فەرموودەی مەرفووع

(لە فەرموودەی مەرفوعەوە ڕەوانە کراوە)

فەرموودەی مەڕفووع (بە عەرەبی: حديث مرفوع‎) بریتیە لەوە وتانەی کە دراوەتە پاڵ محەممەد لە وتە و کار و بەخشنامە و باسکردن[١][٢]. مەرج نییە فەرموودەی مەڕفووع فەرمودەیەکی سەحیح بێت بەڵکو دەکرێ فەرموودەیەکی مەوسووڵ یان موڕسەل یان مونقەتیع بێت.[٣]

جۆرەکانی فەرموودەی مەڕفووع دەستکاری

١_مەڕفووعی وتەیی(قەولی) :وەک ئەوەی ھاوەڵێک بڵێ پێغەمبەر وەھای گوت.

٢ _مەڕفووعی کردەیی(فعلی) : وەک ئەوەی ھاوەڵێک بڵێ پێغەمبەر وەھای کرد.

٣ _مەڕفووعی بەخشنامە(تەقریری) :وەک ئەوەی هاوەڵێک بڵێ شتێک کرا لای پێغەمبەر و ئینکاری ئەو کارەی نەکرد.[٤]

٤_مەڕفووعی باسکردن (وەسفی) : بۆ نموونە ئەنەس ڕەزای خوای لێبێت "پێغەمبەر صلى الله عليه وسلم باشترینی ڕەوشتەکانی هەبوو" بە عەرەبی "كان النبي صلى الله عليه وسلم أحسن الناس خلقا" [٥][٦]

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ اختصار علوم الحديث. الحافظ ابن كثير . تحقيق ماهر الفحل. دار الميمان. ٢٠١٠
  2. ^ شرح نزهة النظر. ملا علي القاري. تحقيق محمد نزار تميم، هيثم نزار تميم. دار الأرقم بن أبي الأرقم. بێ ساڵی چاپ
  3. ^ تيسير مصطلح الحديث. الدكتور محمود طحان. مكتبة المعارف. ٢٠١١
  4. ^ المفصل شرح الموقظة. عبدالله السعد. دار التوحيد. ٢٠١٨
  5. ^ صحيح البخاري. محمد ابن إسماعيل. الطبعة السلطانية. فەرموودەی ٦٢٠٣
  6. ^ صحيح مسلم. مسلم ابن الحجاج. الطبعة السلطانية. فەرموودەی ٢١٥٠