نەوبەھار یان نووبەھار یان نەوبەھاری بچووکەکان (Nûbihara Biçûkan) ناوی یەکەم فەرھەنگی کوردییە کە لە مانگی ئازاری ١٦٨٣ی زایینی بەرامبەر بە ساڵی ١٠٩٤ی کۆچی، لەلایەن شاعیر و نووسەری کورد ئەحمەدی خانییەوە نووسراوە. ئەم فەرھەنگە کوردی-عەرەبییە لەبەرگرەوەی نزیکەی ٦ ھەزار وشەیە و بە شێوەی قەسیدە و ھەر قەسیدەیەکیشی لەسەر کێشێکە. فەرھەنگی نەوبەھار فەرھەنگێکی عەرەبی-کوردییە و بۆ یەکەمجار لەلایەن «یوسف ضیاءالدین پاشا الخالدی المقدسی» لە پاشکۆی «الھدیة الحمیدیة فی الغة الکردیة» دا لە ١٨٩٢ لە ئەستەمبوڵ چاپ کراوە.[١][٢][٣][٤][٥][٦]

نموونەی بەیتێکی:

«ڕجل» پێ و «رکبة» ئەژنۆ «بطن» سک
«صدر» سنگ و «جید» ئەستۆ «عین» چاڤ

سەرچاوەکان

دەستکاری

بەستەرە دەرەکییەکان

دەستکاری