گەلاوێژ (ئەستێرە)
پۆتانەکان: 06h 45m 08.9173s, −16° 42′ 58.017″
گەلاوێژ (ھەروەھا قورخ، کاروانقڕان، کاروانکوژ، کاروانکوژە؛ بە ئینگلیزی: Sirius) ڕووناکترین ئەستێرەی ئاسمانە. ئەم ئەستێرەیە بە مەودای ٨/٦ ساڵی نووری یەکێک لە نزیکترین ئەستێرەکان بە گۆی زەویە. بارستەی گەلاوێژ ٢/٤ ئەوەندەی خۆرە .
ئەستێرەی گەلاوێژ لە چاندی کوردستاندا
دەستکاریئەستێرەی گەلاوێژ لە زۆربەی شەوانی ساڵدا لە ئاسمانی کوردستاندا ئەبینرێ جگە لە چەند مانگی گەرمتری ساڵ. گەلاوێژ لە ١٠ی ئابەوە (سەرەتای مانگی گەلاوێژی ڕۆژژمێری کوردی) کاتژمێرێک پێش ھەڵاتنی خۆر لە باشووری ڕۆژھەڵاتی ئاسماندا دەردەکەوێت؛ کە ئەمە مانای دەستپێکردنی وەرزی سەرما و فێنک بوونەوەی ھەوایە.
ئەم وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە گەلاوێژ (ئەستێرە) تێدایە. |