لاکشمی ئاگاروال (لەدایکبووی ١ی حوزەیرانی ١٩٩٠ لە نیودلھی) کچە ڕزگاربوویەکی ھێرشی ئەسید، چالاکوان و پشتگیریکاری مافەکانی قوربانییانی ھێرشی ئەسیدە، ھەروەھا پێشکەشکاری تەلەفزیۆنییە.[١]

لاکشمی ئاگاروال

لاکشمی لە واشینتۆن لەکاتی بردنەوەی خەڵاتێک
لەدایکبوون (١٩٩٠-٠٦-٠١) ١ی حوزەیرانی ١٩٩٠ (تەمەن ٣٣ ساڵ)
ڕێکخراوی لاکشمی
ناسراوە بەکەمپەینی فرۆشتنی ئەسید بووەستێنن
مناڵ(ەکان)١ (کچێک بەناوی پیھو)

لاکشمی ئەوکاتەی تەمەنی ١٦ ساڵانبوو تووشی ھێرشی ئەسید بوویەوە،[٢] ئەمەش دوای ڕەتکردنەوەی پەیوەندی خۆشەویستی سەرەتایی بۆ نەعیم خان.[١][٣][٤] چیڕۆکی لاکشمی لەنێو قوربانییان، بەشێوەی زنجیرە ھێرشی ئەسید لە ھیندوستان تایمز بڵاوکراوەتەوە. لەوکاتەی لاکشمی بوو بە قوربانییەکی ئەسید. ئەوا دەستیکرد بە درووستکردنی پشتگیری و کەمپەین بۆ قوربانییەکان؛ یەکێک لە سکاڵاکانی وای لە دادگای باڵای ھیندستان کرد کە فرۆشتنی ئەسید سنووردار بکرێت لەناو تەواوی ھیندستان بەگشت ویلایەتەکانییەوە.[١] لاکشمی پێشتر کاری لەگەڵ ڕێکخراوی ناحوکمی چناڤ کردووە بۆ یارمەتیدانی قوربانییانی ئەسید لە ھیندستان.[٥]

لە ساڵی ٢٠١٩، لاکشمی خەڵاتی ھێزی ژنانی نێودەوڵەتی بردەوە کە لەلایەن وەزارەتی پەرەپێدانی کەرتی ژنان و منداڵانی ھیندستان، وەزارەتی ئاوی ھیندستان، و ڕێکخراوی یوونیسێف پێی بەخشرا بۆ ئەو کەمپەینەی ئەنجامی دابوو لەژێرناوی فرۆشتنی ئەسید بووەستێنن.[٦] لە ساڵی ٢٠١٤، بەدەستی میشێل ئۆباما خەڵاتی ئازیەتی ژنانی نێودەوڵەتی بەدەستھێنا.[١]

لە ساڵی ٢٠٢٠، فیلمێکی بۆلیوود بەناوی پرژە (Chhapaak) لەسەر ژیانی لاکشمی نمایشکرا کە دیپیکا پادوکۆن ڕۆڵی ئەوی تێدا گێڕا.[٧]

ژیان دەستکاری

لاکشمی لە نیودلھی لەخێزانێکی ھەژار لەدایکبوو.[٤] لاکشمی لەلایەن کەسێکی نزیکییەوە بەناوی نەعیم خان،[٨][٩] کە تەمەنی نزیکەی ٣٠ ساڵانبوو کاتێک پەیامی دڵداری بۆدەچوو، بەڵام بەھۆی ڕەتکردنەوەی لەلایەن لاکشمییەوە ئەوا ناوبراو ماددەی ئەسید دەپرژێنێتە لاکشمی.[٤][١٠]

 
لاکشمی ئاگاروال لەکاتی بەدەستھێنانی خەڵاتی ئازایەتی ژنانی نێودەوڵەتی لەلایەن میشێل ئۆباما.

لاکشمی لەپەیوەندیدا بووە لەگەڵ چالاکوانی کۆمەڵایەتی ئەلۆک دیکشیت. لە ساڵی ٢٠١٥ لەیەکتری جیابوونەوە.[١١] ئەوکاتەی لاکشمی و ئەلۆک بەیەکەوەبوو بڕیاریاندا ھاوسەرگیری نەکەن و بەڵکوو پەیوەندییەکەیان تەنیا وەک ھاوبەشیکردنی ماڵ بێت، لەمبارەیەوە ئەلۆک وتوویەتی «ئێمە بڕیارماندا بەیەکەوە بژین تاکوو مردن. بەڵام ئێمە ئالینگاری کۆمەڵگامان کرد بە ھاوسەرگیری نەکردن. نامانەوێت خەڵک بێنە ئاھەنگی ھاوسەرگیرییەکەمان و توانج لەسەر شێوەی بووک بدەن. شێوەی بووک لێرە بۆ خەڵکی گرنگە. بۆیە بڕیارماندا ھاوسەرگیری نەکەین».[١٢] خێزانی ھەردوولا بەپەیوەندییەکەیان ڕازیبوون و ھەروەھا ڕازیبوون بەبڕیاری ئەنجامنەدای ڕێوەڕەسمی ھاوسەرگیری.[١٣]

مانگرتن و کەمپەین دەستکاری

ئاگاروال و قورباییانی دیکەی ئەسید، دەستیانکرد بەمانگرتن لە خواردن لەپێناو چارەسەرکردنی بەپەلەی قوربانییانی ئەسید. لاکشمی شیعرێکی بۆ دەربڕینی ھەست و سۆزی نووسی. لاکشمی ئەوکاتەی لە ئەمریکا بوو، لەلایەن میشێل ئۆباما، خانمی یەکەمی ئەمریکا ڕێزی لێگیرا لەبەرامبەر ھەوڵ و کەمپەینەکای لەدژی تووندووتیژی ئەسید و خەڵاتی ئازایەتی ژنانی نێودەوڵەتی پێدرا.[٣][١٤]

ناوبانگ دەستکاری

فیلمی پڕژە (Chhapaak) لەبارەی ژیانی ئاگاروال لە ڕۆژی ١٠ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٠ نمایشکرا، لەفیلمەکە دیپیکا پادوکۆن ڕۆڵی لاکشمی گێرا.[١٥][١٦] لاکشمی نوێنەری بازرگانی کۆمپانیای ڤیڤا و و دیڤایە.[١٧]

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ ئ ا ب پ "Bios of 2014 Award Winners". state.gov. Archived from the original on 2014-03-07.
  2. ^ Suri, Megha. "Hate, obsession trapped acid attack victim | Delhi News - Times of India". The Times of India (بە ئینگلیزی).
  3. ^ ئ ا "Acid attack survivor now TV anchor". The Times of India.
  4. ^ ئ ا ب "Don't stare at me, I am human too: acid attack survivor Laxmi". hindustantimes.com/. Archived from the original on 23 July 2013. ٢٣ی تەممووزی ٢٠١٣ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  5. ^ Sharma, Vibha (2015-01-04). "Sheroes, the stars with acid scars". tribuneindia.com.
  6. ^ "लक्ष्मी को मिला अंतर्राष्ڕट्रीय महिला सशक्तिकरण सम्मान - Uttarakhand Mirror". Archived from the original on 19 February 2019. Retrieved 2019-04-19. ١٩ی شوباتی ٢٠١٩ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  7. ^ "Vikrant Massey to work with Deepika Padukone in Meghna Gulzar's film on acid attack survivor - bollywood". 2018-12-19. Retrieved 2019-04-19.
  8. ^ "Chhapaak: Twitter trolls Deepika for changing attacker's religion. Fact: Who cares?". India Today (بە ئینگلیزی). 8 January 2020. Retrieved 8 January 2020.
  9. ^ "Fact check: Did Chhapaak change attacker's religion, name him Rajesh?". Hindustan Times (بە ئینگلیزی). 2020-01-08. Retrieved 2020-01-08.
  10. ^ داڕێژە:Cite newspaper
  11. ^ "Acid attack crusader Laxmi Agarwal falls upon hard times, struggles to find job" (بە ئینگلیزی). 2018-09-18. Retrieved 2019-04-18.
  12. ^ "Indian Acid Attack Survivor Finds Love – and a Job as a TV News Anchor". 6 Mar 2014. Retrieved 10ی Marchی 2020. {{cite web}}: Check date values in: |access-date= (help); Unknown parameter |ناونیشانی ئەرشیڤ= ignored (help); Unknown parameter |ڕێکەوتی ئەرشیڤ= ignored (help) ٤ی ئازاری ٢٠١٦ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  13. ^ "Acid attack survivor Laxmi's spirit wins her a partner for life". 8 کانوونی دووەم 2014. Archived from the original on 9 March 2014. ٩ی ئازاری ٢٠١٤ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  14. ^ "Hunger strike by acid attack victims". The Times of India.
  15. ^ Kaushal, Ruchi (2018-10-17). "I won't judge Deepika Padukone for my biopic, says acid-attack survivor Laxmi Agarwal - bollywood". Retrieved 2019-04-19.
  16. ^ "Meghna Gulzar shares pics from last day of Chhapaaky, Deepika Padukone looks unrecognisable". India Today (بە ئینگلیزی). Ist. Retrieved 2019-06-06.
  17. ^ Indian acid attack survivor is new face of fashion brand BBC