فیزیکی تیۆری یان فیزیای تیۆری (بە ئینگلیزی: Theoretical physics) لقێکی فیزیایە، کە تیۆرییە ماتماتیکییەکان و دەرھەستکاری تەنە فیزیایییەکان و سیستەمەکان بەکاردەبات بۆ مەنتیق پێدان و ڕوونکردنەوە و ڕوونکردنەوەی دیاردە سروشتییەکان. ئەمە بە پێچەوانەی فیزیای تەجروبەکردن کە ئامرازە تەجروبەکراوەکان بەکاردەبات بۆ تێڕوانین لەو دیاردە سروشتییانە. 

نواندێکی ڤیژوەڵی کوونێکی گەرمی شوارزچیلد. کوونە گەرمەکان قەد نەبینراون، بەڵام لە ڕێگەی مۆدێلە ماتماتیکی و تیۆرییە زانستییەکانەوە پێشبینی بوونیان دەکرێت.

تیۆرییە سەرەکییەکان دەستکاری

تیۆرییە سەرەکییەکان یان پێشیان دەوترێت تیۆرییە ناوەندییەکان بریتین لە بنچینەی زانینی فیزیایی و تێڕوانینە زانستییە ڕەسمییەکان کە لەلایەن زۆربەی زۆری کۆمەڵگەی زانستییەوە قبووڵکراون. ئەم تیۆریانە لە ڕێگەی تەجروبە و تاقیکردنەوەی واقیعیانەوە پشتڕاست کراونەتەوە و بەڵگەی بەھێزی زاستییان لەسەرە کە لە توانایاندا ھەیە ڕوونکردنەوە بۆ زۆر لە دیاردەکان ئەنجام بدەن. تیۆریی سەرەکی وا ھەیە کە بەگشتی قبووڵکراون و تەنھا لەسەر ئەو کاریگەرییانەیان بنیاتنراون کە بوارێکی فراونی داتا ڕوون دەکەنەوە ھەرچەندە تێبینیکردن و ڕوونکردنەوە و ئەگەری پێکھاتنیان یەکلایی نەبووبنەتەوە و قابیلی موناقەشەکردن بن.

نموونە دەستکاری

  • زانستی فیزیای گەردوونی Physical Cosmology
  • میکانیکی کلاسیکی Classical Mechanics
  • فیزیای ماددەی خەستبووەوە Condensed Matter Physics
  • ماددەی تاریک Dark Matter
  • کارۆ موگناتیسی Electromagnetism
  • تیۆری بوارەکان Field Theory
  • داینامیکی شلەکان Fluid Dynamics
  • میکانیکی کوانتەم Quantum Mechanics
  • تیۆری بواری کوانتەم Quantum Field Theory
  • کارۆکیمیای کوانتەمی Quantum Electrochemistry
  • تیۆری ڕێژەیی تایبەت Special Relativity
  • تیۆری ڕێژەیی گشتی General Relativity
  • مۆدێلی پێوانەیی Standard Model
  • تێرمۆ داینامیک Thermodynamics
  • گەردونناسی تەنۆڵکەکان Particle Cosmology

تیۆرییە پێشنیارکراوەکان دەستکاری

تیورییە پێشنیارکراوەکان ئەو تیۆرییانەن کە لە چاو تیورییەکانی ترەوە نوێن و باسی ئەو توێژینەوانەی فیزیا دەکەن کە ئەو ھزرە زانستیانە دەگرنە خۆ کە پێویستن بۆ یەکلاکردنەوەی ڕەوایەتی مۆدێل و جۆرە نوێکانی ئەو دەرئەنجامانەی کە بەکارھاتوون بۆ گەیشتن بە تیورییەکە. ھەندێک لە تیورییە پێشنیارکراوەکان تیوریی وایان تێدایە کە دەیەھا ساڵە خراونەتە ڕوو و خۆیان لە سەلماندن لە ڕێگەی ھەستپێکردن و تاقیکردنەوە وە دزیوەتەوە. ئەگەری ئەوەش ھەیە تیورییە پێشنیارکراوەکان ئەو تیورییە لاوەکییانەش بگرێتەوە کە لە ھەوڵی ئەوەدان ببنە تیۆری دامەزراو (و ھەندێک جار بەرفراوانتر قبووڵ بکرێن). بە گشتی تیورییە پێشنیارکراوەکان تاقی نەکراونەتەوە. 

نموونە دەستکاری

  • وزەی تاریکی یان نەگۆڕی گەردوونی ئەنیشتاین Dark Energy
  • پردی ئەنیشتاین - ڕۆزین Einstein-Rosen Bridge
  • سەرھەڵدان Emergence
  • تیۆری یەکگرتنی مەزن Grand Unification Theory
  • کێشکردنی کوانتۆمی سوڕخواردوو Loop Quantum Gravity
  • تیۆری ئێم M-Theory
  • تیوری ژێکان String Theory
  • ھاوتایی لە ڕادەبەدەر Supersymmetry
  • تیۆری ھەموو شتێک Theory of Everything

تیۆرییە لاوەکییەکان دەستکاری

تیورییە لاوەکییەکان ھەموو ئەو تێکۆشینە زانستییانە دەگرنە خۆ کە لە پرۆسەی یەکلاییکردنەوە یان بوون بە تیۆری پێشنیارکراودان. ئەم تیۆرییانە بۆی ھەیە زۆرانێک لە زانستی گوماناوی بگرنە خۆ، وەکو ئەو بوارە فیزیایی و تیۆرییە فیزیاییانەی کە لەسەر بنچینەی بەڵگەی زانراو دەخرێنەڕوو و کۆمەڵێک پێشبینی پەیوەنددار بەگوێرەی ئەو تیۆرییانە گەڵاڵە کراون.

ھەندێک لە تیۆرییە لاوەکییەکان سەرکەوتن بەدەست دەھێنن و بەرفراوانتر قبووڵ دەکرێن، ھەندێکی تریان لەسەرئەنجامدا شکست دەخۆن و پووچەڵ دەکرێنەوە.

نموونە دەستکاری

سەرچاوەکان دەستکاری


بەستەرە دەرەکییەکان دەستکاری