فاکس
فاکس یان ئامێری فاکس (بە ئینگلیزی: Fax, Fax Machine) ھەندێکجار تەلەفاکس یان تەلەکۆپی پێ دەوترێت، جۆرێکە لە پەیوەندی کە وەک خزمەتگوزاریی ئیمەیڵ وایە کە بریتییە لە گواستنەوەی ماددە چاپکراوەکان وەک (دەق و وێنە) لە ڕێی تەلەفۆن و ھێڵی پەیوەندی لە ئامێرێکی فاکسەوە بۆ ئامێرێکی تری فاکس. ئامێری فاکس چاپکەرە و لەھەمان کاتدا سکان دەکات و دەنێرێت و ئامێری فاکس توانای گواستنەوەی نامە دەنگی و تەلەفۆنیشی ھەیە، و دەتواندرێت بە کۆمپیوتەر و ھەندێکیان دەتواندرێ بە مۆبایل پەیوەست بکرێت، ھەموو کارێکی فاکس بریتییە لە سکانکردنی دۆکیومێنت و بەڵگەنامە و ناردنی و لەھەمان کاتدا وەرگرتنی، کاتێک ڕەزامەندیی دەدەیت کە دۆکیومێنتێک وەربگرێت کە لەلایەن کەسێکەوە نێردراوە چاپی دەکات و ئەو ناوەڕۆکەت پیشان دەدات لە ڕێگەی چاپکردنەوە[١]
کارکردن
دەستکاریئامێری فاکس بریتییە لە ناردنی نامە لە ڕێگای دیجیتاڵییەوە کە لە ڕێگەی ھێڵی تەلەفۆن کاردەکات واتا ھێڵی تەلەفۆنی وایەری ماڵان یان کۆمپانیا و دام و دەزگەکان، ئەم زانیارییانە دەگۆڕێن بۆ سیگناڵێک (ئەو ناوەڕۆکەی کە سکان کراوە) دواتر بە بەکارھێنانی مۆدێم یان ھێڵی تەلەفۆنی ماڵەوە (وایەری) دەگوازرێنەوە، و کاتێک کە گەیشتە شوێنی مەبەست واتا ھێڵی مۆدێمی ماڵێک یان فەرمانگەیەک (ئامێرێکی تری فاکس) زانیارییەکان دەگۆڕدرێنەوە بۆ فۆرمی دیجیتاڵی و وەک کۆپی چاپ دەکرێت بۆ خوێندنەوە. واتا فاکس بەکاردێت بۆ ناردنی (نامە، بەڵگەنامە و دۆکیومێنت، وێنە، نوسراو) لە شوێنێک بۆ شوێنێکی تر بە ئاسانی.[٢]
مێژوو
دەستکاریلە ساڵی ١٨٤٣ ئەلێکساندەر بەین فاکسی داھێنا، بەڵام فاکسەکانی ئێستا وەک ھی ئەو کاتە نین بەڵکو لەلایەن کۆمپانیایەکی ئەمریکی بە ناوی کۆمپانیای ڕادیۆی ئەمریکاوە دیزاین کراوە لە ٢٤ی تشرینی دووەمی ١٩٢٤.[٣][٤][٥]
سەرچاوەکان
دەستکاری- ^ Rouse، Margaret (June 2006). «What is fax?». SearchNetworking. لە 25 July 2012 ھێنراوە.
{{cite web}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|access-date=
(یارمەتی) - ^ Haigney، Sophie (2018-11-18). «The Fax Is Not Yet Obsolete». The Atlantic (بە ئینگلیزی). لە 2024-12-07 ھێنراوە.
- ^ «Mr. Bain's electric printing telegraph». Mechanics' Magazine. 40 (1080): 268–270. 20 April 1844.
{{cite journal}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|date=
(یارمەتی) - ^ Bain, Alexander "Improvement in copying surfaces by electricity" 2021-05-14 لە وەیبەک مەشین ئەرشیڤ کراوە. U.S. patent no. 5,957 (5 December 1848).
- ^ «Alexander Bain: The real father of television?» (PDF). Scottish Local History (83): 3–13. Summer 2012.
- دەروازەی تەکنۆلۆژیا
- دەروازەی زانستی کۆمپیوتەر
- دەروازەی کۆمپیوتەر
- دەروازەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە فاکس تێدایە. |