قادر عەبدوڵڵا
ئەم وتارە بەزۆری یان بەتەواوی پشت بە تەنیا یەک سەرچاوە دەبەستێت. (فێربە کەی و چۆن ئەم داڕێژەیە لابەریت) |
قادر عەبدوڵڵا (بە فارسی: قادر عبدالله)، ناوی ڕاستەقینەی حوسێن سەجادی قایم مەقامی فەراھانییە، ١٢ی دێسەمبەری ١٩٥٤ لە ئەراک لەدایک بووە و لە وڵاتی ھۆڵەندا نیشتەجێیە.
ژیاننامە
دەستکاریقادر عەبدوڵڵا یەکێکە لە نەوەکانی میرزا ئەبولقاسم قایم مەقامی فەراھانی کە یەکێکە لە سیاسەتمەدارە بەرچاوەکانی سەردەمی قاجار. ساڵی ١٩٨٨ ڕۆیشتووەتە ھۆڵەندا و پاش فێربوونی زمانی ھۆڵەندی، بەو زمانە نووسیویەتی و لە ماوەیەکی کەمدا بووەتە یەکێک لە نووسەرە بەناوبانگەکانی ھۆڵەندا. ناوبراو ٢٢ ساڵە لە ھۆڵەندا دەژی و کتێب و بەرھەمەکانی بەو زمانە دەنووسێ. ڕۆمانەکانی بۆ زیاتر ٢٧ زمان وەرگێڕدراون. ھەندێک لە ڕۆمانەکانی وەک سەفەری بوتڵە بەتاڵەکان، خانووەکەی مزگەوتێ و خەتی بزماری کراونەتە کوردی.
بەرھەمەکان
دەستکاریبە زمانی فارسی
- کوردەکان دەڵێن چی
- کوردستان دوای بزاڤی خۆڕاگری
بە زمانی ھۆڵەندی
- کچە گەنجەکان و پارتیزانەکان
- سەفەری بوتڵە بەتاڵەکان
- خەتی بزماری
- چەمەدان
- خانووەکەی مزگەوتێ
- پێغەمبەر
- قەڵەڕەشە
- پادشا
- سڵاو ئەورووپا
وەرگێڕان بۆ کوردی
دەستکاریتا بە ئێستاکە کتێبەکانی ژێر لە قادر عەبدوڵڵا بە زمانی کوردی وەرگێڕاوەتەوە.
- عەبدوڵڵا، قادر. ٢٠١٦. خانووەکەی مزگەوتێ، وەرگێڕانی لە ھۆڵەندییەوە: شەفیق حاجی خدر، چاپی یەکەم.
- عەبدوڵڵا، قادر. ٢٠٢٠. زۆربای ئێرانی، وەرگێڕانی لە ھۆڵەندییەوە: شەفیق حاجی خدر، چاپی یەکەم.
- عەبدوڵڵا، قادر. سەفەری بوتڵە بەتاڵەکان، وەرگێڕانی لە فەرەنسییەوە: سەلاحەدینی بایەزیدی.[١]
سەرچاوەکان
دەستکاریکۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە قادر عەبدوڵڵا تێدایە. |