قادر حاجی عەلی

سیاسەتوانێکی کورد
(لە قادری حاجی عەلیەوە ڕەوانە کراوە)

قادر حاجی عەلی (١٩٥٥ – ١٠ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠) سیاسەتوانێکی کوردی باشووری کوردستان بوو. پێشمەرگە بووە لە شۆڕشەکانی باشووری کوردستان. دامەزرێنەری دەزگاری زانیاریی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و ھاودامەزرێنەری بزووتنەوەی گۆڕان بووە.

قادری حاجی عەلی

لەدایکبوون١٩٥٥
مەرگ١٠ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠(٢٠٢٠-١١-١٠) (٦٤–٦٥ ساڵ ژیاوە)
سلێمانی
ھۆکاری مەرگکۆڤید ١٩
نەتەوەکورد
پیشەسیاسەتوان
پێشمەرگە
چالاکبوون١٩٨٠ - ٢٠٢٠
حیزبی سیاسییەکێتیی نیشتمانیی کوردستان (۱۹٨۰—۲۰۰۹)
بزووتنەوەی گۆڕان (۲۰۰۹—۲۰۱۹)
بزاڤکوردایەتی
خزمەکانحەمە جەزا (برا)

ژیان و کار دەستکاری

ژیانی کەسی دەستکاری

قادری حاجی عەلی لە ساڵی ١٩٥٥ لە سلێمانی لەدایکبووە. بەشی جیۆلۆجی لە زانکۆی سلێمانی تەواو کردووە. دوو جار ھاوسەرگیریی کردووە و سێ منداڵی بووە.

ژیانی سیاسی دەستکاری

ساڵی ١٩٨٠ چووەتە شاخ و بووەتە پێشمەرگە. لە تەمەنی ٢٨ ساڵی بووەتە ئەندامی سەرکردایەتیی کۆمەڵەی ڕەنجدەرانی کوردستان. ساڵی ١٩٩٤ دەزگای زانیاریی یەکێتیی نیشتمانی کوردستانی دامەزراندووە، ھەروەھا ئەندامی سەرکردایەتی و مەکتەبی سیاسیی ئەو حیزبە بووە. لە ١٩٩٨ تا ٢٠٠٠ کارگێڕی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی بووە.[١]

دوای دروستبوونی بزووتنەوەی گۆڕان بە ڕابەرایەتیی نەوشیروان مستەفا لە ساڵی ٢٠٠٩، دەچێتە نێو بزووتنەوەکە و دەبێتە یەکێک لە دامەزرێنەرانی بزووتنەوەکە. تا کۆچی دواییی ڕێکخەری بزووتنەوەکە لە گۆڕان بەردەوامیی بە کاری سیاسیی دا و دوای ئەوە وازی لە بزووتنەوەکە ھێنا. تا کۆچی دوایی کرد بەفەرمی نەچووە نێو ھیچ حیزبێکی دیکە.

مەرگ دەستکاری

قادری حاجی عەلی لە ١٠ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠ بەھۆی تووشبوونی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە سلێمانی کۆچی دوایی کرد.[٢]

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ "قادری حاجی عەلی کۆچی دواییکرد". xendan.org. خەندان. Retrieved 10ی Novemberی 2020. {{cite web}}: Check date values in: |accessdate= (help)
  2. ^ "قادری حاجی عەلی کۆچی دوایی کرد.. نوێکرایەوە". RojNews. ڕۆژ نیوز. 10ی تشرینی دووەمی 2020. Retrieved 10ی Novemberی 2020. {{cite web}}: Check date values in: |accessdate= و |date= (help) ١٠ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.