لیدیا گویلیر تیجادا

لیدیا گویلیر تیجادا (Lidia Gueiler Tejada؛ لە دایکبووی ٢٨ی ئابی ١٩٢١ - مردووی ٩ی ئایاری ٢٠١١) ژنە سیاسەتوانی بۆلیڤیاییە، ئەو لە ماوەی ١٦ی تشرینی دووەمی ١٩٧٩ تاکوو ١٧ی تەمموزی ١٩٨٠ وەک ٥٨ەمین سەرۆکی بۆلیڤیا کاری کردووە. ئەو یەکەمین ژنە ببێتە سەرۆکی وڵاتی بۆلیڤیا. لە مێژووی هەردوو ئەمریکایەکەش لەدوای ئیزابێل مارتینێز دی پێرۆن، دووەم سەرۆکی دەوڵەتی ژنە.

لیدیا گویلیر تیجادا
بە ئیسپانی: Lidia Gueiler Tejada
لەدایکبوون٢٨ی ئابی ١٩٢١
Cochabamba، بۆلیڤیا
مردن٩ی ئایاری ٢٠١١(٢٠١١-٠٥-٠٩) (٨٩ ساڵ ژیاوە)
لاپاز، بۆلیڤیا
پیشەDemocratization، دیپلۆمات
پۆستەکانpresident of Bolivia، deputy of Bolivia، باڵیۆز
ئەندامی حیزبیRevolutionary Party of the Nationalist Left
ئایینکاسۆلیکی

ئەو ئامۆزای خانمە ئەکتەری ئەمریکی ڕاکێل ویلچ بوو.[١] لیدیا کەسێکی چەپخواز بوو، ماوەیەک جێگری سەرۆکی بەرەی چەپی شۆڕشگێر بوو لە بۆلیڤیا.[٢] ئەو لە پەیمانگای ئەمێریکانۆ لە کۆچامبا بڕواننامەی بەکالۆریۆسی بەدەستهێناوە.[٣]

مردن دەستکاری

لیدیا گویلیر تیجادا لە ڕۆژی ٩ی ئایاری ٢٠١١، لە تەمەنی ٨٩ ساڵیدا لەدوای ململانێیەکی زۆر لەگەڵ نەخۆشیدا لە شاری لا پێز کۆچی دواییی کرد.[٤]

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ "Adiós a la expresidenta". La Opinión (Bolivia). 2011-05-10. Archived from the original on 2020-10-03. Retrieved 2020-10-03.
  2. ^ Crespo Rodas, Alfonso. Lydia: una mujer en la historia. La Paz: Plural Ed, 1999. p. 121
  3. ^ Kinnear, Karen (2011). Women in Developing Countries: A Reference Handbook. ABC-CLIO. p. 155. ISBN 978-1598844252.
  4. ^ Lidia Gueiler Tejada: Politician who became only the West's second female president