لاهۆر ( به ئوردوو : لاہور) یەکێکه له شارەکانی کۆماری ئیسلامی پاکستان و ناوەندی پارێزگای پەنجابه. ئەو شاره له دوای کەراچی وەک گەورەترین شاری ئەو وڵاته دێته هەژمار.

لاهۆر
لاہور
لاہور
ناسناو(ەکان): 
دڵی پاکستان
پاکستان پاکستان
پارێزگاپارێزگای پەنجاب
دەسەڵات
 • شارەوانمیلان عامر مەحمود
مەحمود حەنیف
ڕووبەر
 • سەرجەم١٧٧٢ کیلۆمەتری چوارگۆشە (٦٨٤ میلی چوارگۆشە)
بەرزایی
٢١٧ مەتر (٧١٢ پێ)
ژمارەی دانیشتووان
 (٢٠١٠)
 • سەرجەم١٠،٠٠٠،٠٠٠
کۆدی پۆستی
٥٤۰۰۰
کۆدی تەلەفۆن٠٤٢
شارۆچکەکان٩
وێبگەwww.lahore.gov.pk

شاری لاهۆر له پێڕستی گەورەترین شارەکانی پاکستان دایه و و له بیری خەڵک دا وەکوو دڵی پاکستان ناوی دەبرێ. خەڵک ڕاست بیر دەکەنەوه و ڕەگی مێژووی وەدی هاتن له پاکستان دەگەڕێتەوە ئەم شاره، هەروەها وەک شوێنێکی فەرهەنگی دەناسرێ. پسپۆڕانی دارایی و پەروەرده له نێو شارەکانی پاکستان دا زیاتر ئەم شاره هەڵدەبژێرن و لەوێ دادەنیشن؛ به هۆی ئەوەی هەم بۆ وەدەست هێنانی دارایی شوێنێکی بازرگانیه و هەم بۆ پەروەردە شوێنێکی فەرهەنگیه.

ئەم شاره زۆرتر باغ شەهری پێ دەوترێت و هەروەها میراتی گوورکانیەکان لەو شاره ماوەتەوه. ئەم شاره له شوێنێکه له نێوان ڕووباری ڕاوی و ڕووباری وێگاه، بەو هۆیەش باخ‌گەلێکی سەوز و پڕ پیتی لێ هەڵکەوتووه. شاری لاهۆر به هۆی هەڵکەوتنی له سەر سنووری پاکستان، و هیندستان گرینگیەکی زۆری هەیه.

جووگرافیا دەستکاری

شاری لاهور له ٣١°٤٥′ باکووری هێڵی پان و ٧٤°٣٩′ ڕۆژهەڵاتی هێڵی لاری جووگرافی هەڵکەوتووه.


ئەو شاره له لای باکوور و ڕۆژاوا به ناوچەی شێخ ئووپوورا، له لای باشوور به ناوچەی کاسور و له لای ڕۆژهەڵات به ڕووباری وێگاهەوه گرێ دراوه.

ڕووباری ڕاوی له که له باکووری لاهۆره، کۆمەڵێک بەردی بننیشتووی وەدیهێناون که جوانیەکی بێ وێنەی بەخشیوەیه ناوچەکه . دەورادەوری شاری لاهۆر ٤٠٤ کیلۆمتری چوارگۆشەیه.

کەش و هەوا دەستکاری

کەش و هەوای لاهۆر له درێژایی مانگەکانی ئایار، حوزەیران و تەممووز زۆر گەرمه. کاتێک که پلەی گەرما لەو شاره بەرز دەبێتەوه، تا ٤٠ ب٠ ٤٥ پله دەچێ.

له مانگی ئاب بایێکی کاتی بەسەر لاهۆر دا دەخوشێ. بارانێکی چر تەواوی ئەو شارەو تەنانەت پارێزگاکەش لەو مانگه دا دادەگرێ. کانوونی یەکەم ، کانوونی دووەم و شوبات ساردترین مانگەکانی ئەم شارەن.

پلەی گەرما (جانواری ۲۰۰۷) جانواری فێبرواری مارچ ئاپریل مەی جوون جوولای ئۆگست سیپتەمبر ئۆکتۆبەر نۆڤەمبر دێسەمبر ساڵیانه
ئەوپەڕی زۆری (°C) ٢٧ ٢٨ ٣٥ ٤٢ ٤٦ ٤٨ ٤٦ ٤٠ ٤٠ ٤٠ ٣٥ ٢٨ ٤٨
ئەوپەڕی کەمی(°C) ٠ ٣ ١٠ ١٥ ١٨ ١٨ ٢٠ ١٨ ٨ ٤

سەرچاوه دەستکاری