فزوولی
محەممەد فزوولی (بە عەرەبی: محمد فضولی) شاعیری تورکی شێعەی سەدەی شانزەیە. فزوولی ھۆنراوەی تورکی، فارسی و عەرەبیی لێ بە جێ ماوە. لەبەر ئەو ناسنامە چەندلایەنەیەی کە بوویەتی ھۆنراوەکانی شیعە و سوننی، فارسی و تورکی دەدوورێتەوە بە یەکەوە و بە یەکێک لە گرنگترین شاعیرەکانی مێژووی ئازەربایجان دادەنرێت.[١]
فزوولی | |
---|---|
بە ئازەربایجانی: Məhəmməd Füzuli | |
لەدایکبوون | ١ی کانوونی دووەمی ١٤٩٤ ئاق قۆینلۆ |
مردن | ١ی کانوونی دووەمی ١٥٥٦ ئیمپراتۆریەتیی عوسمانی | (٦٢ ساڵ ژیاوە)
ناوی خوازراو | فضولي |
ھۆی مەرگ | (بەڵا(تاعون |
منداڵ | Fazli |
زمانەکانی ئاخاوتن | زمانی ئازەربایجانی، زمانی عەرەبی، زمانی فارسی، زمانی تورکی |
زمانی نووسین | زمانی ئازەربایجانی، زمانی عەرەبی، زمانی فارسی، زمانی تورکی |
پیشە | شاعیر، نووسەر |
ئایین | شیعە، سوننە |
شاکارەکان | Leyli and Majnun |
ژیان
دەستکاریدەربارەی ڕەچەڵەکی فزوولی قسە زۆر کراوە. بڕێک ئەویان بە تورک، بڕێک بە ئازەری و بڕێک بە کورد[٢] زانیوە. ئەوەی دیارە ئەوەیە لە عێراق لەدایک بووە.
بەرھەمەکان
دەستکاری- دیوان (تورکی، فارسی و عەرەبی)
- لەیلێ و مەجنوون (تورکی)
- حەدیقەتوسوعەدا (تورکی)
- شکایەتنامە (تورکی)
- ھەفت جام (فارسی)
سەرچاوەکان
دەستکاری- ^ «FOŻŪLĪ, MOḤAMMAD – Encyclopaedia Iranica». iranicaonline.org. لە ٦ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
- ^ «نشست ادبی «اندیشه حافظ در شعر فضولی» برگزار شد». نهاد کتابخانههای عمومی کشور (بە فارسی). ١٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠. لە ڕەسەنەکە لە ١٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠ ئەرشیڤ کراوە. لە ٨ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە فزوولی تێدایە. |