قادر حاجی عەلی
قادر حاجی عەلی (١٩٥٥ – ١٠ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠) سیاسەتوانێکی کوردی باشووری کوردستان بوو. پێشمەرگە بووە لە شۆڕشەکانی باشووری کوردستان. دامەزرێنەری دەزگاری زانیاریی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و ھاودامەزرێنەری بزووتنەوەی گۆڕان بووە.
قادری حاجی عەلی | |
---|---|
لەدایکبوون | ١٩٥٥ |
مەرگ | ١٠ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠ سلێمانی | (٦٤–٦٥ ساڵ ژیاوە)
ھۆکاری مەرگ | کۆڤید ١٩ |
نەتەوە | کورد |
پیشە | سیاسەتوان پێشمەرگە |
چالاکبوون | ١٩٨٠ - ٢٠٢٠ |
حیزبی سیاسی | یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان (۱۹٨۰—۲۰۰۹) بزووتنەوەی گۆڕان (۲۰۰۹—۲۰۱۹) |
بزاڤ | کوردایەتی |
خزمەکان | حەمە جەزا (برا) |
ژیان و کار
دەستکاریژیانی کەسی
دەستکاریقادری حاجی عەلی لە ساڵی ١٩٥٥ لە سلێمانی لەدایکبووە. بەشی جیۆلۆجی لە زانکۆی سلێمانی تەواو کردووە. دوو جار ھاوسەرگیریی کردووە و سێ منداڵی بووە.
ژیانی سیاسی
دەستکاریساڵی ١٩٨٠ چووەتە شاخ و بووەتە پێشمەرگە. لە تەمەنی ٢٨ ساڵی بووەتە ئەندامی سەرکردایەتیی کۆمەڵەی ڕەنجدەرانی کوردستان. ساڵی ١٩٩٤ دەزگای زانیاریی یەکێتیی نیشتمانی کوردستانی دامەزراندووە، ھەروەھا ئەندامی سەرکردایەتی و مەکتەبی سیاسیی ئەو حیزبە بووە. لە ١٩٩٨ تا ٢٠٠٠ کارگێڕی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی بووە.[١]
دوای دروستبوونی بزووتنەوەی گۆڕان بە ڕابەرایەتیی نەوشیروان مستەفا لە ساڵی ٢٠٠٩، دەچێتە نێو بزووتنەوەکە و دەبێتە یەکێک لە دامەزرێنەرانی بزووتنەوەکە. تا کۆچی دواییی ڕێکخەری بزووتنەوەکە لە گۆڕان بەردەوامیی بە کاری سیاسیی دا و دوای ئەوە وازی لە بزووتنەوەکە ھێنا. تا کۆچی دوایی کرد بەفەرمی نەچووە نێو ھیچ حیزبێکی دیکە.
مەرگ
دەستکاریقادری حاجی عەلی لە ١٠ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠ بەھۆی تووشبوونی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە سلێمانی کۆچی دوایی کرد.[٢]
سەرچاوەکان
دەستکاری- ^ «قادری حاجی عەلی کۆچی دواییکرد». xendan.org. خەندان. لە ١٠ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
- ^ «قادری حاجی عەلی کۆچی دوایی کرد.. نوێکرایەوە». RojNews. ڕۆژ نیوز. 10ی تشرینی دووەمی 2020. لە ڕەسەنەکە لە ١٠ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٠ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠ ھێنراوە.