکەمدا، گۆڵێکی تۆمارکرد لە بردنەوەی ٣–٢ بەرامبەر یانەی وێست برۆمیچ ئەلبیۆن لە دەرەوەی یاریگای خۆیان.[٣٢] دوای ئەوەی لە سێ یاری یەک بەدوای یەک گۆڵ و ئەسیستی تۆمارکرد، خەڵاتی باشترین یاریزانی مانگی پرێمییەرلیگی بردەوە بۆ تشرینی یەکەمی ٢٠١٧.[٣٣] لە ٦ی کانوونی دووەمی ٢٠١٨، لە بردنەوەی ٤–١ لە قۆناغی سێیەمی جامی ئێف ئەی گۆڵی تۆمارکرد بەرامبەر بێرنلی.[٣٤] لە ١٤ی کانوونی دووەمدا، لە دۆڕاندنیان ٤–٣ بەرامبەر لیڤەرپوول گۆڵی تۆمارکرد.[٣٥] دوای نۆ ڕۆژ، لە ٢٣ی کانوونی دووەم، گۆڵێکی تۆمارکرد لە بردنەوەی ٣–٢ لە دەرەوەی یاریگای خۆیان بەرامبەر بریستۆڵ سیتی کە وای کرد بگەن بە یاری کۆتای جامی خول (لیگ کەپ)، لە کۆتاییدا ٧٧ خولەک یاری کرد پێش ئەوەی دابنیشێت کاتێک سیتی ٣–٠ بردییەوە بەرامبەر ئەرسیناڵ بۆ بەدەستھێنانی یەکەم نازناویان لەژێر سەرپەرشتی پێپ گواردیۆلا.[٣٦][٣٧] لە ١ی ئازار، پێنج ڕۆژ دوای بردنەوەی لە یاریی کۆتایی، گۆڵێکی تۆمارکرد بەرامبەر ئەرسیناڵ لە بردنەوەی ٣–٠ لە دەرەوەی یاریگای خۆیان لە خولدا.[٣٨] لە ٣١ی ئازار، گۆڵێکی تۆمارکرد لە بردنەوەی ٣–١ لە دەرەوەی یاریگای خۆیان بەرامبەر ئیڤەرتۆن، کە وای کرد سیتی تەنیا یەک یاری مابێت بۆ بردنەوەی نازناوی خولەکە.[٣٩] لە ٢٩ی نیساندا، لە بردنەوەی ٤–١ گۆڵی تۆمار کرد لە دەرەوەی یاریگای خۆی لە بەرامبەر وێست ھام یونایتد.[٤٠]

سانێ بە باشترین یاریزانی لاوی پرێمییەرلیگ ھەڵبژێردرا بۆ یارمەتییەکانی مانچێستەر سیتی بە بردنەوەی نازناوی خولی پرێمەرلیگ ٢٠١٧–١٨ کە ڕکابەری ھەبوو لەگەڵ ھاوتیمەکانی ڕەحیم ستێرلینگ و ئێدێرسۆن، ھەروەھا ھاری کاین لە تۆتنھام ھۆتسپێر.[٤١][٤٢] بە ١٥ ئەسیست، سانێ نەیتوانی یەکەم خەڵاتی باشترین دروستکەری وەرزەکە بەدەستبھێنێت و ھاوتیمەکەی کێڤن دیبرۆین بەدەستی ھێنا.

 
سانێ لەگەڵ لە کاتی یاریکردن لەگەڵ بایەرن میونشن لە ٢٠٢٢

لە ١٥ی ئەیلوولی ٢٠١٨، سانێ گۆڵی یەکەمی تۆمارکرد و کە یەکەم گۆڵی بوو لە وەرزی ٢٠١٨–١٩ و سیتی لە یاریگای خۆیدا ٣–٠ بردەوە لە بەرامبەر فولھام.[٤٣] دواتر گۆڵی کۆتایەکانی تۆمارکرد لە بردنەوەی یەک لەدوای یەک لە یارییەکانی یاریگای خۆیان بەسەر بێرنلی و ساوسھامپتۆن.[٤٤][٤٥] لە ٢٤ی تشرینی دووەم، سانێ گۆڵیێکی دروست کرد لە نیوەی یەکەمدا بۆ ستێرلینگ و گۆڵێکی تۆمارکرد لە بردنەوەی ٤–٠ بەرامبەر یانەی وێست ھام یونایتد لە دەرەوەی یاریگای خۆیان.[٤٦]

لە ٣ی کانوونی دووەمی ٢٠١٩، گۆڵی بردنەوەی تۆمار کرد بۆ مانچێستەر سیتی لە خولەکی ٧٢ی یارییەکە بەرامبەر لیڤەرپوول، کە بووە ھۆی یەکەم و تاکە شکستی لیڤەرپول لە وەرزەکەدا.[٤٧] لە ٢١ی شوباتی ٢٠١٩، مانچستەر سیتی لە یاری یەکەم لە قۆناغی ١٦ی خولی یانە پاڵەوانەکان یاری بەرامبەر یانەی پێشووی سانێ، شالکە، کە ٢٠١ لە دواوە بوون دوای ئەوەی نیکۆلاس ئۆتامێندی لە خولەکی ٦٨ بە کارتی سوور دەرکرا. سانێ گۆڵی بەرامبەر بوونی تۆمار کرد بە لێدانی ڕاستەوخۆ لە دووری ٣٠ یاردەوە دوای ئەوەی تەنیا حەوت خولەک مابوو لە یارییەکە و لە جێگەی سێرجیۆ ئەگوێرۆ ھاتە یاریگاوە. لەپێناو ڕێزگرتن لە یانەکەی پێشووی خۆی، بڕیاریدا ئاھەنگی گۆڵەکە نەگێڕێت. سیتی یارییەکەی بردەوە ٣–٢ دوای ئەوەی گۆڵی بردنەوە لەلەیان ڕەحیم ستێرلینگەوە تۆمارکرا.[٤٨]

لە ١٣ی ئازاری ٢٠١٩، لە یاری دووەمی قۆناغی ١٦ ی خولی یانە پاڵەوانەکان لە بەرامبەر شاڵکە، سانێ ئاستێکی سەرسووڕھێنەری ھەبوو دوای ئەوەی سێ ئەسیست و گۆڵێکی تۆمار کرد بۆ بردنەوەی مانچێستەر سیتی ٢٧–٠ لە بەرامبەر یانەی پێشووی، کە سیتی گەیاند بە قۆناغی چارەکی کۆتایی پاڵەوانێتییەکە.[٤٩] لە ٢٤ی نیسانی ٢٠١٩، سانێ دووەم و کۆتا گۆڵی تۆمارکرد لە یارییەکدا بەرامبەر مانچستەر یونایتد لە خولەکی ٦٦ بۆ ئەوەی سیتی ببێتە براوەی دێربی مانچێستەر.[٥٠] ئەمە یەکەم گۆڵی بوو لە دێربی مانچێستەردا.[٥١][٥٢][٥٣]

٢٠١٩–٢٠: پێکان دەستکاری

سانێ چەندین جار ناوی بەسترایەوە بە پاڵەوانی بۆندسلیگا یانەی بایەرن میونشن بۆ جێگرەوەی فڕانک ڕیبێری کە یانەکەی بەجێدەھێڵێت و ئاریان ڕۆبن واز لە یاریکردن دەھێنێت.[٥٤] سەرەڕای ئەوەی گرێبەستی لەگەڵ یانەکەی ئەڵمانیا نزیک بوو لەوەی ئەنجام بدرێت، سانێ لە پێکھاتەی سەرەکی یاری سەرەتایی دژی لیڤەرپوول ناوی ھەبوو لە جامی قەڵغانی ئینگلیزی. دوای تەنھا ١٠ خولەک، سانێ چووە دەرەوەی یاریگا دوای ئەوەی بەستەری ئەژنۆی پچرا، کە لە بەشی زۆری وەرزەکە بێ بەش بوو و کۆتایی بە گفتوگۆکان ھات لەگەڵ بایەرن ھەتا ئەوکاتەی لە پێکان چاک دەبێتەوە[٥٥] لە حوزەیرانی ٢٠٢٠، سانێ ڕەتیدەکاتەوە گرێبەستەکەی درێژبکاتەوە لەگەڵ مانچستەر سیتی، کە گواردیۆلا ڕای گەیاند.[٥٦]

بایەرن میونشن دەستکاری

لە ٣ی تەممووزی ٢٠٢٠، بایەرن میونشن ڕای گەیاند گرێبەستێکی پێنج ساڵەی لەگەڵ سانێ واژوو دەکات بە پارەی سەرەتایی ٤٥ ملیۆن یۆرۆ لەگەڵ زیادکردنەکان کە بەرزدەبنەوە بۆ ٦٠ ملیۆن یۆرۆ.[٥٧][٥٨][٥٩] سانێ لە یەکەم یاریکردنی دووبارە لە بۆندسلیگا گۆڵی تۆمارکرد لە بردنەوەی ٨–٠ بەرامبەر یانەی پێشووی شالکە 04.[٦٠] لە ٣ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠، سانێ یەکەم گۆڵی خۆی لە خولی پاڵەوانەکانی ئەورووپا تۆمار کرد بۆ بایەرن میونشن لە بردنەوەی ٦–٢ لە دەرەوەی یاریگای خۆیان لە بەرامبەر ساڵزبۆرگ لە وەرزی ٢٠٢٠–٢١.[٦١]

کاروانی نێودەوڵەتی دەستکاری

لاوان دەستکاری

 
سانێ لەگەڵ ئەڵمانیا لە ٢٠١٩

سانێ بۆ یەکەم جار بانگھێشت کرا بۆ تیمی ئەڵمانیای خوار ٢١ ساڵان لەلایەن ڕاھێنەری لاوانی ھۆرست ھوبێش لە ٢٨ی ئابی ٢٠١٥ بۆ یاری دۆستانەی بەرامبەر دانیمارک و پاڵاوتن بۆ جامی نەتەوەکانی ئەورووپای خوار ٢١ ساڵانی ٢٠١٧ بەرامبەر ئازەربایجان.[٦٢] لە ٣ی ئەیلوولی ٢٠١٥، یەکەمین یاری خۆی بۆ ھەڵبژاردەی ئەڵمانیای خوار ٢١ ساڵان ئەنجامدا لە بردنەوەی ٢–١ لە لویبێک بەرامبەر دانیمارک، کە دوای ٧٣ خولەک جێگەی گیرایەوە لەلایەن جوولیان براندت.[٦٣]

پێکھاتەی یەکەم دەستکاری

سانێ یەکەمین بانگھێشتی بۆ وەرگرت بۆ پێکھاتەی یەکەمی ئەڵمانیا لە ٦ی تشرینی دووەمی ٢٠١٥ لە یارییەکی دۆستانەی بەرامبەر فەڕەنسا.[٦٤] سانێ مافی یاریکردنی بۆ فەڕەنساش ھەبوو، بەھۆی ئەوەی کە ڕەگەزنامەی فەڕەنسیشی ھەبوو.[٧] لە ١٣ی تشرینی دووەمی ٢٠١٥، لە خولەکی ٦١ دا لە جێگەی جوولیان دراکسلەر ھاتە یاریگاوە لە یارییەکی دۆستانەی بەرامبەر فەڕەنسا لە سانت دینیس کە بە دۆڕاندنین ئەڵمانییەکان ٢–٠ کۆتایی ھات و یارییەکە بە تەقەکردن و تەقینەوە لە دەوروبەری یاریگاکە ناوی ھەیە.[٦٥]

سانێ لەلایەن خواکیم لۆڤەوە ھەڵبژێردرا بۆ نوێنەرایەتیکردنی وڵاتەکە لە یۆرۆی ٢٠١٦.[٦٦] ئەو بەشداری لە یەک یاری کرد، لە خولەکی ٧٩دا جێگەی باستیان شڤاینشتایگەر ھاتە یاریگاوە و ئەڵمانیا ٢–٠ دۆڕا لە یاری پێش کۆتایی بەرامبەر فەڕەنسا.[٦٧]

سانێ لە پێکھاتەی ٢٣ یاریزانی ئەڵمانیا بۆ جامی جیھانی فیفا ٢٠١٨ دوورخرایەوە لە پاڵپشتی یاریزانێکی تری گەنج، کە جوولیان براندت بوو، لە ٤ی حوزەیرانی ٢٠١٨.[٦٨] لە ئەیلوولی ٢٠١٨، دوای ئەوەی ھەڵبژێردرا بۆ پێکھاتەکە بۆ ڕوبەڕوو بوونەوەی یارییەکانی بەرامبەر فەڕەنسا و پیرۆ، ھۆتێلی تیمەکەی بەجێھێشت دوای گفتوگۆیەک لەگەڵ خواکیم لۆڤ ئاماژەی بە «ھۆکاری تایبەتی» کرد وەک ھۆکارەکەی بۆ ڕۆیشتنی.[٦٩] دواتر دەرکەوت کە ھۆکاری ڕۆیشتنی بەھۆی لەدایکبوونی کچەکەی بوو.[٧٠][٧١]

لە ١٦ی تشرینی دووەمی ٢٠١٨، یەکەم گۆڵی بۆ ھەڵبژاردەی ئەڵمانیا تۆمارکرد بەرامبەر ھەڵبژاردەی ڕووسیا لە دوای ئەسیستێک لەلایەن سێرجۆ نابری. گۆڵەکە لە خولەکی ھەشتەمی یارییەکە ھات و ئەڵمانیا ٣–٠ بردییەوە.[٧٢] لە ١٩ی ئایاری ٢٠٢١، بانگھێشت کرا بۆ تیمی یۆرۆی ٢٠٢٠.[٧٣]

ئاماری کاروانی وەرزشی دەستکاری

یانە دەستکاری

ھەتا match played 30 July 2022
دەرکەوتنی یانەکان و گۆڵەکان لەلایەن یانەکان، وەرزەکان و پێشبڕکێکان
یانە وەرز خول جامی نیشتیمانی جامی لیگا ئەورووپا ئەوانی تر کۆی گشتی
ئاست یارییەکان گۆڵەکان یارییەکان گۆڵەکان یارییەکان گۆڵەکان یارییەکان گۆڵەکان یارییەکان گۆڵەکان یارییەکان گۆڵەکان
شالکە ٠٤ ٢٠١٣–١٤ بۆندسلیگا ١ ٠ ٠ ٠ - ٠ ٠ - ١ ٠
٢٠١٤–١٥ بۆندسلیگا ١٣ ٣ ٠ ٠ - ١ ١ - ١٤ ٤
٢٠١٥–١٦ بۆندسلیگا ٣٣ ٨ ٢ ٠ - ٧ ١ - ٤٢ ٩
کۆی گشتی ٤٧ ١١ ٢ ٠ - ٨ ٢ - ٥٧ ١٣
مانچستەر سیتی ٢٠١٦–١٧ پرێمیەرلیگ ٢٦ ٥ ٥ ٢ ٢ ٠ ٤ ٢ - ٣٧ ٩
٢٠١٧–١٨ پرێمییەرلیگ ٣٢ ١٠ ٣ ١ ٥ ٣ ٩ ٠ - ٤٩ ١٤
٢٠١٨–١٩ پرێمییەرلیگ ٣١ ١٠ ٤ ٢ ٣ ٠ ٨ ٤ ١ ٠ ٤٧ ١٦
٢٠١٩–٢٠ پرێمییەرلیگ ١ ٠ ٠ ٠ ٠ ٠ ٠ ٠ ١ ٠ ٢ ٠
کۆی گشتی ٩٠ ٢٥ ١٢ ٥ ١٠ ٣ ٢١ ٦ ٢ ٠ ١٣٥ ٣٩
بایەرن میونشن ٢٠٢٠–٢١ بۆندسلیگا ٣٢ ٦ ١ ١ - ٨ ٣ ٣ ٠ ٤٤ ١٠
٢٠٢١–٢٠٢٢ بۆندسلیگا ٣٢ ٧ ٢ ١ - ١٠ ٦ ١ ٠ ٤٥ ١٤
٢٠٢٢–٢٣ بۆندسلیگا ٠ ٠ ٠ ٠ - ٠ ٠ ١ ١ ١ ١
کۆی گشتی ٦٤ ١٣ ٣ ٢ - ١٨ ٩ ٥ ١ ٩٠ ٢٥
تەواوی کاروانی وەرزشی ٢٠١ ٤٩ ١٧ ٧ ١٠ ٣ ٤٧ ١٧ ٧ ١ ٢٨٢ ٧٧


نێودەوڵەتی دەستکاری

ھەتا ١٤ حوزەیرانی ٢٠٢٢[٧٤]
دەرکەوتنی و گۆڵەکانی تیمی نیشتیمانی و ساڵ
تیمی نیشتیمانی ساڵ ئەپەکان ئامانجەکان
ئەڵمانیا ٢٠١٥ ١ ٠
٢٠١٦ ٣ ٠
٢٠١٧ ٥ ٠
٢٠١٨ ٨ ٢
٢٠١٩ ٤ ٣
٢٠٢٠ ٤ ١
٢٠٢١ ١٥ ٥
٢٠٢٢ ٥ ٠
کۆی گشتی ٤٥ ١١

خەڵات و نازناوەکان دەستکاری

مانچستەر سیتی

  • پرێمیەرلیگ: ٢٠١٧–١٨، ٢٠١٨–١٩
  • جامی ئێف ئەی: ٢٠١٨–١٩[٧٥]
  • جامی ئی ئێف ئێڵ: ٢٠١٧–١٨، ٢٠١٨–١٩
  • جامی قەڵغانی ئینگلیزی: ٢٠١٨، ٢٠١٩[٧٦][٧٧]

بایەرن میونشن

ئەڵمانیا

تاکەکەسی

  • باشترین یاریزانی لاوی پڕیمییەرلیگ ساڵی ٢٠١٧:[٨٣]
  • باشترین یاریزانی مانگ لە پرێمییەرلیگ: تشرینی یەکەمی ٢٠١٧[٨٤]
  • باشترین یاریزانی یەکەم وەرزی یاری لە خولی نوێدا: ٢٠١٤–١٥
  • پێکھاتەی تۆپی پێی فانتاسی خولی یانە پاڵەوانەکان :٢٠٢١–٢٢[٨٥]

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ ئ ا "FIFA Confederations Cup Russia 2017: List of players: Germany" (PDF). FIFA. 20 March 2018. p. 4. Retrieved 4 October 2018. ٢٤ی تەممووزی ٢٠١٧ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  2. ^ "Leroy Sané". FC Bayern Munich. Retrieved 14 September 2020.
  3. ^ Philipp Rentsch (26 May 2015). "Leroy Sane: Nicht einfach zwischen den Welten zu switchen". westline (بە ئەڵمانی). westline GbR: Aschendorff Medien GmbH & Co. KG und WestOnline GmbH & Co. KG in Gesellschaft bürgerlichen Rechts. Archived from the original on 21 September 2015. Retrieved 26 August 2015. ٢١ی ئەیلوولی ٢٠١٥ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  4. ^ ئ ا "Sane commits to Schalke". FC Schalke 04. 21 March 2014. Archived from the original on 3 September 2014. Retrieved 27 August 2014. ٣ی ئەیلوولی ٢٠١٤ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  5. ^ Zocher, Thomas (25 March 2014). "Schalke reward academy star Leroy Sane with two-year deal". Sky Sports. Retrieved 26 April 2014.
  6. ^ Hugues Sionis (12 November 2015). "Allemagne: Leroy Sané (Schalke 04) aurait-il pu jouer pour l'équipe de France ?". L'Équipe (بە فەڕەنسی). Retrieved 12 November 2015.
  7. ^ ئ ا "5 things you need to know about Manchester City target Leroy Sane". aol.co.uk. 2 August 2016. Retrieved 9 November 2020.
  8. ^ Fabian Kunze (11 November 2015). "Senkrechtstarter Leroy Sané: Eine Chance in der deutschen Nationalmannschaft" (بە ئەڵمانی). Eurosport. Retrieved 14 November 2015.
  9. ^ ئ ا "Stuttgart vs. Schalke 04 3 – 1". Soccerway. 20 April 2014. Retrieved 5 August 2015.
  10. ^ "Ten things about Leroy Sané". Bundesliga. Retrieved 17 August 2018.
  11. ^ "Real Madrid made to sweat by never-say-die Schalke but shock averted". The Guardian. Retrieved 17 August 2018.
  12. ^ "Real Madrid 3–4 Schalke (5–4 agg)". BBC Sport. Retrieved 17 August 2018.
  13. ^ "Leroy Sane: Germany midfielder joins Man City in £37m deal". BBC Sport. 2 August 2016. Retrieved 2 August 2016.
  14. ^ "Manchester City complete signing of Leroy Sane from Schalke". ESPN FC. 2 August 2016. Retrieved 2 August 2016.
  15. ^ "Manchester City's derby delight as De Bruyne inspires win over United". The Guardian. Retrieved 18 September 2016.
  16. ^ "Manchester City 2–1 Arsenal". BBC Sport. 18 December 2016. Retrieved 28 January 2017.
  17. ^ "Manchester City 2–2 Tottenham Hotspur". BBC Sport. 21 January 2017. Retrieved 28 January 2017.
  18. ^ "Crystal Palace 0–3 Manchester City". BBC Sport. 2017. Retrieved 7 September 2018.
  19. ^ "Manchester City 5–3 Monaco". BBC Sport. 21 February 2017. Retrieved 7 September 2018.
  20. ^ "Manchester City 5–1 Huddersfield Town". BBC Sport. 1 March 2017. Retrieved 7 September 2018.
  21. ^ "Aguero and Sane see off Sunderland". BBC Sport. 27 February 2017. Retrieved 7 September 2018.
  22. ^ "Monaco 3–1 Manchester City". BBC Sport. 15 March 2017. Retrieved 7 September 2018.
  23. ^ "Arsenal 2–2 Manchester City". BBC Sport. 2 April 2017. Retrieved 7 September 2018.
  24. ^ "Southampton 0–3 Manchester City". BBC Sport. 15 April 2017. Retrieved 7 September 2018.
  25. ^ ئ ا "Nose surgery rules Manchester City and Germany winger Leroy Sane out of 2017 Confederations Cup". talkSPORT. 23 May 2017. Retrieved 5 February 2018.
  26. ^ Association, Press (26 July 2017). "Leroy Sane gets a nose job as he looks to get Man City career back on track". mirror. Retrieved 5 February 2018.
  27. ^ "Manchester City and Gabriel Jesus hammer 10-man Liverpool 5–0". The Guardian. 9 September 2017.
  28. ^ "West Bromwich Albion 1–2 Manchester City". BBC Sport. 20 September 2017. Retrieved 7 September 2018.
  29. ^ "Manchester City 5–0 Crystal Palace". BBC Sport. 23 September 2017. Retrieved 7 September 2018.
  30. ^ "Manchester City 7–2 Stoke City". BBC Sport. 14 October 2017. Retrieved 7 September 2018.
  31. ^ "Manchester City 3–0 Burnley". BBC Sport. 21 October 2017. Retrieved 7 September 2018.
  32. ^ "West Bromwich Albion 2–3 Manchester City". BBC Sport. 28 October 2017. Retrieved 7 September 2018.
  33. ^ "Sane wins EA SPORTS Player of the Month award". Retrieved 19 December 2017.
  34. ^ "Manchester City 4–1 Burnley". BBC Sport. 2018. Retrieved 7 September 2018.
  35. ^ "Liverpool 4–3 Manchester City". BBC Sport. 2018. Retrieved 7 September 2018.
  36. ^ "Bristol City 2–3 Manchester City (Agg: 3–5)". BBC Sport. 2018. Retrieved 7 September 2018.
  37. ^ "Arsenal 0–3 Manchester City". BBC Sport. 25 February 2018. Retrieved 7 September 2018.
  38. ^ "Arsenal 0–3 Manchester City". BBC Sport. 2 March 2018. Retrieved 7 September 2018.
  39. ^ "Everton 1–3 Manchester City". BBC Sport. 31 March 2018. Retrieved 7 September 2018.
  40. ^ "West Ham United 1–4 Manchester City". BBC Sport. 29 April 2018. Retrieved 7 September 2018.
  41. ^ Potts, Michael (22 April 2018). "PFA Young Player of the Year: Full shortlist ahead of tonight's awards". Daily Express. Retrieved 26 April 2018.
  42. ^ "Sane named PFA Young Player of the Year". ESPN. Retrieved 26 April 2018.
  43. ^ "Manchester City 3–0 Fulham". BBC Sport. 15 September 2018. Retrieved 29 November 2018.
  44. ^ "Manchester City 5–0 Burnley". BBC Sport. 20 October 2018. Retrieved 29 November 2018.
  45. ^ "Manchester City 6–1 Southampton". BBC Sport. 4 November 2018. Retrieved 29 November 2018.
  46. ^ "West Ham 0–4 Manchester City". BBC Sport. 15 September 2018. Retrieved 29 November 2018.
  47. ^ "Leroy Sane's pinpoint finish ends Liverpool's unbeaten run to reignite title race". The Independent. 3 January 2019. Retrieved 5 January 2019.
  48. ^ "Sane spurs City to thrilling comeback against Schalke". The Independent. 20 February 2019. Retrieved 13 March 2019.
  49. ^ Wallace, Sam; Bull, J. J. (12 March 2019). "Demolition men: Sergio Aguero leads the way as Man City crush Schalke to reach Champions League last eight". The Telegraph. ISSN 0307-1235. Archived from the original on 12 January 2022. Retrieved 13 March 2019.
  50. ^ "Manchester United vs. Manchester City – Football Match Report – April 24, 2019". ESPN. Retrieved 25 April 2019.
  51. ^ "Leroy Sane | Football Stats | Manchester City | Season 2016/2017 | Soccer Base". www.soccerbase.com. Retrieved 25 April 2019.
  52. ^ "Leroy Sane | Football Stats | Manchester City | Season 2017/2018 | Soccer Base". www.soccerbase.com. Retrieved 25 April 2019.
  53. ^ "Leroy Sane | Football Stats | Manchester City | Season 2018/2019 | Soccer Base". www.soccerbase.com. Retrieved 25 April 2019.
  54. ^ Football, France (5 August 2019). "France Football states that Leroy Sané will join Bayern for €110 million – Bavarian Football Works". Bavarian Football Works. Retrieved 5 August 2019.
  55. ^ "Man City star Leroy Sane gives injury update". Manchester Evening News. 9 April 2020.
  56. ^ "Leroy Sane to leave Manchester City, says Pep Guardiola".
  57. ^ "Leroy Sané signs for FC Bayern". fcbayern.com. 3 July 2020.
  58. ^ "Leroy Sane joins Bayern Munich". mancity.com. 3 July 2020.
  59. ^ "Bayern Munich strike deal to sign Leroy Sané from Manchester City for £41m". The Guardian. 30 June 2020.
  60. ^ "Bayern München – FC Schalke 04 8:0". kicker.de (بە ئەڵمانی). 18 September 2020. Retrieved 18 September 2020.
  61. ^ "Leroy Sane is the new guaranteed starter in Bayern Squad". Best Arab Casino.{{cite web}}: CS1 maint: url-status (link)
  62. ^ "Brandt & Co. : Hrubesch holt 17 Neue". kicker online (بە ئەڵمانی). Olympia Verlag GmbH. 28 August 2015. Retrieved 22 November 2015.
  63. ^ "Sieg trotz Rückstand: DFB-Elf zeigt Moral". kicker online (بە ئەڵمانی). Olympia Verlag GmbH. 3 September 2015. Retrieved 22 November 2015.
  64. ^ "Gomez returns, Trapp and Sané selected". Deutsche Welle. 6 November 2015. Retrieved 12 November 2015.
  65. ^ "Frankreichs Sieg verkommt zur Fußnote". kicker online (بە ئەڵمانی). Olympia Verlag GmbH. 13 November 2015. Retrieved 22 November 2015.
  66. ^ "UEFA EURO 2016 – Germany – Squad". UEFA. Retrieved 6 December 2016.
  67. ^ "Germany 0–2 France". BBC Sport. 7 July 2016. Retrieved 6 December 2016.
  68. ^ "Germany announce final World Cup squad, with Manuel Neuer, without Leroy Sané". Deutsche Welle. Retrieved 4 June 2018.
  69. ^ "Leroy Sane: Man City winger leaves Germany team hotel after talks with Joachim Low". BBC Sport. 7 September 2018. Retrieved 7 September 2018.
  70. ^ "Leroy Sane: Man City winger announces birth of daughter after leaving Germany team hotel". BBC Sport. 8 September 2018. Retrieved 8 September 2018.
  71. ^ "Leroy Sané on Twitter". Twitter. Retrieved 8 September 2018.
  72. ^ Creek, Stephen (16 November 2018). "Germany 3 Russia 0: Sane on target as Low's men stroll". goal.com. Retrieved 3 January 2021.
  73. ^ "EM-Kader offiziell: Löw beruft Müller, Hummels und Volland". kicker.de (بە ئەڵمانی). 19 May 2021. Retrieved 19 May 2021.
  74. ^ لیرۆی سانێ لە National-Football-Teams.com  
  75. ^ McNulty, Phil (18 May 2019). "Manchester City 6–0 Watford". BBC Sport. Retrieved 18 May 2019.
  76. ^ Begley, Emlyn (4 August 2019). "Liverpool 1–1 Manchester City". BBC Sport. Retrieved 4 August 2019.
  77. ^ Bevan, Chris (5 August 2018). "Chelsea 0–2 Manchester City". BBC Sport. Retrieved 11 August 2018.
  78. ^ "Bayern Munich crowned Bundesliga champions". Bundesliga. 8 May 2021. Retrieved 8 May 2021.
  79. ^ "Robert Lewandowski double as Bayern Munich overcome Borussia Dortmund to win the Supercup". Bundesliga Official. Bundesliga. Retrieved 11 October 2021.
  80. ^ "Joker Javi Martinez köpft Bayern zum Supercup". kicker.de (بە ئەڵمانی). 24 September 2020. Retrieved 24 September 2020.
  81. ^ "Pavard completes sextuple for dominant Bayern". FIFA.com. 11 February 2021. Archived from the original on 11 February 2021. Retrieved 11 February 2021. ٢٢ی شوباتی ٢٠٢١ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  82. ^ "Match report: Chile – Germany". FIFA. Archived from the original on 29 June 2019. ٢٩ی حوزەیرانی ٢٠١٩ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  83. ^ "PFA Player of the Year 2017–18: Liverpool's Mohamed Salah wins top award". BBC Sport. 23 April 2018. Retrieved 23 April 2018.
  84. ^ "Leroy Sané: Overview". Premier League. Retrieved 17 May 2019.
  85. ^ "UEFA Champions League Fantasy Football Team of the Season". UEFA. 29 May 2022. Retrieved 1 June 2022.