باوکی محەممەد فەزڵ حەسەن عەباس (ماوەی ژیان ١٩٣٢ تاکوو ٩ی شووباتی ٢٠١١) زانایەکی ئایینییە لە ئۆردون. باوکی محمد فەزڵ حسن عباس، زانایەکی ھەرە ناوداری مەزھەبی سوننە بووە لەئوردن و یەکێک بووە لەکەسە دەگمەنەکانی شیکردنەوەی زانستی قورئانی پیرۆز و زانستی زمان و بەلاغە، لەساڵی ١٩٣٢ لە شارۆچکەی سەفورییە لەفەڵەستین لەدایک بووە، ھەر لەمنداڵیەوە فێری زانستەکانی ئایین بووە و لەتەمەنی ١٠ ساڵیدا قورئانی پیرۆزی لەبەرکردووە. فەزڵ عباس بەمەبەستی خوێندن ڕۆشتووە بۆ عەکا و لەقوتابخانەی الاحمدیە لەمزگەوتی الجزار درێژەی بەخوێندن داوە و تاکو ساڵی ١٩٤٧ لەوێ ماوەتەوە، ساڵی ١٩٤٨ قۆناغی دواناوەندی لەمیسر تەواوکردووە، دواتر چۆتە زانکۆی بەنەمای ئایین لەئەزھەر و لەساڵی ١٩٥٢ لەتەمەنی ٢٠ ساڵیدا تەخەڕوجی کردووە و بەبچوکترین کەس لەقەڵمدراوە کە لەو تەمەنەدا لەئەزھەر تەخەڕوج بکات، لەساڵی ١٩٧٢ بڕوانامەی دکتۆرای لە ئەزھەر بەدەستھێناوە. فەزڵ عباس تاکو ساڵی ١٩٥٣ لەمیسر ماوەتەوە و دوای بیستنی مەرگی باوکی ڕۆشتووە بۆ لوبنان و لە ساڵی ١٩٥٦ لەئەوقافی صیدا کاری کردووە و دواتر بۆتە موفتی، لەساڵی ١٩٦٥ ڕۆشتووە بۆ عەمان و وەکو واعیز کاری کردووە و دواتر لەساڵی ١٩٦٦ وەکو مامۆستا لە زانکۆی شەریعەی عەمان دامەزراوە و زانستی شیکردنەوە قوئانی پیرۆز و حەدیس و زمانی عەرەبی و خوێندنەوەی قوئانی پیرۆزیان پێسپاردووە، ساڵی ١٩٧٥ ڕۆشتووە بۆ ئیمارات و لەساڵی ١٩٧٨ گەڕاوەتەوە بۆ کۆلێژی شەریعەت لە زانکۆی ئوردن و پۆستی سەرۆکی بەشی بنەمای ئایینی بەدەستھێناوە. فەزڵ عەباس لەوڵاتی ئوردن جێگیربووە و خەریکی وانە ووتنەوەی ئایینی بوە لەھەموو ڕویەکەوە تاکو لە ٩ شوباتی ساڵی ٢٠١١ ھەر لە ئوردن کۆچی دوایی کردووە.