فێربوونی مەکینە
فێربوونی مەکینە یان فێربوونی ماشین (بە ئینگلیزی: Machine learning) بریتییە لە زانستی بەکارھێنانی ئەلگۆریتمەکانی شیکاریی دراوە و ئامار بۆ مەبەستی فێرکردنی کۆمپیوتەر بە کردنی کارێکی تایبەت بێ ئەوەی پێویستی بە چاودێریی مرۆڤ ببێت.[١] فێرکاریی مەکینە پەیوەندییەکی شانبەشانی لەگەڵ ژیریی دەستکرد ھەیە و بە لقێکی ئەم زانستە دادەنرێت. ھەروەھا سنووری نێوان فێربوونی مەکینە و بڕێک لقی تر وەکوو ئاماری کرداری و شیکاریی دراوەدا لە بڕێک شوێندا لێڵە یا تەواو دیار نییە. ئەلگۆریتمەکانی فێربوونی مەکینە سەرەتا لەسەر بڕێک دراوە ڕادەھێنرێن. ئینجا لەسەر بڕێک دراوەی تر تاقی دەکرێنەوە. بە یەکەم کۆمەڵی دراوەکان دەوترێت دراوەی ڕاھێنان و بە دووھەم کۆمەڵ دراوەی تاقیکردنەوە بەناوبانگە. فێربوونی مەکینە لە گەلێک شوێندا کەڵکی لێ وەردەگیرێت بۆ نموونە لە پاڵاوتنی ئیمەیلی سپەمدا، یا بۆ دۆزینەوەی ڕوومەتی کەسان لە کامێرای وێنەگرتندا.[١] ھەروەھا لە باقیی بوارەکاندا وەکوو ئەندازیاری و بەڕێوەبەریدا کەڵکی لێ وەردەگیرێت.[٢]
فێربوونی مەکینە | |
---|---|
لقی | ژیریی دەستکرد |
بەشێکە لە | ژیریی دەستکرد، ماتماتیک |
کورتەناو | ML، AM، AA |
لە پێش | pattern recognition، computational learning theory |
بوارەکانی خوێندن | machine learning model |
پەرەپێدەر | Arthur Samuel |
جێبەجێکار | machine learning engineer، artificial intelligence researcher |
بەکاردەھێنێت | cloud computing |
تاگی "ستەک ئێکسچەینج" | https://stats.stackexchange.com/tags/machine-learning، https://datascience.stackexchange.com/tags/machine-learning، https://ai.stackexchange.com/tags/machine-learning، https://stackoverflow.com/tags/machine-learning |
بەرامبەر | machine unlearning |
مێژوو
دەستکارییەکەم کەس کە وشەی فێربوونی مەکینەی بەکار ھێنا ئارتوور ساموێل، کارمەندێکی کۆمپانیای ئای بی ئێم، بوو کە لە ١٩٥٠کاندا کەڵکی لەم وشەیە وەرگرت.[٣] ھەروەھا ئەم وشەیە دواتر لە زستانی ژیریی دەستکرددا کەڵکی زیاتر لێ وەرگیرا، واتە لەو ماوەیەدا کە دەوڵەتی ئەمریکا لە ژیریی دەستکرد نائومێد بووبوو و کەمتر پارەی تێدا خەرج دەکرد.[٤]
فێربوونی چاودێریکراو
دەستکاریفێربوونی چاودێریکراو یا فێربوونی لەگەڵ سەرپەرستی بەشێکی گرنگە لە شیکاریی دراوە کە بریتییە لەو جۆرە ئەلگۆریتمانە کە ئامانجی پێشبینییەکەیان دیارە. واتە بەرلە فێربوونی ئەلگۆریتمەکە جۆری ئامانجەکە دیارە؛ واتە ئایا ئامانجی فێربوونەکە ژمارەیەکە یا پۆلێکی تایبەتە. ئەلگۆریتمەکانی فێربوونی لەگەڵ سەرپەرستی دوو دەستەی سەرەکییان ھەیە: یەکەم ڕیگرشن و دووھەم پۆلبەندی. لە ڕیگرشندا ئەلگۆریتمەکە ژمارەیەک پێشبینی دەکات؛ بەڵام لە پۆلبەندیدا پۆلێک پێشبینی دەکات. نموونەیەکی ئەلگۆریتمی پۆلبەندی درەختی بڕیارە.[١]
فێربوونی بێ چاودێری
دەستکاریفێربوونی چاودێرینەکراو یا فێربوونی بێسەرپەرستی بریتییە لەو ئەلگۆریتمانەی شیکاریی دراوە کە تێیان دا ئەنجامی ئەلگۆریتمەکە لە سەرەتاوە دیار نییە.[١]
بەکارھێنان
دەستکاریئەمڕۆ فێرکاریی مەکینە لە زۆر بواردا وەکوو پزیشکی، ئەندازیاری[٢] و فاینانسدا کەڵکی لێ وەردەگیرێت.
سەرچاوەکان
دەستکاری- ^ ئ ا ب پ Provost, F. , & Fawcett, T. (2013). Data Science for Business: What you need to know about data mining and data-analytic thinking. " O'Reilly Media, Inc.".
- ^ ئ ا «Piryonesi, S. M. (2019). The Application of Data Analytics to Asset Management: Deterioration and Climate Change Adaptation in Ontario Roads (Doctoral dissertation)».
- ^ «Dataversity: A Brief History of Machine Learning».
- ^ «University of Washington, The History of Artificial Intelligence» (PDF).
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە فێربوونی مەکینە تێدایە. |