فرانتس بێکنباوەر
(لە فرانس بێكنباوهرەوە ڕەوانە کراوە)
فرانتس بێکنباوەر (لە دایکبووی ١١ی ئەیلوولی ١٩٤٥ –مردن ٧ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤)[١][٢]یاریکەری پێشووی ھەڵبژاردەی تۆپی پێی ئەڵمانیا و ناسراو بە قەیسەری تۆپی پێ، ناوبراو لە ١١ی سێپتێمبەری ساڵی ١٩٤٥ لە شاری میونخ لە وڵاتی ئەڵمانیا لەدایک بووە، گرنگترین دەستکەوت لەکاتی یاری کردن بۆ ھەڵبژاردەکەی بردنەوەی جامی جیھانیی فیفا بوو بۆ ھەڵبژاردەی ئەڵمانیا ئەویش بۆ ساڵی ١٩٧٤ دەگەڕێتەوە و لە کاتی ڕاھێنەرایەتی کردنی ھەڵبژاردەی ئەڵمان ھەمان دەسکەوتی بردۆتەوە ئەویش لە ساڵی ١٩٩٠.
فرانس بێکنباوەر | |
---|---|
بە ئەڵمانی: Franz Anton Beckenbauer | |
لەدایکبوون | ١١ی ئەیلوولی ١٩٤٥ Richard-Wagner-Straße 19 (München)، ئەڵمانیا |
مردن | ٧ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤ سالزبۆرگ، نەمسا | (٧٨ ساڵ ژیاوە)
وڵاتی وەرزش | ئاڵمانیای ڕۆژاوا |
ناوی خوازراو | Der Kaiser |
ناسناو | Kaiser Franz |
شوێنی ناشتن | Friedhof am Perlacher Forst |
منداڵ | Stephan Beckenbauer |
خزمەکان | Luca Beckenbauer |
زمانەکانی ئاخاوتن | ئەڵمانی |
پیشە | یاریزانی تۆپی پێ، association football coach، professional athlete، functionary، ڕاھێنەری وەرزشی |
بواری کار | وەرزش، تۆپی پێ |
پۆستەکان | honorary chairperson |
شوێنی یاریکردن لە تیپ | بەرگریکار (تۆپی پێ)، sweeper، ناوەڕاست (تۆپی پێ) |
دەستپێکی چالاکی | ١٩٦٤ |
کۆتایی ساڵانی چالاکی | ١ی کانوونی دووەمی ١٩٨٣ |
وەرزش | تۆپی پێ |
خول | بۆندسلیگا |
وێبگە | http://www.franzbeckenbauer.de/ |
ژیانی یاریکردن دەستکاری
یاریکردن لەگەڵ یانەکان دەستکاری
لەبارەی بێکنباوەرەوە دەستکاری
گرنگترین دەستکەوتەکانی ژیانی یاریکردنی دەستکاری
- بەدەست ھێنانی جامی جیھانیی فیفا لەگەڵ ھەڵبژاردەی ئەڵمانیا لەساڵی ١٩٧٤ هەر خۆشی جامەکەی بەرزکردەوە
- بەدەست ھێنانی جامی نەتەوەکانی ئەورووپا لەساڵی ١٩٧٢
- بەدەست ھێنانی خوولی یانە پاڵەوانەکانی ئەورووپا لەگەڵ یانەی بایەرن میونخ لەساڵانی ١٩٧٤/١٩٧٥/١٩٧٦
- بەدەست ھێنانی جامی یۆڕۆ لیگ لەگەڵ یانەی بایەرن میونخ لەساڵی ١٩٦٧
- خولی ئەڵمانیا ناسراو بە بۆندسلیگا ٤جار لەگەڵ یانەی بایەرن میونخ و جارێکش لەگەڵ یانەی ھامبۆڕگ واتە ٥ جار بەگشتی بۆندسلیگا بەدەست ھێناوە
- جامی ئەڵمانی ٤ جار لەگەڵ یانەی بایەرن میونخ
گرنگترین دەستکەوتەکانی ژیانی ڕاھێنەرایەتی دەستکاری
- بەدەست ھێنانی جامی جیھانیی فیفا لەگەڵ ھەڵبژاردەی ئەڵمانیا لەساڵی ١٩٩٠
- بەدەستھێنانی خولی ئەڵمانیا ناسراو بە بۆندسلیگا ١ جار لەگەڵ یانەی بایەرن میونخ
- جامی یۆڕۆ لیگ ١ جار لەگەڵ یانەی بایەرن میونخ
سەرچاوە دەستکاری
سەرچاوەکان دەستکاری
- ^ Nakrani, Sachin (2024-01-08). "Franz Beckenbauer, World Cup-winning captain and manager, dies aged 78". The Guardian (بە ئینگلیزی). ISSN 0261-3077. Retrieved 2024-01-08.
- ^ "German football legend Franz Beckenbauer dies aged 78". The Independent (بە ئینگلیزی). 2024-01-08. Retrieved 2024-01-08.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە فرانتس بێکنباوەر تێدایە. |