فان یان ھەوادار فیلمێکی ھیندی ھەستبزوێنە. لەدەرھێنانی مانیش شارمایە. کە شاروخ خان ڕۆڵی سەرەکی لەفیلمەکە دەبینێت. فیلمەکە ڕۆژی ١٥ی نیسانی ٢٠١٦ نمایشکرا. لەلایەن ڕەخنەگرەکانەوە پێشوازییەکی باشی لێکرا، بەڵام لەبۆکس ئۆفیس شکستی ھێنا. فیلمەکە بەپێچەوانەی فیلمەکانی دیکەی بۆلیوود لە یەک گۆرانی پێکھاتبوو ئەویش گۆرانی "Jabra Fan" بوو کە ئەم گۆرانییە بەزۆرینەی زمانەکانی ھیندستان (تامیلی، بەنگالی، پەنجابی ھتد..) و زمانی عەرەبی دەرچوو.

Fan
پۆستەری سینەمایی
دەرھێنەرمانیش شارما
بەرھەمھێنەرئادیتیا چۆپرا
شانۆنامەحەبیب فەیسەڵ
چیرۆکمانیش شارما
ئەکتەرانشاروخ خان
وێنەگری سینەماییمانو ئەناند
مۆنتاژنامریتا راو
کۆمپانیای
بەرھەمھێنەر
بڵاوکردنەوەیاش ڕاج فیلمز
دەرچوون
  • ١٥ی نیسانی ٢٠١٦ (2016-04-15)
ماوەی فیلم١٣٨ خوولەک [١]
وڵاتهیندستان
زمانهیندی
تێچوون٨٥ کرۆر (١٣ ملیۆن دۆلاری ئەمریکی) [٢]
داھات١٨٧.٥ کرۆر ڕووپییە (٢٨ ملیۆن دۆلاری ئەمریکی)

چیڕۆکی فیلم دەستکاری

فیلمەکە باس لە ھەواداریکی سەرسەخت دەکات بەناوی گوراڤ کە ھەوادارێکی سەرسەختی ئاریان خانە و تەواوی ژیانی لەژێرکاریگەری و شێوازی ئەو ئەکتەرە سینەماییە بردۆتەسەر، ڕۆژێک بۆی دەرەخسێت ئەستێرەی سینەماییەکە ببینێت بەڵام لەکاتی یەکتربینین گوراڤ ئەو ھەستەی پێشووی بۆ ئەکتەرەکە نامێنێت چونکە ئەکتەرەکە ڕەتیدەکاتەوە ئەو جۆرە ھەوادارە سەرشێتییەی ھەبێت. لەسەرەنجامی ئەوەدا گوراڤ بڕیاردەدات تۆڵەی خۆی لە ئەکتەرەکە بکاتەوە. چونکە شێوەی گوراف، لەگەڵ ئاریان خان زۆۆر لێکەوە نزیکن، ئەوە دەبێتە ڕێگایەک کە گوراف بەھۆیەوە بتوانێت چەند کارێکی نابەجێ ئەنجامبدات، کەخەڵکی وادەزانن ئەوکەسە ئاریان خان، وەئەوکارانەی کە گوراڤ دەیکات وەکوو تۆڵەیەک وایە کەلە ئاریان خانی دەکاتەوە، لەکۆتاییدا ئاریان خان توڕەییەکی زۆۆری دەبێت لەبەرامبەر گوراڤ و ھەوڵی دۆزینەوەی دەدات، وەکاتێکیش دەیدۆزێتەوە، داوای لێدەکات کە بەژیانی خۆی بژیێت و واز لە ھەواداریێتی ئەو بێنێت. بەڵام گراڤ ئەوە ڕەت دەکاتەوە و خۆی لەسەربانی بیناییەک، فڕێدەداتە خوارەوە.

بەرھەمھێنان دەستکاری

فیلمەکە لە مانگی ئایاری ٢٠١٤ دەست کرا بە وێنەگرتنی و وا بریار بوو کە لەسەرەتای سالی ٢٠١٥ نمایش بکرێت بەلام بەھۆی پێکانی شاروخان لە فیلمی "happy new year" نمایشکردنی دواخرا بۆ ١٥ی نیسانی ٢٠١٦.

ژێدەرەکان دەستکاری

  1. ^ "FAN (12A)". British Board of Film Classification. Retrieved 16 April 2016. {{cite web}}: Unknown parameter |ناونیشانی ئەرشیڤ= ignored (help); Unknown parameter |ڕێکەوتی ئەرشیڤ= ignored (help)
  2. ^ Groves, Dan (14 April 2016). "Shah Rukh Khan's 'Fan'- First Reviews And Fans' Responses". Forbes. Retrieved 15 April 2016.