فلۆرەنس نایتینجڵ

پەرستارێکی بەریتانی

فلۆرەنس نایتینجڵ (بە ئینگلیزی: Florence Nightingale؛ لەدایکبووی ١٢ی ئایاری ١٨٢٠ – مردووی ١٣ی ئابی ١٩١٠) بە دامەزرێنەری پەرستاریی هاوچەرخ وە نازناوی خاتوونی ڕووناکی یان خاتوونی ھەڵگری ڕووناکیی لێدراوە.[١][٢] ئەو پەرستارێکی بەریتانی بووە لەکاتی جەنگی قرم لە نێوانان ساڵانی ١٨٥٤–١٨٥٦، لەکاتی جەنگەکە ئاگاداری سەربازە بریندارەکان بوو.[٣]

فلۆرەنس نایتینجێل

لەدایکبوون (١٨٢٠-0٥-١٢) ١٢ی ئایاری ١٨٢٠
فلۆرەنسا
مەرگ١٣ی ئابی ١٩١٠(١٩١٠-٠٨-١٣) (٩٠ ساڵ ژیاوە)
نەتەوەبەریتانی
پەروەردەبەرز
پیشەپەرستار، ژمێریار، نوسەر، پۆلیتیک، مامۆستا
خاوەنکارچاودێری تەندروستی
ڕێکخراوپەرستاری تازر
ناسراوە بەخاتونی ڕۆشنایی
خەڵاتەکاننیشان شایەنیبوون

ژیان دەستکاری

فلۆرەنس نایتینجڵ لەشاری فلۆرێنس لە ئیتالیا لەدایک بووە لە ساڵی ١٨٢٠، لە خێزانێکی بەریتانی دەوڵەمەند کە بڕوایان بە خستنەبەر خوێندنی ئافرەت ھەبووە، وە نایتینجڵ بە شێوەیەکی بەرفراوان و بەرچاو بە دامەزرێنەری پەرستاری هاوچەرخ (نوێ) دادەنرێت، خوێندنی لە ماڵەوە لە ژێر دەستی باوکی وەرگەتووە، وە خەونی بەوە دەبینی کە خزمەتی کەسانی تر بکات و ببێتە پەرستار بەڵام خێزانەکەی لە سەرەتادا دژی بوون، کە لەو کاتەدا سەیری پیشەی پەرستاری بە پیشەیەکی سەرنجراکێش بە واتای بەرێز نەدەکرا، سەرەڕای قبوڵنەکردنی خێزانەکەی بەڵام ئەم پێی بەرەو خەونەکەی دا بۆ فێربوونی پەرستاری، وە لەو کاتدا ھەلی ھاوسەرگیری بۆ فلۆرەنس ھاتەپێش بەڵام ھەموو ئەو کەسانەی ڕەتکردەوە کە ھاتنە پێش لەبەر ھەستی ئەوەی کە ھاوسەرگیری کردن بە بەرپرسیارێتی ماڵەوەی ئەبەستێتەوە. لە ساڵی ١٨٥١ فێری پەرستاری بوو لە قوتابخانەی کایزروارت وە بڕوای بە گرنگی و پێویستی دانانی پرۆگرامی فێربوونی پەرستاری و پرۆگرامی خوێندنی ئادابی پیشە وە ئەم پرۆگرامانی لە دەستی ئافرەتانی ڕاھێنەرانی خاوەن ڕەوشتی بەرز و ڕازاوە بە سیفاتی جوان بن. فلۆرەنس گرنگی دەدا بە پاک و خاوێنی و بە پەرستاری تەندروستی گشتی لە کۆمەڵگا کە بە یەکەم کەس دادەنرێ کە ڕێزمانی بۆ پەرستاری تازە دانا وە فێرکردنی پەرستاری دامەزراند وە پلەی بۆ خزمەتگوزارییەکانی پەرستاری وە خزمەتگوزارییەکانی بەڕێوەبردن لە نەخۆشخانەکان دانا.

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ Swenson, Kristine (2005). Medical Women and Victorian Fiction. University of Missouri Press. p. 15. ISBN 978-0-8262-6431-2.
  2. ^ Aaron Ralby (2013). "The Crimean War 1853–1856". Atlas of Military History. Parragon. pp. 281. ISBN 978-1-4723-0963-1.
  3. ^ Strachey, Lytton (1918). Eminent Victorians. London: Chatto and Windus.[پەڕە پێویستە]