فەرموودەی شاز (بە عەرەبی: حديث شاذ) بریتییە لەو فەرموودەیەی کە کەسێکی جێی متمانە جیاواز لە کەسی باشتر و زیرەکتر لە خۆی گێڕابێتیەوە. [١][٢]مەبەست بە باشتر لەبەرکردنی باشترە یان ژمارەی زیاترە یان زانستی زیاترە و جگە لەوانیش.

جۆرەکانی فەرموودەی شاز

دەستکاری
  1. فەرموودەی شاز لە ڕشتەدا : ئەو فەرمودەیەیە کە پێناسەی فەرموودەی شاز لە ڕشتەکەیدا جێبەجێ ببێت.بۆ نموونە ئەو فەرمودەیەی کە ئیمامی ترمزی و ئیمامی نەسائی و ئیمامی ئیبن ماجە گێڕاویانەتەوە لە ڕێی (ابن عيينة عن عمرو بن دينار عن عوسجة، عن ابن عباس :أن رجلا توفي على عهد رسول الله صلى الله عليه وسلم وليم يدع وارثا إلا مولى هو أعتقه، فقال رسول الله صلى الله عليه وسلم هل له أحد قالوا لا إلا مولى أعتقه فدعاه رسول الله صلى الله عليه وسلم فجعل ميراثه له).[٣][٤][٥]واتا کەسێک لە سەردەمی پێغەمبەردا صلى الله عليه وسلم مرد و کەسی میراتگری نەبوو، تەنیا کەسێک هەیبوو بەندەیەکی بوو کە ئازادی کردبوو بۆیە پێغەمبەر صلى الله عليه وسلم بانگی کرد و میراتەکەی پێشکەش کرد. ئەم فەرموودەیە حەمادی کوڕی سەلمە گێڕاویەتیەوە بەڵام ئیبن عەبباس ی لە ڕشتەکەیدا لابردووە، و پێچەوانەی کەسانی زیاتر لە خۆی کردووە بۆیە فەرموودەکەی بووە بە فەرموودەیەکی شاز.
  1. فەرموودەی شاز لە ناوەڕۆکدا واتا پێناسەی فەرموودەی شاز بەسەر ناوەڕۆکیدا جێبەجێ دەبێت. بۆ نموونە ئیمامی ئەبو داود ئیمامی ترمزی دەڵێن (حدثنا عبدالواحد بن زياد، عن الأعمش، عن أبي صالح، عن أبي هريرة قال : قال النبي صلى الله عليه وسلم إذا صلى أحدكم الفجر فليضطجع عن يمينه).[٦] [٧]واتا پێغەمبەر صلى الله عليه وسلم دەفەرموێت ئەگەر یەکێکتان نوێژی بەیانی کرد ئەوا با لەسەر لای ڕاستی ڕابکشێت. ئەم فەرموودەیە تەنیا عەبدولواحید وەک وتەی پێغەمبەر صلى الله عليه وسلم گێڕاویەتیەوە، کەسانی تر لە ئەعمەشەوە وەک کاری پیغەمبەر صلى الله عليه وسلم گێڕاویانەتەوە.

حوکمی فەرموودەی شاز

دەستکاری

فەرموودەی شاز فەرموودەیەکی زەعیفە. کاری پێناکرێت، و حوکمی شەرعی لێوە وەرناگیرێت.

سەرچاوەکان

دەستکاری
  1. ^ نزهة النظر في توضیح نخبة الفكر. ابن حجر العسقلاني. تحقيق ناصر بن الهاب المطيري. دار ابن الجوزي. ٢٠١١. لاپەڕە ٤٦
  2. ^ تيسير مصطلح الحديث. الدكتور محمود طحان. مكتبة المعارف. ٢٠١١. لاپەڕە ١٢٣
  3. ^ سنن الترمذي. عيسى بن سورة الترمذي. تحقيق شعيب الأرناؤوط وآخرون. مؤسسة الرسالة ٢٠٠٩. فەرموودەی ٢١٠٦
  4. ^ سنن النسائي الكبرى. عبدالرحمن بن شعيب النسائي. تحقيق حسن عبدالمنعم شلبي. مؤسسة الرسالة. ٢٠٠١. فەرموودەی ٦٤٠٥
  5. ^ سنن ابن ماجه. يزيد بن ماجه. تحقيق محمد ناصر الألباني. مكتبة المعارف. فەرموودەی ٢٧٤٠
  6. ^ سنن أبي داود. تحقيق شعيب الأرناؤوط وآخرون. مؤسسة الرسالة. ٢٠٠١. فەرموودەی ١٢٦١
  7. ^ سنن الترمذي. عيسى بن سورة الترمذي. تحقيق شعيب الأرناؤوط وآخرون. مؤسسة الرسالة. فەرموودەی ٤٢٠