لۆک شاو (لەدایکبووی ١٢ی تەمموزی ١٩٩٥) یاریزانێکی پیشەگەری تۆپی پێی ئینگلیزییە و وەک بەرگریکاری چەپ بۆ یانەی مانچستەر یونایتدی پرێمیەرلیگ و هەڵبژاردەی ئینگلتەرا یاری دەکات. بە یەکێک لە باشترین بەرگری چەپەکانی جیهان دادەنرێت. [١] [٢]لۆک یەکەم یاریی نێودەوڵەتی خۆی لەگەڵ هەڵژاردەی ئینگلتەرا لە مانگی ئازاری ٢٠١٤ لە یارییەکی دۆستانەدا بەرامبەر دانیمارک ئەنجامدا، کە بە ئەنجامی ١-٠ بردیانەوە و دواتر لەو ساڵەدا وەک یەکێک لە پێکهاتەی ئینگلتەرا بۆ جامی جیهانیی هەڵبژێردرا. یەکەم گۆڵی نێودەوڵەتی خۆی لە یاریی کۆتاییی یۆرۆی ٢٠٢٠ تۆمارکرد ، کە خێراترین گۆڵ بوو لە لە مێژووی یاریی کۆتایی جامی نەتەوەکانی ئەورووپا .[٣]

لۆک شاو
بە ئینگلیزی: Luke Shaw
لەدایکبوون (١٩٩٥-٠٧-١٢) ١٢ی تەممووزی ١٩٩٥ (تەمەن ٢٨ ساڵ)
Kingston upon Thames، شانشینی یەکگرتوو
وڵاتی وەرزشئینگلتەرا
ناوی کاتی لەدایکبوونLuke Paul Hoare Shaw
زمانی زگماکیئینگلیزی
زمانەکانی ئاخاوتنئینگلیزی
پیشەیاریزانی تۆپی پێ
شوێنی یاریکردن لە تیپfull-back
پەروەردەRydens Enterprise School
دەستپێکی چالاکی٢٠١١
وەرزشتۆپی پێ
ژمارەی یاریزان23
بەشداربووە لەجامی جیھانیی فیفای ٢٠١٤، جامی نەتەوەکانی ئەورووپای ٢٠٢٠، جامی جیھانیی فیفای ٢٠٢٢
خولپرێمیەرلیگ


سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ "Ranked! The 10 best left-backs in the world right now". FourFourTwo. Retrieved 19 June 2023.
  2. ^ "FC 100 best men's soccer left-backs, 2022-23". ESPN. Retrieved 19 July 2023.
  3. ^ UEFA.com (2021-07-11). "Luke Shaw scores fastest-ever goal in a EURO final | UEFA EURO". UEFA.com (بە ئینگلیزی). Retrieved 2023-07-25.

بەستەری دەرەکی دەستکاری