ھاوبەشیکردنی ماڵ (بە ئینگلیزی: Cohabitation یان Live-in relationship) ڕێککەوتنێکە لەنێوان دوو کەس کە ھاوسەرگیرییان نەکردبێت بەڵام بەیەکەوە بژین. زۆرکات ئەم پەیوەندییە لایەنی ڕۆمانسی و سێکسیش لەخۆدەگرێت.

ئەم پەیوەندییە لە دوایین دوو سەدەی ڕابردوو لە وڵاتانی ڕۆژاوا باوبووە، ئەمەش بەتایبەت لەگۆڕینی بیروورا ئەو کۆمەڵگایانە لەبارەی ھاوسەرگیریکردن، ڕۆڵی ڕەگەز و ئایین.

ڕوانگەی ئایین

دەستکاری

زۆرکات بەھۆی جیاوازی ئایین، دوو کەسەکە پەیوەندی ھاوبەشیکردنی ماڵ ھەڵدەبژێرن. ئایین کاریگەری ھەیە لەسەر دروستکردنی پەیوەندی ھاوبەشی ماڵ، بەتایبەت لەو کۆمەڵگایانەی کە ئایین زاڵە بەسەر کۆمەڵگا.[١] ھەندێکجار لەنێو کەپڵەکان بەھۆی ئایین، کۆمەڵگا و خێزان واز لەپەیوەندی ھاوبەشیکردنی ماڵ دەھێنێن، بەتایبەت بەشێکیان واھەست دەکەن ئابڕووی بنەماڵەکەیان دەبەن بەو جۆرە پەیوەندییە. پەیوەندی ھاوبەشیکردنی ماڵ، لە ئەمریکا و ئەو وڵاتانە باوە کە سیستمی سێکولاریزمیان ھەیە.[٢] تووێژەران ئەوەیان تێبینیکردووە، بەگۆڕان لە دیمۆگرافیای ئایینی لەشوینەکان ڕێژەی پەیوەندی ھاوبەشیکردنی ماڵی بەرزکردووەتەوە.[٣]

ڕوانگە ئاینییەکانیش لەبارەی ئەم پەیوەندییە جیاوازە. بەپێی کڵێسای ڕۆمان کاتۆلیک، پەیوەندی ھاوبەشیکردنی ماڵ ڕێگەپێنەدراوە و دەچێتە بواری پەیوەندی سێکسی ناشەرعی.[٤][٥][٦] لەبەرامبەردا کڵێسای ئینگلتەڕا پێشوازی لەم جۆرە پەیوەندییە دەکەن و بەدرووستی دەزانن بۆئەوەی دواتر لەڕێگای ئەم پەیوەندییەوە ھاوسەرگیریکردنی کریستیانانە ئەنجامبدەن.[٧]

ئەم پەیوەندییە یان پەیوەندی ھاوڕەگەزبازی لە ئیسلام حەرامکراوە و پێی دەڵێن زینا.[٨]

ھاوبەشیکردنی ماڵی لەزۆرێک لەوڵاتە موسڵماننشینەکان قەدەغەکراوە بەیاسا لەوانە سعویە، پاکستان،[٩] ئەفغانستان،[١٠][١١] ئێران،[١١] کوەیت،[١٢] مەغریب،[١٣] عومان،[١٤] مۆریتانیا،[١٥] ئیمارات،[١٦][١٧][١٨] سودان[١٩] و یەمەن.[٢٠]

سەرچاوەکان

دەستکاری
  1. ^ Thorton، A (1992). «Reciprocal effects of religiosity, cohabitation, and marriage». American Journal of Sociology. 98 (3): 628–651. doi:10.1086/230051. JSTOR 2781460.
  2. ^ Impicciatore R، Billari FC (May 2012). «Secularization, Union Formation Practices, and Marital Stability: Evidence from Italy». Eur J Popul. 28 (2): 119–138. doi:10.1007/s10680-012-9255-4. PMC 3371187. PMID 22707812.
  3. ^ Thornton، A (1993). «Reciprocal effects of religiosity, cohabitation, and marriage». American Journal of Sociology. 98 (3): 628–651. doi:10.1086/230051. JSTOR 2781460.
  4. ^ Halstead، J (1997). «Muslims and Sex Education». Journal of Moral Education. 26 (3): 317–331. doi:10.1080/0305724970260306. لە 22 April 2012 ھێنراوە. {{cite journal}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |accessdate= (یارمەتی)[بەستەری مردووی ھەمیشەیی]
  5. ^ United States Conference of Catholic Bishops. «Marriage Preparation and Cohabitating Couples». United States Catholic Conference Inc. لە ڕەسەنەکە لە ١٣ی تەممووزی ٢٠١٩ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٢ی نیسانی ٢٠١٢ ھێنراوە.
  6. ^ Prager، D. «Judaism's sexual revolution: Why Judaism (and then Christianity) rejected homosexuality». Orthodoxy Today. لە ڕەسەنەکە لە ٢٧ی کانوونی دووەمی ٢٠١٩ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٢ی نیسانی ٢٠١٢ ھێنراوە.
  7. ^ Taylor، Ina (2005). Religion and Life with Christianity. Heinemann. p. 45. ISBN 978-0-435-30228-3.
  8. ^ Halstead، J (1997). «Muslims and Sex Education». Journal of Moral Education. 26 (3): 317–331. doi:10.1080/0305724970260306. لە 22 April 2012 ھێنراوە. {{cite journal}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |accessdate= (یارمەتی)
  9. ^ «Human Rights Voices – Pakistan, August 21, 2008». Eyeontheun.org. لە ڕەسەنەکە لە ٢١ی کانوونی دووەمی ٢٠١٣ ئەرشیڤ کراوە. ٢١ی کانوونی دووەمی ٢٠١٣ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  10. ^ «Home». AIDSPortal. لە ڕەسەنەکە لە ٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٠٨ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٣ی حوزەیرانی ٢٠١٩ ھێنراوە.
  11. ^ ئ ا «Iran». Travel.state.gov. لە ڕەسەنەکە لە ١ی ئابی ٢٠١٣ ئەرشیڤ کراوە. ١ی ئابی ٢٠١٣ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  12. ^ «United Nations Human Rights Website – Treaty Bodies Database – Document – Summary Record – Kuwait». Unhchr.ch.
  13. ^ Fakim، Nora (9 August 2012). «BBC News – Morocco: Should pre-marital sex be legal?». BBC. {{cite news}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |date= (یارمەتی)
  14. ^ «Legislation of Interpol member states on sexual offences against children – Oman» (PDF). Interpol. لە ڕەسەنەکە (PDF) لە ١٦ی ئایاری ٢٠١٦ ئەرشیڤ کراوە. ١٥ی کانوونی یەکەمی ٢٠٠٧ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  15. ^ «2010 Human Rights Report: Mauritania». State.gov. ٨ی نیسانی ٢٠١١.
  16. ^ Dubai FAQs. «Education in Dubai». Dubaifaqs.com.
  17. ^ Mate UAE. «Dubai Room Sharing Guide». mate.ae. لە ڕەسەنەکە لە ٢٨ی ئازاری ٢٠١٩ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٣ی حوزەیرانی ٢٠١٩ ھێنراوە.
  18. ^ Judd، Terri (10 July 2008). «Briton faces jail for sex on Dubai beach – Middle East – World». The Independent. London. {{cite news}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |date= (یارمەتی)
  19. ^ «Sudan must rewrite rape laws to protect victims». Reuters. 28 June 2007. لە ڕەسەنەکە لە ١٥ی حوزەیرانی ٢٠١٣ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٣ی حوزەیرانی ٢٠١٩ ھێنراوە. {{cite news}}: زیاتر لە یەک دانە لە |ناونیشانی ئەرشیڤ= و |archive-url= دیاری کراوە (یارمەتی); زیاتر لە یەک دانە لە |ڕێکەوتی ئەرشیڤ= و |archive-date= دیاری کراوە (یارمەتی); نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |date= (یارمەتی); پارامەتری نەناسراوی |بەستەری شکاو= چاوپۆشیی لێ کرا (یارمەتی)
  20. ^ United Nations High Commissioner for Refugees. «Refworld | Women's Rights in the Middle East and North Africa – Yemen». UNHCR.