فلاشی سەوز و تیشکی سەوز (بە ئینگلیزی: Green flash and Green Ray) دیاردەی بینراوی کەشناسین کە هەندێک جار بە شێوەیەکی کاتی لە دەوروبەری ساتی خۆرئاوابوون یان خۆرهەڵاتن ڕوودەدەن. کاتێک بارودۆخەکە گونجاو بێت، پەڵەیەکی سەوزی بێ هاوتا بۆ ماوەیەکی کورت لە سەرووی بەشی سەرەوەی خۆرەوە دەردەکەوێت؛ دەرکەوتنی سەوز زۆربەی کات لە دوو چرکە زیاتر ناخایەنێت. بە دەگمەن، فلاشی سەوز لە تیشکێکی سەوز دەردەچێت کە لە خاڵی خۆرئاوابوون یان خۆرهەڵاتنەوە بەرەو سەرەوە ئاراستە دەکات.

پەرەسەندنی فلاشێکی سەوز لە کاتی خۆرئاوابوون لە سانفرانسیسکۆ
فلاشێکی سەوز لە شاری سانتا کروز لە ویلایەتی کالیفۆرنیا
قۆناغەکانی فلاشێکی سەوز
فلاشێکی سەوز لە سانفرانسیسکۆ لە ویلایەتی کالیفۆرنیا

فلاشی سەوز ڕوودەدات بەهۆی ئەوەی کە بەرگەهەوای زەوی دەتوانێت ببێتە هۆی پەرەوازەکردنی, یان شکاندنی ڕووناکی بۆ ڕەنگی جیاواز. فلاشی سەوز کۆمەڵێک دیاردەی هاوشێوەن بەڵام بە هۆکاری کەمێک جیاوازەوە سەرچاوە دەگرن و هەر بۆیەش، هەندێک جۆر لە فلاشی سەوز زیاتر لە ئەوانی تر باون. [١]

چاودێریکردن

دەستکاری

ئەگەری هەیە لە هەر بەرزییەکەوە فلاشی سەوز بەدی بکرێت. بەزۆری لە ئاسۆیەکی بێ بەربەستدا دەبینرێن, بۆنمونە لەسەر زەریا، بەڵام ئەگەری هەیە لەسەر لوتکەی هەور و لوتکەی شاخەکانیش ببینرێن. لەوانەیە لە هەر بەرزیەک ڕوو بدات، هەرچەندە لە هێڵی ئیستواییدا، فلاشەکە چرکەیەک زیاتر ناخایەنێت. [٢]

هەروەها ڕەنگە تیشکی سەوز لەگەڵ مانگ و هەسارە ڕووناکەکان لە ئاسۆدا ببینرێت، لەوانەش زوحەل و موشتەری. [٢] [٣] [٤] لە ئاسۆیەکی بێ بەربەستدا دەتوانرێ تێبینی فلاشی سەوز بە بەردەوامی لەلایەن فڕۆکەوانانی هێڵی ئاسمانییەوە بکرێت، بە تایبەتی کاتێک بەرەو ڕۆژئاوا دەفڕن چونکە خۆرئاوابوون کاتی زیاتر دەخایەنێت. [٢] ئەگەر بەرگەهەوا چین چیندار بێت ڕەنگە فلاشی سەوز وەک زنجیرەیەک فلاش دەربکەوێت. [٢]

لەکاتی چاودێری ئەم دیاردەیە لە ڕوانگەی ڤاتیکان لە ساڵی ١٩٦٠، دی.ج<span typeof="mw:Entity" id="mwRQ"> </span>ئۆکۆنێل یەکەم وێنەی ڕەنگاوڕەنگی فلاشی سەوزی لە ساتەکانی خۆرئاوابووندا گرت. [٢]

ڕوونکردنەوە

دەستکاری

فلاشی سەوز ڕوودەدات چونکە بەرگەهەوا دەبێتە هۆی پەرەوازکردنی ڕووناکی لە خۆرەوە, یان شکاندنی, بۆ فرێکوێنسی جیا جیا. فلاشی سەوز بەهۆی سەرابەوە بەرز دەبێتەوە کە شکاندن زیاد دەکات. ئەگەری زیاترە کە تیشکە سەوزەکە لە کەشێکی ڕوون و جێگیردا ببینرێت، کاتێک رووناکی زیاتر لە خۆر ئاوابوون دەگاتە چاودێر بەبێ ئەوەی پەرش و بڵاو بێت. ڕەنگە مرۆڤ پێشبینی بینینی فلاشێکی شین بکات، بەڵام بەو پێیەی ڕووناکی شین زیاتر لە هەمووان پەرەواز دەبێت بۆیە دواهەمین شتە کە لە ژێر ئاسۆدا نامێنێت، بەڵام شینەکە بە ئەگەری زۆرەوە لە هێڵی بینین پەرش و بڵاو دەبێت ، و ئەو ڕووناکیەی کە ماوەتەوە لە کۆتاییدا سەوز دەردەکەوێت.

بە گەورەکردنێکی کەم، ڕەنگە تیشکێکی سەوز لە سەرەوەی دیسکی خۆردا لە زۆربەی خۆرئاوابوونی ڕۆژە ڕوونەکاندا ببینرێت، هەرچەندە کاریگەرییەکانی فلاش یان تیشک پێویستی بە چینێکی بەهێزتری بەرگەهەوا و سەرابێک(Mirage) هەیە، کە هاوکاری لە بەدیارخستنی تیشکە سەوزەکە دەکات لە چەند بەشێکی چرکەیەک تاوەکو یەک دوو چرکە.

لە کاتێکدا کە پەرەواز بوون بەهۆی بەرگەهەوا یان گەورە کردن ڕەوتی پاشبنەمای سور-پرتەقاڵی ڕوون دەکاتەوە، هۆکاری سەرەکی بە ئەگەری زۆرەوە پچڕانی ڕووناکی و سەوزایی لەو ڕەوتە کە بە فلاشی سەوز ناسراوە ڕەنگە بەهۆی ڕووناکی یەکگرتوو (لەیزەر)ەوە بێت کە بە شێوەیەکی سروشتی ڕوودەدات . بەشێک لەم دیاردەیە لەم دواییانەدا لەلایەن توێژەرانی زانکۆی واشنتۆن لە قوتابخانەی پزیشکی دۆزرایەوە، سەبارەت بە گۆڕانی ڕووناکی تیشکی ژێر سوور بۆ سەروو واتا بۆ ڕووناکی سەوزی بینراو، ئەمەش بووەتە هۆی کە توێژەرەکان پێی بڵێن "دوو لێدان"ی فۆتۆنەکان لەسەر تۆڕی چاو، کە بینینی تیشکی سەوزی نیۆنی گەشاوە لە لەیزەرێکی ژێر سوورەوە کە لە بنەڕەتدا نەبینراوە دروست دەکات.

دوو هێندەکردنی درێژە شەپۆلی ڕووناکی سەوز بە نزیکەیی ڕووناکی ژێر سووری 1000-1100 نانۆمەتر بەدەست دەهێنێت، بۆیە بە ئەگەری زۆرەوە گریمانەیەی کە فلاشی سەوز لەرستیدا ڕووناکی ژێر سووری یەکگرتووە کە گۆڕاوە بۆ سەرەوە بەهۆی ئەوەی کە "دوو جار لێدەدات" لە تۆڕی چاو یان عەدەسەی کامێرا، ئەمەش ئەو کاریگەری ڕووناکی دروست دەکات کە بە رەنگی سەوز دەر بکەوێت (هەروەها ئەمە ئەوە ڕوون دەکاتەوە کە بۆچی فلاشی سەوز هەندێک جار شین یان وەنەوشەییە؛ ژێر سووری یەکگرتوو دەتوانێت بۆ هەر ڕەنگێکی ڕووناکی بینراو بگۆرێت ئەگەر مەرجەکان بهێنە دی).

  1. ^ Young, A. (2006). «Green flashes at a glance». San Diego State University page. لە 2009-03-05 ھێنراوە.
  2. ^ ئ ا ب پ ت Maunder، Michael (2007). Lights in the Sky: Identifying and Understanding Astronomical and Meteorological Phenomena. Springer. pp. 72–73. ISBN 978-1846287619. ھەڵەی ژێدەرەکان: تاگی <ref>ی ھەڵە؛ ناوی «lits» زیاتر لە یەک جار پێناسە کراوە لەگەڵ ناوەڕۆکی جیاوازدا
  3. ^ «Red Sunset, Green Flash». hyperphysics.phy-astr.gsu.edu. لە 2024-12-02 ھێنراوە.
  4. ^ O'Connell، D.J.K. (1958). «The green flash and other low sun phenomena». Castel Gandolfo: Vatican Observatory, Ricerche Astronomiche. 4. Harvard: 7. Bibcode:1958RA......4.....O.