قۆریەکەی ڕەسڵ وێکچواندنێکە، کە لەلایەن فەیلەسوف بێرتڕاند ڕەسڵ (١٨٧٢-١٩٧٠) داڕێژراوە، بۆ نیشاندانی ئەوەی کە قورسایی فەلسەفی بەڵگە دەکەوێتە سەر کەسێک کە بانگەشەیەک دەکات بۆ ئەزموونێک کە شایەنی بەهەڵەداخستنەوە نەبێت، لەجیاتی گۆڕینی قورسایی بەهەڵەدا خستنەوە بۆ کەسانی تر.

پەڕگە:Russell teapot.png
نموونەیەک لە وێکچواندنەکە

ڕەسڵ بە شێوەیەکی دیاریکراو وێکچواندنەکەی خۆی لە چوارچێوەی ئایندا بەکارهێناوە. ئەو نووسیویەتی کە ئەگەر بیسەلمێنێت، بەبێ پێشکەشکردنی بەڵگە، کە قۆریەک، کە زۆر بچووک بێت تا بە تەلیسکۆپەکان ببینرێت، بە دەوری خۆردا دەسوڕێتەوە لە شوێنێک لە بۆشایی نێوان زەوی و مەریخ، ناتوانێت چاوەڕێی ئەوە بکات کە کەس باوەڕی پێ بکات تەنها لەبەر ئەوەی ناسەلمێنرێت کە هەڵەیە.

قۆریەکەی ڕەسڵ ھێشتا لە گفتوگۆکان دەربارەی بوونی خودا بەکاردەھێنرێت، و کاریگەریی ھەبووە لە بوارە جۆراوجۆرەکان و میدیاکاندا.

پێناسە دەستکاری

لە وتارێکدا بە ناونیشانی "ئایا خودا هەیە؟" کە لەلایەن گۆڤاری ئیلەسترەید لە ساڵی ١٩٥٢ سپۆنسەر کرابوو، بەڵام هەرگیز بڵاو نەکرایەوە، ڕەسڵ نووسیویەتی:

زۆرێک لە خەڵکی ئۆرتۆدۆکس وەک ئەوە قسە دەکەن کە کاری گومانکاران بێت کە دۆگما باسکراوەکانی ئەوان پووچەڵ بکەنەوە نەک کاری دۆگماتیستەکان بێت سەلماندنیان بۆ بکەن. بێگومان ئەمە هەڵەیە. ئەگەر پێشنیار بکەم کە لە نێوان زەوی و مەریخدا قۆریەکی چای چینی هەیە کە لە خولگەیەکی هێلکەییدا بە دەوری خۆردا دەسوڕێتەوە، کەس ناتوانێت ئەو جەختکردنەوەکەم پووچەڵ بکاتەوە بە مەرجێک وریا بم لەوەی ئەوەش زیاد بکەم کە قۆریی چایەکە زۆر بچووکە بۆ ئەوەی تەنانەت لەلایەن بەهێزترین تەلەسکۆپەکانمانیشەوە نەبینرێت. بەڵام ئەگەر بەردەوام بم و بڵێم، بەو پێیەی ناتوانرێت جەختکردنەوەکەم پووچەڵ بکرێتەوە، جێگای لێخۆش بوون نیە لەلایەن عەقڵی مرۆڤەوە گومانی لێ بکات، بەڕاستی دەبێ وا بیر بکرێتەوە کە قسەی بێمانا دەکەم. بەڵام ئەگەر بوونی قۆریەکی چای لەو جۆرە لە کتێبە کۆنەکاندا دووپات بکرێتەوە و هەموو یەکشەممەیەک وەک حەقیقەتی پیرۆز فێر بکرێت و لە قوتابخانەدا لە مێشکی منداڵاندا بچێنرێت، دوودڵی لە باوەڕبوون بە بوونی دەبێتە نیشانەی سەرنجڕاکێشی و وا لە گومانلێکراوەکە دەکات ببرێت بۆ سەرنجی پزیشکی دەروونی لە سەردەمێکی ڕۆشنگەریدا یان سەرنجی لێپێچەرەوە مەسیحیەکان لە سەردەمێکی پێشووتردا. [١]

لە ساڵی ١٩٥٨، ڕەسڵ وردەکاری لەسەر ئەم وێکچواندنە بڵاوکردەوە:

دەبێ بە خۆم بڵێم من گومانگەرام؛ بەڵام، بۆ هەموو مەبەستە پراکتیکییەکان، من بێدینم. پێموانییە بوونی خودای مەسیحی لە بوونی خوداکانی ئۆڵۆمپی یان ڤالهالا ئەگەری زیاتر بێت. بۆ وێنایەکی تر: کەس ناتوانێت بیسەلمێنێت کە لە نێوان زەوی و مەریخدا قۆریەکی چای چینی نییە کە لە خولگەیەکی هێلکەییدا دەسوڕێتەوە، بەڵام کەس پێی وا نیە ئەمە بە ڕادەیەکی پێویست بە ئەگەرێکی زۆرەوە بە کردەوە لەبەرچاو بگیرێت. پێم وایە خودای مەسیحی هەمان شێوە بەدووری دەزانم.[٢]

وێکچواندنی هاوشێوە دەستکاری

بیرمەندانی تر هاوشێوەی نا-پوچەڵنەکراوەیان خستۆتە ڕوو، وەک جەی بی بێری لە کتێبی ساڵی ١٩١٣، بەناوی مێژووی ئازادیی بیرکردنەوە:

هەندێک کەس وا قسە دەکەن وەک ئەوەی ئێمە لەسەر حەق نەبین لە ڕەتکردنەوەی تیۆرێکی ئاینی ئەگەر نەتوانین هەڵەبوونی بسەلمێنین. بەڵام قورسایی بەڵگە لەسەر ڕەتکەرەوە نییە.... ئەگەر پێیان وترا کە لە هەسارەیەکی دیاریکراو کە دەوری سیریۆس دەسوڕێتەوە، ڕەگەزێک لە گوێدرێژ هەیە کە بە زمانی ئینگلیزی قسە دەکەن و کاتەکانیان بەسەردەبەن لە گفتوگۆکردن لەسەر تۆکمەکردنی ڕەگەز، ناتوانیت ئەو قسانە ڕەت بکەیتەوە، بەڵام ئایا، لەسەر ئەو هۆکارە، هیچ بانگەوازێکی هەیە کە باوەڕیان پێ بکرێت؟ هەندێک لە مێشک ئامادەن بۆ قبوڵکردنی، ئەگەر زۆر جار دووپات بکرێتەوە، لەڕێگەی هێزی پێشنیارەوە.[٣]

ئەستێرەناس کارڵ ساگان لە کتێبی ساڵی ١٩٩٥ The Demon-Haunted World وێکچواندنێکی هاوشێوەی پێشکەش کرد کە نەناسراوە بەناوی ئەژدیها لە گەراج وەک نمونەیەک لە بیرکردنەوەی گومانگەرایی. ئەگەر سەگان بانگەشەی ئەوە کرد کە ئەژدیهاێک لە گەراجێک هەیە، ئەوا پێت خۆشە بۆ خۆت بیسەلمێنیت بەڵام ئەگەر ئەژدیهای سەگان ئەستەم بێت بدۆزرێتەوە:

ئێستا، جیاوازی نێوان ئەژدیهایەکی نەبینراو، بێجەستە، لە هەوادا (بە ئاسمانەوە) کە ئاگرێکی بێگەرمی لە دەمی فڕە دەدات لەگەڵ 'هیچ ئەژدیهایەک' چیە؟ ئەگەر هیچ ڕێگایەک نەبوو بۆ ڕەتکردنەوەی مشتومڕەکەم، هیچ تاقیکردنەوەیەکی خەیاڵی نەبوو کە لە دژی بێت، مەبەست چیە لەوەی بڵێی کە ئەژدیهاکەی من بوونی هەیە؟[٤]

کاریگەری لە لاساییکەرەوە ئایینییەکان دەستکاری

چەمکی قۆریەکەی ڕەسڵ کاریگەریی زیاتر لەسەر چەمکی ئایینی وەک ئەسپی شاخداری پەمەیی نەبیراو و دەعبای مەعکەرۆنی فڕیو هەبووە. مۆسیقاژەن و شاعیرێکی دەروونی ساڵی ١٩٦٠ەکان دەیڤید ئالێن لە گروپی گۆنگ وێنەی قۆریەکی فڕیوی لە گەردوونی هەسارەی گۆنگ و سێگۆی ئەلبومەکەی بەکارهێناوە، و بە تابلۆی قۆریەکەی ڕەسڵ لە کتێبێکدا.[٥][٦]

پێڕست دەستکاری

  1. ^ Russell, Bertrand (1952). "Is There a God? [1952]". In Slater, John G. (ed.). The Collected Papers of Bertrand Russell, Vol. 11: Last Philosophical Testament, 1943–68 (PDF). Routledge. pp. 542–548. ISBN 9780415094092.
  2. ^ Garvey, Brian (2010). "Absence of Evidence, Evidence of Absence, and the Atheist's Teapot". Ars Disputandi. 10 (1): 9–22. doi:10.1080/15665399.2010.10820011. S2CID 37528278.
  3. ^ Bury, John Bagnall (1913). "Freedom of Thought and the Forces Against it". History of Freedom of Thought (Illustrated Edition, published 2014 by Lulu Press, Inc. ed.). London: Williams & Norgate. p. 20. ISBN 9781304988607.
  4. ^ Sagan, Carl (1995). The Demon-Haunted World: Science as a Candle in the Dark. New York: Random House. ISBN 9780394535128. Retrieved 23 July 2017.
  5. ^ Dawkins, Richard (2016). "The Poverty of Agnosticism". The God Delusion (10th Anniversary ed.). Random House. pp. 69–77. ISBN 9781784161934.
  6. ^ Wolf, Gary (14 November 2006). "The Church of the Non-Believers". Wired News.