فرانتس شووبێرت
ئەم وتارە ئاماژەی بە ھیچ سەرچاوەیەک نەداوە. تکایە بە دانانی ئاماژە بۆ سەرچاوە بڕواپێکراوەکان، ئەم وتارە باشتر بکە. دەقە بێسەرچاوەکان لەوانەیە داوای سەرچاوەیان لێ بکرێت یان لاببرێن. |
فرانتس پیتەر شووبێرت (بە ئەڵمانی: Franz Peter Schubert، لەدایکبووی ٣١ی کانوونی دووەمی ١٧٩٧، ڤیێنا – کۆچی دوایی لە ١٩ی تشرینی دووەمی ١٨٢٨، ڤیێنا) ئاواز دانەرێکی نەمسایی بوو. ئەگەرچی لە تەمەنی ٣١ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد، بەڵام زۆرتر لە ١٠٠٠ پارچەی مۆزیکیی نووسیوە. زۆر کەس کارەکانی بە باشترین پارچە مۆزیکییەکان دادەنێن لە مێژووی مۆزیکدا، ھەروەھا ئاوازەکانی ناسراون بەوەی کە میلۆدییەکی سەرسوڕھێنەری تێدان. زۆر ئاوازدانەر و مۆزیکزانی مەزنی تر لە ڤیێنا ژیاون و کاریان کردووە، وەک ھایدن، مۆتزارت، بیتھۆڤن ...ھتد، بەڵام شوبێرت تاکە کەس بوو لەنێوانییاندا کە لەو شارە لەدایکبووبێت. شوبێرت بە دواترین ئاوازدانەرانی چەرخی کلاسیک و سەرەتا ئاوازدانەرانی چەرخی ڕۆمانتیک دادەنرێت.
فرانتس شووبێرت | |
---|---|
![]() | |
لەدایکبوون | فرانتس پیتەر شووبێرت ١ی کانوونی دووەم ١٧٩٧. ئەلسێرگرۆند، ڤیێنا، نەمسا |
مەرگ | ١٩ی تشرینی دووەم ١٨٢٨ ڤیێنا |
نیشتەجێ | ڤیێنا |
نەتەوە | نەمسایی |
ناوەکانی تر | باوکی گۆرانی |
پیشە | گۆرانیینووس، وانەبێژی مۆزیکی |
یار | کارۆلین |
سەرچاوەکاندەستکاری
ئەم ژیاننامە وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |