شای ئەنگوستیلەکان

(لە لۆردی ئەنگوستیلەکانەوە ڕەوانە کراوە)

شای ئەنگوستیلەکان (بە ئینگلیزی: The Lord of the Rings) ڕۆمانێکی خەیال٘ی مەزنە، نوسراوە لەلایەن نوسەری ئینگلیز جەی ئاڕ ئاڕ تۆلکین لە نێوان ساڵانی ١٩٣٧ز - ١٩٤٩ز، کە پاش کۆیەک بوو بۆ ڕۆمانی خەیاڵیی ھۆبیتەکەی ساڵی ١٩٣٧ز. ئەم ڕۆمانە یەکێکە لە ڕۆمانە پڕفڕۆشەکان کە تا ئێستا نوسرابێت کە زیاتر لە ١٥٠ میلیۆن کۆپی لێ فڕۆشراوە. ئەم ڕۆمانە باس لە چیرۆکی دوژمنی مەزنی خەڵکانی زەوییەکانی ناوڕاست ساورۆن دەکات، کە  ئامانجی دەست بەسەرداگرتنی ئەو ناوچانە بوو، وە بۆ ئەو مەبەستەش ئەنگوستیلەی تایبەتی خۆی دروستکرد!!! ئەمە بەھێزترین چەکی ئەو بوو بۆ بەزاندن و دەست بە سەرداگرتنی گشت خاکەکانی ناوەڕاست. لە سەرەتای بێدەنگیەوە لە خاکی ھۆبیتەکان بەرەوە خاکەکانی ناوەڕاست و دواتر بەئاڕاستەی جەنگی ئەنگوستیلەکە. وە چەند ھۆبێتک (ھۆبیتەکان خەڵکانی کورتەباڵا و جیاوازبوون لە مرۆڤی ئاسایی) بەشداریان لەم چیرۆکە کردووە وەک فرۆدۆ باگینس، ساموایز گامگی، مێری، پیپین، کە ئەرکی لەناوبردنی ئەنگوستیلەکەیان پێدرابوو، لەگەڵ مرۆڤەکان کە بریتیی بوون لە ئاراگۆنی کۆڕی ئارتۆن، برۆمیرۆی سەرۆکی گۆندۆر وە ھەروەھا گیمیڵی کوڕی گڵۆین کە ئەم لە کورتە باڵاکان بوو (مەبەست لە دوارفەکانە) وە لەگەڵ لێگۆڵاس گرینلییف کە شازادەیکی جنەکان بوو کۆتا کەسیش جادووگەرێک بوو بەناوی گانداف. سەرەتا تۆڵکین ویستی کە ئەم کارەی لە دوو کتێب بێت بۆ ھەر بەشێک لە بری یەک کتێب بۆ ھەر بەشێک، بەڵام ئەم بیرۆکەیە ڕەتکرایەوە لە لایەن دەستگاکانی بڵاوکردنەوە بە ھۆی باری ئابووری ئەوکات، دواجار بڕیاردرا کە لە سێ پەرتوکدا لەژێر ناوی شای ئەنگوستیلەکان بڵاویبکاتەوە. لە ٢٩ی تەممووزی ١٩٥٤ بۆ ٢٠ی تشرینی یەکەمی ١٩٥٥ لە ژێر ناوەکانی ھاوڕێیانی ئەنگوستیلە، دوو بورجەکە و گەڕانەوەی پاشاکە کەوتە بەردەستی خوێنەر. ئەم ڕۆمان پێکدێت لە شەش کتێب کە لە سێ بەرگدا خۆی دەبینێتەوە، لەگەڵ چەند مادەیەک لە کۆتاییەکەی وەک پاشکۆیەک، بەڵام ھەندێک چاپ ھەیە کە ھەموو کارەکەی لە یەک بەرگدا کۆکردۆتەوە. ڕۆمانەکە زۆرجار لە چاپدراوەتەوە و وەرگێڕدراوە بۆ سەر ٣٨ زمان. ئەم کارەی تۆلکین بابەتێکی شیکردنەوەی فراوانی بابەتەکانی بوو، ھەرچەندە خۆی کارێکی جیا بوو، وە ئەم چیرۆکە گەورەترین داستان بووە کە تۆڵکین کاری لەسەر کردبێت لە ساڵی ١٩١٧ەوە، لە قۆناغێکدا ناوی ئەم کارەی برد بە میتھۆپۆیەیا. شای ئەنگوستیلەکان لەو ڕێوە ڕەچاو دەکرێت کە کاریگەرییەکی مەزنی لەسەر خەیاڵی ھاوچەرخ ھەیە، کاریگەری کارەکەی تۆلکین بەشێوەیەک بووە کە بەکارھێنانی وشەکانی 'تۆڵکیەنیان' و 'تۆڵکیەنەس قوە' تۆمارکراوە لە فەرھەنگی ئینگلیزی ئۆکسفۆردا. دەربارەی شای ئەنگوستیلەکان چەندین بابەت بڵاوکراوەتەوە لەوانەش چەندین کاری ھونەری و موزیک و فیلم و یاری ڤیدیۆی و چەندین بڵاوکراوەی تر. دواتر لە ساڵی ٢٠٠٣ نازناوی خۆشەویستترین ڕۆمانی بەریتانی پێبەخشرا.

شای ئەنگوستیلەکان
وێنەی چاپی نوێ


دانەرجەی ئاڕ ئاڕ تۆلکین
وڵاتشانشینی یەکگرتوو
زمانئینگلیزی
چەشن
بڵاوکەرەوەAllen & Unwin
بڵاوکراوەتەوە
  • ٢٩ی تەممووزی ١٩٥٤ * ١١ی تشرینی دووەمی ١٩٥٤ * ٢٠ی تشرینی یەکەمی ١٩٥٥
چەشنی ڕەنگاڵەچاپ (بەرگی ڕەق و کتێبی بەرگ کاغەز)
OCLC1487587
پێشکۆThe Hobbit
پاشکۆبەسەرھاتەکانی تۆم بۆمبادیل

"کوتەیەکی بەسەرھاتەکان" دەستکاری

پێشەکی دەستکاری

ھەزاران ساڵ پێش ئەوەی ڕوداوەکان دەستپێبکات پاشای تاریکی سائێڕۆن ئەنگوستیلەیەکی سازکرد بۆ فەرمانڕەوایی کردنی ئەنگوستیلەی ھێزەکانی تر و ئەوانەشی کە لە دەستیان کردبوون سەرکردەی پیاوەکان و سەرکردەی جنەکان و سەرکردەی کورتەباڵاکان. بەڵام لە جەنگی کۆتایی ساورۆن بەزێندرا، لە لایەن لەشکری ھاوپەیمانی جنەکان و پیاوەکان کە جنەکان لە لایەن گیل گالاد و پیاوەکان لەلایەن ئەلندیل ڕابەری دەکران. یسیلدور ی کوڕی ئەلەندیل پەنجەی ساورۆنی بڕی و ئەنگوستیلەکەی لێساند، ئەمەش بووە ھۆی ئەوەی کە ساورۆن شێوەی جەستەی لەدەستبدات. یسیلدور ئنگوستیلەکەی ھەڵگرت وەک میراتی خێزانەکەی، بەڵام کاتێک بەھۆی بۆسەیەکی ئۆرکەکان کوژرا ئەنگوستیلەکە لە ڕوباری ئاندوین بزربوو. پاش تێپەڕ بوونی دوو ھەزار ساڵ ئەنگوستیلەکە لە لایەن یەکێک لە دانیشتوانی تەنیشت ڕوبارەکە دۆزرایەوە کە بە دیگۆڵ بانگیان دەکرد. وە ھاوڕێکەی بەناوی سمیگۆڵ کەوتە ژێر کاریگەری ئەنگوستیلەکە و دیگۆڵی خنکاند بۆ ئەوەی ئەو ئەنگوستیلەیە بەدەست بھێنێت. سمیگۆڵ دورخرایەوە بۆ دامێنی چیا تەمومژاوییەکان، خراپەکارییەکانی کردییە بوونەوەرێکی دڕندە و ناوی گۆڕدرا بۆ ″گۆلم″. پاش ماوەیەک گۆلم ئەنگوستیلەکەی بزرکرد کە پێیدەگووت گەوھەر، دواتر ھۆبێتێک دۆزییەوە بەناوی بیلبۆ باگینس، لەھەمان کاتدا ساورۆن بەنھێنیی پیلانی دەگێڕا بۆ ئەوەی شانشینێکی نوێ دروست بکات و جیھانی مۆدۆری کۆن بگەڕێنێتەوە. کاتێک کە گۆلم چووە دەرەوە بۆ ئەوەی بە شوێن ئەنگوستیلەکەدا بگەڕێت لە لایەن ساورۆن دەستگیرکرا و ئەشکەنجەدرا، ساورۆن توانی لەڕێی ئەوەوە بزانێت کە ئەنگوستیلەکە لە لایەن باگینسەوە ھەڵگیراوە لە ھەرێمەکە، وە گۆلمی ئازادکرد. ساورۆن تەنھا پێویستی بە ئەنگوستیلەکەی بوو بۆ گەڕاندنەوەی گشت ھێزەکەی، بۆیە نۆ لە خزمەتکارە بەتواناکانی خۆی نارد بەناوی نازگوڵەکان بۆ گەڕاندنەوەی ئەنگوستیلەکەی.

ھاوڕێیانی ئەنگوستیلە دەستکاری

کتێبی I دەستکاری

چیڕۆکەکە دەستیپێکرد لە چاخی سێیەمی خاکی ناوەڕاست، لە ھەرێمەکە، کە شوێنی ھۆبیتەکان بوو، شەست ساڵ دوای بەسەرھاتەکانی ونبوونی ئەنگوستیلەکەی گولم و دۆزینەوەی لەلایەن باگینس، کە دوواتر کتێک باگینس لەو گەشتە چاوەڕوان نەکراوە گەڕایەوە، تاماوەیەکی زۆر لەگەڵ فرۆدۆی ئامۆزای لە ھەرێمەکە دەژیا. بیلبۆ دەیویست گەشتێکی درێژخایەنی تر ئەنجامبدات، ھەر بۆیە لە ١١١یەم ساڵیادی لەدایکبوونیدا و ٣٣یەم ساڵیادی لەدایکبوونی فرۆدۆدا ھەرێمەکەی بەجێھێشت، وە ماڵەکەی و شتەکانی و ئەنگوستیلە بەنرخەکەی بۆ فرۆدۆ بەجێھێشت. لە ئەپریلی ٣٠١٨ گەند٘افی خۆڵەمێشی جادووکەر و ھاوڕێی کۆنی بیلبۆ، گومانیکرد کە ڕەنگە ئەوە ئەنگوستیلەکەیساورۆن بێت. دوای حەڤدە ساڵ کاتێک گەند٘اف گومانەکەی پشتڕاست کردەوە، باسی چیڕۆکی ئەنگوستیلەکەی بۆ فرۆدۆ کرد، وتی: "ساورۆن گەڕاوەتەوە و ھێزێکی زۆرزیاتری ھەیە، وە ئەو نەمرد لەوکاتەی کە ئەنگوستیلەکە لەدەستی دەرھێندرا. وە ئێستا بە شوێن ئەو ئەنگوستیلەیە دەگەڕێت، پێویستە لە ھەرێمەکە دووریبخەیتەوە و بەرەو ریڤندێلی (نیشتمانی جنکان) بەریت."، دواتر فرۆدۆ و ساموایز گامجی (باخەوان و خزمەتکار و ھەروەھا ھاوڕێی فرۆدۆ بوو)، لە مانگی ھەشتی ساڵی ٣٠١٨ ئامادەبوون بۆ بەجێھێشتنی ھەرێمەکە، وە بەرەو شاری بریی بەڕێکەوتن چونکە گەنداف بەڵێنی دابوو کە لەوێ چاوی پێیان بکەوێتەوە. لە ڕێگای بەجێ ھێشتنی ھەرێمەکەوە دوو ئامۆزای فرۆدۆ بەناوی پیپین و مێری لەگەڵیان کەوتنەڕێ، لەڕێگادا خەریک بوو لەلایەن سوارچاکە ڕەشەکان بگیرێن کە لەلایەن ساورۆن نێردرابوون، بەڵام بەناو دارستانەکۆنەکەدا ڕۆیشتن و توانیان لە دەستیان ڕزگاریان ببێت. لێرەدا ھاوکاریکران لەلایەن تۆم بۆمبادیل، کە کەسێکی بیانی ڕوخۆش بوو کە لەگەڵ خێزانەکەی لە گۆڵدێن بێری دەژیا لە دارستانەکە. دواتر ھۆبێتەکان گەیشتنە شاری بریی، بەڵام گەنداف لەوێ نەبوو!، بەڵام چاویان بە پیاوێک کەوت بەناوی سترایدەر، وە نامەیەکیان لەلایەن گەندافەوە پێگەیشت کە پێی گوتن لەگەڵ ئەو پیاوە بڕۆن کە بە سترایدەرە بانگدەکرێت بەڵام لەڕاستیدا ناوی ئاراگۆنە. سترایدەر توانی ھۆبێتەکان ڕازی بکات کە لەگەڵیان بڕوات وەک چاودێر و پارێزەریان. بەیەکەوە ڕۆیشتن لە بریی و لە سەر گردی وێزەتۆپ جارێکیتر ھێرشیان کرایە سەر لە لایەن سوارچاکە ڕەشەکان وە لەم ھێرشەدا فرۆدۆ بریندار کرا بە تیغێکی نەفرەتلێکراو لەلایەن سەرکردەی سوارچاکەکان. سترایدەر شەڕی لەگەڵکردن توانی بیانبەزێنت و ھاوکاری فرۆدۆ بکات تا لەژیان بەردەوامبێت. بە ڕابەرایەتی سترایدەر گەیشتنە حەشارگەی ڕیڤندڵ ی جنەکان، بەڵام لەڕێگا چاویان بە گلۆرفایندڵی جن کەوت، فرۆدۆ لەڕێی ئەسپەکەی ئەو زانی کە سوارچاکەکان شوێنیان کەوتوون وە کەمێک پێش ئەوەی بگەنە ریڤندڵ سوارچاکەکان پێیانگەیشتن و کەمێکی مابوو فرۆدۆ بگرن لەڕوباریBruinen، بەڵام فرۆدۆ پەڕییەوە ئەوبەری ڕووبارەکە، وە سوارچاکەکانیش ویستیان بپڕنەوە بەڵام ئاستی ئاوەکە بەرزبووە و ھەموویانی لەگەڵ خۆی ھەڵگرت وە فرۆدۆش بێھۆش بوو و کەوت.

کتێبی II دەستکاری

فرۆدۆ بەخەبەرھات لە ریڤندل وە چارەسەری بۆ کرا لە لایەن ئێرلۆندی سەرکردەی جەنەکان، وە ھاوڕێکانی فرۆدۆش بەھەمان شێوە سەلامەتبوون، گەندافیش لە وێبوو. فرۆدۆ چاوی بە بیلبۆ کەوت کە بڕیاری دا بوو ئەو کاتەی ماوییەتی لە ژیاندا لەوێدا بەسەریببات. لەدواییدا ئەنجومەنی ئێڵڕۆند بەسترا و لە نامەیەکدا خەڵکە جیاوازەکانیان بانگێشت کرد و پێیانگووتن کە بۆچی دەبێت ئەوان بێن. ئەنجومەن باسی لە ساورۆن و ئەنگوستیلەکە کرد، وە باسی ئەوەیانکرد کە سترایدەر لە ڕاستیدا ناوی ئاراگۆنی کوڕی ئارسۆنە و میراتگری ئیزیلدورە. گەند٘اف ڕایگەیاند کە سارمان(جادووکەری سپی) ناپاکییان لێدەکات و ئێستا کار بۆ بەدەستھێنانی ھێزی ئەنگوستیلەکە دەکات، وە ئەنگوستیلەکەش ناتوانرێت لەلایەن کەسەوە کۆنتڕۆڵ بکرێت جگە لە ساورۆن خۆی. ئەنگوستیلەکە سیفەتێکی ھەبوو کە ئەگەر خەڵکی ئاسایی لەدەستی بکات ئەوا کەسەکە ون دەبوو، بەڵام کەسەکە تووشی گەنین ئەبوو، وە بەھۆی ھێزەکەوە برسی دەبوو، کەواتە ئەنگوستیلەکە جگە لە خراپەکارێک ھیچی تر نەبوو. لەکۆتاییدا ئەنجومەن بڕیاریاندا کە دەبێت ئەنگوستیلەکە لە ناو ببرێت، بۆ ئەوەی ڕۆحی ساورۆنیش لەناوببرێت، ئەوەش تەنھا بەوە دەکرێت کە بیخەنە ناو ئاگری گڕتاوی چیای فەوتان لە مۆدۆری خاکی ساورۆن، کە دەبوایە پێشتر ئەو کارە بکرایە، ئەنجومەن بڕیاریدا فرۆدۆ ئەو کارە بگرێتە دەست، وە ئێلرۆند لەگەڵ بڕیارەکانی گەند٘اف ھەشت ھاوەڵییان ھەڵبژارد بۆی تا یارمەتی بدەن، بەمەش ھاوڕێیانی ئەنگوستیلەکە ژمارەیان بووە نۆ کەس (فرۆدۆ، سام، مێری، پیپین، گەند٘اف، ئاراگۆن، گیمیڵی، لێگۆلاس، بۆرۆمیر). لە دەستپێکی ٣٠١٨ کۆمەڵەی ئەنگوستیلە دەستیان بە گەشتە دورخنایەنەکەیان کرد، بەڵام پێش ئەوەی بڕۆن بیڵبۆ شمشێری ستینگ کە خۆی پێشتر بەکاری دەھێنا وە میترل کە ئەمەش وەک زرێ وابوو دایە فرۆدۆ. لەگەڵ گەنداف کە وەک سەرکردەیان بوو، کۆمەڵەکە دەستیان بەڕۆیشتن کرد بەرەو باشور بەناو خاکی ھۆلین. ویستیان بەرەو ڕۆژ ھەڵات بڕۆن بەسەر چیا تەماوییەکە بەڵام لەبەر زۆری بەفر، پاش چەند ھەوڵێکی شکستخواردوو نەیانتوانی بەوێدا تێپەڕن و ناچار بوون ڕێگایەکی مەترسیدار بگرنەبەر و بەژێر چیاکەدا و بەناو کانەکانی مۆریا یان خانزاد دوم دا بڕۆن. لە بەردەم دەرگای مۆریادا توشی ھێرشی چاودێری ناودەریاکە بوون، بەڵام توانیان خۆیان ڕزگاربکەن، دواتر لە ناو مۆریا زانیان چی بەسەر balin و کورتەباڵاکانی تر ھاتووە. ھەر لەو شوێنە توشی ھێرشی ئۆرکەکان بوون و دوای شەڕێکی زۆر ڕزگاریان بوو، بەڵام دووبارە چواردەوریان گیرا و تەنگیان پێھەڵچنین، دوای کەمێک ئەھریمەنی کۆن بارلۆگ ھات ئۆرکەکان ڕایانکرد وە کۆمەڵەی ئەنگوستیلەکەش بە ھەمان شێوە جگە لە گەند٘اف کە ڕووبەڕووی وەستا و ھەردووکیان کەوتنە قوڵایی چیاکە. لێرەوە ئاراگۆن سەرکردایەتی کۆمەڵەکەی گرتە دەست و ھەموویان ھاتنە دەرەوەی مۆریا. دواتر بەرەو حەشارگەی جنەکانی دارستان کە ناویلۆسلۆرین بوو ڕۆیشتن، پێشوازیان لێکرا لە لایەن فەرمان ڕەوا Celeborn و خانم گلادرییەل، وە بۆ ماوەیەک لەوێدا مانەوە، کاتێکیش ویستیان بەڕێبکەون لەلایەن جنەکان بەلەمیان پێدرا لەگەڵ ئەوشتانەی کە پێویستیان دەبێت بۆ ڕۆیشتن بە ڕوباری ئاندوین، وە ھەر کەسێکیشیان دیاری تایبەتی خانم گلادرییەل یان وەرگرت. کۆمەڵەکە بە ڕوبارەکەدا ڕۆیشتن تا گەیشتنە ئیمین مویل و تاڤگەی ڕاوۆرس. لەم شوێنەدا وەستان و پشوییەکیان دا وە قسەیان لەسەر ئەوە بوو بۆ کوێ بڕۆن؛ بۆ باشوور کە نیشتمانی بۆرۆمیر شاری میناس تریت، یان بەرەو ڕۆژھەڵات بۆ مۆدۆر. فرۆدۆ چوو پیاسەیەک بکات بۆ ئەوەی ئەوان بتوانن بڕیاری خۆیان بدەن، وە لەڕێگا بۆرۆمیری بینی، کە پێی گووت دەبێت بەرەو میناس تریت بڕۆن، وە دووبارە باسی بەکارھێنانی ئەنگوستیلەکەی کرد، فرۆدۆ زانی بۆرۆمیر ئەنگوستیلەکەی بۆ خۆی دەوێت، لەناکاو بۆرۆمیر ویستی ئەنگوستیلەکە لە فرۆدۆ ببات، بەڵام فرۆدۆ ئەنگوستیلەکەی لە پەنجەیکرد و دیارنەما و ھەڵھات، بۆرۆمیر ھاتەوە ھۆشخۆی و داوای لێبوردنی لە فرۆدۆ کرد بۆ ئەو کارەی. فرۆدۆ بڕیاریدا کە بەتەنھا بەرەو مۆردۆر بڕوات بۆئەوەی چیتر کەس نەتوانێت دەستی بە ئەنگوستیلەکە بگات. کۆمەڵەکە پشووەکەیان لێ تێکچوو کاتێک بۆرۆمیر ھات و ھەواڵی ئەوەی پێدان کە فرۆدۆ رۆیشتووە، ھەموویان کەوتنە گەڕان بە شوێنیدا، سام بیریکردەوە و زانی کە فرۆدۆ ھەوڵی ئەوە دەدات بەتەنھا بەرەو مۆردۆر بڕوات، خێرا گەڕایەوە بەرەو لای بەلەمەکان و بە فرۆدۆ گەیشت. لەکۆتایدا بڕیاریان دا ئەو دووانە بەیەکەوە بەرەو مۆرۆدۆر بڕۆن و ھیوای تەندروستییەکی باشیان بۆ ھاوڕێکانی تریان خواست.

دوو بورجەکە دەستکاری

کتێبی III دەستکاری

ئاراگۆن بۆرۆمیری دۆزییەوە لە کاتێک کە خەریک بوو بمرێت بەھۆی ئەوی لەلایەن ئۆرکەکان بە سەختی بریندار کرابوو، بە ئاراگۆنی گووت کە ئەوان لەژێر ھێرشی ئۆرکەکاندان، وە پیپین و مێریان گرتووە، وە دوای ئەوەی کە داوای لێبووردنی کرد بۆ ھەموو ئەو کارانەی کە کردوویەتی مرد، لیگۆلاس و گمیلی گەیشتن، وە تەرمی بۆرۆمیریان خستە ناو بەلەمەکەیانەوە وازیان لێھێنا، بەرەو خوارەوەی تاڤگە کە ڕۆیشت. دواتر سام و فرۆدۆیان دۆزییەوە و ڕێگەیان دان بڕۆن بۆ مۆردۆر. ئەو ئۆرکانەی کە ھێرشیان کردبوونە سەر کۆمەڵەکە، ئۆرکی سارمان بوون، وە ھەر ئەوانە بوون کە پیپن و مێریان گرتبوو. ئاراگۆن و لێگۆلاس و گمیلی مشتومڕیان کرد دەربارەی شوێن کەوتنی ئەو دوو ھۆبێتە و بڕیاریان دا شوێن ئەو ئۆرکانە بکەون کە ئەو دوو ھۆبێتەیان دەبرد بۆ سارمان، بەرەو ڕۆژاوا کەوتنەڕێ، لە ڕێگادا چونە ناو خاکی شانشینی ڕۆھان و خاکی ڕۆھریمەکان (ئەسپی فرمانڕەواکان). لەوێ چاویان بە کۆمەڵەیەکی ئەوان کەوت کە لەلایەن ئیۆمێر ی خوشکەزای سیۆدێنی پاشای ڕۆھان سەرکردایەتی دەکران. ئۆرکەکان لەناوبرابوون لەلایەن کۆمەڵەی ڕۆھیریم لە سنوری دارستانی فارگۆن، ئەو دوو ھۆبێتەیان نەبینی بوو، ھەرچۆنێک بێت، ئیۆمێر دوو ئەسپی دا بە ئاراگۆن و گمیلی و لێگۆلاس، وە ئەوانیش بەرەو دارستانەکە ڕۆیشن، مێری و پیپین دەربازیان بوو لە ئۆرکەکان کاتێک لە ھێرشەکەی ڕۆھریمدا ئۆرکەکان کوژران، وە کاتێک ڕۆیشتن بۆ ناو دارستانی فارگۆن و لەوێدا چاویان بە تریبێرد کەوت، کە بەتەمەنترینی ئینتەکان (ئینتەکان درەختی زەبەلاح بوون کە وەک گیانلەبەرێک ھەڵسوکەوتیان دەکرد) بوو. تریبێرد ھەردوو ھۆبێتەکەی لەگەڵ خۆی برد، وە لەو ماوەیەدا باسی ئەوەیان بۆکرد کە لە دەرەوە چی ڕویداوە، ھەر بۆیە ئەویش کۆبوونەوەیەکی لەگەڵ درەختەکانی تر کرد و بڕیاریاندا کە گشتیان لەگەڵ دوو ھۆبێتەکە ھێرش بکەنە سەر ئایزن گارد (واتە ماڵەکەی سارمان). ئاراگۆن و لێگۆلاس و گمیلی بە شوێن پێی دوو ھۆبێتەکەدا ڕۆیشتن، لەناکاو گەند٘افیان بینی، سەریان سوڕما چونکە پێیان وابوو مردووە، گەنداف پێیگوتن کە بارلۆگی کوشت وە تاریکی ئەویان برد (مرد) بەڵام گەڕێنرایەوە بۆ خاکی ناوەڕاست بۆ تەواوکردنی کارەکەی و ڕوبەڕوو بوونەوەی ساورۆن، وە ئێستا ئەو گەند٘افی سپییە لە بەرئەوەی شوێنی سارمانی گرتۆتەوە وەک سەرکردەی جادووگەرەکان، وە دڵنیایکردنەوە کە دوو ھۆبیتەکە سەلامەتن و پارێزراون. دواتر پێکەوە بە سواری بەڕێکەوتن بۆ ئێدۆراس پایتەختی ڕۆھان، لەوێدا گەند٘اف بە سێۆدێنی پاشای گووت کەدەبێت بەرامبەر بە سارمان بجەنگن، بەڵام گریما کە سیخوڕ و خزمەت کاری سارمان بوو ھەوڵیدا کە نە ھێڵێت قسەکانی کاریگەری ھەبێت بەڵام ھیچ پێ نەکرا، خەڵکی پایتەخت بە سەرکردایەتی ئێۆێن خوشکی ئیۆمێر ڕایانکرد بەرەو دوونھارۆو لە چیای سپی، لەکاتێکدا کە سێۆدێن ھێزە جەنگییەکان و ئەسپ سوارەکانی لە قەڵای ھێڵمس دیپ کۆکردەوە. ئاراگۆن و گمیڵی و لێگۆلاس لە گەڵ ئەوان ڕۆیشتن، بەڵام گەنداف ئەوانی بەجێ ھێشت بەبێ ئاگادارکردنەوە. سارمان بە سوپایەکی دە ھەزار کەسییەوە ھێرشی ھێنا، سوپاکەی لە ئۆرک و ئۆرکھای و پیاوانی دۆناڵد پێکھاتبوو. لە ھەمان کاتدا مێری و پیپین ھانی ئینتەکانیان دەدا بۆ ھێرشکردنە سەر ئایزنگاردی قەڵای سارمان و تەڵە جادوییەکانی بورجی ئۆرسانک. گەند٘افیش توانی تریبێرد قایل بکات کە سوپای ھۆورنس بنێریێت بۆ ھاوکاری سێۆدێن. بۆ بەیانییەکەی گەند٘اف لەگەڵ سوپایەکی ڕۆھیریمی گەڕایەوە و توانیان ئۆرکەکانی سارمان لەناوبەرن، ھەندێکیشیان ڕایانکرد بۆ دارستانی ھۆرۆن بەڵام جارێکیتر نەبینرانەوە. دواتر گەند٘اف و ھاوڕێکانی لەگەڵ گروپێکی بچوکی ڕۆھیریم چوونە لای سارمان، وە بینیان کە شوێنەکەی خاپورکراوە لەلایەن ئینتەکانەوە، وە لەوێ چاویان بە پیپین و مێری کەوتەوە. گەنداف دەرفەتێکی دا بەسارمان کە لە ڕیزی ساورۆن نەمێنێت، بەڵام سارمان ڕەتیکردەوە، لەبەر ئەوە گەنداف ھەموو دەسەڵاتەکانی لە سارمان سەندەوە (سەرکردەی جادووگەران)، گریما پالانتیرە کە (بەردێکی ڕەشی جادووی بوو کە دەتوانرا شتی داھاتووی پێ ببینرێت و پەیوەندی لەگەڵ بەردێکی ھەمان جۆر بکات) ی سارمانی لە تاوەرەکەوە خستە خوارەوە و کەوتە دەست گەنداف و ھاوڕێکانی. گروپەکە لەوێ چوونە دەرەوە و پشوویاندا، پیپین بەردەکەی دزی و سەیریکرد، بەوھۆیەوە لەلایەن ساورۆنەوە بینرا. گروپەکە لە شوێنەکەیان دوورکەوتنەوە پێش ئەوەی نازگولەکان بگەنە ئەوێ. گەند٘اف و پیپین ڕۆیشتن بۆ میناستریس و ئەوانی تریش گەڕانەوە بۆ ھێڵمس دیپ.

کتێبی IV دەستکاری

سام و فرۆدۆ بەرو ڕۆژاوا دەڕۆیشتن بۆ گەیشتن بە مۆردۆر، گەیشتنە چیای Emyn Muil و لەوێدا بۆ پشوودان مانەوە. لەناکاو لەلایەن گولمەوە ھێرشیانکرایە سەر، توانیان بیبەزێنن و بیگرن، بڕیاریاندا بە مەرجێک ئازادیبکەن کە ڕێگای مۆردۆریان پشان بدات، ئەویش بەڵێنی دا کە وابکات. کەوتنە ڕێ و بەناو Dead Marshes دا ڕۆیشتن و گەیشتنە مۆرانۆر دەرگای ڕەشی مۆردۆر، بەباشی پاسەوانی کرابوو، بۆیە نەیانتوانی بەوێدا بڕۆن. ئەوان بە ڕێگایەکی تردا ڕۆیشتن کە نھێنی بوو گۆلم دەیزانی. شوێنی کەوتن بەرو باشوور تا Ithilien لەوێدا شەڕی نێوان باشورییەکانی ھاراد و سەربازانی گۆندۆر یان بینی، وە لە لایەن گۆندۆرییەکان گیران کە سەرکردەکەیان فرایمەری برای بۆرۆمیر بوو، ئەو وەک براکەی نەبوو، نەیھێشت بکەوێتە ژێرکاریگەری ئەنگوستیلەکەوە و ڕای وابوو کە دبێت تێکبشکێنرێت، بۆیە بەیانییەکی ھەرسێکیانی ئازادکرد. گۆلم ڕابەرایەتی دوو ھۆبێتەکەی کرد بەرەو Cirith Ungol لە چیای تاریکی. گۆلم بووە دوو بەش لەنێوان دڵسۆزی بۆ فرۆدۆ یان حەزی بۆ ئنگوستیلەکە و دواجار گۆلم ناپاکی کرد و فرۆدۆی برد بۆ لای جاڵجاڵۆکەی مەزن شیڵبۆ کە لەوێ دەژیا و خۆشی ڕایکرد، فرۆدۆ کەوتە داوی جاڵجاڵۆکە کە، بەڵام بەیارمەتی ئەو دیارییەی کە گلادرییەل دابووی پێیان سام توانی بەرنگاری جاڵجاڵۆکەکە ببێتەوە. سام وایزانی کە فرۆدۆ مردووە، ئەنگوستیلەکەی ھەڵگرت بۆ ئەوەی کارەکە تەواوبکات، لەو کاتەدا ئۆرکەکان گەیشتنە ئەوێ و فرۆدۆیان دۆزییەوە، سام گوێی لێیان بوو وە زانی فرۆدۆ زیندووە.

گەڕانەوەی پاشاکە دەستکاری

کتێبی v دەستکاری

ساورۆن سوپایەکی مەزنی ئامادەکرد دژ بە گۆندۆر، گەنداف و پیپین گەیشتنە میانس تریس پایتەختی گۆندۆر، چاویان بە دێنەسۆ II (نۆکەری گۆندۆر و باوکی بۆرۆمێر و فرایمەر) کەوت، پیپین بووە ئەندام لەو پاسەوانانەی قەڵاکە کە خۆیان بۆ جەنگ ئامادە ئەکرد. خەڵکی ڕۆھیرییەم و ئاراگۆن و دوو ھاوەڵەکەی لەگەڵ مێری لە ڕێگا بوون بەرەو ھێڵمس دیپ، لە ڕێگادا چاویان بە کۆمەڵەیەک کەوت کە لە ڕیڤندێڵەوە بەڕێکەوتبوون و پێک ھاتبوون لە خەڵکانی نەتەوەی ئاراگاۆن و ئێلادن و ئێلرۆھیە ی کوڕی ئارنۆڵد، ئاراگاۆن پالانتیرەکەی بەکارھێناو بڕیاریدا ڕێگای ڕێڕەوی مردن بگرێتەبەر. ئاراگۆن و دوو ھاوەڵەکەی لەگەڵ گروپە خۆڵەمێشییەکەی ڕیڤێندڵ ڕۆیشتن بۆ ئێدۆراس و دواتر بۆ دونھارۆو دواتریش بۆ ناو ڕێڕەوەکانی مردن لە چییای سپی، دواتریش بەرەو ڕۆژھەڵات. مێری لەگەڵ سوپای ڕۆھرییۆم گەیشتنە دۆنھارۆو، وە پاشا سیۆدێن سوپاکەی ئامادەکرد بۆ ھاوکاری کردنی گۆندۆر لە جەنگەکەدا. مێری ڕێگەی پێنەدرا کە شەڕ بکات بەڵام بە نھێنییەوە چووە ناو سوپاکە و ناوی دێرنھێڵمی لە خۆی نا. لە میناستریس چاویان بە فرایمەر کەوت، وە پێیگوتن کە چاوی بە فرۆدۆ کەوتووە. ڕۆژی دواتر فرایمەر و چەند سەربازێک بەرەو کۆنە شاری ئۆسگلیاس ڕۆیشتن بۆ پاراستنی، بەڵام شارەکە کەوت، وە پارێزەرە دەرەکییەکانی میناستریسیش. فرایمەر لە کاتی پاشەکشە کردنیدا زۆر بە قورسی بریندار کرا، میناستریس ئابلوقەدرا لەلایەن سوپای مۆردۆر، کە ویچ کینگ (سەرکردەی نازگولەکان و ئەوەی کە دەیوت ھیچ پیاوێک ناتوانێت لەناویبەرێت) سەرکردایەتی دەکرد، دەنەسۆر بێھیوا بوو خۆی سوتاند لە ناو کۆمەڵە دارێک، ویستیشی فرایمەری کوڕیشی بەو بریندارییەوە بسوتێت، بەڵام گەنداف و پیپین ڕێگرییان لێکرد و نەیتوانی ئەو کارە بکات. ئاراگۆن لەگەڵ لێگۆڵاس و گمیلی بە یارمەتی پاسەوانانی باکور توانیان دەست بەسەر ڕێگای مردن دا بگرن بۆ ئەوەی پیاوە مردووەکانی دونھارۆو بکەنە ئەندامێکی کۆمەڵەکەیان. کە سنوردار کرابوون لەلایەن نەفرینی جادوکەر دەنیس وە ڕزگاریان نابێت تاوەکو ئەو سوێندە درۆیە کۆنە بەجێ نەھێنن کە شەڕ بۆ پاشای گۆندۆر بکەن. سوپای مردن شوێن ئاراگۆن کەوتن و ھێرشێکی تۆقێنەریان کردە سەر کەشتی چەتەکانی دەریای ئومبار و کەشتییەکەیان داگیرکرد، وە سوپای ڕۆھریۆم گەیشتە گۆندۆر، وە شان بەشانی پیاوانی گۆندۆر جەنگان دژ بە سوپا مەزنەکەی مۆردۆر، ئاراگۆن بە کەشتی گەلییەکە لە ڕوباری ئەندوینەوە بۆ باشوری گۆندۆر ھات. پاشا سیۆدێن کوژرا، وە کینگ ویچیش لەلایەن ئیۆین و بە یارمەتی مێری کوژرا. ئاراگۆن و سوپاکەی گەیشتنە میناستریس و لەگەڵ گۆندۆر و ڕۆھان پێکەوە سوپا مەزنەکەی ساورۆنیان تێکشکاند لە جەنگی مەیدانی پێلێنۆر. لە دواتردا ئاراگۆن چاودێری بریندارەکانی دەکرد تا چاک بوونەوە وە ئەوەشی درکان کە ئەو پاشای ڕاستەقینەی گۆندۆرە. لێگۆلاس و گمیلی چونە ناو میناس تریس و دووبارە پیپین و مێریان بینییەوە و باسی ئەوەیان بۆ دەکردن کە چۆن کەشتی گەلییەکەیان گرتووە بە ھاوکاری سوپا مردووەکە. سەرکدەکان بڕیاریاندا کە ھێرش بکەنە سەر مۆردۆر، وە ھیواداربوون کە سام و فرۆدۆ بتوانن ئەنگوستیلەکە لەناوبەرن. ئاراگۆن و گەنداف سەرکردایەتی سوپایەکی ٧٠٠٠ کەسییان دەکرد بەرەو دەرگا ڕەشەکەی مۆردۆر، وە ھێزەەکەی ساورۆن بەزەبر و ژمارەیان لە ڕادەبەدەر بوو. لەوێدا جەنگی مۆرانۆن ھەڵگیرسا دژ بە سوپا مەزنەکەی ساورۆن، لەکاتی شەڕەکە پیپین بێ ھێزبوو بەڵام توانی بەسەر خۆی زاڵببێت بەھۆی ئەوەی کە بیستی ھەڵۆیە خۆڵەمێشییەکان ھاوکاریان دەکەن.

کتێبی VI دەستکاری

ساموایز چووە قەڵای سێرس ئەنگۆڵ، وە لەوکاتە ئۆرکە جیاوازەکان لەناو خۆیاندا بووبووە شەڕیان و کەسیان لێ نەمایەوە، سام فرۆدۆی ڕزگارکرد و ئەنگوستیلەکەشی بۆ گەڕاندەوە، دواتر ھەردوو ھۆبێتەکە وەک ئۆرکەکان خۆیان گۆڕی و دەستیان بە گەشتەکەیان کردەوە بەرەو مۆردۆر. گەشتەکە زۆر زەحمەت بوو بۆیان، وە کاریگەری ئەنگوستیلەکە لەسەر فرۆدۆ زۆر بەھێز ببوو. ماوەیەک لەگەڵ گروپێکی ئۆرک بەڕێکەوتن و توانیان بێ ئەوەی پێیان بزانرێت دەربازیان ببێت، گەیشتنە چیای فەوتان و لەوێدا توشی شەڕی گۆلم ھاتن، سام سەرکەوت بەسەر گولم بەڵام بەزیی پێیدا ھاتەوەو نەیکوشت، فرۆدۆش بەتەنھا بەرەو ناوچیاکە دەڕۆیشت. لەکۆتایدا ھێزی ئەنگوستیلەکە بەسەر فرۆدۆ زاڵبوو وە گوتی کە ئەنگوستیلەکە بۆ منە و لە پەنجەیکرد، بەو ھۆیەش ساورۆن زانی کە ئەنگوستیلەکە لەوێدایە. گۆلم دووبارە ھاتەوە و شەڕی لەگەڵ فرۆدۆ کرد و ئەنگوستیلەکەی بە پەنجەی فرۆدۆشەوە لێکردەوە. گۆلم دەستی بە ئاھەنگ گێران کرد بەھۆی گەڕانەوەی ئەنگوستیلەکە بۆی، بەڵام ئەوە بووە ھۆی دروستبوونی کێشە بۆی لەبەرئەوەی ئاگای لەپێیەکانی نەماو کەوتە ناو گڕکانەکەوە، ئەنگوستیلەکەشی لەگەڵ خۆی برد و تێکشا. ساورۆن ئەمجارە گشت ھێزەکەی لەدەستدا و بە تەواوی لەناوچوو، وە گشت بنیاتنراوەکانی و قەڵاکەشی (باراد-دوور) ڕووخا، نازگوڵەکان مردن، لە ناوچەی جەنگەکەش ئۆرکەکان و دروستکراوە جەنگییەکان چیتر نەیاندەزانی چی ئەکەن و زۆر بەئاسانی شکستیان ھێنا، وەک ئەوە وابوو کە ئاراگۆن لە جەنگەکە سەرکەوتبێت. ھەڵۆکان کە گەنداف بانگی کردبوون ھاتن و دواتر فرۆدۆ و سامیشیان ھەڵگرت و گەڕانەوە بەرەو میناستریس، ئاراگۆن تاجی لەسەرنرا، بووە پاشای ئارنۆر و گۆندۆر، جنەکان لە ریڤندێل و لۆسلۆرییەنەوە ھاتنە میناستریس، ئاراگۆن ھاوسەرگیری لەگەڵ ئاروینی کچی ئێلرۆنددا کرد. ڕۆھیرۆمەکان گەڕانەوە بۆ ڕۆھان و پاشا سییۆدێنیان ناشت، وە ئییۆمێر بەڕەسمی بووە پاشای ڕۆھان. ئیۆین و فرایمەریش ھاوسەرگیریانکرد، وە گەڕانەوە بۆ ھێلمس دیپ. کۆمەڵەی ھاوڕێیانی ئەنگوستیلەکەش ھەڵوەشایەوە، لیگۆلاس و گمیلی ڕۆیشتن بەرەو نیشتمانی خۆیان لە باکوری خۆرھەڵات، چوار ھۆبێتەکە و گەنداف ڕێگایان گرتەبەر بەرەو ھەرێمەکە. وە ئەوە بڵاوکرایەوە کە سارمان لە ئایزنگارد نەماوە، گلادرییەل و جنەکانی لۆسلۆرییەن گەڕانەوە بۆ نیشتیمانی خۆیان لە ڕۆژھەڵات، جنەکانی تریش ڕۆیشتنەوە بۆ ڕیڤندێل. گەنداف لە برییەوە لە ھۆبێتەکان جیابووەوە، وە کاتێک ھۆ بێتەکان گەڕانەوە بینیان سارمان و پیاوەکانی دەستیان بەسەر ئەوێدا گرتووە، ھۆ بێتەکانی ھەرێمەکە دەستیانکرد بە کودەتا بە سەرکدایەتی چوار ھۆبێتەکە و ھەرێمەکەیان ئازادکرد، لەوڕێگایە ١٩ ھۆبیت کوژران و ٣٠ تریش بریندار بوون. فرۆدۆ ھۆبیتەکانی وەستاند لە کوشتینی جادووکەرەکە، دواتر سارمان ھەوڵی دا کە خەنجەرێک بدا لە فرۆدۆ بەڵام گیرما وەستاندی و کوشتی لە دواوەی ماڵەکەی فرۆدۆ. وە ئەویش کوژرا لەلایەن تیرھاوێژە ھۆبیتییەکان. وە شەڕی ئەنگوستیلەکە لێرادا بە کۆتا ھات. مێری و پیپین بە پاڵەوان ناوبانگیان دەرکرد، سام ھاوسەرگیری لەگەڵ ڕۆوسی کاتۆن کرد وە ئەو دیارییەی کە لەلایەن گلادرییەل پێیدرابوو بەکارھێنرا وەک چارەسەری پزیشکی لە ھەرێمەکە بەڵام فرۆدۆ توشی ئازاری گیانی و ڕۆحی بوو، بەھۆی ئەوەی کە ماوەیەکی زۆر ئەنگوستیلەکەی لەلا بوو، دوای چەند ساڵێک فرۆدۆ و سام ڕۆیشتن تا بیلبۆ و ئارنۆڵد و گلادرییەل و جنەکانی تر ببینن، لەوێدا چاویان بە گەنداف کەوت، وە دواتر ھەڵگرانی ئەنگوستیلە، بیلبۆ و فرۆدۆ لەگەڵ جنەکان و گەند٘اف خاکی ناوەڕاستیان بەجێ ھێشت و بەرەو خاکی نەمران لە ڕۆژاوا ڕۆیشتن بۆ دۆزینەوەی ئاشتی. چاخی چوارەم دەستی پێکرد، سام گەڕایەوە بۆ لای ھاوسەر و منداڵەکانی. لە کۆتایدا سام کتێبی سوری وێستمارچی دا بە کچەکەی خۆی ئێلانۆر، کە ئەم کتێبە چیڕۆکی سەرکێشییەکانی بیلبۆ وە جەنگی ئەنگوستیلەکە ی لەخۆگرتبوو وەک گەواھیدەرێکی ھۆبیتەکان، سام دواتر گوتی کە بۆخۆی بە دەریادا دەپەڕێتەوە و دەچێت بۆ ڕۆژاوا. کۆتا کەس کە ئنگوستیلەکەی ھەڵگرتبوو.

کەسایەتییەکان دەستکاری

ھەندێک لە کەسایەتییەکان لە شای ئەنگوستیلەکاندا دەورێکی ڕەوانیان ھەیە و دیارە کە پاڵەوانی چیرۆکەکەن، وە ئەوانەیتریش دەورێکی دوژمنایەتیان ھەیە. ھەرچۆنێکبێت سەرەڕای ئەوەش ڕەخنە لەوە دەگیرێت کە گشت کارەکتەرەکانی ئەو کتێبە ھەموویان یەکێک لەم دوانەن واتە یان ڕەشن یان سپین، ھەندێک لە کارەکتەرەباشەکان زیاتر بەلای تاریکییەوەن وەک ئەوەی لەچیرۆکەکەدا ھەیە، ھەروەھا بەپێچەوانەشەوە ھەندێک لە چەپەڵەکان ھانەدەری باشەن. لەبەرئەوە جۆرایەتی کەسایەتییەکان لەم دووجۆرەدا " پـاڵەوانــی چیرۆک " وە " دوژمن" لە خوارەوە ڕۆڵە گشتییەکانییان لە چیرۆکەکەدا نیشاندراوە.

کەسایەتییە باشەکان دەستکاری

ئەندامانی کۆمەڵەی ھاوڕێیانی ئەنگوستیلەکە:

  • فرۆدۆ باگینس:

فرۆدۆ (Frodo) لەساڵی ٢٩٦٨چ. س ی چاخی سێیەم لەدایک بووە و لە ساڵی ٣٠٢١چ. س کۆچی کردووە بۆ ڕۆژاوا. چەندین ناوی تری ھەبووە، بۆنمونە کاتێک لە ھەرێمەکە دەژیا بە بەڕێز ئەندەرھێڵ بانگیاندەکرد، وە گیڵدۆر ئینگلۆریۆن بە ھاوڕێی جنەکان، بەھۆی ئەوەی دەیتوانی بە زمانی جنەکان قسە بکات، وە دوای ئەوەی لە ئەنجومەنی ئێلرۆند ھەڵبژێردرا بۆ لەناوبردنی ئەنگوستیلەکە نازناوی ھەڵگری ئەنگوستیلەکەی پێبەخشرا، وە پاش ئەوەی کارەکەی تەواوکرد نازناوی فرۆدۆی نۆ پەنجەی لێنرا، بەھۆی ئەوەی گۆلم پەنجەیەکی قرتاند، وە شایەنی باسە لەسەرەتادا ناوی بۆنگۆ باگینس بوو بەڵام لە دواتردا و لە دوای دەستکارییەکانی کریستۆڤەر تۆلکین ناوی بووە فرۆدۆ کە پێشتر ئەو ناوە ھی ھۆبێتێکی تر بوو. بە گرینگترین کەسایەتی دادەنرێت، وە بەناوبانگترین کەسە لە مێژووی خاکی ناوەڕاست، بەھۆی ئەوکارانەی لە کاتی جەنگی ئۆگوستیلەکە ئەنجامیدا، کە ئەنگوستیلەکەی لە چیای فەوتان تێکشکاند و بەو ھۆیەشەوە ساورۆن لەناوچوو، وە بەوەش زیاتر ناوبانگی پەیدا کرد کە یەکێک بوو لەو سێ ھۆبێتەی (فرۆدۆ، ساموایز گامجی، بیلبۆ باگینس) کە چوونە ڕۆژاوا بۆ ئامان. سەرەتا لە بەشی ھاوڕێیانی ئەنگوستیلەکە دەرکەوت، وەک کوڕی ھەڵیگراوەی بیلبۆ باگینس و میراتگری. گەنداف بەم شێوەیە وەسفی کردووە باڵای لە ھەندێک لە ھۆبێتەکان بەرزتر بوو وە لە زۆربەیان گەنجتر بوو، وە قلیشێک لە چەناگەی ھەبوو، پیاوێکی چالاک بوو. [٦] قژێکی پڕی لوولی قاوەیی ھەبوو ھەروەک زۆرێک لە ھۆبێتەکانی تر، وە پێستێکی جوانی ھەبوو بەھۆی ئەو ڕەچەڵەکەی لە باب و باپیرانی بۆی مابووەوە. وەک بیلبۆ و باو باپیرانی ڕێزی لە ناو زۆربەی ھۆبێتەکان ھەبوو بەھۆی ئەو کەمە جیاوازییەی کە ھەیبوو. بەردەوام بیری لە جیھانی دەرەوە و جنە دڵڕفێنەکان و ئەو شوێنە دوورانە دەکردەوە کە لای ھۆبێتەکان نەناسراو بوو وەک ئەو جێگایانەی کە بیلبۆ لە (ھۆبێتەکە) سەردانی کرد بوون. لەبەشی "A Long-expected Party" ئەوە دەرکەوت کە خێزانەکەی فرۆدۆ بەناوی درۆگۆ باگینس و پریمیلە براندیبەک، کوژراون لە ڕووداوێکدا لە کاتێکدا کە فرۆدۆ تەمەنی دوانزە ساڵان بوو. دوابەدوای ئەوە فرۆدۆ نۆساڵی تەمەنی بەڕێکرد لای خێزانی براندیبەک کە لەخۆیان گرتبوو وە لە براندی دەژیان. دواتر لە تەمەنی ٢١ ساڵیدا بیلبۆ باگینسی ئامۆزای لەخۆی گرت، وە لە باگ ئێند ژیان. فرۆدۆ و بیلبۆ ھەمان ڕۆژی لەدایکبوونیان ھەبوو، کە دەکەوتە ٢٢ ی مانگی ھەشت، بەڵام بیڵبۆ ٧٨ ساڵ لە فرۆدۆ گەورەتر بوو. بیلبۆ زمانی جنەکانی بۆ فرۆدۆ باسدەکرد و زۆرجار پێکەوە پیاسەی ماوەدرێژیان دەکرد. چیرۆکی ھاوڕێیانی ئەنگوستیلەکەش بە دەرکەوتنی فرۆدۆ (لە ٣٣یەم ساڵیادی لەدایکبوونی) و ڕۆیشتنی بیلبۆ باگینس لە ھەرێمەکە (لە سەد و یانزدەیەم ساڵیادی لەدیکبوون) دەستیپێکرد (کە تا کۆتایی ھاتنی جەنگی ئەنگوستیلەکە تەمەنی فرۆدۆ بووە نزیک ٥١ ساڵ). فرۆدۆ باگ ئند و ئەنگوستیلەکەی لە بیلبۆ بۆماویاوە کە ھەردووکیان لە لە چیرۆکی ھۆبێتەکەدا ھەبوون. گەنداف لەوکاتە دڵنیا نەبوو لە سروشتی ئەنگوستیلەکە، ھەر بۆیە بەفرۆدۆی گووت کە خۆی بپارێزێت لەوەی لە پەنجەی بکات بەڵام بەپارێزراوی و نھێنی بیھێڵێتەوە. فرۆدۆش بۆماوەی حەڤدە ساڵ پاراستی، تا ئەوکاتەی گەنداف گەڕایەوە و پێیگووت ئەوە ئەنگووستیلەی ساورۆنە، کە دەیویست بۆ دەستبەسەرداگرتنی زەوییەکانی ناوەڕاست بەکاریبھێنێت، دواتر فرۆدۆ وا ھەستی دەکرد کە ئەو بۆ ھەرێمەکە مەترسی ھەیە، ھەرچەند زیاتر لەوێ بمێنێتەوە لەگەڵ ئەو ئەنگوستیلەیە، بۆیە فرۆدۆ لە تەمەنی ٥١ ساڵیدا بڕیاریدا ھەرێمەکە جێبھێڵێت و ئەنگوستیلەکە بباتە ریڤندیل. لە ھەرێمەکە چووە دەرەوە لەگەڵ سێ ھاوڕێکەی، وە لەھەمان کاتدا لە دەستی نۆ لە خزمەتکارە ھەرەبەھێزەکانی ساورۆن بەناوی نازگولەکان ڕزگاریانبوو، کە وەک سوارچاکی ڕەش ھاتبوونە ھەرێمەکە و بەشوێن بیلبۆ و ئەنگوستیلەکە ئەگەڕان، وە شوێن پێی فرۆدۆ کەوتن لە ھەرێمەکەوە و خەریکبوو کە بیگرن، بەڵام فرۆدۆ و ھاوڕێکانی بەھۆی ڕۆیشتنیان بۆ ناو دارستانە کۆنەکە ڕزگاریانبوو. بەڵام لەوێشدا بەھۆی جادووی پیاوێکی پیر فریودران. ھەتا ئەو کاتەی تۆم بۆمبادیل ڕزگاریکردن، وە دواتر پەناگەیەکی بۆ دابینکردن و ڕێگای پیشاندان. دوای ئەوەی بۆمبادیلیان جێھێشت، گەیشتنە پرێنسین پۆونی، کە میوانخانەیەکی بچووک بوو لەگووندی بریی، فرۆدۆ نامەیەکی لەلایەن گەنداف پێگەیشت، وە دواتر ھۆبێتەکان چاویان بە ئاراگۆن کەوت، کە لەوکاتەدا پێی دەوترا سترایدەر، پاسەوانی باکور. لە ھۆڵە گشتییەکەی میوانخانەکە ئەنگووستیلەکە کەوتە پەنجەی فرۆدۆ، بێ ئەوەی خۆی مەبەستی بێت، بەو ھۆیەش لەبەرچاو دیارنەما، و ساورۆن زانی کە ئەنگوستیلەکە لەکوێیە. ساورۆن لە شەودا بەھۆی نازگولەکان ھێرشی کردە سەر ژوورە تایەبەتییەکەی ھۆبێتەکان، بەڵام پێشتر بە ڕابەرایەتی سترایدەر، ھۆبێتەکان بەخێرایی ڕایانکرد و ڕزگاریان بوو. لە کاتێک کە لە ئامۆن سول مابوونەوە بۆ پشوودان، لەلایەن پێنج لە نازگولەکان دۆزرانەوە و ھێرشیان کرایە سەر، سەرکردەکەشیان کە بە ویچ کینگی ئانگمار ناسرابوو، فرۆدۆی بە خەنجەری مۆرگول بریندار کرد، پێش ئەوەی کە سترایدەر نازگولەکان بە ھۆی ئاگرەوە دوور بخاتەوە. پارچەیەکی خەنجەرەکە لە شانی فرۆدۆ مابووەوە، کە کاریگەری لە دڵی دەکرد، وە مەترسی ئەوەی لەسەربوو کە فرۆدۆ بگۆرێت بۆ تارمایی و بکەوێتە ژێر دەسەڵاتی ویچ کینگ، بەڵام بەھاوکاری ھاوڕێکانی و گلۆرفیندل، فرۆدۆ توانی بەسەر تارمایی ئەنگوستیلەکە زاڵبێت و بگاتە ریڤندیل ھەرچەندە تا دەھات زیاتر برینەکەی گەشەی دەکرد. لە ریڤندیل ماوەیەکی زۆر لە لایەن ئێلرۆند چارەسەری بۆ کرا، بەڵام ئێلرۆند گووتی کە ئەو برینە ھەرگیز بەتەواوی چارەسەر نابێت. دوای ماوەیەک لە ریڤندیل ئەنجومەنی ئێلرۆند بەسترا، وە لەسە ئەوە سووربوون کە دەبێت ئەنگووستیلەکە لە ناو گڕتاوی چیای فەوتان لە مۆدۆری شانشینی ساورۆن لەناوببرێت، وە گەیشتنە ئەو بڕوایەی کە دەبێت فرۆدۆ بەو کارە ھەڵبستێت، بەمەش ناسناوی ھەڵگری ئەنگوستیلەکەی پێدرا. کۆمەڵەکە لە ریڤندیل دەرچوون. بەڵام پێش ئەوەی لە ریڤندیل بڕۆن فرۆدۆ و بیلبۆ دووبارە یەکتریان بینییەوە، بیلبۆ چەقۆکەی خۆی دایە فرۆدۆ، کە لەلایەن جنەکان دروستکرابوو وە بەناوی ستینگ، لەگەڵ چاکەتێکی پارێزەر کە کورتەباڵاکان دابوویان پێی لە کاتی خۆیدا، وە لە میترل دروستکرابوو (ئەو چاکەتە چوارجار فرۆدۆی لە مردن ڕزگارکرد، کاتێک کە توشی شەڕی ئۆرکەکان بوون لە کانەکانی مۆریادا فرۆدۆ بەھۆی تیر و ڕمی ئۆرکەکان پێکرا، وە لە ڕوباری ئاندوین تیرێکی تری ئۆرکەکان پێکای، لە دواجاریش خەنجەرەکەی کە سارمان لێیدا لە باگ ئێند). کۆمەڵەکە ڕۆیشتن بەسەر چیا تەماوییەکە، ھەوڵیاندا بە کەرێدرێسدا تێپەڕن، بەڵام نەیاتوانی و وازیانھێنا، بڕیاریاندا بە کانەکانی مۆریادا تێپەڕن. لەوێ تووشی شەڕ بوون و فرۆدۆ بە ڕمی یەکێک لە ئۆرکەکان لێیدرا، بەڵام بەھۆی ئەو چاکەتەی کە بیلبۆ پێیدابوو ژیانی پارێزرا. لەکانەکەدا کۆمەڵەکە لەلایەن گەنداف ڕابەرایەتی دەکران تا ئەوکاتەی گەنداف کەوتە شەرکردن لەگەڵ بارلۆگ و دواتر کەوتنە نا قووڵاییەکانی چییاکە، پاش گەنداف ئاراگۆن ڕابەرایەتی کۆمەڵەکەی گرتەدەست بەرەو لۆتلۆرێین. لەوێدا گلادرییەلی خانمی دارەکان، وەک ھەر یەکێک لە ئەندامانی کۆمەڵەی ئەگوستیلەکە، کاتژمێرێکی تایبەتی دایە فرۆدۆ، کە ھاوکاری دەکرد لە تێکەڵبوونی لەگەڵ سروشتی دەوروبەری. گلادرییەل ڕوناکایی ئێرندیلیشی پێدا بۆ بەخشینی ڕووناکی لە کاتە ناھەموارەکانیدا. کۆمەڵەکە گەشتێکی نۆ ڕۆژیان دەستپێکرد بەناو ڕووباری ئاندوین بە بەلمی جنەکان، تا گەیشتنە پارت گالن. لەوێ بۆرۆمیر کەوتە جادوی ئەنگوستیلەکەوە، ویستی بە زەبری ھێز لە فرۆدۆی بستێنێت، بەڵام فرۆدۆ ئەنگوستیلەکەی کردە پەنجەی و دیارنەما. ئەو ڕوداوە بووە ھۆی تێکشانی کۆمەڵەکە. بۆرۆمیر لە کاتی بەرگریکردن لە پیپین و مێری لە ھێرشی ئۆرکەکان کوژرا. فرۆدۆش بریاریدا بەتەنھا بەرەو مۆردۆر بڕوات، بەڵام سامیش شوێنی کەوت و بەیەکەوە دەستیان بە گەشتە دوور خایەنەکەیان کرد. بەرەو ئەمن میل کەوتنەڕێ، وە گۆلمیش شوێنیان کەوت، گۆلم ھەر لە ناوچەی مۆریاوە شوێنی کۆمەڵەکە کوتبوو، بۆ ئەوەی ئەنگوستیلەکە بەدەستبھێنێتەوە. دوای ئەوەی گۆلم ھێرشی کردە سەر دوو ھۆبێتەکە، فرۆدۆ توانی بەسەریدا زاڵبێت بەھۆی ستینگەکەی، بەڵام فرۆدۆ زۆر بەبەزەیی بوو، گۆلمی نەکوشت لەبری ئەوە ناچاریکرد کە بەڵێنی ئەوەبدات ڕێگایان لە زۆنگاوە مردووەکانەوە بەرەو دەرگای ڕەش پیشانبدات، ئەویش رازیبوو، بەڵام سام ھەر بەرھەڵستی دەکرد. ئەو میھرەبانییەی فرۆدۆ وایکرد کە لە دوواتردا سەرکەوتووبن لە تێکشکاندنی ئەنگوستیلەکە. گۆلم گوتی کە ڕێگایەکی تر ھەیە بەرەو مۆردۆر، فرۆدۆش ڕازی بوو کە بە ڕێگاکەی گۆلم بڕۆن، بەرەو لیتلییەن. لەوێش چاویان بە فرایمەری برا بچوکی بۆرۆمیر کەوت، کە ھەرسێکیانی دەستگیرکرد لە ھێنێز ئانون، دواتر پاش ماوەیەک ڕێگەیدا بڕۆن، وە فرۆدۆی لە ناپاکی گۆلم ئاگادارکردەوە. ھەرسێکیان بە نزیک میناس مۆرگول تێپەرین، کە لەوێدا ھێزی ئەنگوستیلەکە لەرادە بەدەر فرۆدۆی ماندووکرد. دەستیانکرد بە ھەڵگەڕان بەسەر پلیکانەیەکی زۆر دوور و درێژ، و پاشان گەیشتنە تونێلێک، نەیان دەزانی کە ئەوە ماڵی جاڵجاڵۆکەی زەبەلاح شیلبۆیە. گۆلم ھیوای دەخواست کە دوو ھۆبێتەکە بگەنە لای ئەو وە ئەمیش ئەنگوستیلەکەی دەستبکەوێتەوە. شیلبۆ بە فرۆدۆوەی دا و بەتەواوی بێھۆشیکرد، بەڵام سام بەھۆی ستینگەکەی فرۆدۆ و کەمۆڵەکەی گلادرییەل توانی بەسەر شیلبۆدا زاڵببێت و دوری خستەوە. دوای ئەوەی کە چەند ھەوڵێکیدا فرۆدۆ بەھۆشبھێنێتەوە و سەرینەگرت، وە نەیتوانی ھیچ نیشانەیەکی زیندوویەتی لە فرۆدۆ بدۆزێتەوە، بۆی دەرکەوت کە مردووە و بڕیاریدا ئەنگوستیلەکە ھەڵگرێت و کارەکە بەتەنھا تەواوبکات. ھەرچۆنێک بوو، لە سیرت ئەنگول ھەرزوو ئۆرکەکان جەستەی فرۆدۆیان دۆزییەوە و زانیان کە نەمردووە. پلانیان دانا کە ھەرکات بەخەبەر ھات لێکۆلینەوەی لەگەڵ بکەن. ھەڵیانگرت و بردیانە تاوەرێک لە سەروی ڕێگاکە. سام ھەستا بە ڕزگارکردنی فرۆدۆ لەوێ و لە دەستی ئۆرکەکان، پاش کەمێک دەمەقاڵێ بە ھۆی ئەوەی فرۆدۆ لەوە توڕە ببوو کە سام ئەنگوستیلەکەی ھەڵگرتووە، سام ئەنگوستیلەکەی دایەوە بە فرۆدۆ. ھەردوکیان وەک ئۆرکەکان خۆیانگۆری و بەرەو چیای فەوتان کەوتنەڕێ، کە دووبارە گۆلم شوێنیان کەوت. لە ناو سوپایەکی ئۆرکەکان ڕۆیشتن تا خاڵێک، بەڵام زۆر بەسەختی توانیان بێنەدەرەوەی ئەو سوپایە. تا دەھات ئەنگوستیلەکە لە سەرکردەکەی نزیکتر ئەبووەوە، وە کاریگەریشی لەسەر فرۆدۆ تا دەھات زیاتر دەبوو. پاش ڕزگاربوونیان لە سوپاکە کەلوپەلە زیادەکانیان فڕێدا بۆ ئەوەی بە ئاسانتر بگەنەجێ. کاتێک گەیشتنە ناو چییاکە گۆلم دووبارە دەرکەوتەوە و ھێرشکی کردە سەر فرۆدۆ، بەڵام دووبارە فرۆدۆ بەزاندی، لەکاتێک کە سام خەریکی شەرکردن بوو لەگەڵ گۆلم، فرۆدۆ لە لێواری سێمێت ناوەر، ئەوشوێنەی ساورۆن ئەنگوستیلەکەی لێدروستکرد، حەزی لەناوبردنی ئەنگوستیلەکەی نەما، وە ھەڵیگرت بۆ خۆی و لە پەنجەیکرد. گۆلمیش وازی لەسام ھێنا و ھێرشیکردە سەر فرۆدۆ نادیارەکەو پەنجەی لێکردەوە، و گەوھەرەکەی خۆی گەڕاندەوە. لەو کاتەی گۆلم سەمای دەگێرا بەھۆی گەڕانەوەی گەوھەرەکەی، باڵانسی لەدەستدا و کەوتە ناوگرکانەکە، وە لەگەڵیشیدا ئەنگوستیلەکە و ساورۆن لەناوچوو. دوو ھۆبێتەکە توانیان ڕزگاریان ببێت لە و شوێنە سەختە بەھۆی ئەو ھەڵۆیە مەزنانەی کە گەنداف بانگێشتی جەنگەکەی کردبوون. گەڕانەوە گۆندۆر. لە گۆندۆر ئاروین گەوھەرێکی سپی بەستراو بە زنجیرێکی زیوی دایە فرۆدۆ و پێیگوت " ئەگەر بەردەوام بیر لەو گەشتە سامناکە و برینە پڕ لەئازارەکانت بکەیتەوە، ئەوا بەردەوامی بە کێشەکانت ئەدەیت، دەبێت بۆ ماوەیەک بەرەو ڤالینۆر کۆچبکەیت.". پاش تاج لەسەر نانی ئاراگۆن لە میناستریس، ھەرچوار ھۆبێتەکە گەڕانەوە بۆ ھەرێمەکە، بۆ سەرکوتکردنی کۆمەڵێک کەسی خراپەکار، کە لۆتۆ ساکڤیڵ باگینسی ئامۆزای فرۆدۆ، بە پلەی یەکەم لەو کەسانە بوو، وە دواتریش خستنی سارمانی جادووگەر. ھەر چوار ھۆبێتەکە خەڵکی ھەرێمەکەیان ھاندا بۆ وەستانەوە دژی ئەو کەسە خراپەکارانە و خۆشیان سەرکردایەتیان گرتە دەست. شۆڕشەکە بە مردنی سارمان و گریمای خزمەتکاری کۆتایی ھات. فرۆدۆ زۆرجار بریندارکرا لەم گەشتەدا بەڵام ھیچ کەسێکی نەکوشت وە ھەرگیز برینە ڕۆحی و جەستەییەکانی چارەسەر نەبوون کە بەدرێژایی شەڕی ئەنگوستیلەکە چەشتی، وە ھەر لەم گەشتەی ئەوشتانەی بینی کە پێشتر خەونی پێوەدەبینین، ھەروەھا ئەنگوستیلەی ھێزی لە پەنجەی گلادرییەلدا بینی. دواتر بووە جێگری کوێخای ھەرێمەکە، بەڵام زۆرینەی کاتەکانی دەبەخشییە نوسینی چیرۆکی گەشتەکەی. دوو ساڵ دوای لەناوبردنی ئەنگوستیلەکە، بیلبۆ و فرۆدۆ وەک دوو ھەڵگری ئەنگوستیلەکە ڕێگای ڤاڵێنۆریان گرتەبەر، فرۆدۆ ھیوای ئەوەی دەخواست کە ئاشتی بدۆزێتەوە. دوو ھۆبێتەکە و گەنداف و ئێلرۆند و گلادرییەل سوار کەشتی بوون و گەشتیان بە دەریادا کرد و لە زەوییەکانی ناوەڕاست چوونە دەرەوە. * ساموایز گامجی، باخەوان و ھاوڕێی باگینسەکان.

  • مێریادۆک براندیبوک (مێری)، ئامۆزا و ھاوڕێی فرۆدۆ.
  • پێرێگرین تووک (پیپین یان پیپ)، ئامۆزا و ھاوڕێی فرۆدۆ.
  • گەند٘افی خۆڵەمێشی، جادووگەر، سەرکردەی کۆمەڵەی ھاوڕێیانی کرد تا ئەو کاتەی کەوتەخوارەوە لە مۆریا، دواتر گەڕایەوە لە مردن وەک گەند٘افی سپی بۆ سەرکردایەتی سوپاکانی ڕۆژاوا دژبە ساورۆن.
  • ئاراگۆن، (ئاکا سترایدەر) کوڕەزای ئیسیلدوور و میراتگری ڕاستەقینەی تەختی پاشایەتی ئارنۆر و گۆندۆر.
  • لێگۆلاس گرینلیف، میرێکی جنەکان بوو وە کوڕی پاشا تراندیولی جنی سیلڤانی باکووری میرک وود.
  • گیمیڵی، کوڕی گڵۆین، کورتەباڵا.
  • بۆرۆمیر، کوڕە گەورە و میراتگری دەنەسۆرە، نۆکەری گۆندۆر و شای میناس تریت. *فرایمەر، کوڕە بچوکی دەنەسۆر و برای بۆرۆمیر. *گالادریاڵ، جنکێی ھاوکاری فەرمانڕاوا لۆسلۆرین، وە داپیرەی ئاروین.
  • سەلەبۆن، جنکێی ھاوکاری فەرمانڕاوا لۆسلۆرین، ھاوسەری گالادریڵ و باپیری ئاروین.
  • ئێلرۆند، نیو جن شای ڕیڤێندێڵ و باوکی ئاروین.
  • ئاروین ئەندۆمیل، کچی ئێرلۆند، ھاوسەری ئاراگۆن.
  • بیڵبۆ باگینس، ئامۆزای فرۆدۆ.
  • سیۆدێن، پادشای ڕۆھان، ھاوپەیمانی گۆندۆر.
  • ئیۆمێر، سێھەم ئاماژە پێدەری کۆکەرەوەی ھێز و خوشکەزای سیودێن. دواتر پاشای ڕۆھان پاش مردنی سیۆدێن.
  • ئیۆوین، خوشکی ئیۆمیر، ئەو کەسەی خۆی گۆڕی وەک شەڕکەرێکی نێر ناوی گۆڕی بۆ دێنھێڵم بۆ ئەوەی شانبەشانی سیۆدێن شەڕبکات.
  • تریبێرد، کۆنترینە لە ئینتەکان. *تۆم بۆمبادیل، دەژیا لە قەراغێکی دارستانە کۆنەکە، کارەکتەرێکی ئاڵۆز و نادیارە لەگەڵ ھێزێکی مەزن.

کەسایەتییە خراپەکان دەستکاری

  • ساورۆن، شای تارکی و ناودارە بە شای ئەنگوستیلەکان، کەوتووی مایا، یارمەتی جنەکانی دا کە ئەنگوستیلەی ھێزەکان دروستبکەن لە چاخی دووەم.
  • نازگیول یان تارمایی ئەنگوستیلەکە، پیاوبوون بەڵام بونەکۆیلەی ساورۆن کاتێک ئەوان دیارییە خراپەکانیان (ئەنگوستیلەی ھێزەکان) قبوڵکرد.
  • پاشا جادووگەرەکەی ئانگمار، شای ناگیولەکان، وە بەھێزترین خزمەتکاری ساورۆن، ئەو سوپاکەی ساورۆنی بەڕێوەدەبرد.
  • سارۆمانی سپی، جادووگەرێک کە تاکە ئەنگوستیلەکەی دەویست بۆ خۆی، سەرکردە و فەرمانەدەری جادووگەرەکان بوو یەکێک لەوانەش گەند٘اف. ھەڵخەڵەتێندرا لەلایەن ساورۆنەوە لەڕێی پالانتیرەکەوە.
  • گریما زمانکرم، خزمەتکارێکی نھێنی سارۆمان بوو وە خۆفرۆشێک بۆ ڕۆھان، مێشکی سیۆدێنی ژەھراویردبوو بە ئامۆژگارییە چەوتەکانی.
  • گۆلم، لەڕاستیدا ناوی سمیگۆل بوو، خووی بە تاکە ئەنگوستیلەکەگرت، وە دواتر پیلانی دەگێڕا بۆ گەڕاندنەوەی.
  • شیڵبۆ، جاڵجاڵۆکەی زەبەلاح کە دەژیا لە ڕێگەی پێش میناس مۆرگول.
  • لەناوبەری دورین، بالرۆگ جێیەکەی لە خوارووی کانەکانی مۆریا بوو.
  • دەمی ساورۆن، ھەروەھا ناسراوە بە جێگرەوەی باراد-دور. سەرکردەی سەربازە نھێنییەکانی ساورۆن، ئەو بەرنگاری سوپای ڕۆژاوا بووەوە لە دەرەوەی دەرگا ڕەشەکە.

کارکردن دەستکاری

شای ئەنگوستیلەکان وەک ئەنجامی کارەکەی پێشتری تۆلکین (ھۆبێتەکە) دەستیپێکرد، کە بڵاوکراوەتەوە لە ساڵی ١٩٣٧. گەلییەتی ھۆبێت لەلایەن گیۆرگ ئالێن و ونوین سەرپەرشتی دەکرا، بڵاوکەرەوەکان، بۆ داواکردنی ئەنجامەکان. تۆلکین ئەوانی ئاگادارکردەوە لەوەی ئەو زۆر بەھێواشی دەنوسێت، وە چاو بە ھەندێک چیرۆکدا دەخشێنێتەوە کە پێشتر گەشەیپێدابوون. وە نەیویست کاتی ڕەشنوسی سایلماریلیۆنکە دیاریبکات، وە بیرۆکەی نوسینی چیرۆکی زیاتری دەربارەی گەلی ھۆبێتەکان قبوڵکرد. لە تەمەنی ٤٥ ساڵیدا، تۆلکین دەستی بەنوسینی ئەو چیرۆکە کرد کە ناوی شای ئەنگوستیلەکانە. نوسینی ئەو چیرۆکە ماوەی دوانزدە ساڵی خایاند، لە ساڵی ١٩٤٩ بەتەواوی بڵاونەبووەوە تا ساڵی ١٩٥٥، ئەوکاتەی کە تۆلکین تەمەنی بووە ٦٣ ساڵ.

نوسین دەستکاری

لەلایەن بڵاوکەرەوەکانی قایلکرا، دەستیکرد بە ھۆبێتێکی نوێ لە کانوونی یەکەمی ساڵی ١٩٣٧. دوای چەند ھەڵەیەک لەسەرەتاکەیدا، چیرۆکی تاکە ئەنگوستیلە دەرکەوت. بیرۆکەی یەکەم بەش ("A Long-Expected Party") بەتەواوی گەیشتە تەواوبوون. لەگەڵ ئەوەشدا ئەو ھۆی خۆشاردنەوەی بیلبۆی دانا بە گرنگی ئەنگوستیلەکە، وە ناونیشانی شای ئەنگوستیلەکان دانەنرابوو تا بەھاری ساڵی ١٩٣٨. ئاسایی، ئەو پلانی دانابوو بۆ نوسینی چیرۆکێک کە بیلبۆ ھەموو گەنجینەکانی بەکاربھێنت وە چاوەڕێی سەرکێشییەکی تر بکات بۆ قازانجی زیاتر؛ ھەرچۆنێکبێت ئەو ئەنگوستیلەکەی وە ھەروەھا ھێزەکەی بیردەکەوێتەوە وە بیردەکاتەوە کە دەیەوێت بەدیقەتتر بێت لە کارە نوێیەکان. وەک چیرۆکێک پێشکەوت، وە توخمی ئافسانەزانی سایلماریلیۆنەکەی لەگەڵدا بەکارھێنا. نوسین بە ھێواشی دۆڕیشت، لەبەرئەوەی تۆلکین ھەموو کات شوێنی زانکۆیی ھەبوو، وە پێویستی بە پارەیەکی زیاتر بوو وەک تاقیکەرەوەیەکی زانکۆ. تۆلکین وازیھێنا لە شای ەنگوستیلەکان لە زیادترین ماوەی ساڵی ١٩٤٣ وە تەنھا دەستیپێکردەوە لە مانگی چواری ساڵی ١٩٤٤، وەک زنجیرەیەک بۆ کوڕەکەی (چریستۆفەر تۆلکین)، ئەوەی کە بەشەکانی نارد وەک ئەوەی ئەوان نوسیبوویان کاتێک کە بەردەستیکاربوو لە باشووری ئەفەریقا لە ھێزی ئاسمانی شاھانەدا. تۆلکین ھەوڵی دروستکردنی ئاھەنگێکی دا لە ساڵی ١٩٤٦، وە دەستنوسەکەی پشانی بڵاوکەرەوەکاندا لە ساڵی ١٩٤٧. چیرۆکەکە بەکاریگەرییەوا تەواو بوو لە ساڵی دواتر، بەڵام تۆلکین پێداچونەوەی پێشتری کارەکەی تەواونەکرد ھەتا ساڵی ١٩٤٩. گشت دەستنوسە ڕەسەنەکە، کە ٩، ٢٥٠ پەڕە بوو، ئێستا لە شوێنێک دانراوە بەناوی کۆکراوەکانی جەی ئاڕ ئاڕ تۆلکین لە زانکۆی ماکێت.

مێژووی بڵاوکردنەوە دەستکاری

تۆلکین مشتومڕی لەگەڵ بڵاوکەرەوەکانی Allen & Unwin دا کرد دەربارەی بڵاوکردنەوەی کتێبەکە وە لەساڵی ١٩٥٠ پێشکەشی کۆلۆنیسی کرد. تۆلکین بەنیازبوو کە سیلماریللۆنەکەی لەگەڵ شای ئەنگوستیلەکان بڵاو بکاتەوە بەڵام بڵاوکەرەوەکان ئەم کارەیان بەدڵنەبوو وە نەیاندەویست ئەو کارەبکەن. دواتر لە پەیوەندییەکی لەگەڵ کۆلۆنیس، ڕای خۆی دەربڕی کە پێویستە شای ئەنگوستیلەکان خۆی بابەتێکی تایبەت بێت، وە سەرئەنجام تۆلکین داوایکرد کە ئەوان کتێبەکە بڵاوبکەنەوە لە ساڵی ١٩٥٢. کۆلۆنیز ئەو کارەی نەکرد، وە تۆلکین بۆ ئالەن و ئۆنوینی نوسی کە " من دەمەوێت بە گەشبینی لە بڵاوکەرەوەکان بڕاونم بەڵام پێشبینی ئەوە دەکەم و لەوە دەترسم کە ئەم کارە ھەرگیز ڕۆشنایی نەبینێت". لەلایەن بڵاوکەرەوەکان، کارەکە دابەشکرا بۆ سێ قەبارە بۆ کەمکردنەوەی قەبارەی تێچووە زۆرەکەی جۆری ڕێکخستنەکان وە بەم شێوەیە ئامادەکرا: ھاوڕێیانی ئەنگوستیلە (کتێبی I و کتێبی II)، دوو بورجەکە (کتێبی III و کتێبی IV) ھەروەھا گەڕانەوەی پاشاکە (کتێبی V و کتێبی VI لەگەڵ شەش پاشکۆ). قەبارەکان بڵاوکرانەوە لە دوای یەکەم دواخستن لە ٢٩ ی تەمووزی ساڵی ١٩٥٤، ١١ ی تشرینی دووەمی ١٩٥٤، ٢٠ ی ئۆکتۆبەری ١٩٥٥ بەپێی ڕیزبەندی لە شانشینی یەکگرتوو. ھۆتەن میفلین ھاوڕێیانی ئەنگوستیلەی لە ٢١ ی تشرینی یەکەمی ١٩٥٤ بڵاوکردەوە، وە دوو بوورجەکە لە ٢١ ی نیسانی ١٩٥٥، ھەروەھا گەڕانەوەی پاشاکە لە ٥ ی کانوونی دووەمی ١٩٥٦ بڵاوکردەوە لە وڵاتە یەکگرتووەکان (USA). گەڕانەوەی پاشاکە دواکەوت لەبەرئەوەی تۆلکین پێداچونەوەی بە کۆتاییەکەیدا دەکرد و پاشکۆکانی ئامادە دەکرد. تۆلکین حەزی بە ناونیشانی گەڕانەوەی پاشاکە نەدەکرد، لەبەرئەوەی بڕوای وابوو کە لە دێڕەکانی چیرۆکەکە دورە، بەڵام جێیھێشت بۆ ھەڵبژاردنی بڵاوکەرەوەکان. خۆی پێشنیاری ناونیشانی دوو بورجەکەی کرد لە وتارێکی بە ئەنقەست ناڕون و فرەمانادا کە بۆ بەستنەوەی دوو بەشەکەی کتێبەکەی پێشتر بوو بە کتێبی III و کتێبی IV. وە ھەندێک ناوی پێشنیارکرد کە دەتوانن یان [ئۆرتھانک] و [باراد-دûر] بن، یان میینەس تیریتە و [باراد-دûر]، یان [ئۆرتھانک] و [سیریتە] [ونگۆل]. تۆلکین لە سەرەتادا دژایەتی ئەوەی دەکرد کە بۆ ھەرکتێبێک دوو قەبارە بێت، لە جیاتی ئەوە پێی باشبوو کە ناوی کتێب بەکاربھێنێت بۆ نمونە: شای ئەنگوستیلەکان⇦ (قەبارەی یەک) ئەنگوستیلەکە دەست بە گەشت دەکات و ئەنگوستیلەکە دەچێت بۆ باشوور؛ (قەبارەی دووەم) خیانەتی ئایسنگارد و ئەنگوستیلەکە دەچێتە ڕۆژھەڵات؛ (قەبارەی سێھەم) جەنگی ئەنگوستیلە و کۆتایی چاخی سێھەم. کتێبەکان بڵاوکرانەوە لە ژێر ڕێکخستنی پرۆفۆ شارینگ، وە لە کۆتاییدا بووە یەکێک لە پڕفڕۆشترین کتێبەکان کە نوسرابێت، زیاتر لە ١٥٠ میلیۆن کۆپی لێفرۆشرا. وە لە شانشینی یەکگرتوو لە ساڵی ١٩٩٠ بڵاوکرایەوە لە لایەن ئالەن و ئۆنوین لەو کاتەی کە سامانێکی زۆریان پەیداکرد بەھۆی ھارپەر کۆلۆنیس.

چاپ و پێداچونەوە دەستکاری

ھەر لە کاتە زووەکانی ساڵی ١٩٦٠ دا دۆنەلدێک وولھەیم، سەرنوسەری چیرۆکی خەیاڵی بەرگ نەرم و بڵاوکەرەوەی کتێبی زیرەک، گوتی کە شای ئەنگوستیلەکان لەوڵاتی نەتوە یەکگرتووەکان دا لەژێر یاسای مافی چاپی ئەمریکی نەپارێزراوە، لەبەرئەوەی دەزگاکانی پەخشکەری کتێبی بەرگ ڕەق مافی چاپی کارەکەی فەرامۆش کردبوو لە وڵاتە یەکگرتووەکان. دواتر لەساڵی ١٩٦٥ پسپۆری کتێبەکان ھەوڵیاندا تا چاپێکی لێ بڵاوبکەنەوە، بەبێ مۆڵەتی تۆلکین و پێدانی حەقی خۆی، ھەر دوای ئەوە تۆلکین یەکێک لەم چاپانەی بردە لای ھەوادارەکانی خۆی و کێشەکەی پێ ڕاگەیاندن. فشاری یەکێک لە ھەوادارەکانی بەناوی گراسرووتس ئەوەندە بەھێزبوو کە توانی چاپەکە بگەڕێنێتەوە وە پارەدانی خاوندارێتی تۆلکینیان دانا. ئۆسەرایزد شوێن کتێبی بالەنتاین و ھۆتەن میفلینیان کەوت بۆ ئەوەی بازرگانییە مەزنەکەیان سەربکەوێت. تۆلکین بەسەرداچونەوەی دەقە جۆراوچۆرەکانی گرتە ئەستۆی خۆی و تەواویکرد تا نوسخەیەکی کتێبەکە بەرھەمبھێنن و بڵاوی بکەنەوە لەگەڵ ڕەزامەندی تۆلکین و لە ژێر مافی چاپی ئەمریکیدا. ئەم نوسینەوەیەش بووە دووەم چاپی شای ئەنگوستیلەکان وە بڵاوکرایەوە لە ساڵی ١٩٦٥. یەکەم چاپی کتێبی (بەرگ نەرم) چاپکرا لە مانگی تشرینی یەکەمی ئەو ساڵە، وە لە ماوەی دە مانگدا چارەکە ملوێنک کۆپی لێ فڕۆشرا. لە چواری ئەیلولی ١٩٦٦ دا، ڕۆمانەکە بۆ یەکەمجار لە ڕۆژنامەی نیوۆرک دا دەرکەوت لە لیستی پڕفرۆشترین کتێبە بەرگ نەرمەکان بە پلەی سێھەم، دواتر لە چواری کانونی یەکەم بووە پلەی یەکەم، وە بۆ ماوەی ھەشت ھەفتە لەو پلەیەدا مایەوە. دەستکارییەکانی ھۆتەن میفلن دوای ساڵی ١٩٩٤ بەسەرداچونەوە جیاوازەکانی تۆلکینی یەککخست بە چاودێری کریستۆفر تۆلکین، وە پاش چەند ھەڵەیەکی سەرەتایی بچوک کارەکەیان بەئەنجام گەیشت. لەیادی ٥٠ ساڵەی دەستکارییەکان، Wayne G. Hammond و Christina Scull, لە ژێر چاودێی کریستۆفر تۆلکین، دەستیانکرد بە لێکۆڵینەوە و چاککردن و لابردنی ھەندێک کێشە، کە لە یەکەم چاپی ١٩٥٤ دا ھەبوون کە ئەو شتانە بەھیچ شێوەیەک تەواو نەبوون. لە چاپی ٢٠٠٥ چەندین گۆڕانکاری تێداکرا کە وایکرد زیاتر قوڵبێت و خوێنەر بتوانێت لێیتێبگات و خۆشییەکی زیاتری لێببینێت، وە لە ٦٠م ساڵ یادی دەستکارییەکاندا زۆرینەی ھەڵەکان ڕاستکرانەوە. لە ھەندێک لە چاپەکانی ٢٠٠٤ دا سێ قەبارەکە لەیەک قەبارە کۆکراونەتەوە. شایەنی باسە کە کریستۆفەر لە ساڵی ١٩٨٨ بۆ ١٩٩٢ ڕەشنوسێکی ڕونکردنەوەیی دەربارەی قۆناغەکانی گەشەپێدانی نوسراوەکە بڵاوکردەوە لە کتێبی شەشەم بۆ نۆیەم لە زنجیرەی مێژووی خاکەکانی ناوەڕاست.

سەرچاوەکان دەستکاری