فێستیڤاڵی نێونەتەوەییی فیلمی دھۆک
(لە فیستیڤاڵی فیلمی نێودەوڵەتیی دھۆکەوە ڕەوانە کراوە)
فێستیڤاڵی نێونەتەوەییی فیلمی دھۆک فێستیڤاڵێکی ساڵانەی فیلمە کە لە شاری دھۆک لە باشووری کوردستان بەڕێوەدەچێت. لە فێستیڤاڵەکە فیلمی کوردی و بیانی نیشاندەدرێت و لە کۆتایی فیستیڤاڵەکەش خەڵات بەسەر براوەکاندا دابەشدەکرێت. فێستیڤاڵی نێونەتەوەییی فیلمی دھۆک بە یادی یەڵماز گونەی، دەرھێنەی ناوداری سینەما و براوەی خەڵاتی چڵە خورمای فێستیڤاڵی فیلمی کانی فەڕەنسا و بە مەبەستی دروستکردنی پردێکی پەیوەندی لە نێوان دەرھێنەرە کوردەکان و فیلمسازانی سەرتاسەری جیھان و ھەروەھا ئاڵوگۆڕی فەرھەنگی نێوان نەتەوە جۆراوجۆرکانی جیھان دامەزراوە. تاکوو ئێستا ھەشت جار فێستیڤاڵەکە بەڕێوەچووە کە دواینییان لە ١٥ ھەتا ٢٢ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ بوو.[١][٢][٣]
سەرچاوەکان
دەستکاری- ^ «فیستیڤاڵی فیلمی دھۆک بە بەشداریی 94 فیلم دەست پێ دەکات». تۆڕی میدیاییی ڕووداو. ١٥ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١. لە ٢٢ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ ھێنراوە.
- ^ «خەڵاتەکانی ھەشتەم فیستیڤاڵی فلیمی دھۆک دابەشدەکرێن». تۆڕی میدیاییی ڕووداو. ٢٢ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١. لە ٢٢ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ ھێنراوە.
- ^ «ھەشتەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی «دهۆک» بە«ئەزموون»ـەوە دەستی پێ کرد». سەحەری کوردی. ١٦ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١. لە ٢٢ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ ھێنراوە.
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: خاڵبەندیی زیادە (بەستەر)
بەستەرە دەرەکییەکان
دەستکاریئەم فیلم وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |